en
Feedback
مودەڕڕیس - Mudarris

مودەڕڕیس - Mudarris

Open in Telegram

📌 بەستەرە فەرمییەکانی مودەڕڕیس: 🔻 لینکی کەناڵی یوتیوب: https://www.youtube.com/@mudarrisacademy 🔹 پەیجی فەرمی لە فەیسبووک: https://www.facebook.com/MudarrisAcademy 🔸 پەیجی فەرمی لە ئینستاگرام: https://www.instagram.com/

Show more
The country is not specifiedThe category is not specified
5 730
Subscribers
-424 hours
+347 days
+22330 days
Posts Archive
لەڕۆژگارێکدا کە شکۆی عیلم و عولەما شکێنراوە، هەموو چینەکانی کۆمەڵگا ڕێگا بە خۆیان ئەدەن، موفتی و دەمڕاست بن، مودەڕڕیس بە دەرم
+4
لەڕۆژگارێکدا کە شکۆی عیلم و عولەما شکێنراوە، هەموو چینەکانی کۆمەڵگا ڕێگا بە خۆیان ئەدەن، موفتی و دەمڕاست بن، مودەڕڕیس بە دەرمانێکی زۆر سادە و کاریگەرەوە، هاتووەتە پێش، بۆ دەرمانی ئەم دەردە. ئێمە لەمودەڕڕیس، پێمان وایە ئەم کارە لەدەست دەرچووە، زۆر ئەستەمە لەم زەمەنەدا، جارێکی تر عیلم لەمەجالیسی ئەهلی عیلمدا قەتیس بکرێت، پێمان خۆشبێت، یان نا، هەموان دەستیان بە زانیاری ئەگات، جا یان ڕێک و دروست ئەبێت، یان عادەتەن زۆر و بۆر و بێ بناغە. جا یان دەستبەرداری هەموان ئەبین و کار خراپتر ئەبێت، یان وەک ساڵانی ڕابردوو هەوڵ ئەدەین بە ئامۆژگاری چارەی کارەکە بکەین! لەڕاستیدا نە داعی و عالم بە یەکەم ڕازییە، نە دووەمیش بەری هەبوو، بۆیە چارە ئەوەیە: وەک چۆن بە ناو عیلمێک خرایە هەموو ماڵ و دڵ و گوێیەکان، ئەم جارە عیلمی بەرزی عولەما، بخرێتە بەردەست تەواوی کۆمەڵگا. لەڕاستیدا حەق و عیلم و عەدالەت، ڕیکلام و هاواری ناوێت، بەسە کە تەنها وەک خۆیان نیشان بدرێت. بێگومان لێرەوە هەموان نابن بە عالم، بەڵام هەموان عیلم ئەناسن و شکۆی عولەما ئەبینن و سنووری خۆیان فێرئەبن، چیتر ناشڵێن: بەخوا نازانین بە قسەی کێ بکەین! چونکە مودەڕڕیس، عیلمی ڕەسەن و عولەمای بەرزی نیشانداون. بۆیە لەمودەڕڕیسدا ئەبینین: فەقێیەک لەحوجرەکەی. دکتۆرێک لەدەرمانخانەکەی. ئەوی دی لەتاقیگەکەی. گەیمەرێک لەسەر (PC)ەکەی. دایکیک لەتەنیشت لانکی مناڵەکەی.

بەگوێرەی بەردەوامی و گرنگی پێدانت، زانستەکەت چەکەرە دەکات. ئاستی یەکەمی زانستەکان، وەک چاندنی تۆو سەیر دەکرێت، وەک چۆن جوتیار بە گەرما و سەرما، خۆرەتاو و باران، بەردەوامە لەگرنگیدان بەو تۆوەی چاندوویەتی، تا لەدواتردا بەرهەمێکی چاک و پاڵفتەی بەدەستەوە بدات. بەهەمان شێوە، بۆ ئەوەی تۆوی زانست، بەجوانی پێبگات و بە بەهێزی ڕەگدابکوتێت لەزەویدا، پێویستی بە گرنگی پێدان و بەردەوامییە، تا لەکۆتاییدا بەرهەمەکەی ئاستێکی زانستی بەهێز و پتەو بێت و خاوەنەکەی لێی بحەسێتەوە. گرنگترین قۆناغیش بۆ بەدەستهێنانی ئەم ئاستە بەرزەی زانست، ئەم قۆناغەی ئێمەیە، بۆیە بەپێی بەردەوامی و گرنگی پێدانی ئێمە بەم ئاستە، لەدواڕۆژدا زانستەکەمان بەرهەم دەدات. م.کەیوان کاوە.

فێرخوازانی بەڕێز، سەبارەت بە وانەکانی کتێبی (تعظيم العلم)، لەئێوە داواکراو نییە، بۆ تاقیکردنەوە کتێبەکەتان لەبەر کردبێت، بەڵک
فێرخوازانی بەڕێز، سەبارەت بە وانەکانی کتێبی (تعظيم العلم)، لەئێوە داواکراو نییە، بۆ تاقیکردنەوە کتێبەکەتان لەبەر کردبێت، بەڵکو گرنگترین و لەپێشترین خاڵ و ئامانج، چەسپانی مانا بەرزەکانی کتێب و ڕاڤەکەیە، لەدڵ و بیرتاندا. خۆ ئەگەر قوتابییەک لەبەری دەکات و هەوڵێکی زیاتری لەگەڵدا دەدات، زۆر باشە و سوودی بەرزی لێ دەبینێت، بەڵام لەڕوانگەی ئەکادیمیاوە، لەسەری واجب نییە. #ئەکادیمیای_مودەڕڕیس #دڵۆپ_بۆ_دەریا #تعظيم_العلم

لینکی وانەی چوارەم (تعظیم العلم): https://youtu.be/Wi_qg-_IY6c?si=BYz3wM-ST7g1ESlj کات هەر دەڕوات، وای لێ بکە بڕوات و شتانێکت
لینکی وانەی چوارەم (تعظیم العلم): https://youtu.be/Wi_qg-_IY6c?si=BYz3wM-ST7g1ESlj
کات هەر دەڕوات، وای لێ بکە بڕوات و شتانێکت تێدا بنیادنابێت.
سەکۆی پرسیار و تێبینییەکان: ئەگەر هەر پرسیارێکی زانستیت لەسەر ئەم وانەیە هەیە، لێرەدا تۆماری بکە. لەکۆتایی هەفتەدا، وەڵامەکان بە فایلی (PDF) بڵاودەکرێنەوە: https://forms.gle/rHJQYjAscm2GzS3X7 #ئەکادیمیای_مودەڕڕیس #دڵۆپ_بۆ_دەریا #تعظيم_العلم

فێرخوازانی قەدرگران، بە ڕەچاوکردنی بەرژەوەندیی گشتی و داواکاریی ئێوەی بەڕێز، بڕیار درا: تەواوی وانەکانی (ئەکادیمیای مودەڕڕیس)
فێرخوازانی قەدرگران، بە ڕەچاوکردنی بەرژەوەندیی گشتی و داواکاریی ئێوەی بەڕێز، بڕیار درا: تەواوی وانەکانی (ئەکادیمیای مودەڕڕیس) لەیوتیوب، بە شێوازی گشتی (Public) بڵاوبکرێنەوە، تا زۆرترین کەس سوودمەند بن. بۆیە لەئێوەی بەڕێز داوایە: یەکەم: سەبسکڕایبی کەناڵی فەرمی یوتیوبی مودەڕڕیس بکەن و زەنگۆڵەکە چالاک بکەن، بۆ ئەوەی ئاگاداری وانە نوێیەکان بن. دووەم: بۆ ئەوەی وەک قوتابیی فەرمیی ئەکادیمیای مودەڕڕیس بناسێنرێن و مامەڵەتان لەگەڵدا بکرێت، لەڕووی: - وەڵامدانەوەی پرسیارەکانتان. - بەشداریکردن لە تاقیکردنەوەکان. - بەدەستهێنانی خەڵات و وەرگرتنی بڕوانامەی کۆتایی. بێگومان پێویستە بەردەوام ئاگاداری کەناڵی تێلیگرام بن و ڕەچاوی ڕێنماییەکان بکەن. 🔗 لینکی کەناڵی یوتیوب: https://www.youtube.com/@mudarrisacademy

📌 پێڕستی هەمیشەیی وانەکانی (ئەکادیمیای مودەڕڕیس): فێرخوازانی ئازیز، بۆ دەستڕاگەیشتن بە تەواوی وانەکان، دەتوانن هەمیشە سەردانی ئەم بەستەرانەی خوارەوە بکەن. هەر وانەیەکی نوێ بڵاوببێتەوە، خودکارانە لێرەدا زیاد دەبێت: وانەکانی کتێبی (تعظيمُ العلم): 🔗 youtube.com/playlist?list=PLDzWCLpMcRHo&si=wnvxLLY17bDENGiT #ئەکادیمیای_مودەڕڕیس #دڵۆپ_بۆ_دەریا

بە کەمی عیلم و هەنگاوی بچوک و کتێبی بچوک ڕازیبە، دوور نییە خوای گەورە، زۆر و گەورە و زیادیشیت پێ عەتتا بکات، بە مەرجی بەردەوامی. زۆرن ئەوانەی پەلاماری هەموو فونون ئەدەن و ئامانج و پلانی قەبە دائەنێن، بەڵام دەستیان لەهیچەوە دەرەچێت! ڕێگای ئەلفییە و جەمعولجەوامیع و مینهاج و بوخاری و …. بە عەوامیل و وەڕەقات و ئەبی شوجاع و ئەڕبەعین دەست پێ ئەکات. فێربوونی عیلم، قورسە، زۆر ڕێگە و هۆکاریش هەیە بۆ ئاسانبوونی، بەڵام هەموویان کورت و کەم ئەهێنن، لەبەردەم بەردەوامیدا. تەنها بەردەوامی، هەموو بەربەستەکان ئەشکێنت. ڕۆژێک، دووان، سەد، ساڵێک، هەر تێئەگەیت. بەڵام بە بێ بەردەوامی و قوربانی، باشترین مامۆستای دونیاش، هیچت بۆ ناکات. عەزیزم، دڵنیابە ڕێگایەکی سیحری بۆ فێربوونی عیلم، نییە. ئەگەر پێت وایە، ئەتوانیت ڕێگایەک بدۆزیتەوە، کە بە مانگ و ساڵێک ببیت بە زانا، ئەوە هەم خۆتت فریوداوە، هەم تۆمەتی نەزانی و بێ عەقڵیت داوەتە پاڵ هەموو عولەما و عوقەلای ئوممەت. ئاسانکاری ئەبێت، بەڵام ڕێگای سیحری نا. بۆیە: بەردەوامی و بەردەوامی. سەید عومەر

عەسرانە زنجیرە وێبینارەکانی مودەڕڕیس لەعەسرانەدا، وەک دانیشتنێکی عەسرەچا، دەست بۆ کۆمەڵە پرس و باسێکی زانستی دەبرێت، لەدەرەوە
عەسرانە زنجیرە وێبینارەکانی مودەڕڕیس لەعەسرانەدا، وەک دانیشتنێکی عەسرەچا، دەست بۆ کۆمەڵە پرس و باسێکی زانستی دەبرێت، لەدەرەوەی مەنهەجی خوێندن. ئەڵقەی یەکەم: گرنگی ئاستی یەکەمی زانستەکان، لەچەسپاندنی عیلمدا. https://youtu.be/V781NqIX0Lk پێشکەشکردنی: م. کەیوان کاوە.

عەسرانە زانستخوازانی ئەزیز، پشتیوان بە خوای گەورە، لەسبەینێەوە پاش نوێژی هەینی، زنجیرە وێبیناری (عەسرانە)، دەست پێ دەکات.
عەسرانە زانستخوازانی ئەزیز، پشتیوان بە خوای گەورە، لەسبەینێەوە پاش نوێژی هەینی، زنجیرە وێبیناری (عەسرانە)، دەست پێ دەکات.

لینکی وانەی سێیەم (تعظیم العلم): https://youtu.be/Ci9LEPqFaPU?si=55zOWUHk3On6Jcpm دەبێ مەزنترینی کارەکان لە قورسترینی زەمانەک
لینکی وانەی سێیەم (تعظیم العلم): https://youtu.be/Ci9LEPqFaPU?si=55zOWUHk3On6Jcpm
دەبێ مەزنترینی کارەکان لە قورسترینی زەمانەکان بکەیت، چونکە خراپترینی زەمانەکان ناگۆڕێن تاکو باشترینی کردەوەکانی تێدا نەکەیت.
سەکۆی پرسیار و تێبینییەکان: ئەگەر هەر پرسیارێکی زانستیت لەسەر ئەم وانەیە هەیە، لێرەدا تۆماری بکە. لەکۆتایی هەفتەدا، وەڵامەکان بە فایلی (PDF) بڵاودەکرێنەوە: https://forms.gle/rHJQYjAscm2GzS3X7 #ئەکادیمیای_مودەڕڕیس #دڵۆپ_بۆ_دەریا #تعظيم_العلم

بەردەوامی خوێندنی وانەکان لەلایەن فێرخوازانی ئەکادیمیای مودەڕڕیس عیلم قورسیەکەی قورسی ڕۆژێکە، بەڵام عیزەتەکەی و سوودەکەی، عیز
+5
بەردەوامی خوێندنی وانەکان لەلایەن فێرخوازانی ئەکادیمیای مودەڕڕیس
عیلم قورسیەکەی قورسی ڕۆژێکە، بەڵام عیزەتەکەی و سوودەکەی، عیزەت و سوودی تەمەنێکە.
 ئێوەش دەتوانن وێنە تایبەتەکانی کاتی سەعیکردنتان بنێرن. #ئەکادیمیای_مودەڕڕیس #دڵۆپ_بۆ_دەریا #تعظيم_العلم

بەردەوامی خوێندنی وانەکان لەلایەن فێرخوازانی ئەکادیمیای مودەڕڕیس ئێوەش دەتوانن وێنە تایبەتەکانی کاتی سەعیکردنتان بنێرن #ئەکاد
+9
بەردەوامی خوێندنی وانەکان لەلایەن فێرخوازانی ئەکادیمیای مودەڕڕیس
ئێوەش دەتوانن وێنە تایبەتەکانی کاتی سەعیکردنتان بنێرن
#ئەکادیمیای_مودەڕڕیس #دڵۆپ_بۆ_دەریا #تعظيم_العلم

تەماشاکەن عەزیزانم، ئەوانەی لێرە مامۆستای ئێوەن، هیچیان ڕۆڵەی ژینگەیەکی باشتر لەژینگەکەی ئێوە نەبوون، بگرە کاتێک ئێمە دەستمان بە تەڵەبی عیلم کرد، وڵاتی ئێمە لەخراپترین دۆخی عیلمیدا بوو، چوار کەسی زانای واعیمان لەدەور نەبوو، دەستمان بگرێت و ڕێگا دروستەکەمان پیشان بدات، بۆیە درەنگتر لەوەی ئەبوو ڕێگا بدۆزینەوە، دۆزیمانەوە! هیچ کام لەمامۆستاکانی تۆ، لەئەلفییەوە و مینهاجەوە دەستیان پێ نەکرد، ئەوانیش لەکتێبی سەرەتایی موبارەکی وەک (حصن المسلم)ـەوە دەستیان پێ کرد. لەمۆریتانیا و حوجرەی باڵا نەبوون، بەژداری خولێکی هاوینەیان کرد، زیرەکترینی نێو هاوڕێکانیان نەبوون، تەنها بەردەوام بوون! جا قەدری نیعمەتەکانی سەرت بزانە و لەلێپرسینەوەیان بترسە. ڕەنگە ئێمە جیلی قوربانی و جیلی گەیاندنی ئاستی یەکەمی زانستەکان بین، بەڵام تۆ جیلی هەستانەوەی ئوممەت بیت. نەگبەتی بۆ ئەو کەسەی بەرزی چاوەڕوانیەتی و، دەست بۆ نزمی ئەبات! وانەکەتت خوێند؟!

لینکی وانەی دووەم (تعظیم العلم): https://youtu.be/K3ORaKvvbxE?si=_o6u28AK8Hp8Bgrl گرنگترین شتێک بۆ تاڵبی عیلم لە ژیانیدا، کات
لینکی وانەی دووەم (تعظیم العلم): https://youtu.be/K3ORaKvvbxE?si=_o6u28AK8Hp8Bgrl
گرنگترین شتێک بۆ تاڵبی عیلم لە ژیانیدا، کات نییە، بەڵکو چرکەیە.
سەکۆی پرسیار و تێبینییەکان: ئەگەر هەر پرسیارێکی زانستیت لەسەر ئەم وانەیە هەیە، لێرەدا تۆماری بکە. لەکۆتایی هەفتەدا، وەڵامەکان بە فایلی (PDF) بڵاودەکرێنەوە: https://forms.gle/cdvFoqRR13YpB9DNA #ئەکادیمیای_مودەڕڕیس #دڵۆپ_بۆ_دەریا #تعظيم_العلم

هەمیشە ژمارەی ئەوانەی دەست پێ ئەکەن، زیاترە لەژمارەی ئەوانەی تا کۆتا ئەمێننەوە! خوای گەورە ستافێکی موشەڕڕەف کرد، بە خزمەتی شەرعی شەریف، پاشان موسەخخەری کردن بۆ تۆ، تۆشی مۆفەق کرد و دەستت پێکرد. جا ئاممان سەد ئاممان، سارد نەبیتەوە، نەفس و شەیتان بەسەر خۆتدا زاڵ نەکەیت و نزمی هەڵبژێریت! سەرکەوتوویی و سەرفرازی، بۆ زیرەکترینەکان نییە، بۆ قوربانیدەرترینەکانە…

سبەینێ کاتژمێر ٩:٠٠ی بەیانی وانەی دووەم دەستپێدەکات! فێرخوازانی ئازیز، پێنووس و دەفتەرەکانتان ئامادە بکەن بۆ تەواوکردنی گەشتە
سبەینێ کاتژمێر ٩:٠٠ی بەیانی وانەی دووەم دەستپێدەکات! فێرخوازانی ئازیز، پێنووس و دەفتەرەکانتان ئامادە بکەن بۆ تەواوکردنی گەشتە زانستییەکەمان لەگەڵ کتێبی (تَعْظِيمُ الْعِلْم). چاوەڕوان بن...

فێرخوازانی ئازیز بۆ دانانی ستۆری کەناڵ پێویستمان بە هاوکاری ئەو بەڕێزانەتان هەیە، کە ئەکاونتتان (Premium) کە (Boost)ی ئەم لینکە بکەن. https://t.me/boost/mudarrisacademy

تعظيم العلم کاتێک کتێبێک دەبێتە نمایندەی ڕێبازی زانایانمان و، ئەزموونی (٤٠) ساڵی زانایەک دەبێت، لەتەڵەبی عیلمدا: (تعظيم العلم
تعظيم العلم کاتێک کتێبێک دەبێتە نمایندەی ڕێبازی زانایانمان و، ئەزموونی (٤٠) ساڵی زانایەک دەبێت، لەتەڵەبی عیلمدا: (تعظيم العلم) دەردەچێت! ئاشکرایە که کتێبێک لەو کتێبە بەناوبانگانەی لەسەردەمی ئێمەدا دەربارەی عیلم و ڕێکارەکانی فێربوونی و بەربەستەکانی بەردەم فێرخواز نووسراوە، کتێبی (تعظيم العلم)ـه. ئەوەشی وایکردووە هێندە ناوازە و جێگای قەبوڵ بێت، چەند خاڵێکە: ١ـ نووسەر خۆی نمونەیەکی زیندووی ئەوەیە، کە لەکتێبەکەیدا تۆماری کردووە. - ئاخر کاتێک شێخ دەڵێت: عیلم بە گەورە بگرن! دەیان و سەدان مەوقیف لەدەرسەکانیدا دەبینیت، بە قوتابییەک دەڵێت: قاچت ڕامەکێشە! کتێبەکەت لەئەرزدا دامەنێ! پێش تەواوبوونی دەرسەکە، هەڵمەستن! زۆر تەماشای ئەملا و ئەولا مەکەن! - کاتێک باسی چێژی ماندووبوون ئەکات، لەپێناو عیلمدا: وانەکانی شێخ ئەبینیت لە بەیانییەوە تا عیشا! بگرە بوورانەوە ئەبینیت، لەبەر ماندوویەتی! خەبەری خوێندنەوەی چەند سەعات بەسەریەکەوەی کتێبەکانی فەرموودەش، لەلایەن شێخەوە بەسەر مامۆستاکانیدا مەشهورە! - کاتێک دەڵێت: بڕۆ لەخزمەت مامۆستایاندا بخوێنە، بگەڕێ و گەشت بکە لەپێناوی عیلمدا: دەبینیت شێخ لەخزمەت زیاتر لەهەزار شێخدا بووە! وڵاتانی خەلیج و میسڕ و یەمەن و شام و هیند و پاکستان و ...هتد گەڕاوە، لەپێناوی عیلمدا! - کاتێت دەڵێت: پەلە مەکە: خۆی نابینیت بە ڕیشی ڕەشەوە مامۆستا بووبێت و دەرسێکی وتبێتەوە! ٢ـ پوختی کتێبەکەش، خاڵێکی دیکەی گرنگە. سەرەڕای ئەوەی کتێبەکە لەقەبارەدا زۆر بچوکە، بەڵام نابینیت خاڵێکی گرنگ هەبێت، فەرامۆش کرابێت! ئەوە لەپاڵ ماددەیەکی یەکجار دەوڵەمەند لەئایاتی قوڕئانی، حەدیسی شەریف، سیرەی پێشەوایانی سەلەف و خەلەف! ٣ـ زمانی بەرز. بێگومان هەر لەگەڵ یەکەم وانەدا، ئەمەتان درک پێکردووە، کتێبەکە بە زمانی زانایان دەدوێت، فێری وشەی بەرز و عیباڕەتی کەشخەت دەکات، دیقەتی ئەم وشانە بدەن لەپێشەکییەکەدا: أَريج، مَزكوم، ختمُ القَفا، أوكَتا، يَنثِلون، شَجی... ٤ـ هاوچەرخی. بەڵێ ئەمە هەندێ جار تایبەتمەندییە، ئاخر کە شێخ لەسەردەمی ئێمەدا دەژی، باشتر ئاگاداری نەخۆشییەکانی فێرخوازانی زەمانە، باشتر ئەتوانێت جیلی ئایپاد و ئینیستا و مەکتەبەی شامیلە بدوێنێت. کەوابوو: لەحیکمەتی دەستپێکردن بەم کتێبە حاڵی ببن و، با پێکەوە لەمودەڕڕیسدا و لەهەنگاوی یەکەمدا، قیبلەنماکەمان ڕاست بکەینەوە و خاڵە هاوبەشەکانمان فێرببین. #ئەکادیمیای_مودەڕڕیس #دڵۆپ_بۆ_دەریا #تعظيم_العلم

نامەی فێرخوازێکی تر : وەکو منداڵێک چۆن یەکەم ڕۆژی مەکتەب لەتاو حەمماس و دڵخۆشیدا خەوی لێ ناکەوێ و جانتا و کتێبەکەی لەژێر سەری
نامەی فێرخوازێکی تر :
وەکو منداڵێک چۆن یەکەم ڕۆژی مەکتەب لەتاو حەمماس و دڵخۆشیدا خەوی لێ ناکەوێ و جانتا و کتێبەکەی لەژێر سەرینەکەی دائەنێ تا بەیانی موجامەلەی تێدا نییە کە بەو جۆش و خرۆشەوە چاوەڕێی یەکەم وانە و دەرسی مودەڕریس بووم ، حەمد و سەننا بۆ خوای گەورە کە فەزڵی بوون بە طالب العلم پێ بەخشین.
ئێوەش دەتوانن وێنە تایبەتەکانتان بنێرن . #ئەکادیمیای_مودەڕڕیس

نامەی فێرخوازێک، وەک خۆی: لەکاتی کارکردن و ئارەقڕشتن بۆ پەیداکردنی قووتی ڕۆژانە و نانێکی حەڵاڵ، ڕێگەمان نەدا کاتەکانمان بەفیڕ
نامەی فێرخوازێک، وەک خۆی:
لەکاتی کارکردن و ئارەقڕشتن بۆ پەیداکردنی قووتی ڕۆژانە و نانێکی حەڵاڵ، ڕێگەمان نەدا کاتەکانمان بەفیڕۆ بچن؛ هیمەتمان ڕووی لە لوتکە بوو و گوێمان بۆ یەکەم وانەی شەرحی کتێبی «تعظیم العلم» گرت لە ئەکادیمیای مودەڕیس. ​جەستەمان خەریکی کاسبی و نان پەیداکردنە، و ڕۆح و مێشکیشمان خەریکی پەروەردەبوون بە زانستی شەرعی.
ئێوەش دەتوانن وێنە تایبەتەکانتان بنێرن بۆ دایرێکتی کەناڵ .