مودەڕڕیس - Mudarris
Open in Telegram
📌 بەستەرە فەرمییەکانی مودەڕڕیس: 🔻 لینکی کەناڵی یوتیوب: https://www.youtube.com/@mudarrisacademy 🔹 پەیجی فەرمی لە فەیسبووک: https://www.facebook.com/MudarrisAcademy 🔸 پەیجی فەرمی لە ئینستاگرام: https://www.instagram.com/
Show moreThe country is not specifiedThe category is not specified
5 738
Subscribers
+124 hours
+307 days
+22930 days
Posts Archive
5 733
Repost from سەید عومەر : Said Omer
با تەفرنجەیەکی مامۆستا بدەین، پاشان سەیرێکی خۆشمان بکەین، کە خۆمان بە عیلمدا هەڵواسیوە، بزانین تا ئێستا چ قوربانییەکمان بۆ عیلم و دین داوە!
ساڵی (١٩٩١)، تەمەنی مامۆستای مودەڕڕیس، گەشتووەتە (٩٠)ساڵ، لەکاتێکدا کە مامۆستا موحەممەدی شەشۆیی لەخزمەت مامۆستادا، مینهاج ئەخوێنێت، لەکاتی دەرسدا، هەواڵی وەفاتی م.فاتیحی کوڕە گەورە و گۆچانی دەستی مامۆستا ئەهێنن، لەتەمەنی (٦٤)ساڵیدا.
مامۆستای مودەڕڕیس کتێبەکە دائەخات و ئەڵێت: (إنا لله وإنا إليه راجعون)، تۆزێک ئەوەستێت، پاشان کتێبەکە ئەکاتەوە و بە م.موحەممەد ئەڵێت: دەست بکەرەوە بە خوێندنەوە. بەم جۆرە وانەی مینهاج بەردەوام ئەبێت، هەتا جەنازەی کوڕەگەورەکەی ئەگات!
بۆ ڕۆژی دواتر، مامۆستا قاسم سیوەیلی قوتابی مامۆستا، ئەچێت بۆ تازیەباری مامۆستا.
م.مودەڕڕیس ئەڵێت: بۆچی نەهاتیتەوە بۆ دەرس؟
ئەڵێت وتم: قوربان دەی کاک فاتیح مردووە، چۆن دەرس بخوێنین!
مامۆستا پێی ئەفەرموێت: لەدەستچوونی کوڕ، لە لەدەستچوونی دەرس ئاسانترە!
وتم: ئەبێت لەدەمی گەشتنی هەواڵی وەفات و داخستنی کتێبەکەدا، نەفس و شەیتان چ ختورەیەکی بە دڵی مامۆستادا هێنابێت، وا یەکسەر ئەیشکێنێت و کتێبەکە ئەکاتەوە!
5 733
خۆشەویستان، تاقیکردنەوەی خولی یەکەمی کتێبی (تعظيم العلم)، کەمتر لەدوانزە کاتژمێری ماوە.
کاتژمێر دوانزەی شەو، فۆڕمەکە دادەخرێت.
5 733
عەسرانە
زنجیرە وێبینارەکانی مودەڕڕیس
ئەڵقەی شەشەم:
دیوی دووەمی خەوتن
https://youtu.be/F0-zOoI1zhw
پێشکەشکردنی: دیاکۆ حوسێن
ئێمە لەئەساسەوە بڕیارمانداوە: مودەڕڕیس پڕۆژەیەک نییە، بۆ خزمەتی هیچ کەس و گەورەکردنی و دروستکردنی قەرەباڵغی لەدەوری، بەڵکو تەنها لەخزمەت عیلم و فیکرە، لەهەرکوێ بێت و لای هەرکێ بێت.
بێگومان لەهەنگاوەکانی داهاتوودا، لەخزمەت مامۆستایانی گەورەماندا ئەبین، بەڵام جارێ بە پێویستمان زانی، لەخزمەت جیلی دوای خۆمان بین، ئەوانەی بە لوتفی خۆیان، خۆیان لەچینی قوتابی ئێمە هەژمار ئەکەن.
بێگومان لەخزمەتبوونی هەموو توانا جوان و جیاوازەکان، کاتێکی باش و دەروونێکی فراوانی ئەوێت، بەڵام کاتێک ئەوە ئامانجی خودی پڕۆژەکەیە، زۆر ئاسان بەدەستدا دێت.
هەنگاوی یەکەممان، لەگەڵ دکتۆری گەنج و ژیر و هەڵکەوتە، د.دیاکۆی ئەزیز ئەبێت.
#مودەڕڕیس
5 733
بەڕێزان، دوو بەیانی، ڕۆژی شەممە، کاتژمێر دوانزەی شەو، کۆتا وادەی تاقیکردنەوەیە.
5 733
لینکی وانەی سێیەم (المقدمة الآجرومية):
https://youtu.be/Sf8NbZ6-rRk
ماندوو بە لە فێربوونی عیلم شەوانێکی کەم، پاشان شیرینیەکەی بچێژە هەموو تەمەنت، وە یادت بهێڵەوە دوای مردنتسەکۆی پرسیار و تێبینییەکان: ئەگەر هەر پرسیارێکی زانستیت لەسەر ئەم وانەیە هەیە، لێرەدا تۆماری بکە. https://forms.gle/VVPaHnHTATbVTf6Q8 #مودەڕڕیس #دڵۆپ_بۆ_دەریا #المقدمة_الآجرومية
5 733
☕️ عەسرانە...
بەڕای ئێوە، کێ میوانی یەکەمی زنجیرە وێبینارەکانی عەسرانەیە و باسی چیمان بۆ دەکات؟!
🗓 ڕۆژی هەیینی (٢٠٢٦/٨/٢٨) چاوەڕوان بن... ⏳
5 733
لینکی وانەی دووەم (المقدمة الآجرومية):
https://youtu.be/J79_uvVno14
تۆ پێویستە باشترین کەس بیت، لە خراپترینی کاتەکاندا، چونکە لەکاتە باشەکان، هەمووان باشن.سەکۆی پرسیار و تێبینییەکان: ئەگەر هەر پرسیارێکی زانستیت لەسەر ئەم وانەیە هەیە، لێرەدا تۆماری بکە. https://forms.gle/VVPaHnHTATbVTf6Q8 #مودەڕڕیس #دڵۆپ_بۆ_دەریا #المقدمة_الآجرومية
5 733
سبەینێ وانەی دووەمی کتێبی (المقدمة الآجرومية ) دادەنرێت، کاتژمێر ٩ی بەیانی ان شاءاللە
هەمیشە ژمارەی ئەوانەی دەست پێ دەکەن، زیاترە لەژمارەی ئەوانەی تا کۆتا دەمێننەوە!خوای گەورە ستافێکی موشەڕڕەف کرد، بە خزمەتی شەرعی شەریف، پاشان موسەخخەری کردن بۆ تۆ، تۆشی مۆفەق کرد و دەستت پێکرد. جا ئاممان سەد ئاممان، سارد نەبیتەوە، نەفس و شەیتان بەسەر خۆتدا زاڵ نەکەیت و نزمی هەڵبژێریت! سەرکەوتوویی و سەرفرازی، بۆ زیرەکترینەکان نییە، بۆ قوربانیدەرترینەکانە…
5 733
هەمیشە ژمارەی ئەوانەی دەست پێ دەکەن، زیاترە لەژمارەی ئەوانەی تا کۆتا ئەمێننەوە!
خوای گەورە ستافێکی موشەڕڕەف کرد، بە خزمەتی شەرعی شەریف، پاشان موسەخخەری کردن بۆ تۆ، تۆشی مۆفەق کرد و دەستت پێکرد.
جا ئاممان سەد ئاممان، سارد نەبیتەوە، نەفس و شەیتان بەسەر خۆتدا زاڵ نەکەیت و نزمی هەڵبژێریت!
سەرکەوتوویی و سەرفرازی، بۆ زیرەکترینەکان نییە، بۆ قوربانیدەرترینەکانە…
5 733
یادخستنەوەی تاقیکردنەوەی کتێبی
(تعظيم العلم)
فێرخوازانی قەدرگران،
ئەوانەی تا ئێستا بەشدارییان لە تاقیکردنەوەکەدا نەکردووە، بە بیرتان دێنینەوە کە فۆڕمی تاقیکردنەوە بەردەستە و دەتوانن لە ڕێگەی ئەم بەستەرەی خوارەوە وەڵام بدەنەوە:
🔗 بەستەری تاقیکردنەوە:
https://forms.gle/5JAmdXEN35VTGANN7
⏰ دوا مۆڵەت: تا ڕۆژی شەممە (٢٠٢٦/٨/٢٩) کاتژمێر ١٢ی شەو کاتتان لەبەردەستە و دوای ئەوە فۆڕمەکە دادەخرێت.
#مودەڕڕیس
5 733
لینکی وانەی یەکەم (المقدمة الآجرومية):
https://youtu.be/_0kxvlBWkrA
بۆ چێژبینین لەوەی پێت خۆشە، سەرەتا بەناو ئەو قورسییەدا بڕۆ کە پێت ناخۆشە.سەکۆی پرسیار و تێبینییەکان: ئەگەر هەر پرسیارێکی زانستیت لەسەر ئەم وانەیە هەیە، لێرەدا تۆماری بکە. https://forms.gle/VVPaHnHTATbVTf6Q8 #مودەڕڕیس #دڵۆپ_بۆ_دەریا #المقدمة_الآجرومية
5 733
بێگومان فێرخوازە زرنگ و زانستخوازەکانی مودەڕڕیس، لەوپەڕی ئامادەییدان و بەشەیداییەوە چاوەڕێی وانەی یەکەمی کتێبی دووەمی ئەکادیمیاکەیانن.
سبەی یەکشەممە، کاتژمێر: ٩:٠٠
5 733
Repost from سەید عومەر : Said Omer
سوپاس بۆ خوای گەورە، پاش دوو مانگ، ئەمڕۆ تاقیکردنەوەی کۆتایی کتێبی یەکەم، دەستی پێکرد، سبەینێش خوێندنی کتێبی دووەم، دەست پێ دەکات.
ئێمە لەڕابردووشدا وتومانە: مودەڕڕیس و مەنهەجی، جێگرەوەی مەنهەجی حوجرە و هەزار ساڵەی جیهانی ئیسلامی نییە، بەڵام باشترین بژاردەیە بۆ ئەو هەزاران کەسەی، لەدەرەوەی حوجرەن و ئەیانەوێت عیلم بخوێنن.
خۆ ئەگەر دەستمان نەگرتن و هاوکاری تێگەیاندن و پێگەیاندنیان نەبووین، دواتر لەهەرکوێوە سەریان دەرکرد، مافی گلەییمان نییە.
* بێگومان فەقێیانیش زۆر سوود لەمودەڕڕیس ئەبینن.
ئەڵبەت لەمەنهەجی مودەڕڕیسدا، کەمترین جیاوازی و زیادی هەیە، بەسەر مەنهەجی مەتبوعی موقەڕڕەڕەوە، تەنها هێندەیە: لەبەرامبەر ئەو ئاسانکارییەی لەگەیاندنی عیلمەکەدا هەیە، هاوسەنگیمان پاراستووە، بە چڕکردنەوەی ماددە عیلمییەکە.
بەجۆرێک کە فێرخوازی مودەڕڕیس، لەئاجڕومییەدا، تەواوی (التحفة السنية)ش وەردەگرێت.
لەئەبی شوجاعدا، تەواوی (فتح القريب) بە زیادەوە وەرئەگرێت.
5 733
📢 فۆڕمی تاقیکردنەوەی کتێبی (تعظيم العلم)
فێرخوازانی قەدرگران، ئێستا دەتوانن لە ڕێگەی ئەم بەستەرەی خوارەوە بەشداری تاقیکردنەوەکە بکەن:
🔗 بەستەری تاقیکردنەوە:
https://forms.gle/5JAmdXEN35VTGANN7
⏰ یادخستنەوە: فۆڕمەکە تا شەممەی داهاتوو (٢٠٢٦/٨/٢٩ - کاتژمێر ١٢ی شەو) کراوە دەبێت.
دوای تەواوکردنی تاقیکردنەوەکە، بە کلیک
لەسەر View score نمرەکەتان دەبینن.
#مودەڕڕیس
5 733
فێرخوازانی قەدرگران، پشتیوان بە خوای گەورە سبەینێ شەممە کاتژمێر ٩:٠٠ی سەرلەبەیانی فۆڕمی تاقیکردنەوەی کتێبی (تعظيم العلم) بڵاودەکرێتەوە.
کاتی چالاکبوونی فۆڕم: بەستەری تاقیکردنەوەکە بۆ ماوەی یەک هەفتە بەڕووی فێرخوازاندا کراوە دەبێت. بەپێی ئامادەیی خۆتان، دەتوانن لە هەر کاتێکی گونجاوی ئەم هەفتەیەدا وەڵامەکانتان ڕەوانە بکەن.
دوا مۆڵەت: فۆڕمەکە لە ڕۆژی شەممەی داهاتوو (٢٠٢٦/٨/٢٩) کاتژمێر ١٢:٠٠ی شەو بە یەکجاری دادەخرێت.
داواکارین لە پەروەردگاری میهرەبان سەرکەوتن و ئاسانکاریتان پێ ببەخشێت.
#مودەڕڕیس
5 733
Repost from نبعة الحنابلة
ئێمە و ئەوان.
- لای ئەوان : نەکەی سڕی کارەکەت بەهیچ کەس بڵێیت، بەپارەش نەبێت فێرت ناکەین.
- لای ئێمە: موجەللەدات نوسراوە تا فێری سڕ و نهێنی کارەکەت بکات، بەس دوعایەکی خێر (ئەگەر کردت)، ئەگەرنا ئەو بۆ خوای کردووە.
- لا ئەوان: بۆ فێربونی تەکنیکەکانی ژیانێکی ئیکۆنۆمی و بێ مەسرەف، بەشداری خولەکەمان بکە.
- لای ئێمە: چەند کتێبت دەوێت بۆت بژمێرم لەم بارەوەیەوە؟، بۆ مەگەر کتێبەکانی زوهد و الرقائق چین؟.
- لای ئەوان: لە هەفتەیەک ڕۆژێک دیاری بکە بۆ بینینى ثێرپست و دەروونناس،
والله خۆ باشیشە، بەلاش؟
والله ناواللە بەپارە.
- لای ئێمە: قوڕئان و نوێژەکان، شەو نوێژ و دوعا و پاڕانەوە، ناسینی الله و تەوەکول کردن، بەهێزترین جوڕعەی هێمنکەرەوەی دەروونین( بەبێ ئەوەی دینارێک بدەیت).
بناء على ما سبق: قەت نەکەی ئەوەی خۆمان بدۆڕێنی !.
( شذرات من المفارقات الحضارية ).
5 733
وەرە هەر ئێستا مۆبایلەکەت و قورئانەکەت جوان بە تەنیشت یەکترەوە دابنێ و بەراوردێکیان لەنێواندا بکە.
بیربکەوە بزانە کۆتا خەتمت کەی بوو، لە ڕەمەزانی ڕابردووەوە تا ئێستا چەند خەتمت کردووە..؟!
دواتر وەرە مۆبایلەکەت بکەوە؛ بڕۆ ناو (Settings)، لەوێ بەشی (Screen time) بکەوە، بزانە ڕۆژانە چەند سەعاتت لە "هیچ"دا بەفیڕۆ داوە.
بڕۆ بەراوردیان بکە هەر ئێستا؛ ئەوسا جیاوازییەکەت بۆ دەردەکەوێ و، تێدەگەی بۆچی لەو حاڵەی ئێستات ناڕازیی.
5 733
فێرخوازانی عەزیز، دەتوانن لەخوار ئەم پۆستەوە (PDF)ی کتێبی (المقدمة الآجرومیة)ی تایبەت بە مودەڕڕیس دابەزێنن.
ئاگادارتان دەکەینەوە: ڕۆژی یەکشەممە (٢٣-٨-٢٠٢٦)، یەکەم وانە دەخوێنرێت، شێواز و کاتی وانەکانیش، هەروەک پێشتر دەبێت، هەفتەی سێ وانە:
یەکشەممە، سێشەممە، پێنجشەممە.
کاتژمێر (٩)ی بەیانی.
5 733
فێرخوازانی عەزیز، دەتوانن لێرەوە (PDF)ی کتێبی (المقدمة الآجرومیة)ی تایبەت بە مودەڕڕیس دابەزێنن.
ئاگادارتان دەکەینەوە: ڕۆژی یەکشەممە (٢٣-٨-٢٠٢٦)، یەکەم وانە دەخوێنرێت، شێواز و کاتی وانەکانیش، هەروەک پێشتر دەبێت، هەفتەی سێ وانە:
یەکشەممە، سێشەممە، پێنجشەممە.
کاتژمێر (٩)ی بەیانی.
