مودەڕڕیس - Mudarris
Open in Telegram
📌 بەستەرە فەرمییەکانی مودەڕڕیس: 🔻 لینکی کەناڵی یوتیوب: https://www.youtube.com/@mudarrisacademy 🔹 پەیجی فەرمی لە فەیسبووک: https://www.facebook.com/MudarrisAcademy 🔸 پەیجی فەرمی لە ئینستاگرام: https://www.instagram.com/
Show moreThe country is not specifiedThe category is not specified
5 738
Subscribers
+124 hours
+307 days
+22930 days
Number of Posts
Data loading in progress...
Reactions
Comments
Telegram Stars
TOP posts by
Data loading in progress...
Publication analysis
Posts | Views dynamics | |||||
قال اللهُ ـ تعالی ـ:
(إنَّ ولِيِّيَ اللهُ الذي نَزَّلَ الكِتابَ وهُو يَتَوَلَّی الصَّالِحِين)
یانی: بێگومان یاوەر و سەرخەری من خوای گەورەیە کە کتێبی دابەزاندووە، و هەر خۆی یاوەر و سەرخەری چاکەکارانە.
بەپوختی: بابەتەکە دوو بەشە:
ـ ئەوەیان ئیشی تۆیە کە ساڵح بیت، لە ورد و درشتی کار و گوفتارت پەروەردگار ڕازی بکەیت.
ـ چی دەبێت، و چی نابێت، و چیت بەسەردێت، و بەکوێ دەگات، کاری تۆ نییە و پێویست ناکات خەفەتی بۆ بخۆیت.
خەریکی ئەوە بە کە کاری تۆیە، و واز لەوە بهێنە کە کاری تۆ نییە! | 1 397 | 19 | 0 | 248 | Loading... | |
لینکی وانەی حەوتەم (المقدمة الآجرومية):
https://youtu.be/l8Hyhy_7N3I
ناخۆشی پابەندی ئەوەیە ڕۆژەکانت دووبارەن، بەڵام ناخۆشی بێ پابەندی ئەوەیە ساڵەکانت دووبارەن.
سەکۆی پرسیار و تێبینییەکان:
ئەگەر هەر پرسیارێکی زانستیت لەسەر ئەم وانەیە هەیە، لێرەدا تۆماری بکە.
https://forms.gle/VVPaHnHTATbVTf6Q8
#مودەڕڕیس
#دڵۆپ_بۆ_دەریا
#المقدمة_الآجرومية | 1 698 | 11 | 0 | 151 | Loading... | |
لەکوێوە لەگەڵمانیت؟ | 2 170 | 6 | 0 | 290 | Loading... | |
نەفست باشترین قازییە بەسەرتەوە:
١- کاتێک لە علمێک نازانیت یان کەمێکی لێدەزانیت و خەڵکی بەچاوی عالمی سەیرت دەکەن، ئایا نەفسیشت بەم چاوە سەیرت دەکات؟.
٢- کاتێک بەهۆی عوزرێک لە عیبادەت، قورئان خوێندن وهتد دادەبڕێیت، خەڵکی باوەڕت پێدەکەن، بەڵام نەفست بەڕاستت دادەنێت؟ ئەو قەناعەتەی پێت هەیە؟
هەرچی مولحید هەبووە لەسەر دونیا، زاهیڕەن بوونی خوای ڕەتکرددتەوە، بەڵام ئایا ئەم قەناعەتە لە کڕۆکی نەفسیانەوە بووە؟، نا...
بۆیە فێڵکردن لە نەفسی خۆمان و خۆ غافڵکردن لێی لەو حەقیقەتانەی پێمان دەڵێت، سەرەتای کۆتایی ئەو کارەیە...
وَفِي أَنفُسِكُمْ أَفَلَا تُبْصِرُونَ (٢١)[الذاريات:٢١] | 2 252 | 16 | 0 | 258 | Loading... | |
پێچەوانەی هەر پڕۆژەیەکی تر، کە ڕەنگە تیایدا شەڕی ناوبانگ و دەرکەوتن و گەورەکردنی چەند کەسێک بکرێت، ئێمە بە گەشتن بە ئامانجێکی گەورە و دەستکەوتێکی ناوازەی ئەبینین، کە کەسێکی دەرەوەی ستافی فەرمی مودەڕڕیس، لەڕێگەی خودی مودەڕڕیسەوە، هەموو مامۆستایانی مودەڕڕیسی تێپەڕاندووە!
پیرۆزبایی لەخۆمان ئەکەین، پاشان ئێوە و دکتۆری ئەزیز. | 3 852 | 17 | 0 | 395 | Loading... | |
بۆ ئاگاداری ئازیزان: تاقیکردنەوەی خولی دووەمی (تعظيم العلم)، کەمتر لەشەش کاتژمێری ماوە. | 1 285 | 2 | 0 | 148 | Loading... | |
ئێستا لەگەڵ خەودا چۆنن؟
ڕوانینتان؟
ڕێککردنەوە و قۆستنەوە و وەبەرهێنان تیایدا؟
https://youtu.be/F0-zOoI1zhw?si=lgdAOvzXfE13CBSb | 2 376 | 15 | 0 | 202 | Loading... | |
ئاست بەرزی و باشی و لاوازیت لە کتێبێک کە خوێندووتە بەدەردەکەوێت کاتێک پێداچوونەوەی بۆ دەکەیت.
عادەتەن مرۆڤ کە علمێک دەخوێنێت لەسەر کتێبێک، چونکە شێوازی خوێندنی پارچە پارچەیە، وێنای تەواوت بۆ کتێبەکە نییە، بەڵکو وێنای بابەتەکانت هەیە، واتە ئەمڕۆ بابەتێک دەخوێنێت کە دوو لاپەڕەیە، بەیانی بابەتێک لەوانەیە ٥ لاپەڕە بێت، دوو بەیانی کە لەوانەیە ١ لاپەڕە بێت هتد....
لەکاتی خوێندن بەم شێوازە، هەست بە کێشە و بابەتە سەخت و کەلێن و درزەکان ناکەیت، تا کتێبەکە تەواو نەکەیت و لە یەکەمی تا کۆتایی پێداچوونەوەی بۆ نەکەیت، چونکە کاتێک بە یەک پارچە و وەک یەک مەنزومە پێداچوونەوە بۆ کتێبەکە دەکەیت و وێنای تەواوت دەبێت، جا دەزانیت لەکوێ درز و کەلێن و کێشەت هەیە. | 2 499 | 12 | 0 | 250 | Loading... | |
هونەرێک لە هونەرە گەورەکانی ژیان، فێربوونی مەقامات و دەرەجاتی خەڵکە!
چەندە هەڵەیە کە پێت وابێ هەرکێ سەدریەی لەبەرکرد، دەبێ نەشتەرگەری گۆڕینی دڵ بکات!!
ئاواش هەڵەیە پێت وابێ هەرکێ چووە سەر مینبەر، دەبێ بوخاری لەبەربێت و توحفە شەرح بکات!
عیلمیش مەنزومەیە، پێویستی بە تیمێکی تەواو هەیە.
مامۆستا فڵانی داعی دەبێ گەنجەکەت لە گازینۆ بۆ دەربکات، فڵان گەنجەی برادەریشی دەبێ بیبات بۆ مزگەوت، ڕەنگە مامۆستا مزگەوتەکەش عیلم نەزانێت، بەڵام باسی عیلمی بۆ دەکات، مامۆستا فڵانیش عیلمەکەی پێدەڵێت!
تۆ بڵێی هەموو ئەمانە بە یەک کەس بکرێت؟!
گومانم هەیە! | 2 599 | 16 | 0 | 245 | Loading... | |
لینکی وانەی شەشەم (المقدمة الآجرومية):
https://youtu.be/YL6B_27jABY
ئەگەر خۆت دیاری نەکەیت و پلان دانەنێی کە سبەی دەبێ چی بکەیت، ئەوا هەموو شتێک دەکەیت جگە لەوەی کە پێویستە و دەبێ بیکەیت!
سەکۆی پرسیار و تێبینییەکان:
ئەگەر هەر پرسیارێکی زانستیت لەسەر ئەم وانەیە هەیە، لێرەدا تۆماری بکە.
https://forms.gle/VVPaHnHTATbVTf6Q8
#مودەڕڕیس
#دڵۆپ_بۆ_دەریا
#المقدمة_الآجرومية | 2 591 | 16 | 0 | 156 | Loading... | |
📢 فۆڕمی تاقیکردنەوەی کتێبی (تعظيم العلم)
خولی دووەم
فێرخوازانی قەدرگران، ئێستا دەتوانن لە ڕێگەی ئەم بەستەرەی خوارەوە بەشداری تاقیکردنەوەکە بکەن:
🔗 بەستەری تاقیکردنەوە:
https://forms.gle/LvBE4G7SytCoxNfr9
⏰ یادخستنەوە: فۆڕمەکە تا ڕۆژی هەیینی
(٢٠٢٦/٩/٤ - کاتژمێر ١٢ی شەو) کراوە دەبێت.
دوای تەواوکردنی تاقیکردنەوەکە، بە کلیک
لەسەر View score نمرەکەتان دەبینن.
#مودەڕڕیس | 5 789 | 44 | 0 | 180 | Loading... | |
لینکی وانەی پێنجەم (المقدمة الآجرومية):
https://youtu.be/Oz1NxWgQ5kE
عیلم قورسیەکەی قورسی ڕۆژێکە، بەڵام عیزەتەکەی و سوودەکەی، عیزەت و سوودی تەمەنێکە.
سەکۆی پرسیار و تێبینییەکان:
ئەگەر هەر پرسیارێکی زانستیت لەسەر ئەم وانەیە هەیە، لێرەدا تۆماری بکە.
https://forms.gle/VVPaHnHTATbVTf6Q8
#مودەڕڕیس
#دڵۆپ_بۆ_دەریا
#المقدمة_الآجرومية | 3 096 | 17 | 0 | 174 | Loading... |

