گەشە(توسعه): سید هاشم هدایتی
Open in Telegram
در این کانال یادداشت های شخصی اینجانب حول مباحث توسعە, با تمرکز بر کردستان و گاهی هم اشعار و دلنوشتەها و ...درج می شود. منتظر نظر و پیشنهادهای شما هستم. t.me/KDproblems لینک کانال
Show more618
Subscribers
No data24 hours
-17 days
-130 days
Posts Archive
وردە فەرمایشت ( ٣٦ )
دەڵێن: "شەڕ لە بەتاڵی باشترە"!
دە حیچ!
ڕاستە بێ‌کاری دەیان کاردانەوەی ناحەز و پڕ خەساری لێ دەکەوێتەوە، بەڵام سوێند بە خودا
"شەڕ لە هیچ شتێک باشتر نییە!"
س.ه.هیدایەتی
t.me/KDproblems
وردە فەرمایشت (٣٥ )
کرماشانی دەڵێن:
"داشتیم داشتیم وڵ بکە، دیریم دیرم حەساوە"
وەک پێشتریش مەتەڵی"نان ئەو نانە ئێستا لە خوانە" مان باس کرد، دڵبەستن بە دوێنەکە و لە یاد بردنی ئەوڕۆ و بەیانی، دەردێکی مێژووییە و هەر بەرەو دوامان دەبات!
س.ه.هیدایەتی
t.me/kDproblems
وردە فەرمایشت ( ٣٤ )
دەڵێن: " شەڕ لە شێف و ئاشتی لە خەرمان"
دەڵێم: ئێستا کە خەرمان هەر نەماوە بۆ ئاشتی، باشتر نییە لە شێفیش شەڕ نەکەین! سنەیی وتەنی شەڕ چەس؟ ناوی ها بە خۆیەوەیە؛ شەڕ!
س.ه.هیدایەتی
t.me/KDproblems
وردەفەرمایشت ( ٣٣ ).
فەرموویانە: " ئەوەی بۆ خۆت دەتەوێت، بۆ خەڵکیشت بوێت، ئەوەیش بۆ خۆت ناتەوێت، بۆ خەڵکیشت نەوێت"
جا خۆ ئەگەر وا بوایە ئێستاکە کۆمەڵگە دەبوو بە بەهەشت و تامەزرۆی بەهەشتی ئەو دیو ئازاری نەدەداین!
چاوچنۆکی کوشتووینی خەڵکینە!
س.ه.هیدایەتی
t.me/KDproblems
وردە فەرمایشت ( ٣٢ )
دەڵێن: " خودا یەکەو نابێ بە دوو"
ڕاستە! خودای خوڵقێنەر، هەر یەکە، بەڵام: ئەو خودایەی لامان وایە دەیپەرستین، لای هەر یەکمان خودایێکە!"
س.ه.هیدایەتی
t.me/KDproblems
وردە فەرمایشت ( ٣١ )
دەڵێن: " وردە فەرمایشت بە کاری چی دێت؟"
دەڵێم: " وردە فەرمایشت بانگەوازێکە بۆ خەڵک کە: وریا بین! کۆمەڵگە گۆڕاوە، کاتی ئەوە هاتووە چاویلکەمان بگۆڕین!"
س.ه.هیدایەتی
t.me/KDproblems
وردە فەرمایشت ( ٣٠ )
دەڵێن: " یاخوا گوڵۆڵەی کەس نەکەوێتە لێژی!"
یاخوا!
بەڵام دەبێ ئەوەشمان لە بیر نەچێت "زۆر جار گوڵۆڵە بە دەستی خۆمان ئەکەوێتە لێژی!"
t.me/KDproblems
وردە فەرمایشت ( ٢٩ )
دەڵێن: " کابرا بۆ ڕیش چوو، سمێڵیشی نایە بانی!"
ڕاستە! بەڵام لەو ڕۆژگارەی ئێمەدا زۆربەی پیاوەکان نە خۆشیان لە سمێڵ دێت نە ڕیش!
س.ه.هیدایەتی
t.me/KDproblems
وردە فەرمایشت ( ٢٨ )
ئێژن: "دز مەیلی ببێت تاریکی زۆرە"
ڕاستە!
بەڵام "لە هەندێ کۆمەڵگەدا دزییەکان لە ڕۆژی ڕۆشندا دەکرێن، ئیدی چ حاجەت بە تاریکییە!"
س.ه.هیدایەتی
t.me/KDproblems
وردە فەرمایشت ( ٢٧ )
ئێژن: " ماڵی خۆت قایم بکەو ماڵهاوسێ مەکە بە دز"
ڕاستە! بەڵام بەو شەرتەی هاوسێ دز نەبێت!
ئەگینا هەر ڕۆژێک بێت زەبری خۆی دەوەشێنێت!
س.ه.هیدایەتی
وردە فەرمایشت ( ٢٦ )
پێشینیان وتوویانە:
" تێر، خەبەری لە برسی نییە"
ڕاستە! بەڵام؛ هەندێ جار تێری چاوچنۆک خۆی لە برسییەکەی بە برسیتر دەزانێت و برسی شاکریش خۆی لە تێرەکەی تێرتر!
س.ه.هیدایەتی
t.me/KDproblems
وردە فەرمایشت ( ٢٤ )
دەڵێن "ھێز نەبێت، قەباڵە بەتاڵە."
ڕاستە!
بەڵام بە شەرتێک گەل سەرچاوەی ئەو ھێزە بێت"
ئەگینا ھێزی بە زۆرەملێ، قەباڵەی نییە!
س.ه.هیدایەتی
t.me/KDproblems
وردە فەرمایشت ( ٢٣ )
دەڵێن: "ئەو موعجیزەیەی بەدوایدا دەگەڕێیت، هەر ئەو ئیش و تێکۆشانەیە کە خۆتت لێ لاداوە"
ڕاستە!
بەڵام لە بیرمان نەچێت؛ لەو ڕۆژگارەدا، مرۆڤ زیاتر لە موعجیزە، پێویستی بە زانست و تێگەیشتن لە زانستە."
س.ه.هیدایەتی
t.me/KDproblems
مه‌م و زینی ئەحمەدی خانی
🔸سپاس بۆ کاک عومه‌ری ڕه‌حیمپوور و دکتۆر فه‌رەیدونی نووری کە ئەوساڵ چێژی سێ کتێبی مه‌م و زینی خانییان پێ بەخشیم:
🔹مه‌م و زینی کرمانجی، ئاماده‌کاری و شیکاریی فه‌ریاد فازیل عومه‌ر
🔹 مه‌م و زینی سۆرانی مامۆستا هه‌ژاری نه‌مر
🔹ھەروەھا ئەو مه‌م و زینەی، که مامۆستا ڕه‌زا ئه‌میری کردوویە بە فارسی
🔸وه‌ک دڵبەستەیەکی کوردەواری له‌و برا و خۆشکه کوردانه‌ی که تا ئێستا ئاوڕێکیان بۆ لای مه‌م و زینی خانی نه‌داوەته‌وه داواکارم خۆیان له‌و سه‌رچاوه بێ وێنه یان کەم وێنەیە بێ بەش نەکەن.
🔸خانی وه‌ک بناغه‌دانه‌ری بیری نوێی کوردایه‌تی مڵکی هه‌موو ناوچه کوردییه‌کانه و تایبه‌ت بە ناوچه‌یه‌ک نییە.
🔸 هیوادارم ته‌ک دیوانه‌که‌ی خانی سێ سه‌رچاوه‌ی گرینگی تر بۆ پێناسه‌ی بیر و هزری کوردایه‌تی لە بیر نەکەن:
١. پێشه‌کییه‌که‌ی هه‌ژار بۆ مه‌م و زین
٢. پێشه‌کییه‌که‌ی هه‌ژار بۆ شه‌ره‌فنامه
٣. پێشه‌کییه‌که‌ی مامۆستا هیمن بۆ دیوانی شێعری خۆی ( له کوێوه بۆ کوێ )
🔸 بڕوا بکەین چالاکەوانی و خەبات بۆ وه‌ده‌س هێنانی مافه ڕه‌واکانی کورد، بە بێ خودئاگاهی، خۆناسی و لەخۆڕابینی نه‌ته‌وه‌یی، ناکرێت!
t.me/KDproblems
مه‌م و زینی ئەحمەدی خانی
🔸سپاس بۆ کاک عومه‌ری ڕه‌حیمپوور و دکتۆر فه‌رەیدونی نووری کە ئەوساڵ چێژی سێ کتێبی مه‌م و زینی خانییان پێ بەخشیم :
🔹مه‌م و زینی کرمانجی، ئاماده‌کاری و شیکاریی فه‌ریاد فازیل عومه‌ر
🔹 مه‌م و زینی سۆرانی مامۆستا هه‌ژاری نه‌مر
🔹ھەروەھا ئەو مه‌م و زینەی، که مامۆستا ڕه‌زا ئه‌میری کردوویە بە فارسی
🔸وه‌ک دڵبەستەیەکی کوردەواری له‌و برا و خۆشکه کوردانه‌ی که تا ئێستا ئاوڕێکیان بۆ لای مه‌م و زینی خانی نه‌داوەته‌وه داواکارم خۆیان له‌و سه‌رچاوه بێ وێنه یان کەم وێنەیە بێ بەش نەکەن.
🔸خانی وه‌ک بناغه‌دانه‌ری بیری نوێی کوردایه‌تی مڵکی هه‌موو ناوچه کوردییه‌کانه و تایبه‌ت بە ناوچه‌یه‌ک نییە.
🔸 هیوادارم ته‌ک دیوانه‌که‌ی خانی سێ سه‌رچاوه‌ی گرینگی تر بۆ پێناسه‌ی بیر و هزری کوردایه‌تی لە بیر نەکەن:
١. پێشه‌کییه‌که‌ی هه‌ژار بۆ مه‌م و زین
٢. پێشه‌کییه‌که‌ی هه‌ژار بۆ شه‌ره‌فنامه
٣. پێشه‌کییه‌که‌ی مامۆستا هیمن بۆ دیوانی شێعری خۆی ( له کوێوه بۆ کوێ )
🔸 بروا بکەین چالاکەوانی و خەبات بۆ وه‌ده‌س هێنانی مافه ڕه‌واکانی کورد، بە بێ خودئاگاهی، خۆناسی و لەخۆڕابینی نه‌ته‌وه‌یی ناکرێت!
t.me/KDproblems
وردە فەرمایشت ( ٢٢ )
دەڵێن: " ئەوەی خۆی ون کرد، ژیانیشی ون کرد"!
ڕاستە!
دەیشڵێن لە ژیاندا هەر شتێک ون بێت جێگرەوەی هەیە جگە لە خۆ!
س.ه.هیدایەتی
t.me/KDproblems
وردە فەرمایشت ( ٢١ )
دەڵێن: "قسەکانت نەستەقن، بۆ ناوت ناون؛ وردە فەرمایشت؟"
دەڵێم؛ " قسە، ناو بنرێت وردە فەرمایشت، خەڵک پێی بڵێن نەستەق لەوەی باشترە ناوی بنرێت نەستەق و خەڵک پێی بڵێن؛ وردە فەرمایشت!
س.ه.هیدایەتی
t.me/KDproblems
وردە فەرمایشت ( ٢٠ )
دەڵێن: "گرینگ ناوەڕۆکی شتە، نەک قابڵۆخەکەی"
ڕاستە!
بەڵام قالبی خراپ، ناوەڕۆکی چاک، بێ بایەخ دەکات!
وەک ئەو مەبەستە چاکەی بە زمانی تاڵ بوترێت!
س.ه.هیدایەتی
t.me/KDproblems
وردە فەرمایشت ( ١٩ )
دەڵێن: "وەڵامی مست، لەقەیە"
ڕاستە!
بەڵام هەندێ جار دووری گرتن لە مەیدانی پەڵەفڕکێ ژیرانەترە!
ئەگینا دەڵێن؛ "وەڵامی لەقەیش، گولـلەیە!
هەروا دەڕوات تا دەگاتە بۆمبی ئەتۆم..."
جا وەرن بەری بگرن!
س.ه.هیدایەتی
t.me/KDproblems
وردە فەرمایشت ( ١٨ )
دەڵێن: "بۆ پێکەوە ژیان، ڕێزگرتن لە یەکتری، بنەمایە"!
بەڵێ ڕاستە!
بەڵام هۆکاری زۆر لە بێڕێزییەکان، لێک تێنەگەیشتنە!
لێک تێگەیشتن، پێشنیازە بۆ ڕێزگرتن، بۆ گەشە و بۆ سەربەستی نەتەوە!
س.ه.هیدایەتی
t.me/KDproblems
