مودەڕڕیس - Mudarris
Open in Telegram
📌 بەستەرە فەرمییەکانی مودەڕڕیس: 🔻 لینکی کەناڵی یوتیوب: https://www.youtube.com/@mudarrisacademy 🔹 پەیجی فەرمی لە فەیسبووک: https://www.facebook.com/MudarrisAcademy 🔸 پەیجی فەرمی لە ئینستاگرام: https://www.instagram.com/
Show moreThe country is not specifiedThe category is not specified
5 730
Subscribers
-424 hours
+347 days
+22330 days
Posts Archive
5 728
لینکی وانەی یەکەم (تعظیم العلم):
https://youtu.be/vZSjEEt4ApU?si=7a3s4BKyPfS3F4Zr
سەکۆی پرسیار و تێبینییەکان:
ئەگەر هەر پرسیارێکی زانستیت لەسەر ئەم وانەیە هەیە، لێرەدا تۆماری بکە.
لەکۆتایی هەفتەدا، وەڵامەکان بە فایلی (PDF) بڵاودەکرێنەوە:
https://forms.gle/1Vjx2sRv6RecqWVH7
ئیمامی شافیعی (ڕەحمەتی خوای لێبێت ) دەفەرموێت :-
هەرکەسێک لە سەرەتای فێربوونی زانستدا سەختی و ئازاری فێربوون نەچێژێت،
تا کۆتایی ژیانی سەختی و ئازاری نەزانین دەچێژێت.
#ئەکادیمیای_مودەڕڕیس
#دڵۆپ_بۆ_دەریا
#تعظيم_العلم
5 728
بەڕێزان، دەرگای ناوتۆمارکردن دانەخراوە.
لەم ڕۆژانەدا، لیستی نوێی ناو و کۆدەکان بڵاودەکەینەوە، هەوڵدەدەین هەم ناوەکانی پێشوو ڕاستکرابێتەوە، هەم کۆدی قوتابییە نوێیەکانی تێدا بێت (إن شاء الله).
5 728
ڕەنگە هەندێک بە خۆیان بڵێن: خۆ من نامەوێت ببم بە مەلای دوانزە عیلم، ئەم عیلم و کتێبانەی مودەڕڕیسم بۆچییە!
بێگومان هیچ ژیر و زانایەک، ئەشهەدوو لەسەر ئەم بانگەشە ناکات، تۆ موحتاجی عولومیت، زۆرینەی ئەم ئاستەش، لەسەر هەموان واجبە.
بەهەرحاڵ، لەوە گەڕێن.
بەڵام ببینن: بە یەکدەنگی و کۆڕایی هەموان، هەموومان پێویستمانە و هەوڵ دەدەین، لەداهاتوودا لەئێستامان عاقڵتر بین.
جا بزانە: ئەوەی دوو ساڵ لەخزمەتی زانایان و کتێبیاندا بێت، بەدڵنیاییەوە لانی کەم بیست ساڵ عەقڵی پێشدەکەوێت، دەبێتە نووری وجودی، هەوێنی بیرکردنەوە و بڕیاری دروستی، چارەی کێشە و مامەڵەی لەگەڵ تەنگەژەکانی ژیانی.
چونکە تۆ مامەڵە لەگەڵ نووسراوی عاقڵترین و عەبقەرییەکانی مرۆڤایەتیدا دەکەیت…
#ئەکادیمیای_مودەڕڕیس
#دڵۆپ_بۆ_دەریا
5 728
لیستی کۆدی فێرخوازان
فێرخوازانی خۆشەویست، ئەم فایلەی خوارەوە، لیستی ناوی ئێوەی ئازیز و کۆدی تایبەت بە هەریەکەتانی تێدایە، کە تایبەتە بە تاقیکردنەوەکان و پێویستتان دەبێت.
ئەگەر گەڕایت و ناوی خۆتت نەدۆزییەوە، هیچ نیگەران مەبە و زۆر ئاساییە، تەنها نامەیەک بۆ ستافی ئەکادیمیا بنێرە، بەزووترین کات ناوت تۆمار دەکەین و کۆدەکەت بۆ دەنێرین.
سەبارەت بە تاقیکردنەوەکان:
- تاقیکردنەوەکان، بە زمانی کوردی و بە شێوازی هەڵبژاردن دەبن.
- پرسیارەکان لەسەر ئەو زانستەیە، کە لە وانەکاندا وەرتانگرتووە.
تێبینی: لەسەرتان واجب نییە، کتێبەکان لەبەر بکەن، بەڵام بێگومان لەبەرکردنی، سوودی زۆری دەبێت.
- پێشوەختە کاتی تاقیکردنەوەکەتان پێ دەگوترێت و دەرفەتی تەواوتان پێدەدرێت بۆ خۆئامادەکردن.
* تکایە ئەم فایلی (PDF)ی خوارەوە دابەزێنن و کۆدی خۆتان بپارێزن ⬇️
5 728
فێرخوازانی بەڕێز، پێش دەستپێکردنی خوێندن، سەرنجی ئەم ڕێنماییانە بدەن:
- خشتەی وانەکان چۆنە؟
هەفتانە (٣) وانە دەخوێنرێت و، لەم ڕۆژانەدا بڵاودەکرێتەوە:
[ یەکشەممە ➖ سێشەممە ➖ پێنجشەممە ]
- شێوازی وانەکان چۆنە؟
تەواوی وانەکان، بە زمانی شیرینی کوردییە، ڕاستە کتێبەکان عەرەبییە، بەڵام گەر عەرەبیش نەزانیت، تێدەگەیت، بگرە سەرەتای فێربوونی عەرەبیت دەبێت.
وانەکان بە شێوازی ڤیدیۆیی تۆمارکراون، لەهەر کاتێکدا خۆتان ویستتان، دەتوانن تەماشایان بکەن.
- چۆن پرسیار بکەم؟
لهگهڵ ههر وانهیهکدا، لینکێکی تایبەت دادەنێین، بۆ ناردنی پرسیارەکانتان.
لەکۆتایی هەفتەشدا، وەڵامی هەموو پرسیارەکان، بە فایلێکی (PDF) بڵاودەکەینەوە.
ئەرکی ئێستا:
فایلی (PDF)ی کتێبی (تَعْظِيمُ الْعِلْم)، کە لەپۆستی پێشوودا دامانناوە، داببەزێنن و چاپی بکەن، تا بۆ ڕۆژی یەکشەممە، هاوشانی یەکەم وانە، لەبەردەستتاندا بێت.
بەڕێزان، ئەو وێنانەی کتێبەکان، کە دامانناوە، باشترین چاپەکانن، هەرکەس دەیەوێت ئێستا هەمووی چاپ بکات، یان بکڕێت، ئەوانە باشترینن، دەکرێت پشت بە چاپی تریش ببەستن.
بەڵام سەبارەت بە (PDF)ی تایبەت بە مودەڕڕیس، لەدەستپێکی خوێندنی کتێبەکاندا دادەنرێت، نەک هەمووی پێکەوە، چونکە دەبێت کاریان لەسەر بکرێت.
#ئەکادیمیای_مودەڕڕیس
#دڵۆپ_بۆ_دەریا
#ڕێنمایی_خوێندن
5 728
فێرخوازانی خۆشەویست و بەڕێزی ئەکادیمیای مودەڕڕیس:
پاش ڕاگەیاندنی وادەی فەرمی دەستپێکی خوێندن، (کە یەکشەممەی داهاتوو دەبێت)، دەچینە خزمەت یەکەمین و لەبنچینەییترینی سەرەتاکانی زانست:
کتێبی: (تعظيم العلم).
ئەم کتێبە بەرزە، دەروازە و نەخشەی ڕێگایەکی هەرەسەرەکییە، بۆ ئەو فێرخوازانەی دەیانەوێت بەرچاوڕوونییەکی ڕاستەقینەیان هەبێت لەسەر چۆنیەتی بەدەستهێنانی زانستی بەسوود، ڕێزگرتنی عیلم و عولەما و، گرتنەبەری ڕێگاکانی سەرکەوتن، لەم گەشتە ڕووناکەدا.
فایلی هاوپێچکراو:
ئەم فایلەی خوارەوە، فایلی (PDF)ی کوالێتی بەرزی کتێبەکەیە.
پێشنیارتان بۆ دەکەین، لە ئێستاوە دایبەزێنن و چاپ(پرێنتی) بکەن، بۆ ئەوەی بۆ ڕۆژی یەکشەممە کاتژمێر ٩:٠٠ی بەیانی، هاوشانی یەکەم وانە، ئامادە بن و تێبینییەکانی خۆتانی لەسەر بنووسن.
#ئەکادیمیای_مودەڕڕیس
#تعظيم_العلم
#دڵۆپ_بۆ_دەریا
5 728
فێرخوازانی خۆشەویستی ئەکادیمیای مودەڕڕیس، دوای چاوەڕوانییەکی زۆر، پشتیوان بە خوای کارساز و پەروەردەکار، ڕۆژی دەستپێکی فەرمی خوێندن، لەئەکادیمیای مودەڕڕیس، ڕادەگەیەنین.
ڕۆژی یەکشەممە، ڕێکەوتی 14 / 6 / 2026، یەکەم وادەی دەستپێکردنمان دەبێت، پێکەوە یەکەم دڵۆپی زانست و ئیمان بونیاد دەنێین و بەرەو دەریا قووڵەکانی مەعریفەت بەڕێ دەکەوین.
سیستەم و کاتی بڵاوکردنەوەی وانەکان:
بۆ ئەوەی کاتەکانتان ڕێکبخەن و هیچ پەستانێکتان لەسەر دروست نەبێت، پڕۆگرامی خوێندن لەئەکادیمیادا، بەم شێوازە دەبێت:
هەفتەی (٣) وانە بڵاودەکرێتەوە.
ڕۆژەکانی:
[ یەکشەممە ➖ سێشەممە ➖ پێنجشەممە ]
کاژمێر: (9:00)ی بەیانیان، هەر لەم کەناڵی تیلیگرامە، وانەکان دادەنرێن.
تێبینی/ وانەکان ڤیدیۆی تۆمارکراون و هەرکاتێ بتانەوێت دەتوانن سەیری وانەکان بکەن،
واتا وانەی ڕاستەوخۆمان نییە .
لە بڵاوکراوەی دواتردا، فایلی (PDF)ی کتێبی یەکەمتان بۆ دادەنێین، تا پێش دەستپێکردنی یەکەم وانە، بەرچاوڕوونی تەواوتان هەبێت.
#ئەکادیمیای_مودەڕڕیس
#دڵۆپ_بۆ_دەریا
#دەستپێکی_فەرمی
5 728
فێرخوازانی خۆشەویست، تا ئێستاش دەرگای ناوتۆمارکردن، کراوەیە.
وەک لەڕابردوودا وتمان: لەمودەڕڕیسدا، شێواز و ژمارەی وانەکان بەجۆرێکە، بۆ هەموان دەست بدات.
سەبارەت بە قوتابییانی پۆلی دوانزە، کە تا مانگی هەشت تاقیکردنەوەیان هەیە:
دەڵێین: کتێبی یەکەم، هەرچەند زۆر گرنگە و بناغەیە، بەڵام زانستێکی قورس نییە، بۆیە دەکرێت لەئێستادا نەیخوێنن، بەڵکو پاش تاقیکردنەوەکان بۆی بگەڕێنەوە و هەمووی پێکەوە بخوێنن، چونکە دوو مانگی پێ دەچێت.
ئاگاداری:
لە بڵاوکراوەی داهاتووماندا، وادەی فەرمی دەستپێکردنی خوێندن و فایلی (PDF)ی کتێبی یەکەمتان بۆ دادەنێین تا بەرچاوڕوونی تەواوتان هەبێت.
ئەگەر هێشتا ناوت تۆمار نەکردووە، ئێستا لە ڕێگەی ئەم لینکەوە ناوی خۆت بنووسە:
https://forms.gle/U8eDD1yGUVYAYeY26
#ئەکادیمیای_مودەڕڕیس
#دڵۆپ_بۆ_دەریا
5 728
دروێنە و چنینەوە
ئاستی سێیەمی قۆناغی یەکەمی مودەڕڕیس و ڕوونکردنەوەیەک:
پاش ئەوەی قوتابی ئاستی یەکەم و دووەمی خوێند، ئیتر گەشتووەتە قۆناغێک، بەگوێرەی ئاستەکەی بەرهەمی بچنێتەوە و زانستەخوێنراوەکانی بخاتەگەڕ.
لەبەر سەختی کۆکردنەوەی هەموو عولومی ئالە بەیەکەوە، زانستی زاراوەسازی فەرموودەمان خستە ئاستی سێیەم، هاوتا لەگەڵ دەقی بەرزی فەرموودەدا.
بۆیە لەئاستی سێیەمدا، سەرەتا فێرخواز لەڕێگەی کتێبی پوختی (نخبة الفكر)ی شەیخولئیسلام ئیبن حەجەرەوە، بناغەیەکی باش لەزانستی فەرموودەزانی دادەنێت و ئاشنا ئەبێت بە مامەڵەی فەرموودەناسان و کاریان.
پاشان ئەچێتە خزمەت دەقی بەرزی فەرموودەی شیرین، لەڕێگەی کتێبی قەبوڵکراوی (الأربعين النووية)وە، کە هەموو ئوسوڵ و بناغەی ئیسلامی لەخۆگرتووە.
دوای ئەم زانستە بەرزانە، ئیتر کاتی ڕۆشتنە خزمەت بەرزترینە، کە قورئانی پیرۆز و تەفسیرە، بەو پاشخانە عیلمییەی بۆ قوتابی دروست بووە.
بۆیە لێرەدا باشترین و موعتەمەدترین کتێبی قۆناغەکە دیاریکراوە، کە تەفسیری جەلیلی (الجلالین)ـە.
پاش ئەم گەشتە چڕە درێژە دوو ساڵە، کاتی ئەوەیە بیری قوتابی بخەینەوە: ئەم زانستانە، وەک ئەکرێت ببنە دەرمان و سەرفرازت بکەن، ئەکرێت بە کاری خۆمان، ببنە دەردمان و ماڵوێران ببین.
بۆیە لەکۆتا ماددەدا، تەزکییە و بژاری دەروون دانراوە، لەگەڵ کتێبی پڕسۆزی ئیمامی باجی، (النصيحة الولدية).
ڕەنگە بپرسن:
- ئەی عیلمی مەنتیق و مەقولات و ئادابی بەحس و مونازەڕە و، قەواعیدی فیقهی و عولومی قورئان… لەکوێدایە؟!
عەرزت ئەکەین: ئێمە لەقۆناغی یەکەمی ئەکادیمیای مودەڕڕیسداین، بە ئیتتیفاقی زانایانیش، هیچ کام لەم زانستانە، هی ئاستی یەکەم نین، ئەگەر شتێکیش پێویست بێت، لەوانەکاندا ڕوون ئەکرێتەوە.
- ئەدی عیلمی کەلام و عەقیدە؟!
عەزیزان، هەموو ئەوەی لەم قۆناغەدا، بۆ قوتابی پێویستە و جێئەگرێت و لێی تێئەگات، لەعەقیدەی ئیسلامی، ورد و درشتی لەماددەی تەفسیر و حەدیسدا ئەتوێنرێتەوە، بەتایبەت کە لەخزمەت سورەتی (هود)دا دەبین، کە کۆی سورەتەکە پرسی یەکتاپەرسی و بانگەوازی پێغەمبەرانە.
لەم ئاستەدا، قوتابی زۆر موحتاجە، شوناسی خۆی بدۆزێتەوە، لەئەساسییاتی عەقیدە و فیکر و فەهمدا، کە هەموو ئوممەت ئیتتیفاقیان تێیدا هەیە، نەک بابەتگەلێک کە زۆر لەم گەورەترن و جارێ باییان پەڕوباڵی نەکردووە و بەزەرەر بەسەر خۆی و چواردەوریدا ئەشکێتەوە، ئەسڵەن ڕەنگە هەر شیاوی قۆناغی ئێستای ئوممەت نەبن.
پاشان ئومێدمان وایە، لەلوتفی خوای موتەعال، مودەڕڕیس دەستپێکی دەستێکی خێربێت، بۆ گەڕانەوە بۆ سەر ڕێبازی عولەما و حوکەما و عوقەلا، لەمامەڵەکردن لەگەڵ مەسائیلی خیلافیدا، لەدەمی تەنگەژەی ئوممەتدا، بەجۆرێک کە ئیسلامی پێ بگەشێتەوە، نەک مسوڵمانانی پێ پەرت ببێت.
خوای گەورە هەموان سەرکەوتوو بکات و مۆفەقمان بکات بۆ تەواوکردنی هەر سێ ئاستی قۆناغی یەکەم، پاشان قۆناغی دووەم.
#ئەکادیمیای_مودەڕڕیس
#دڵۆپ_بۆ_دەریا
5 728
من قوتابی (فێرگەی ئیمامی شافیعی)م، ئایا پێویستە لە(ئەکادیمیای مودەڕریس)یشدا بم؟
کامیان باشترە؟
بەڕێزان، ئەکادیمیای مودەڕڕیس و فێرگەی ئیمامی شافیعی، دژیەک و جێگرەوەی یەک نین، بەڵکو تەواوکەری یەکن.
لەمودەڕڕیسدا، قوتابی کۆی زانستەکان دەخوێنێت و لەهەموودا بناغە دادەنێت.
بەڵام فێرگەی ئیمامی شافیعی، تایبەتمەندترە بە زانستی فیقهـ، بۆیە قوتابی فیقهێکی زیاتری لێ وەردەگرێت.
کەواتە: قوتابی دەتوانێت خوێندن لەهەردووکیاندا کۆبکاتەوە.
5 728
فێرخوازانی ئازیز، لەئێستادا نامەی تایبەت کراوەتەوە، دەتوانن پرسیارەکانتان بنێرن.
تکایە ئارامتان هەبێت تا وەڵام دەدرێنەوە، چونکە بێگومان نامەیەکی زۆر دێت و، وەڵامی هەمووان، کاتی پێویستە.
بۆ کورتکردنەوەی هەنگاوەکە، باش وایە لەگەڵ سڵاودا، پرسیارەکەتان بنێرن.
#ئەکادیمیای_مودەڕڕیس
#دڵۆپ_بۆ_دەریا
5 728
من ئاستی یەکەمی زانستەکانم خوێندووە،
ئایا پێویستە دووبارە بیانخوێنمەوە؟
بەڕێزان، وەک زانراوە لای ئەهلی زانست و مەعریفە، هیچ عیلمێکی قوڵ، بە جارێک خوێندن جێگیر نابێت، ئەسڵەن هیچ کتێبێک، بە جارێک خوێندنەوە، تەواوی خۆیت پێ نادات.
بۆیە وەک لەکتێبی یەکەمی ئاستی یەکەمیشدا دەیخوێنن، گەورەزانایان و پێشەوایان، دەیان و سەدان جار کتێبیان دووبارە دەکردەوە، بگرە هەزار جار موڕاجەعەی مەسائیلیان دەکرد!
جا بەدەر لەوەی کە لەمودەڕڕیسدا، ڕاڤە و گەیاندنێکی بەرز و ئاسان و جیاواز دەبینن، دووبارەکردنەوەتان، هاوکارێکی گەورەی زیاتر پێگەشتن و تێگەشتنتانە.
ئێمە هانی هەموان دەدەین، بۆ چەند جار دووبارەکردنەوەی کتێب و وانەکان.
ئەڵبەت بەشێکی نمرەی تاقیکردنەوەکانیش، لەسەر ئەساسی گوێگرتن لەوانەکان دەبێت.
کەواتە: بەڵێ.
#ئەکادیمیای_مودەڕڕیس
#دڵۆپ_بۆ_دەریا
5 728
ڕۆچوون و چەسپان
ئاستی دووەمی قۆناغی یەکەمی مودەڕڕیس:
پاش ئاستی یەکەم، کە فێرخواز ئادابی عیلم و عولەما و وەرگرتنی فێربوو، پاشان بناغەیەکی تۆکمەی لەفیقهـ و شەریعەتدا دانا، لەگەڵ سەرەتایەکی پتەوی وشەسازی و ڕێزمان، ئێستا کاتی ئەوەیە، فێرببێت ڕستە و دەربڕینی بەرز و باڵا، لەنزم و لاواز جیابکاتەوە، ببینێت کە ئایاتی خوای موتەعال و پاشان فەرمایشتی خۆشەویست(دروودی خوای لێ بێت) و ئەوجا نووسراوی کیباری عولەما، لەچ ئاستێکی بەرزی ڕەوانبێژیدایە.
بۆیە دەست بە زانستی ڕەوانبێژی ئەکات، لەگەڵ کتێبی پشت پێ بەستراوی (دروس البلاغة)دا.
پاشان ئەچێتە سەر قۆناغی ئەدەب و لوغە، بۆ ئەوەی ئەو نەحو سەڕف و بەلاغەی خوێندی، لەبەرگی دەقگەلێکی بەرزی شیعریدا بیبینێت.
ئەشعاری عەرەب، بەدەر لەوەی کە هەوێن و ماددەیەکی خامی بەرزی تێگەشتن لەقورئان و فەرموودە و دەقی بەرزی عەرەبییە، ئاخێنراوە بە دانایی و حیکمەت.
ئەم مەبەستەش، لەگەڵ کتێبی دیاری (قلادة الأدیب)دا، بەدی دەهێنرێت.
لەئاستی یەکەمدا، قوتابی زانی، ژمارەی مەسئەلە فیقهییەکان، سەدان و هەزاران قاتی ژمارەی ئایات و ئەحادیسی ئەحکامە.
جا بوو بە پرسیار لای: ئاخۆ چۆن حوکمی ئەم هەمووە باسەی تر، هەڵێنجێنراوە؟
چۆن زانرا کام فەرمانە بۆ واجببوونە و کامە سوننەت و…؟
لێرەدا وەڵامی ئەم پرسیارانە ئەدۆزێتەوە، بە دانانی بناغەیەکی بەهێز، لەئوسوڵ و سەرچاوەی فیقهدا، لەگەڵ کتێبی پاڵفتەی (الخلاصة في أصول الفقه)دا.
خوای گەورە، هەموان سەرکەوتوو بکات.
لەبڵاوکراوەی دواتردا، ئەچینە سەر باسی ئاستی سێیەمی قۆناغی یەکەم.
#ئەکادیمیای_مودەڕڕیس
#دڵۆپ_بۆ_دەریا
5 728
پێشەکی و بناغە
ئاستی یەکەمی قۆناغی یەکەمی مودەڕڕیس:
فێرخوازانی قەدرگران، ئێمە لەمودەڕڕیسدا، هەوڵمانداوە پلان و مەنهەجێکی وا دابنێین، کە باشترین بەرهەمی هەبێت و بەرزترینی خۆتانی پێ بدۆزنەوە.
فێرخوازی مودەڕڕیس، لەئاستی یەکەمدا، وەک یەکەم کتێب، پێشەکییەکی پوخت و چڕ ئەخوێنێت، لەڕەوشتگەلی زانستویست، بۆ ئەوەی جارێ بزانێت، بۆچی ئەخوێنێت، چی ئەخوێنێت، چۆن ئەخوێنێت، پێگەی زانست و زانایان لەکوێدایە، چۆن زانستەکەی بچەسپێنێت و…
هەموو ئەمە، لەژێر ڕۆشنایی کتێبی بەرزی (تعظیم العلم)دا.
پاشان لەبەرئەوەی هەموو سەرچاوە سەرەکییەکانی شەرعی پیرۆز، لەقورئان و فەرموودە و باقی زانستەکان، بە زمانی عەرەبییە، پێویستە پێشەکییەکی بەرز و زۆڕ ڕوون، لەزانستی نەحودا دابنێین، کە ڕێزمانی عەرەبییە.
ئەم زانستەش، لەژێر ڕۆشنایی کتێبی بەناوبانگی (الآجرومية)دا.
ئێستا کە قوتابی زانی بۆ ئەخوێنێت و چۆن، تاڕادەیەکیش فێر بوو عەرەب چۆن ئەنووسن و چۆن قسەئەکەن و دەقی عەرەبی هەزم بکات، کاتی ئەوەیە فێری گرنگترین و لەپێشترینی شەریعەت بکرێت، کە عیلمی حەڵام و حەرام و واجباتە.
لێرەدا بە ڕەچاوی بەرزترین پێوەرەکانی زانست و مێژوویەکی هەزار ساڵە، قوتابی دەست ئەکات بە خوێندنی مەزهەبی ئیمامی شافیعی، لەڕێگای کتێبێکی ڕەسەن و سەرەتاییەوە، کە مەتنی ئەبی شوجاعە (الغاية والتقريب).
پاشان کاتی ئەوەیە، قوتابی بناغەیەکی تری زمانەوانی دابنێت، لەزانستی وشەسازیدا، کە زانستی سەڕفە، ئەمیش بە ڕاڤەی کتێبی (الصرف الصغير).
خوای گەورە، هەموان سەرکەوتوو بکات.
لەبڵاوکراوەی دواتردا، ئەچینە سەر باسی ئاستی دووەمی قۆناغی یەکەم.
#ئەکادیمیای_مودەڕڕیس
#دڵۆپ_بۆ_دەریا
5 728
سوپاس بۆ خوای گەورە، پاشان بۆ متمانەتان.
لە(24) کاتژمێری سەرەتای کردنەوەی دەرگای ناوتۆمارکردندا لەمودەڕڕیس، (1800) فێرخواز ناویان تۆمار کردووە.
زیاد لە(1000)ی بەژداربووان، خاوەن بڕوانامەی بەکالۆریۆسن، لەگەڵ زیاد لە(20) ماستەر و دکتۆرادا.
هیوادارین لەئاست ئومێدی هەمواندا بین.
5 728
سوپاس بۆ خوای گەورە، پاشان بۆ پێشوازی گەرمتان.
لەشەش کاتژمێری سەرەتای کردنەوەی دەرگای ناوتۆمارکردندا لەمودەڕڕیس،
(1120) فێرخواز ناویان تۆمار کردووە،
کە زیاد لەنیوەیان، (640)یان خاوەن بڕوانامەی بەکالۆریۆسن، لەگەڵ زیاد لە(10) ماستەر و دکتۆرادا.
5 728
فێرخوازانی ئازیز، لەئێستاوە دەرگای خۆتۆمارکردن لەئەکادیمیای مودەڕڕیس دەکرێتەوە و دەتوانن ناوتان تۆمار بکەن.
بۆ ناونووسین و پڕکردنەوەی فۆڕمی بەژداری، کلیک لەسەر ئەم لینکەی خوارەوە بکەن:
کلیک لێرە بکەن
هاوڕێکەت ئاگاداربکەرەوە و ببە بە هاوبەشی پاداشتی نەبڕاوەی.
#ئەکادیمیای_مودەڕڕیس
#دڵۆپ_بۆ_دەریا
