مودەڕڕیس - Mudarris
Open in Telegram
📌 بەستەرە فەرمییەکانی مودەڕڕیس: 🔻 لینکی کەناڵی یوتیوب: https://www.youtube.com/@mudarrisacademy 🔹 پەیجی فەرمی لە فەیسبووک: https://www.facebook.com/MudarrisAcademy 🔸 پەیجی فەرمی لە ئینستاگرام: https://www.instagram.com/
Show moreThe country is not specifiedThe category is not specified
5 730
Subscribers
-624 hours
+207 days
+21030 days
Posts Archive
5 730
فێرخوازانی قەدرگران، پاش ڕاگەیاندنی فەرمی مودەڕڕیس و گەیاندنی شوناس و پەیامی ئەکادیمیا، بە باشمان زانی لەم قۆناغەدا، مامۆستایانی ئەکادیمیاتان پێ بناسێنین.
بەڕێزان:
مامۆستا سەید عومەر
مامۆستا ڕەوەند هۆشمەند
مامۆستا سەردەم دەرباز
مامۆستا کەیوان کاوە
مامۆستایان، مودەڕڕیسی
زانستەکانی قۆناغی یەکەمی ئەکادیمیا دەبن و لەگەشتی دوو ساڵەی زانستیدا، هاوڕێ و هاودەمتان دەبن.
مامۆستایان و ئێمەش وەک ستافی ئیداری، تەواوی هەوڵمان دەخەینەگەڕ، زانستێکی پوختتان پێشکەش بکەین، بە شێوازێکی ئاسان و هاوچەرخ، بە جۆرێک کە پشتیوان بە خوای گەورە، کۆی چەمکە شەرعی و ئیمانی و زانستی و فیکرییەکان، لای فێرخواز بچەسپێنێرێت و ڕێگای مەعریفەی ڕووناک ببێتەوە.
بۆ ئاگاداریتان
لەپۆستی داهاتوودا، دەرگای فەرمی ناونووسین دەکرێتەوە و لینکی فۆڕمی تۆمارکردنی ناوتان پێشکەش دەکەین.
هیممەتتان بەرز بێت و ئامادەبن.
خوای گەورە، کات و عیلم و هیممەتی مامۆستایان و فێرخوازانمان بەرەکەتدار بکات.
#ئەکادیمیای_مودەڕڕیس
#دڵۆپ_بۆ_دەریا
5 730
قوتابییانی خۆشەویست و دۆستتانی ڕێگای بەرز و ڕووناکی زانست، هاوتەریب لەگەڵ ڕاگرتنی بنەماکانی ڕاگەیاندنی فەرمی، بە پێویستی دەزانین فەلسەفە و لۆجیکی پشت دیزاینی لۆگۆی ئەکادیمیاکەتان پێ بناسێنین، کە تەنها هێمایەکی سادە نییە، بەڵکو گوزارشت لەڕوانگە و پەیام و قووڵایی ئەو گەشتە مەعریفییە دەکات کە پێکەوە دەستی پێ دەکەین:
زانستی ڕەسەن و تەکنەلۆژیای سەردەم:
ناوی (مودەڕڕیس) بە کالیگرافییەکی کوردی-ئیسلامی ڕەسەن نەخشێنراوە.
ئەمە ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە ئێمە دەست بە ڕەسەنایەتیی زانستە شەرعییەکانەوە دەگرین. لەهەمان کاتدا، بە ستایلێکی مۆدێرن و هێڵکاریی پاک کێشراوە، بۆ ئەوەی پەیامەکەمان بە زمانێکی هاوچەرخ و لەڕێگەی تەکنەلۆژیای نوێوە بگاتە هەموو ماڵێک.
شوناسی نیشتمانی و کلتوری:
لەبەشی سەرەوەی پیتەکاندا، نەخشی هاوچەرخی جەمەدانی کوردی بەکارهاتووە.
کە گوزارشت لەناسنامەی کلتوری ئێمە و زانستخوازانی کورد دەکات، هەروەها خزمەتکردنی فێرخوازانی نیشتمان و گەیاندنی زانستی بەرز، بە زمانی دایک و لەسەر خاکی کوردان.
دروشمی (دڵۆپ بۆ دەریا):
ئەم دەستەواژەیە جەوهەر و لۆجیکی ئیمانی ئەکادیمیاکەمانە.
ڕێگای عیلم و گەیشتن بە پلەکانی مەعریفە، بە یەک چرکە نییە، بەڵکو پڕۆسەیەکی بەردەوام و قۆناغ بە قۆناغە.
هەر وانەیەک کە دەیخوێنیت، هەر لاپەڕەیەک کە دەیدۆزیتەوە، وەک دڵۆپێکی پڕ لەبەرەکەت وایە. کۆبوونەوەی ئەم دڵۆپە بچووکانەی هیممەت و ئیخلاسی ئێوەیە، کە لەداهاتوودا دەبێتە دەریایەکی قووڵ لەزانستی پاڵفتە، عەقیدەی دروست و کردەوەی چاک، کە کۆمەڵگاکەمانی پێ ڕووناک دەبێتەوە.
ئەم شوناسە، دەبێتە ناونیشانی فەرمی سەرجەم بڕوانامە و کتێب و وانەکانمان.
داواکارین لە خوای کارزان، هیممەتمان بەرز و هەنگاوەکانمان ڕاست و پڕ بەرەکەت بکات.
5 730
مودەڕڕیس
دڵۆپ بۆ دەریا
بەناوی پەروەردگاری زانای کارزان
خۆشبەختانە ئاشکرا و بەرچاوە، کە بە بەردەوامی ژمارەی خوێندکارانی زانستە شەرعییەکان لەنیشتیمانمان، ڕوو لەزیادبوونە، ڕۆژانەش چەندین نموونەی بەرزی هیممەتی گەنجانمان دەبینن، لەفێربوون و فێرکردندا، سەرەڕای سەختی ژیان و کەمی دەرفەت.
دەمێکە بە پێویستی دەزانین، لەو ڕووەوە خزمەتێکی شایستە بە گەنجانمان بکەین و پێکەوە لەپڕۆژەیەکی هاوبەشدا کۆببینەوە، کە تیایدا ڕەسەنایەتی دوێنێ و ئاسانکاری و پێشکەوتنی ڕۆژگار کۆبکرێتەوە.
بۆیە لەسۆنگەی هەستکردنمان بەم بەرپرسیارییەتە، دەرهەق بە زانست و زانستخوازان، هەستاین بە دامەزراندنی ئەکادیمیای ئۆنلاینی (مودەڕڕیس).
لێتان شاراوە نییە، زۆرێک لەزانستە شەرعییەکان، دابەشدەکرێن بۆ سێ ئاست: ئاستی سەرەتا، ناوەند، کۆتایی.
ئاستی سەرەتاش، وەک یەکەم هەنگاو بۆ گەشتن بە پلە باڵاکانی عیلم، گرنگییەکی تایبەت و کاریگەرییەکی بەرچاوی هەیە لەسەر ڕێڕەوی هەر خوێندکارێک.
بۆیە ئێمە لە(ئەکادیمیای مودەڕڕیس) وەک هەنگاوی یەکەم، بەوپەڕی هەوڵمانەوە بۆ ئاستی یەکەمی زانستەکان لەخزمەتتاندا دەبین، بە ڕەچاوی ڕێچکە و ڕێبازی پێشینی چاکمان لەفێربوون و فێرکردندا، ئامێتە لەگەڵ ئاسانکارییەکانی سەردەم.
تایبەتمەندییەکانی مودەڕڕیس:
١ـ لەمودەڕڕیسدا، خوێندکار ئاستی یەکەمی هەموو زانستەکانی قۆناغی یەکەمی زانستەکان ئەخوێنێت.
وەک: نەحو، سەڕف، بەلاغە، ئەدەب و لوغە، موستەڵەحی حەدیس، ئوسوڵی فیقهـ، فیقهـ، تەفسیر، حەدیس، ئاداب، تەزکییە.
٢ـ خوێندکار لەسەر بەرچاوڕوونیەکی تەواو ئەبێت، بە کۆی زانستە شەرعییەکان و بیروباوەڕ و فیکر و بژاری دەروون.
٣ـ لەمودەڕڕیسدا، ڕەچاوی ئاستی زانستی و سەرقاڵی هەموو چین و توێژەکانی کۆمەڵگا کراوە و بۆ هەموان دەست ئەدات.
بۆیە ماوەی خوێندن دوو ساڵە، هەفتانەش تەنها سێ وانە دەخوێندرێت.
٤- دەرگای بەژداری بۆ هەموان کراوەیە و هیچ مەرجێکی پێشوەختە نییە.
هەرچەند باش وایە، بەژداربوو خوێندنی قۆناغی سەرەتایی قوتابخانەی تەواو کردبێت.
٥- هەموو ئاسانکارییەکانی ڕۆژ و تەکنۆلۆژیا، فەراهەم کراوە، لەدیزاینی وردی وانەکان و هێڵکاری و بەرزی کوالیتی، لەئاستی ناوەندە گەورەکانی جیهانی ئیسلامیدا.
٦- خوێنکار، بە ئاسانی پەیوەندی بە مامۆستایانەوە ئەکات و پرسیارەکانی ئەگەیەنێت، بۆ نەمانی هیچ ناڕوونییەک.
ئەمەش چارەسەری گەورەترین کێشەی خوێندنی ئۆنلاینە.
٧- بۆ ڕزگارکردنی فێرخواز لەتێکەڵی و کۆکردنەوەی تەرکیزی، لەیەک کاتدا تەنها یەک زانست دەخوێنرێت و لەکۆتایی هەر زانستێکدا، تاقیکردنەوە ئەنجام ئەدرێت،
لەکۆتایی ئەکادیمیاشدا، بڕوانامەی تایبەت بە ئاستی یەکەم دەدرێت بە خوێندکاران.
٨- مەنهەجەکانی ئەکادیمیا، مەنهەجی ڕەسەن و پشت پێ بەستراون لەجیهانی ئیسلامیدا.
٩- بێگومان خوێندن بێ بەرامبەرە.
لینکی کەناڵی تیلیگرام:
https://t.me/mudarrisacademy
لینکی کەناڵی یوتیوب:
https://youtube.com/@mudarrisacademy?si=lY-VARrP_6CFuaUP
