en
Feedback

Don't get caught by a cheater! Telemetrio finds and tags such channels 👉 If you want to see the tag, subscribe

گەشە(توسعه): سید هاشم هدایتی

گەشە(توسعه): سید هاشم هدایتی

Open in Telegram

در این کانال یادداشت های شخصی اینجانب حول مباحث توسعە, با تمرکز بر کردستان و گاهی هم اشعار و دلنوشتەها و ...درج می شود. منتظر نظر و پیشنهادهای شما هستم. t.me/KDproblems لینک کانال

Show more
603
Subscribers
No data24 hours
+37 days
+430 days
Posts Archive
وردە فەرمایشت ( ١١٦ ) 🔹دەڵێن: " دەس خۆی نییە و ماری پێی ئەگرێت!" 🔹ئەو مەتەڵە ئاماژەیە بە کەسانێک کە بە قەولی فارس لە کیسەی خەلیفە دەبەخشن و بۆ قازانجی خۆیان خەڵکی تر تووشی زەرەر و زیان دەکەن! 🔹گەلی کورد لەو بابەتەوە زۆر تووشی خەسارەت بووە. بەردەوام، تاقمەگەلێک هەلخواز، بۆ قازانج و بەرژەوەندی خۆیان خەڵکی دڵپاک و سادەدڵیان تووشی زیانکردووە! 🔹خۆزگە ئەوەندە ڕوونی و شەفافییەت بە سەر کۆمەڵگەدا زاڵ ببێت کە کەس نەتوانێت خەڵکی تر بکاتە بەرپەڵ! س.ه.هیدایەتی t.me/KDproblems

وردە فەرمایشت ( ١١۵ ) 🔹دەڵێن: " ئاسیاو ئەگەڕێ و چەقچەقە سەر خۆی ئەشکنێت (یا ئەیشنێت)!" 🔹ئەو مەتەڵە باسی کەسانێک دەکات  کە خەریکی بەڕێوەبردن و ئەنجامی ئیشوکاری خۆیانن، بەڵام لە لایەکی ترەوە کەسانێک تر، وا دەنوێنن کە خۆیان فەرماندەرن! 🔹سەیر ئەوەیە هەندێ جار چەقچەقەکان ئەرکی خۆیان لەبیر ئەکەن و بێ هیچ دەسەڵاتێک تەداخولی ئیشی ئەم و ئەو دەکەن! 🔹چ خۆش دەبوو کار و باری دنیا ئەگەر هەرکەس سەرقاڵی ئیش و کاری خۆی ببوایە و خزمەتی خەڵکی بە ناو خۆیەوە بانگەواز نەکردایە! س.ه.هیدایەتی t.me/KDproblems

وردە فەرمایشت ( ١١٤ ) 🔹 ئەیژن: " لەوە بترسن ئەیژێت ناخۆم!" 🔹لە زۆر شوێندا، کەسانێک بە هۆی شەرمێونی، فێڵبازی یان مەبەستێکی تر خۆیان بە خوازیاری شتێک نیشان نادەن، کەچی کاتێک دەست پێبکەن زیاتر لە خواستەکانیان تێوە دەچن. ئەو مەتەڵە بۆ ئەو جۆرە کەسانەیە. 🔹لە کۆمەڵگەیەکدا کە خەڵک پێکەوە شەفافییەتیان نەبێت و ڕوودەربایسی وەک فەرهەنگێک بە سەریاندا زاڵ بێت تووشی ئاوا ڕەفتارگەلێک دەبن. 🔹 بۆیە لەو کۆمەڵگە، ئەگەر کەسانێک خۆیان لە شتێک بە دوور گرت و وتیان نامانەوێت، دەکرێ مەبەستیان پێچەوانە بێت! س.ه.هیدایەتی t.me/KDproblems

وردە فەرمایشت ( ١١٣ ) 🔹 ئەیژن: " لە پیران تەوێ، لە زستان شەوێ!" 🔹ئەو مەتەڵە دەڵێت خافڵ مەبن، هەر دیاردەیەک یاسا و کات و هۆکاری خۆی هەیە! وەک زستان کە لەگەڵ سەرمادا گونجاوە و پیریش هەڤاڵی مەرگە! 🔹کەوایە دەبێت تا دواڕۆژی زستان چاوەڕێی بەفر و سەرما، وە تا دوایین ڕۆژی ژیانی مرۆڤی پیریش چاوەڕێی مردنی بین! 🔹 ئەڵبەتە دەبێ ئەوەش بزانین مردن نەبەستراوە بە پیرییەوە؛ زۆرجار پێش پیری، مەرگ دێیتە پیری مرۆڤەوە. زۆر جاریش پیرەکان دەتوانن بە وەرزش و سیستەمی بژیوی دروست، مەرگی خۆیان وەدوا بخەنەوە! س.ه.هیدایەتی t.me/KDproblems

وردە فەرمایشت ( ١١٢ ) 🔹 ئەیژن: "ئاسیاو بە دۆعا ناگەڕێت!" 🔹واقعییەتەکان ئەوەمان پێی دەسەلمێنن کە کایەنات لەسەر یاسا و قانوون دەچەرخێت! بۆ هەر ئیشێک دەبێ ڕێکاری خۆی بدۆزرێتەوە! 🔹هەندێک فێڵباز، هێشتا لە ناو کۆمەڵگەی کوردیدا خەریکی کڵاو لەسەرنانی خەڵکن! پووڵ وەردەگرن و دەڵێن دۆعا بکەن بۆ وەدیهێنانی شتێکی داخوازکراو لە حاڵێکدا خۆشیان دەزانن هەرگیز بە دۆعا بەڕێوە ناچێت! 🔹خۆزگە زووتر تێبگەین کە بۆ جێبەجێکردنی کاروبارى دنیایی ڕێکاری بەکەڵک؛ ڕووکردن بە زانست و ئەزموونی بەشەری و کرداری دروستە! س.ه.هیدایەتی t.me/KDproblems

وردە فەرمایشت ( ١١٠ ) 🔹 ئەیژن: "کۆسە چوو بۆ ڕیش سمێلیشی نیا بانی" 🔹ئەو مەتەڵە دەڵێیت؛ ھاوسەنگ نەبوون و لەبەرچاونەگرتنی توانایی و پێداویستییە ڕاستەقینەکانی، مرۆڤ تووشی زەرەر و زیانی زۆر دەکات! 🔹ئەگەر تاکە کەس، گرووپ یان وڵاتێک تواناکانی بە بەراورد لەگەڵ خواستەکانی خۆی نەناسێت، بەرەو پلە و پایەیێک هەنگاو هەڵدەگرێت کە قەت پێی ناگات! 🔹شێوازی دروست ئەوەیە بزانین چیمان نیازە، چ تواناییەکمان هەیە و دەبێ داوای چ بکەین! س.ه.هیدایەتی t.me/KDproblems

وردە فەرمایشت ( ١١١ ) 🔹 ئەیژن: "لە ڕێوییان پرسی شایەتت کێیە وتی کلکم" 🔹ئەو مەتەڵە لە بارەی بەڵگە هێنانەوە بۆ قسە و سابت کردنی ئیدیعا زۆر گرینگە. سابت کردنی ئیدیعا نیازی بە بەڵگەی گشت پەسەندە! 🔹زۆرجار دەبینرێت هەندێ کەس یان نەتەوە بۆ ناساندنی خۆیان بە خەلکانی تر لە لایەنی خۆیانەوە شایەت ئەهێننەوە و کەسی تر مۆر نانێت بە ئیدعاکەیانەوە، بۆیە قەت ناتوانن ئیدیعای خۆیان بسەلمێنن! 🔹ئێمەیش بۆ سەلماندنی مافە ڕەواکانی خۆمان پێویستمان بە لێکۆڵینەوەی زانستی و مێژوویی هەیە کە بەداخەوە لەو بوارەدا کێشەی زۆرمان هەیە! س.ه.هیدایەتی t.me/KDproblems

وردە فەرمایشت ( ١٠٩ ) 🔹 ئەیژن: "دوور بڕۆ دروس بێرەو" 🔹ئەو مەتەڵە ئاماژەیەکی ڕاستەوخۆیە بە ئەسڵێکی زۆر گرینگی بەڕێوەبەرایەتی بە ناوی؛" فیکری ئیستراتێژیک" 🔹دەرسی زۆر گرینگی تێدایە بۆ کورد، ئەگەر بەوردی چاوی لێ بکرێت! 🔹دەڵێت؛ پەلەکردن و ڕۆیشتن بەدوای ئامانج و ئاکامی کورتەڕێییدا بەرھەم و ئەنجامی نییە! بۆ سەرکەوتن  لەسەرخۆ بن! س.ه.هیدایەتی t.me/KDproblems

وردە فەرمایشت ( ١٠٨ ) 🔹 ئەیژن: "چێو خوا بێ سەداس" 🔹جیا لەوەی چەندە بڕوامان بە وەی هەبێت کە خودا لە کردەوەی ڕۆژانەی ئێمەدا بەشدارە یان نا، بەڵام هەست دەکرێیت کە تۆڵەی کایەنات، بەرانبەر بە ستەمکار و خەیانەتکار بێ سەدا بەڕێوە دەچێت! 🔹ئەڵبەتە زۆرێک لە خەڵکی ئاسایی چاوەڕوانی دەکەن کە تۆڵەسەندنەوەی خودا و کایەنات بە چاوی خۆیان ببینن، زۆریش پەلەیانە بۆ ئەو دیتنە! 🔹ئەو جۆرە بیر و بۆچوونە ئەگەر ببێتە هۆی سڵکردنەوەی مرۆڤەکان لە ستەم و دەسدرێژی کردن، بەکەڵکە، بەڵام ئەگەر ببێتە بایسی ئەوەی ئەرکی سەرشانی خۆیان بە خودا و کایەنات بسپێرن، زۆریش زیانبارە! س.ه.هیدایەتی t.me/KDproblems

وردە فەرمایشت ( ١٠٧ ) 🔹 دەڵێن: " پێی نادەن پیازێ، دوان دوان دەخوازێ" 🔹وەکوو ئەوەی وتوویانە؛ کابرا ڕێگەیان نەدەدا بڕواتە ناو دێ، کەچی ئەو بەدوای ماڵی کوێخادا دەگەڕا! 🔹نموونەی ئەمانە دەسەڵاتدارانێکن نەزان و نەفام، کە لە ئیدارەکردنی وڵاتی خۆیان داماوبن کەچی ئیددیعای ئیدارەکردنی جیهانیان هەیە! س.ه.هیدایەتی t.me/KDproblems

وردە فەرمایشت ( ١٠۵ ) 🔹 دەڵێن: " بەبۆن گوڵێکەو، چەن گوڵ ئاو ئەخوات!" 🔹ڕاستە! هەندێ جار مرۆڤێکی لێهاتوو بە گەڵاڵە و ئیشێکی چاک دەیان و سەدان کەس بەهرەمەند دەکات! 🔹 هەندێ جاریش بە بۆنەی ڕێزگرتن لە مرۆڤێکی خۆشناو، دەیان تاوانبار عەفو دەدرێن. 🔹لەم نموونەگەلە زۆرن. ئەڵبەتە گاهێک بگرە بە هۆی خەتای مرۆڤێکیشەوە دەیان کەس جەزا بدرێن! 🔹خۆزگە هەموو مرۆڤی چاک بین بۆ خێرگەیاندن و، نەبینە بایسی ڕەنجی خەڵکی تر. س.ه.هیدایەتی t.me/KDproblems

وردە فەرمایشت ( ١٠۶ ) 🔹 دەڵێن: " ئەم با لەم کونەو بێت هیچ ناخوەم!" 🔹لە بەر بای بیت، لە بەرزاییدا بیت،  مشتێ قاووتیش بگریتە بەر دەم. بای بێ ڕەحمیش بدا لە قاووت و بیپژێنێت. دیارە هیچت بۆ نامێنێتەوە! 🔹زۆر سەیرە دەست تێوەردانی لە ئیش و کارێک کە بەهرەو ئاکامێکی نەبێت، بەڵام سەیرتر  ئەوەیە پێی بزانیت ئەو ئیشە هیچ ئاکامێکی نابێت، و هەر بەردەوام بیت لە ئەنجامدانی! 🔹هەندێ جار لە کەسێک دەپرسین بۆ بەو ڕێگەدا دەڕۆیت، مەگەر دەیانجار نەتدیوە ئاخری هیچە؟ دەڵێت، دەزانم بەڵام بەشکم ئەو جارەو نەتیجەی بدات! س.ه.هیدایەتی t.me/KDproblems

وردە فەرمایشت ( ١٠٤ ) 🔹 دەڵێن: " ماڵ لە ساحێب ماڵ حەرامە!" 🔹دووری کۆمەڵگەی بەشەری لە ئینساف، کارێکی وای کردووە زۆر نەتەوە لەسەر خاکی خۆیان بە خاوەن خاک ناناسرێن و دەسەڵاتداری مەملەکەتی خۆیان نین! 🔹ئای لەو دەردە گەورەیە. وەک ئەوەی بەسەر کورددا هاتووە! سەدان ساڵە دەسەڵاتداران ئاوایان موعامەڵە لەگەڵ کردووە. وەک بڵێین ئێمە بێگانە و ئەوان ساحێب ماڵ! س.ه.هیدایەتی t.me/KDproblems

وردە فەرمایشت ( ١٠٣ ) 🔹 دەڵێن: "قسە هەزارە، یەکی بەکارە!" 🔹هەندێ کەس لە کاتی قسەکردندا ئەوەندەی لەسەر دەڕۆن سەر لە بیسەر دەشێوێنن. 🔹 لەو ڕۆژگارەیدا خەڵک، دەستیان لە زۆروێژی هەڵگرتووە و بەرەو کورتکردنەوەی قسەکان دەچن و هەندێ جار بە چەن پیت مەبەستی چەن ڕەستە ڕادەگەیەنن! 🔹بەڕاستی قسەکردنی میانەڕەوانە هونەرێکی بەکەڵک و پێویستە بۆ مرۆڤ و پێوەندییەکانی! س.ه.هیدایەتی t.me/KDproblems

وردە فەرمایشت ( ١٠٢ ) 🔹 دەڵێن: " قسەی بجاوە ئینجا بیهاوە!" 🔹ئەو مەتەڵە بەردەوام یەکێکە لە کێشە سەرەکییەکانی کۆمەڵگەی ئێمە! 🔹بیرنەکردنەوە لە قسە و پەلەکردن لە کاتی وتندا زۆر جار دەبێتە هۆى ئاژاوە و دڵێشان و پەژیوان بوونەوەی بەدواوەیە. وە زۆر جاریش زەرەر و زیانێک وەبار دێنێت کە جوبران نابێتەوە! 🔹بێ گومان دانە دانە و لەسەرخۆ قسەکردن هۆکاری سەرەکیی لێکتێگەیشتن و سەقامگیری نێوان مرۆڤەکان لەهەموو شوێنێکدایە! س.ه.هیدایەتی t.me/KDproblems

وردە فەرمایشت ( ١٠١ ) 🔹 دەڵێن: " زەوی سەختە، گا لە گا ئەگرێ تاوان!" 🔹زۆر جار مشتومڕ و ململانێ نێوان مرۆڤەکان، لەسەر شتێک ڕوو ئەدات کە هیچ ڕۆڵێک و دەرەتانێکیان لەوبارەیەوە نییە! 🔹وەک هەندێ جار بارودۆخی دەرەکی بنەماڵەیەک، دەبێتە هۆی کێشەی نێوان ژن و مێرد، لە کاتێکدا نە ژن و نە مێرد بەرپرسی ئەو شتەی نین! 🔹وریا بین! لەو سەردەمەی ئێمەدا بارودۆخی نالەباری کۆمەلگە، بەتایبەت ئابووری، زۆر خراپە، بیانوو گرتن لە یەکتری ژیانمان لێ تاڵ دەکات! س.ه.هیدایەتی t.me/KDproblems

وردە فەرمایشت ( ١٠٠ ) 🔹 دەڵێن: "ئەسپی پێشکەشی ددانی ناشمێردرێت!" 🔹زۆر جار دیارییەک یان پێشکەشییەک دەبرێت بۆ کەسێک، بە جێی قەدرناسی دەیان عەیبی بۆ دەدۆزێتەوە و بێمنەتی دەکاتەوە! 🔹هەندێ جاریش خەڵک بێ بایەخترین دارایی خۆیان وەک دیارییەکی دەبەن بۆ دەستەبرای خۆیان یان بۆ خزم و کەسییان! 🔹بریا ئەو فەرموودە جوانەی قورئانمان لە گوێ بگرتایە کە دەڵێت: "کاری خێرتان ئەنجام نەداوە تا ئەو کاتەی خۆشەویستترین داراییەکانی خۆتان خێرات بکەن!" س.ه.هیدایەتی t.me/kDproblems

وردە فەرمایشت ( ٩٩ ) 🔹 دەڵێن: "گات لە گایەل نەبێت و پات سەرما بیبات!" 🔹بەڕاستی وایە؛ هەندێ جار بە بێ ئەوەی قازانجێکت بردبێت، خەرجێکی زۆرت دێیتە ئەستۆ! 🔹ئەو کێشەیە بڕێ جار لە خۆهەڵکێشانی زۆری مرۆڤەکانەوە سەرچاوە دەگرێت، هەندێ جاریش بە هۆیی ناکارامەیی دەزگای داوەری تاکەکەسی و کۆمەڵگەوە دێیتە ئاراوە! ئەويش دەردێکی فەرهەنگییە! 🔹ئەم باسە لە سەرچاوە زانستیەکاندا بە جيددی چاوی لێ دەکرێت و دەڵێین؛ داوەری دەبێت بە شێوەیەکی واقیعبینانە ئەنجام بدرێت و بە دوور لە قەزاوەتی زەینی و لایەنگرانە بێت! س.ه.هیدایەتی t.me/kDproblems

وردە فەرمایشت ( ٩٨ ) 🔹 دەڵێن: "سەری نەهات پای چوو!" 🔹 ئەرێ بەداخەوە هەندێ کار هەیە کە هێشتا لە قۆناغی ئەوەڵ تێپەڕ نەبووە، کۆتایی پێ دێت و ناتەواو دەمێنێتەوە! 🔹 ئەزموونی بەشەری پێیمان دەڵێت بۆ سەرکەوتن، دەبێ بیری ستراتژیک، درێژخایەن و سیستەمیمان هەبێت. 🔹 بۆیە بۆ بە ئاکام گەیشتنی هەر ئیش و کارێک، دیاریکردنی بەرژەوەند و ئامانج و داڕشتنی گەڵاڵە و دابینکردنی سەرچاوەکانی مرۆڤی و ماددی پێویستە! ئەگەر وابوو، کارەکە نیوە تەواو نابێت! س.ه.هیدایەتی t.me/KDproblems

وردە فەرمایشت ( ٩٧ ) 🔹 دەڵێن: "هەر کەس بەتەمای خاڵۆ مامۆ بێ، ئێوارە بێ نان، شەویش بێ دۆ بێ!" 🔹نازانین لە کۆنەوە بە هانا چوونی خزم و کەس بەرچاوتر بووە یان ئەم گلەییە کۆنە، بەڵام دەزانین هەرچی بەرەو پێش هاتووین، خزم و کەس کەمتر بە پیریی یەکترەوە چووگن! 🔹لەوایە گۆڕانی شێوازی ژیان و ناکۆکی باری ئابووری و گۆڕانکاریی فەرهەنگی و چاولێکردن و دەمەلاسکێ کردن لە شێوەژیانی ڕۆژئاوایش کاریگەری زۆری بووبێت! 🔹لەڕاستیدا گۆرانکارییەکان ئەوەمان پێ دەسەلمێنن؛ کە باشترە هەر کەس بە پێی یاسا کۆمەڵایەتییەکان ئیشی خۆی بەڕێوە ببات و بەتەمای یارمەتی خزم و کەسوکار نەبێت! س.ه.هیدایەتی t.me/KDproblems