en
Feedback
نبعة الحنابلة

نبعة الحنابلة

Open in Telegram

قناة لتمهيد المبتدئين في العلوم، وتشييد المجتهدين.

Show more
The country is not specifiedThe category is not specified
1 010
Subscribers
+224 hours
+197 days
+10630 days

Data loading in progress...

Tags Cloud
No data
Any problems? Please refresh the page or contact our support manager.
Incoming and Outgoing Mentions
---
---
---
---
---
---
Attracting Subscribers
September '26
September '26
+27
in 1 channels
August '26
+123
in 4 channels
Get PRO
July '26
+58
in 2 channels
Get PRO
June '26
+28
in 0 channels
Get PRO
May '26
+749
in 6 channels
Get PRO
April '26
+30
in 2 channels
Get PRO
March '26
+16
in 0 channels
Get PRO
February '260
in 0 channels
Get PRO
January '26
+41
in 0 channels
Get PRO
December '250
in 1 channels
Get PRO
November '250
in 0 channels
Get PRO
October '250
in 0 channels
Get PRO
September '250
in 0 channels
Get PRO
August '25
+18
in 0 channels
Get PRO
July '250
in 0 channels
Get PRO
June '250
in 0 channels
Get PRO
May '250
in 0 channels
Get PRO
April '250
in 0 channels
Get PRO
March '250
in 0 channels
Get PRO
February '25
+4
in 0 channels
Get PRO
January '250
in 0 channels
Get PRO
December '24
+4
in 0 channels
Get PRO
November '240
in 0 channels
Get PRO
October '240
in 0 channels
Get PRO
September '24
+132
in 0 channels
Date
Subscriber Growth
Mentions
Channels
08 September+3
07 September+1
06 September+3
05 September+17
04 September0
03 September+1
02 September+2
01 September0
Channel Posts
زۆر جار هەندێک بیروباوەڕ، هەندێک فکر دەخزێنرێتە شوێنێک کە عادەتەن لەوشوێنەوە نایەت و هەستی پێناکرێت، بۆیە دەبینیت زۆرێک ئەم ف
زۆر جار هەندێک بیروباوەڕ، هەندێک فکر دەخزێنرێتە شوێنێک کە عادەتەن لەوشوێنەوە نایەت و هەستی پێناکرێت، بۆیە دەبینیت زۆرێک ئەم فیکر و بۆچوونەیان هەڵگرتووە بەبێ ئەوەی هەستی پێبکەن، یان کتێبێک لەو بوارە بخوێننەوە. عادەتەن، گەر ئەم فیکرە لەشێوەی کتێبێکی تایبەت بێتە گۆڕەپان، کەسانێکی کەمی پسپۆڕ نەبن، گرینگی پێنادرێت، بۆیە لەشێوەی چیڕۆک، داستان، ( ڕۆمان ) دەخرێتە بەر باس. بۆنموونە: گەر دۆستیۆیڤسکی- بۆ نموونە- ئەم بیردۆزانەی هەیەتی وەک کتێبێکی علمی و تایبەت بڵاوکردبایەتەوە لەجیاتی خزاندنی لە ڕۆمان و ڕووداودا؟ ئایا ئەو ناودەنگ و بەبڵاوییەی دەبوو؟ من پێم وانیە... ( قسەکە لەسەر چۆنیەتی خزاندن و شێوازەکەیەتی، نەک خودی ئەوەی ناوی هێنراوە).

2
نەفست باشترین قازییە بەسەرتەوە: ١- کاتێک لە علمێک نازانیت یان کەمێکی لێدەزانیت و خەڵکی بەچاوی عالمی سەیرت دەکەن، ئایا نەفسیشت
نەفست باشترین قازییە بەسەرتەوە: ١- کاتێک لە علمێک نازانیت یان کەمێکی لێدەزانیت و خەڵکی بەچاوی عالمی سەیرت دەکەن، ئایا نەفسیشت بەم چاوە سەیرت دەکات؟. ٢- کاتێک بەهۆی عوزرێک لە عیبادەت، قورئان خوێندن وهتد دادەبڕێیت، خەڵکی باوەڕت پێدەکەن، بەڵام نەفست بەڕاستت دادەنێت؟ ئەو قەناعەتەی پێت هەیە؟ هەرچی مولحید هەبووە لەسەر دونیا، زاهیڕەن بوونی خوای ڕەتکرددتەوە، بەڵام ئایا ئەم قەناعەتە لە کڕۆکی نەفسیانەوە بووە؟، نا... بۆیە فێڵکردن لە نەفسی خۆمان و خۆ غافڵکردن لێی لەو حەقیقەتانەی پێمان دەڵێت، سەرەتای کۆتایی ئەو کارەیە... وَفِي أَنفُسِكُمْ أَفَلَا تُبْصِرُونَ (٢١)[الذاريات:٢١]
2 533
3
ثقافة الهزيمة. چۆن هەستی براوەیی لە دۆڕاوەکان دروستدەکەیت؟! - جلی من و سەر و سیمام و قسە و گفتم و زانینی زمانی عەرەبی و هتد ک
ثقافة الهزيمة. چۆن هەستی براوەیی لە دۆڕاوەکان دروستدەکەیت؟! - جلی من و سەر و سیمام و قسە و گفتم و زانینی زمانی عەرەبی و هتد کێوەلیانە و حەزاڕی نییە، بەڵام ستایلی باگی و قژی مودەڕەج و زمانی بیانی تەکنیکی گرتنی چەقۆ و چەتاڵ هتد... حەزاڕیە !. باشە، پێوەری دیاریکردنی حەزاڕەت چییە؟ کێن ئەوانەی دیاری دەکەن چ شتێک حەزاڕییە یاخود نا؟ - مێژوونووسان و فەرموودەناسانی ئێمە جێگەی متمانە نین کە بنج و بناوانی هەتا ئەو کەسەشت بۆ دێنن کە نەقەڵەکەت بۆ دەکەن. بەڵام ڕۆژهەڵاتناسێکی ئەڵمانی یان ئینگلیزی زۆر جێگەی متمانەیە، چۆن بابە ئەو پڕۆفیسۆری ئۆکسفۆرد و کامبریدج ـە !. چەند پلاتفۆڕمت هەیە؟ ماشاء الله، تیکتۆک و سناپ و تێلێگرام و فەیسبوک و ئێکس و بەهەموانیش ڕادەگەیت، بەڕاستی بەتوانای. ئەی، تا ئێستا چەند کتێبت تەواوکردووە؟ یان کورە لێی گەڕێ سەردەمی ئەی ئایە کێ تاقەتی کتێبی هەیە. زمانی عەرەبی دەزانیت، نەکەی خۆت فێربکەی تا قوڕئان و فەرموودە و هتد پێ بخوێنیت، کۆنە پەرستی.. نا نا بۆ کتێبەکانی شەحرور و جەماعەتی تەنویر و هتد دەخوێنمەوە، - ئافەرم، تۆ زۆر کەسێکی عاقڵ و ژیری. شذرات من المفارقات الحضارية
18
4
https://youtu.be/bjlsxK21OL4?si=809iv-IxMDlFkAbU
479
5
📢 فۆڕمی تاقیکردنەوەی کتێبی (تعظيم العلم) خولی دووەم فێرخوازانی قەدرگران، ئێستا دەتوانن لە ڕێگەی ئەم بەستەرەی خوارەوە بەشداری تاقیکردنەوەکە بکەن: 🔗 بەستەری تاقیکردنەوە: https://forms.gle/LvBE4G7SytCoxNfr9 ⏰ یادخستنەوە: فۆڕمەکە تا ڕۆژی هەیینی (٢٠٢٦/٩/٤ - کاتژمێر ١٢ی شەو) کراوە دەبێت. دوای تەواوکردنی تاقیکردنەوەکە، بە کلیک لەسەر View score نمرەکەتان دەبینن. #مودەڕڕیس
281
6
ئاست بەرزی و باشی و لاوازیت لە کتێبێک کە خوێندووتە بەدەردەکەوێت کاتێک پێداچوونەوەی بۆ دەکەیت. عادەتەن مرۆڤ کە علمێک دەخوێنێت
ئاست بەرزی و باشی و لاوازیت لە کتێبێک کە خوێندووتە بەدەردەکەوێت کاتێک پێداچوونەوەی بۆ دەکەیت. عادەتەن مرۆڤ کە علمێک دەخوێنێت لەسەر کتێبێک، چونکە شێوازی خوێندنی پارچە پارچەیە، وێنای تەواوت بۆ کتێبەکە نییە، بەڵکو وێنای بابەتەکانت هەیە، واتە ئەمڕۆ بابەتێک دەخوێنێت کە دوو لاپەڕەیە، بەیانی بابەتێک لەوانەیە ٥ لاپەڕە بێت، دوو بەیانی کە لەوانەیە ١ لاپەڕە بێت هتد.... لەکاتی خوێندن بەم شێوازە، هەست بە کێشە و بابەتە سەخت و کەلێن و درزەکان ناکەیت، تا کتێبەکە تەواو نەکەیت و لە یەکەمی تا کۆتایی پێداچوونەوەی بۆ نەکەیت، چونکە کاتێک بە یەک پارچە و وەک یەک مەنزومە پێداچوونەوە بۆ کتێبەکە دەکەیت و وێنەی تەواوت دەبێت، جا دەزانیت لەکوێ درز و کەلێن و کێشەت هەیە.
557
7
https://youtu.be/ciPFDceLEYc?si=hb0Bk57ojiPLSDE3
547
8
( هكذا يكون لسان الأصولي وإلا فلا ). نیشانەی ڕۆچوونی هەر کەسێک لە علم و پسپۆڕییەکەی خۆی ئەوەیە: بۆ دۆزینەوەی بابەتە ورد و چڕەکان سەر دەکات بەو کتێبانە کە لە پسپۆڕییەکەی خۆیەتی و لەوەشی کە پسپۆڕی ئەو نییە، بابەتی بەرز و بەپێزیان لێ دەردەهێنێت. کەسێکە کە دەزانێت زانست و پسپۆڕیەکەی پێویستی بە چ پارچەیەکی دیکە علمە بۆ ئەوەی تەواو کامڵ بێت، دەزانێت بۆ تێگەیشتن لە بابەتێکی وردی پسپۆڕیەکەی خۆی، لە چ شوێنێک و علمێک یارمەتی وەردەگرێت.... --------------------------- پسپۆڕی من لە زانستێک، واتای ئەوە نییە بێم پۆستت بۆ بکەم و بابەتەکانی ئەم علمەت بۆ بێنم وەکو خۆی، ئەمە بەرهەمداری نییە، چونکە شتێکە هەموو کەسێک دەستی پێدەگات. بەڵام پسپۆڕی من لە علمێک و ئەوەی هەمووان دەستیان پێناگات بریتییە لە: تەڕحکردنی هەندەسە و عەقڵیەتی بیرکردنەوەی ئەم زانستە، ئەو مێژوو و شارستانییەتە کە لەپشت ئەم علمە شاردراوەتەوە...
572
9
وينبغي لطالب الفقه أن يعتني بتكراره، فإن الفقه مترامي الأطراف، متشعب المسائل، بعيد الغور والنيل، ولا يتحقق ضبطه إلا بالإعادة
وينبغي لطالب الفقه أن يعتني بتكراره، فإن الفقه مترامي الأطراف، متشعب المسائل، بعيد الغور والنيل، ولا يتحقق ضبطه إلا بالإعادة وطول التأمل ومناقشة الأشياخ، مرة بعد مرة. ومن طرق الإعادة والتكرار التي أوصي بها المتفقه الحنبلي: أن يعتمد أصلا له، ويعاود النظر فيه مقارنا له بغيره من المتون. واته: پێویستە قوتابی و خوێنەری الفقهـ گرینگی بە دووبارە کردنەوە و دەورکردنەوەی الفقهـ بدات، چونکە الفقهـ بەرفراوان و بەش‌ بەشە، قووڵە، بەئاسانی بەدەست ناهێنرێت و زەبتی تەواوت بۆ ناکرێت تەنیا بە زۆر دووبارەکردنەوە و پرسیارکردن و ڕاوێژی مامۆستایان نەبێت. یەکێک لەو ڕێگایانەی کە بۆ قوتابی فقهی حەنبەلی پێشنیاری دەکەم: کتێبێک بکات بە ئەسڵ و بنچینە بۆ خۆی، دواتر لەژێر ڕۆشنایی ئەم ئەسڵەی خۆی، سەیری کتێبەکانی دیکە بکات و بیانخوێنێتەوە و موقاڕەنەیان بکات. الشيخ الفقيه الألمعي اللوذعي: أحمد القعيمي. التحرير المشبع حاشية على الروض المربع شرح زاد المستقنع (١١/١ )
1 076
10
ئەوەندە بە پەلەی لە علم و تەواوکردنی کتێب، ئێ ئەوە تەواوت کرد، بەتەمای چیت؟ بەتەمای بگەیت بە مەڕحەلەیەک چیتر کتێب نەخوێنیت؟ ب
ئەوەندە بە پەلەی لە علم و تەواوکردنی کتێب، ئێ ئەوە تەواوت کرد، بەتەمای چیت؟ بەتەمای بگەیت بە مەڕحەلەیەک چیتر کتێب نەخوێنیت؟ ببورە ئەو مەڕحەلەیە نییە لە علمدا. مادام لە ساحەی علمیت، دەبێت کتێب و قەڵەم و دەفتەر و خوێندنت لابێت، ئەگەر لاتبرد، ئەوا لە ساحە و کەش و هەوای علم دەرچووی. وتیانە محمود شاكر، چۆن لسان العرب دووبارە و سێبارە دەخوێنیتەوە، ئێ خۆ تەمەن تەواو دەبێت و ئەو کتێبە تەواونابێت ؟ ئەویش پێی وت: کەواتە تەڵەبی علم بۆ تۆ نییە...
671
11
لە کتێبەکانی زانایانی پێشوو فێری چی دەبیت؟ - لە خیلالی کتێبەکانیان، فێری چۆنیەتی داڕشتنی علمەکە دەبیت بە زمانی زانایانی ئەو ع
لە کتێبەکانی زانایانی پێشوو فێری چی دەبیت؟ - لە خیلالی کتێبەکانیان، فێری چۆنیەتی داڕشتنی علمەکە دەبیت بە زمانی زانایانی ئەو علمە. - فێری داینامیکییەت و چۆنیەتی کارکردنی ئەو زانستە دەبیت. - فێری چۆنیەتی دابەشکاری و جیاکردنەوەی و لێکدان و تێکهەڵکێشکردنی بابەتەکان دەبیت. - فێری بەستنەوە و پەیوەستکردنی ئەو زانستە دەبیت بە زانستەکانی دیکە. - فێری دواندنی زانایان و کتێبە بەرزەکانی ئەم زانستە دەبیت. - فێری بیرکردنەوەی زانستی زانستەکە دەبیت. کە ئەمە خاڵی جیاکەرەوەیە لەنێوان کەسێک کە ئەهلی علمەکەیە و کەسێکیش دوو کتێبی تێدا خوێندووەتەوە.
584
12
قال أبو الطيب: لا تَلقَ دَهرَكَ إِلّا غَيرَ مُكتَرِثٍ مادامَ يَصحَبُ فيهِ روحَكَ البَدَنُ بە بێباکی و گوێنەدان ڕووبەڕووی ڕۆژگار و نەهامەتییەکانی ببەوە تا ئەو کاتەی گیانت لە جەستەدا مابێت و زیندوو بیت. - واتە نەکەی توشی بێ ئومێدی و شکان بیت و گۆڕانکاری و پێشهاتەکان ساردت بکەنەوە لەوەی دەتەوێت. فَما يَدومُ سُرورٌ ما سُرِرتَ بِهِ وَلا يَرُدُّ عَلَيكَ الفائِتَ الحَزَنُ هیچ خۆشی و شادییەک تا سەر بەردەوام نابێت، هەروەها خەمخواردن و دڵتەنگیش ئەو شتەی لە دەستت چووە بۆت ناگەڕێنێتەوە. - ئەوەی ئەمڕۆ هەتە لە نیعمەت، کات، دەستبەتاڵی، ئەگەری هەیە بەیانی نەمێنێت، بۆیە بیقۆزەوە بەشتانێکی بەسوود، تا ئەوکاتانەی پڕ لەکار و مەشغەڵەتی، ئەسەفی بۆ نەخۆیت و پەنجەی پەشیمانی نەگەزیت..
600
13
ئێمە و ئەوان. - لای ئەوان : نەکەی سڕی کارەکەت بەهیچ کەس بڵێیت، بەپارەش نەبێت فێرت ناکەین. - لای ئێمە: موجەللەدات نوسراوە تا ف
ئێمە و ئەوان. - لای ئەوان : نەکەی سڕی کارەکەت بەهیچ کەس بڵێیت، بەپارەش نەبێت فێرت ناکەین. - لای ئێمە: موجەللەدات نوسراوە تا فێری سڕ و نهێنی کارەکەت بکات، بەس دوعایەکی خێر (ئەگەر کردت)، ئەگەرنا ئەو بۆ خوای کردووە. - لا ئەوان: بۆ فێربونی تەکنیکەکانی ژیانێکی ئیکۆنۆمی و بێ مەسرەف، بەشداری خولەکەمان بکە. - لای ئێمە: چەند کتێبت دەوێت بۆت بژمێرم لەم بارەوەیەوە؟، بۆ مەگەر کتێبەکانی زوهد و الرقائق چین؟. - لای ئەوان: لە هەفتەیەک ڕۆژێک دیاری بکە بۆ بینینى ثێرپست و دەرووناس، والله خۆ باشیشە، بەلاش؟ والله ناواللە بەپارە. - لای ئێمە: قوڕئان و نوێژەکان، شەو نوێژ و دوعا و پاڕانەوە، ناسینی الله و تەوەکول کردن، بەهێزترین جوڕعەی هێمنکەرەوەی دەروونییە. بناء على ما سبق: قەت نەکەی ئەوەی خۆمان بدۆڕێنی !. ( شذرات من المفارقات الحضارية ).
7 062
14
بۆیە زۆر بەکورتی: علم حەسیڵە و بەرهەمی تەمەنە. مەعلومە مرۆڤ هەرچەند هەڵپە و پێداگربێت لەسەر داواکردنی زانست و بەردەوام بوون لەسەری، بەڵام خاڵێک هەیە دەبێت قەناعەتی پێ هەبێت، ئەویش بریتییە لەوەی: - ئاستێکی بەرزی زانستی، لەپای خوێندنێکی باش و چاک، حەسیڵە و بەرهەمی تەمەنە. بەو واتایەی، کاتێک زانستێکت خوێند، کاتێکی دەوێت تا لەگەڵ نەفس و عەقڵت پەیوەندی دروستدەکات و لێی موتەمەکین دەبێت. بۆیە گەر کەسێک هەر لە ئاجڕومیە تا تەسهیلی ابنومالک بخوێنێت، بەڵام مەجالێک نەدات انسجام لەگەڵ دەروون و نەفسی درووست بکات و سەبری لەسەر نەگرێت، سودی لێ نابینێت.
764
15
https://youtu.be/lbUbeQpqnG4?si=Lhsn4heOlqcPtP1G
815
16
کەسی ژیر و لەبیب هەڵناخەڵێتێت بە کەسێک کە دەیەوێت سوننەت سەربخات بەڵام بە بەکارهێنانی تەقریر و بنچینەی کەلامی، چونکە هەر خودی
کەسی ژیر و لەبیب هەڵناخەڵێتێت بە کەسێک کە دەیەوێت سوننەت سەربخات بەڵام بە بەکارهێنانی تەقریر و بنچینەی کەلامی، چونکە هەر خودی ئەم بنچینە و قیاسانە بەتەنیا خۆیان شتێکی وا گەورە نین، بۆیەش گەر کەسێک تەنها لەنێو ئەم قیاس و بنچینانە دابێت بەبێ ئەوەی علمی بە فەرموودە و ئاثارەکان هەبێت، سەرگەردان دەمێنێتەوە... قاعدة في تفضيل مذهب الإمام أحمد شيخ الملة والدين تقي الدين ابن تيمية. ( شذرات من المفارقات المنهجية).
782
17
لە هەموو زانستەکان، دوو جۆر کتێب بکە بە هاوەڵت: ١- دانەیەکیان مختصرێکی معتمد کە بابەتە گرینگ و سەرەکییەکانی ئەم علمەی تێدا بێ
لە هەموو زانستەکان، دوو جۆر کتێب بکە بە هاوەڵت: ١- دانەیەکیان مختصرێکی معتمد کە بابەتە گرینگ و سەرەکییەکانی ئەم علمەی تێدا بێت، ئەمەیان بۆ زوو خەتم کردن و موڕاجەعەی بەردەوام. ٢- دانەیەکیان موتەوەڵ و درێژدادڕ بێت، بۆ زانینی وردەکاری و مەرج و قەید و بەڵگە و هتد. دەکرێت، بۆ ئەوەی سەرەوە، کتێبێکی وەک زاد المستقنع یان دلیل الطالب ـی لابێت، بۆ ئەوەی دوەمیش کتێبێکی وەک شەڕحی منتهی الارادات یان فتح الملك العزیز. لە ئوسوڵ: دەکرێت بۆ ئەوەی یەکەم، مختصر التحریر ـی لابێت، بۆ دووەم التحبیر. هەڵبەتە، بەیەک جار خوێندنەوە و بەسەردا چوونەوە وازی لێناهێنرێت، بەڵکو ئەمانه هاوەڵن، بەمانای: لە دەربڕین و تەرتیب و کەلامی فقهی و بەڵگە و هتد ورد دەبیتەوە... تدبر، فقل من تفطن لهذا...
760
18
https://youtu.be/0yJi8T4f8q8?si=jEsUR1QBRUly5Ugn
621
19
هەندێک کتێب هەیە بۆ فێربوون ناچیە خزمەتیان، بەڵکو بۆ ئەوەی ئەو شتانەی بەهەڵە فێری بووی، بۆت ڕاستبکەنەوە، فتدبر...
هەندێک کتێب هەیە بۆ فێربوون ناچیە خزمەتیان، بەڵکو بۆ ئەوەی ئەو شتانەی بەهەڵە فێری بووی، بۆت ڕاستبکەنەوە، فتدبر...
798
20
یەکێک لە قانونەکانی علم لە سەردەمی ئێستای ئێمەدا ئەوەیە: هیچ کەسێک ناتوانێت لە هەموو زانستێکدا بگاتە تڕۆپک، زاسنتەکان زۆر ورد
یەکێک لە قانونەکانی علم لە سەردەمی ئێستای ئێمەدا ئەوەیە: هیچ کەسێک ناتوانێت لە هەموو زانستێکدا بگاتە تڕۆپک، زاسنتەکان زۆر وردبونەتەوە، لق و پۆپیان زیاترە، مەسئەلە و قەزیەی جۆرا و جۆری تێدایە، بەڵکو عادەتەن، لە یەکێک دووان لە زانستەکان ڕۆچووە، مەعریفەیەکی باشیشی بەوانی دیکە هەیە. بۆ نموونە، لە الفقه و الاصول ڕۆچووە، دەستێکی باڵاشی هەیە لە زانستی فەرموودە، بەڵام وەک کەسێکی پسۆڕی فەرموودە و فەرموودە ناس قووڵی نییە، بەهەمان شێوە بابەتەکانی دیکە. با وەهمی ئەوە نەکەین، گەر کەسێک تەخەسوس و پسپۆڕی خۆی نەبێت لێی نازانێت، نەخێر، بەڵکو علی الاقل دەبێت توانای هەبێت بابەتەکە تەقریر بکات و ڕونی بکاتەوە و بیهێنت، شەڕحی بکات بە مەرج و ڕوکنەکانییەوە، بەڵکو مەبەست لێی: تەحقیق کردنە لەم زانستە، کە ئەمە ئیشی کەسی پسپۆڕ و ڕۆچووە تێیدا. بۆ ئەوەشی لەو زانستەی کە تخصص و پسپۆڕی تۆ نییە، مەعریفە و زانستێکی باشت لێی هەبێت و گرینگترین بابەتەکانت لابێت، دەست بگرە بە کتێبێکی بەرز و موعتەمەدی ئەو فەننە و لێی بەرهەمەند ببە...
714