گەشە(توسعه): سید هاشم هدایتی
Open in Telegram
در این کانال یادداشت های شخصی اینجانب حول مباحث توسعە, با تمرکز بر کردستان و گاهی هم اشعار و دلنوشتەها و ...درج می شود. منتظر نظر و پیشنهادهای شما هستم. t.me/KDproblems لینک کانال
Show more618
Subscribers
No data24 hours
-17 days
-130 days
Posts Archive
وردە فەرمایشت ( ١١١ )
🔹 ئەیژن: "لە ڕێوییان پرسی شایەتت کێیە وتی کلکم"
🔹ئەو مەتەڵە لە بارەی بەڵگە هێنانەوە بۆ قسە و سابت کردنی ئیدیعا زۆر گرینگە. سابت کردنی ئیدیعا نیازی بە بەڵگەی گشت پەسەندە!
🔹زۆرجار دەبینرێت هەندێ کەس یان نەتەوە بۆ ناساندنی خۆیان بە خەلکانی تر لە لایەنی خۆیانەوە شایەت ئەهێننەوە و کەسی تر مۆر نانێت بە ئیدعاکەیانەوە، بۆیە قەت ناتوانن ئیدیعای خۆیان بسەلمێنن!
🔹ئێمەیش بۆ سەلماندنی مافە ڕەواکانی خۆمان پێویستمان بە لێکۆڵینەوەی زانستی و مێژوویی هەیە کە بەداخەوە لەو بوارەدا کێشەی زۆرمان هەیە!
س.ه.هیدایەتی
t.me/KDproblems
وردە فەرمایشت ( ١٠٩ )
🔹 ئەیژن: "دوور بڕۆ دروس بێرەو"
🔹ئەو مەتەڵە ئاماژەیەکی ڕاستەوخۆیە بە ئەسڵێکی زۆر گرینگی بەڕێوەبەرایەتی بە ناوی؛" فیکری ئیستراتێژیک"
🔹دەرسی زۆر گرینگی تێدایە بۆ کورد، ئەگەر بەوردی چاوی لێ بکرێت!
🔹دەڵێت؛ پەلەکردن و ڕۆیشتن بەدوای ئامانج و ئاکامی کورتەڕێییدا بەرھەم و ئەنجامی نییە! بۆ سەرکەوتن لەسەرخۆ بن!
س.ه.هیدایەتی
t.me/KDproblems
وردە فەرمایشت ( ١٠٨ )
🔹 ئەیژن: "چێو خوا بێ سەداس"
🔹جیا لەوەی چەندە بڕوامان بە وەی هەبێت کە خودا لە کردەوەی ڕۆژانەی ئێمەدا بەشدارە یان نا، بەڵام هەست دەکرێیت کە تۆڵەی کایەنات، بەرانبەر بە ستەمکار و خەیانەتکار بێ سەدا بەڕێوە دەچێت!
🔹ئەڵبەتە زۆرێک لە خەڵکی ئاسایی چاوەڕوانی دەکەن کە تۆڵەسەندنەوەی خودا و کایەنات بە چاوی خۆیان ببینن، زۆریش پەلەیانە بۆ ئەو دیتنە!
🔹ئەو جۆرە بیر و بۆچوونە ئەگەر ببێتە هۆی سڵکردنەوەی مرۆڤەکان لە ستەم و دەسدرێژی کردن، بەکەڵکە، بەڵام ئەگەر ببێتە بایسی ئەوەی ئەرکی سەرشانی خۆیان بە خودا و کایەنات بسپێرن، زۆریش زیانبارە!
س.ه.هیدایەتی
t.me/KDproblems
وردە فەرمایشت ( ١٠٧ )
🔹 دەڵێن: " پێی نادەن پیازێ، دوان دوان دەخوازێ"
🔹وەکوو ئەوەی وتوویانە؛ کابرا ڕێگەیان نەدەدا بڕواتە ناو دێ، کەچی ئەو بەدوای ماڵی کوێخادا دەگەڕا!
🔹نموونەی ئەمانە دەسەڵاتدارانێکن نەزان و نەفام، کە لە ئیدارەکردنی وڵاتی خۆیان داماوبن کەچی ئیددیعای ئیدارەکردنی جیهانیان هەیە!
س.ه.هیدایەتی
t.me/KDproblems
وردە فەرمایشت ( ١٠۵ )
🔹 دەڵێن: " بەبۆن گوڵێکەو، چەن گوڵ ئاو ئەخوات!"
🔹ڕاستە! هەندێ جار مرۆڤێکی لێهاتوو بە گەڵاڵە و ئیشێکی چاک دەیان و سەدان کەس بەهرەمەند دەکات!
🔹 هەندێ جاریش بە بۆنەی ڕێزگرتن لە مرۆڤێکی خۆشناو، دەیان تاوانبار عەفو دەدرێن.
🔹لەم نموونەگەلە زۆرن. ئەڵبەتە گاهێک بگرە بە هۆی خەتای مرۆڤێکیشەوە دەیان کەس جەزا بدرێن!
🔹خۆزگە هەموو مرۆڤی چاک بین بۆ خێرگەیاندن و، نەبینە بایسی ڕەنجی خەڵکی تر.
س.ه.هیدایەتی
t.me/KDproblems
وردە فەرمایشت ( ١٠۶ )
🔹 دەڵێن: " ئەم با لەم کونەو بێت هیچ ناخوەم!"
🔹لە بەر بای بیت، لە بەرزاییدا بیت، مشتێ قاووتیش بگریتە بەر دەم. بای بێ ڕەحمیش بدا لە قاووت و بیپژێنێت. دیارە هیچت بۆ نامێنێتەوە!
🔹زۆر سەیرە دەست تێوەردانی لە ئیش و کارێک کە بەهرەو ئاکامێکی نەبێت، بەڵام سەیرتر ئەوەیە پێی بزانیت ئەو ئیشە هیچ ئاکامێکی نابێت، و هەر بەردەوام بیت لە ئەنجامدانی!
🔹هەندێ جار لە کەسێک دەپرسین بۆ بەو ڕێگەدا دەڕۆیت، مەگەر دەیانجار نەتدیوە ئاخری هیچە؟ دەڵێت، دەزانم بەڵام بەشکم ئەو جارەو نەتیجەی بدات!
س.ه.هیدایەتی
t.me/KDproblems
وردە فەرمایشت ( ١٠٤ )
🔹 دەڵێن: " ماڵ لە ساحێب ماڵ حەرامە!"
🔹دووری کۆمەڵگەی بەشەری لە ئینساف، کارێکی وای کردووە زۆر نەتەوە لەسەر خاکی خۆیان بە خاوەن خاک ناناسرێن و دەسەڵاتداری مەملەکەتی خۆیان نین!
🔹ئای لەو دەردە گەورەیە. وەک ئەوەی بەسەر کورددا هاتووە! سەدان ساڵە دەسەڵاتداران ئاوایان موعامەڵە لەگەڵ کردووە. وەک بڵێین ئێمە بێگانە و ئەوان ساحێب ماڵ!
س.ه.هیدایەتی
t.me/KDproblems
وردە فەرمایشت ( ١٠٣ )
🔹 دەڵێن: "قسە هەزارە، یەکی بەکارە!"
🔹هەندێ کەس لە کاتی قسەکردندا ئەوەندەی لەسەر دەڕۆن سەر لە بیسەر دەشێوێنن.
🔹 لەو ڕۆژگارەیدا خەڵک، دەستیان لە زۆروێژی هەڵگرتووە و بەرەو کورتکردنەوەی قسەکان دەچن و هەندێ جار بە چەن پیت مەبەستی چەن ڕەستە ڕادەگەیەنن!
🔹بەڕاستی قسەکردنی میانەڕەوانە هونەرێکی بەکەڵک و پێویستە بۆ مرۆڤ و پێوەندییەکانی!
س.ه.هیدایەتی
t.me/KDproblems
وردە فەرمایشت ( ١٠٢ )
🔹 دەڵێن: " قسەی بجاوە ئینجا بیهاوە!"
🔹ئەو مەتەڵە بەردەوام یەکێکە لە کێشە سەرەکییەکانی کۆمەڵگەی ئێمە!
🔹بیرنەکردنەوە لە قسە و پەلەکردن لە کاتی وتندا زۆر جار دەبێتە هۆى ئاژاوە و دڵێشان و پەژیوان بوونەوەی بەدواوەیە. وە زۆر جاریش زەرەر و زیانێک وەبار دێنێت کە جوبران نابێتەوە!
🔹بێ گومان دانە دانە و لەسەرخۆ قسەکردن هۆکاری سەرەکیی لێکتێگەیشتن و سەقامگیری نێوان مرۆڤەکان لەهەموو شوێنێکدایە!
س.ه.هیدایەتی
t.me/KDproblems
وردە فەرمایشت ( ١٠١ )
🔹 دەڵێن: " زەوی سەختە، گا لە گا ئەگرێ تاوان!"
🔹زۆر جار مشتومڕ و ململانێ نێوان مرۆڤەکان، لەسەر شتێک ڕوو ئەدات کە هیچ ڕۆڵێک و دەرەتانێکیان لەوبارەیەوە نییە!
🔹وەک هەندێ جار بارودۆخی دەرەکی بنەماڵەیەک، دەبێتە هۆی کێشەی نێوان ژن و مێرد، لە کاتێکدا نە ژن و نە مێرد بەرپرسی ئەو شتەی نین!
🔹وریا بین! لەو سەردەمەی ئێمەدا بارودۆخی نالەباری کۆمەلگە، بەتایبەت ئابووری، زۆر خراپە، بیانوو گرتن لە یەکتری ژیانمان لێ تاڵ دەکات!
س.ه.هیدایەتی
t.me/KDproblems
وردە فەرمایشت ( ١٠٠ )
🔹 دەڵێن: "ئەسپی پێشکەشی ددانی ناشمێردرێت!"
🔹زۆر جار دیارییەک یان پێشکەشییەک دەبرێت بۆ کەسێک، بە جێی قەدرناسی دەیان عەیبی بۆ دەدۆزێتەوە و بێمنەتی دەکاتەوە!
🔹هەندێ جاریش خەڵک بێ بایەخترین دارایی خۆیان وەک دیارییەکی دەبەن بۆ دەستەبرای خۆیان یان بۆ خزم و کەسییان!
🔹بریا ئەو فەرموودە جوانەی قورئانمان لە گوێ بگرتایە کە دەڵێت: "کاری خێرتان ئەنجام نەداوە تا ئەو کاتەی خۆشەویستترین داراییەکانی خۆتان خێرات بکەن!"
س.ه.هیدایەتی
t.me/kDproblems
وردە فەرمایشت ( ٩٩ )
🔹 دەڵێن: "گات لە گایەل نەبێت و پات سەرما بیبات!"
🔹بەڕاستی وایە؛ هەندێ جار بە بێ ئەوەی قازانجێکت بردبێت، خەرجێکی زۆرت دێیتە ئەستۆ!
🔹ئەو کێشەیە بڕێ جار لە خۆهەڵکێشانی زۆری مرۆڤەکانەوە سەرچاوە دەگرێت، هەندێ جاریش بە هۆیی ناکارامەیی دەزگای داوەری تاکەکەسی و کۆمەڵگەوە دێیتە ئاراوە! ئەويش دەردێکی فەرهەنگییە!
🔹ئەم باسە لە سەرچاوە زانستیەکاندا بە جيددی چاوی لێ دەکرێت و دەڵێین؛ داوەری دەبێت بە شێوەیەکی واقیعبینانە ئەنجام بدرێت و بە دوور لە قەزاوەتی زەینی و لایەنگرانە بێت!
س.ه.هیدایەتی
t.me/kDproblems
وردە فەرمایشت ( ٩٨ )
🔹 دەڵێن: "سەری نەهات پای چوو!"
🔹 ئەرێ بەداخەوە هەندێ کار هەیە کە هێشتا لە قۆناغی ئەوەڵ تێپەڕ نەبووە، کۆتایی پێ دێت و ناتەواو دەمێنێتەوە!
🔹 ئەزموونی بەشەری پێیمان دەڵێت بۆ سەرکەوتن، دەبێ بیری ستراتژیک، درێژخایەن و سیستەمیمان هەبێت.
🔹 بۆیە بۆ بە ئاکام گەیشتنی هەر ئیش و کارێک، دیاریکردنی بەرژەوەند و ئامانج و داڕشتنی گەڵاڵە و دابینکردنی سەرچاوەکانی مرۆڤی و ماددی پێویستە! ئەگەر وابوو، کارەکە نیوە تەواو نابێت!
س.ه.هیدایەتی
t.me/KDproblems
وردە فەرمایشت ( ٩٧ )
🔹 دەڵێن: "هەر کەس بەتەمای خاڵۆ مامۆ بێ، ئێوارە بێ نان، شەویش بێ دۆ بێ!"
🔹نازانین لە کۆنەوە بە هانا چوونی خزم و کەس بەرچاوتر بووە یان ئەم گلەییە کۆنە، بەڵام دەزانین هەرچی بەرەو پێش هاتووین، خزم و کەس کەمتر بە پیریی یەکترەوە چووگن!
🔹لەوایە گۆڕانی شێوازی ژیان و ناکۆکی باری ئابووری و گۆڕانکاریی فەرهەنگی و چاولێکردن و دەمەلاسکێ کردن لە شێوەژیانی ڕۆژئاوایش کاریگەری زۆری بووبێت!
🔹لەڕاستیدا گۆرانکارییەکان ئەوەمان پێ دەسەلمێنن؛ کە باشترە هەر کەس بە پێی یاسا کۆمەڵایەتییەکان ئیشی خۆی بەڕێوە ببات و بەتەمای یارمەتی خزم و کەسوکار نەبێت!
س.ه.هیدایەتی
t.me/KDproblems
وردە فەرمایشت ( ٩٦ )
🔹 دەڵێن: "مشت نموونەی خەروارە"!
🔹ئەو مەتەڵە ئیزن بە ئێمە ئەدات کە بە دیتنی تاقە کردەوەیەک لە کەسێک، لەبارەیەوە داوەری بکەین و لە ڕووی ئاکارێک بڵێین هەموو ئاکارێکی وایە!
🔹لە باسی ڕەفتارناسیشدا ئەوە بە "هەڵەی هالەیی" ناو براوە و بە شتێکی ناشیاو ئەناسرێت.
🔹 بەداخەوە زۆر لە قەزاوەت و داوەرییەکانی ئێمە بەم شێوەیەن و بە دیتنی تیکەیەک لە پازڵێک ئەو پازڵە بە چاک یان خراپ ئەناسێنین!
س.ه.هیدایەتی
t.me/KDproblems
وردە فەرمایشت ( ٩٥ )
🔹 دەڵێن: "دیاری شوان ئاڵەکۆکە!"
🔹ئەو مەتەڵە دەرس و وانەیەکی زۆر گرینگی کۆمەڵایەتی تێدایە؛
🔹لە لایەکەوە پێمان دەڵێت؛ دیاری بەقەدەر ئاڵەکۆک و گیایەکی زۆر کەم بایەخیش هەر دیارییەو دەبێ قەدری بزانرێت.
🔹لە لایەکی دیکەشەوە دەردەخات بۆ خەڵاتکردن و دیاری بردن نیگەرانی کەم و زیادییەکەی نەبین، بەس گرینگ ئەوەیە خووی دیاری بردنمان ببێت.
🔹گەورەکانیش فەرموویانە:"دیاری بردن دەبێتە بایس نزیک بوونەوەی دڵەکانتان!
🔹ئەڵبەتە ئەوەشمان لەبیر نەچێت لەو ڕۆژگارە ئالۆز و لێکترازاوەی ئێمەدا بەداخەوه زۆر لە دیارییەکان تام و بۆنی گەندەڵی و ناپاکییان لێوە دێت!
س.ه.هیدایەتی
t.me/KDproblems
وردە فەرمایشت ( ٩٤ )
🔹 دەڵێن: ئەم لام تات و ئەولام تات، بابەڕۆ زیقم دەرهات!"
🔹ئەو مەتەڵە بۆ کاتێک بەکار براوە کە مرۆڤ، لە دوولاوە ڕێی لێ گیرابێت و هیچ دەسەڵاتێکی بۆ دەربازبوون نەبێت.
🔹ئەم لام تات و ئەولام تات دەمانخاتە بیر وەزع و حاڵی کورد کە سەدان ساڵە گرفتاری دەستی نەیاران بووە و نەک لە دوولاوە بەڵکوو لە چوارلاوە گوشاریان خستۆتە سەر!
🔹منیش وەکوو هەر تاکێکی کورد ڕۆژێ سەد جار بیر لەو دەرد و ڕەنجانە دەکەمەوە و لە خۆم دەپرسم ئاخۆ بڵێی ڕۆژێک کورد لەو گوشارە ڕزگاری ببێت! بەداخەوە هەرچێ بیر دەکەمەوە رێگەچارەی بۆ نادۆزمەوە!
س.ه.هیدایەتی
t.me/KDproblems
وردە فەرمایشت ( ٩٣ )
🔹 ئەڵێن: " کابرا وەسە ئاوری ژێر کا"
🔹هەندێ مرۆڤ هەن، کاتێ بەرانبەرت دادەنیشن زۆر بێ مزەڕەت دەنوێنن بەڵام لە ڕاستیدا لە نیهانەوە خەریکن ئاورێک دادەگرسێنن. بەو رەفتارە دەوترێت دووڕوویی!
🔹لەو رۆژگارەدا، دووڕوویی لە کۆمەڵگەی ئێمەدا وەک پەتایەکی وێرانکەرە بۆ تێکدانی پێوەندییەکانی کۆمەڵایەتی و وای کردووە کەس متمانەی بە کەس نییە، تەنانەت خزمی نزیک و دەستەبرای کۆنیش!
🔹نازانم چۆن دەکرێت ئەو نەخۆشینە دەرمان بکرێت بەڵام لام ڕوونە ئاڵۆزی و خراپی بارودۆخی ئابووری یەکێکە لە هۆکارە سەرەکییەکانی پەرەسەندنی دووڕوویی و ناشەفافییەت!
س.ه.هیدایەتی
t.me/kDproblems
وردە فەرمایشت ( ٩٢ )
🔹 ئەڵێن: "زەرەر لە هەر کوێ بەری بگریت هەر خێرە"
🔹ئەوە قسەیەکی ڕەوایە بەڵام دەبێ چەن شت لەبیر نەکەین؛
🔹یەک، هەندێ زەرەر هەن بە هیچ کلۆجێک نابن بە خێر! بۆیە دەبێ پێش دەسپێکردنی زەرەرەکە بەری بگرین!
🔹دوو، زەرەر هەر زەرەرە تەنانەت ئەگەر بەریشی بگریت زەبری خۆی وەشاندووە.
🔹سێ، گەرچی ناکرێت بڵێین قەت نابێت تووشی زەرەر بین بەڵام شێوەی دروست ئەوەیە بە بەرنامەڕێژی ژیرانە و ھەڵسەنگاندنی پێشوەختە زەرەرەکان پێشبینی بکەین و نەیەڵین تووشی زەرەری زۆر ببین و
🔹چوار، ئەگەر بە هەر هۆیەکەوە تووشی زەرەر و زیان بووین، ناهومێد نەبین و ببێت بە ئەزموونی ژیان و بە وریاییەکی زۆرترەوە دیسان بێینەوە سەرپێ و بەردەوام بین لە ڕۆیشتن!
س.ه.هیدایەتی
t.me/KDproblems
وردە فەرمایشت ( ٩١)
🔹 دەڵێن: لەوەی بترسن لە خودا ناترسێت!"
🔹قسەیەکی ڕاستە! ئەوەی لە خودا نەترسێت ڕەحم بە کەس ناکات. بەڵام ئەی ئەو هەموو مرۆڤە کە بە ڕواڵەت ئەهلی دینداریش نین لە کێ دەترسن کە ستەم و دەسدرێژی ناکەن! ئەی کەسانی کردەوەباشی بێ دین بە قسەی کام ڕێنما دەکەن کە کردەوەی خراپیان لێ دوور دەکاتەوە!
🔹بەداخەوە یەکجار زۆرن لە کۆمەلگەی بەشەریدا کە بە ناوی خوداوە لە هیچ ستەم و دەسدرێژیێک خۆ ناپارێزن!
🔹بۆیە دەکرێت بە متمانەوە بڵێین؛ خوداپەرەستی، وەک سەرچاوەی چاکی و پاکی، بە قسە نییە، بە کردەوەیە!
س.ه.هیدایەتی
t.me/KDproblems
