ch
Feedback
War News

War News

前往频道在 Telegram

پێگەی War news تایبەت بەهەواڵە ناوخۆی و جیهانییەکان

显示更多
2 379
订阅者
无数据24 小时
+157 天
+2430 天
帖子存档
جەنەراڵێک کە رۆژانێک دژی تیرۆرستان دەجەنگا بووە راوێژکاری تیرۆرستێک. "بەرهەمێکی سیستمی سەرمایەداری و دیموکراسی"
جەنەراڵێک کە رۆژانێک دژی تیرۆرستان دەجەنگا بووە راوێژکاری تیرۆرستێک. "بەرهەمێکی سیستمی سەرمایەداری و دیموکراسی"

Repost from War News
" اللَّهُمَّ صَلِّ عَلَى مُحَمَّدٍ وَعَلَى آلِ مُحَمَّدٍ..

هێرشی ئاسمانی کراوەتە سەر دوو ئامانج لە دیمەشقی سوریا .

هاکان فیدان: ڕاگەیاندنی هەڵوەشاندنەوەی هەسەدە و ئیدارەی خۆسەر بۆ ئێمە بەس نییە، تورکیا بەوردی چاودێری جێبەجێکردنی هەڵوەشانەوەکە دەکات لە پێکهاتە سەربازییەکانەوە تا پێکهاتە مەدەنییەکان.

خۆ نەچۆتە ئیسرائیڵ چوە سەرێک بدا لە فەڵەستین و گەمارۆی ئیسرائیڵ بشکینێ 😂

فڕۆکەیەکی تایبەتی لە بۆدڕومی تورکیا فڕیووە بۆ تونس دواتر ئیتاڵیا ، وە لێوێوە بۆ تەل ئەبیب بەڕێکەوتووە . ئەی سوڵتانی ئیخوانەکا
+1
فڕۆکەیەکی تایبەتی لە بۆدڕومی تورکیا فڕیووە بۆ تونس دواتر ئیتاڵیا ، وە لێوێوە بۆ تەل ئەبیب بەڕێکەوتووە .
ئەی سوڵتانی ئیخوانەکان فەرمانی گرتنی بۆ نەتانیاهۆ دەرنەکرد ؟

لەسەر لابردنی زێدەڕۆیی پێکدادان لەنێوان چەکدارێکی گروپە میلیشیاکانی عێراق و بەڕێوەبەری پۆلیسی ئەمانەی بەغدا روویدا. لە پێکداد
لەسەر لابردنی زێدەڕۆیی پێکدادان لەنێوان چەکدارێکی گروپە میلیشیاکانی عێراق و بەڕێوەبەری پۆلیسی ئەمانەی بەغدا روویدا. لە پێکدادانەکە بەرێوبەرەکەی پۆلیس کوژراوە.

وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا: وەڵامی ڕووسیا بۆ هێرشەکانی ئۆکرانیا بە بەکارهێنانی چەکی بەریتانیا دەتوانێت بە ئامانجگرتنی دامەزراوە سەربازییەکانی بەریتانیا لەخۆبگرێت چ لە ئۆکرانیا و چ لە دەرەوەی سنوورەکانی.

ئەحمەد شەرع لە قاوەخانەیەک لە رێگەی کارتی بانکی پارە دەدات دوای لابردنی سزاکانی سەر سوریا لەلایەن ئەمریکاوە و گەڕانەوەی بۆ سیستمی دارایی جیهان. ئەوەش بەرژەوەندی، سیستمی دارایی جیهان لەبەرامبەر کۆنە تیرۆرستێک چۆکیدا. 😁

هاكان فیدان: 🔻 لە کاتێکدا جەخت لە گرنگی پاراستنی ناسنامەی کورد دەكەینەوە؛ هاوکات گرنگە رێز لە یەکپارچەیی خاکی سوریا بگیرێت هاكان فیدان، وەزیری دەرەوەی توركیا، لەبارەی بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی هێزەکانی سوریای دیموکرات دەڵێت، ئەگەر بابەتەکە وەک ئەوە بێت کە راگەیەندراوە، بێگومان پێشهاتێکی ئەرێنییە، تەواوکەری ئەو هەنگاوانەیە کە ئێستا بەنیازی ئەنجامدانین. هاكان فیدان، لە لێدوانێكدا بە رۆژنامەنوسانی راگەیاند، لە کاتێکدا جەخت لە گرنگی پاراستنی ناسنامەی کورد و نكوڵی لێنەكردنی دەكەینەوە، هاوکات گرنگە رێز لە یەکپارچەیی خاکی سوریا بگیرێت و پێشێل نەکرێت. وتیشی، بوونی یەپەگە لە ناوچەکەدا بۆ ماوەیەكی درێژ رێزگرتن لە سەروەری و یەكپارچەیی خاكی سوریا هاوشێوەی پاراستنی ناسنامەی كورد گرنگە دژی تورکیا بووە نەک تەنها دژی سوریا.

🔹 دەمێكە هێزەكانی هەسەدە لە 4 لیوا رێكخراون، بەڵام راگەیاندنی هەڵوەشانەوە دواكەوتبوو 🔹 واباشتر بوو راگەیاندنی هەڵوەشاندنەوە بكەوێتە دوای هەمواری دەستور، بەڵام دیارە نەكراوە 🔹 ئەمریكا وەكجاران پشتیوانی كورد نییەو توركیا فشاری زۆر دەكات و هەمیش دۆخی هەرێم رەنگە زۆر هاوكار نەبێت 🔹 كورد كارتی فشاری لەبەردەست نەبوو، بەڵام پێویستیش بوو راگەیاندنەكە بكەوێتە دوای هەمواری دەستورەكە 🔹 شەرع هەوڵدەدات تەنها هەندێك مافی فەرهەنگی بداتە كورد، ئەویش تائێستا لەدەستوردا جێنەكراوەتەوە 🔹 ئەمریكا نامەردانە مامەڵەی لەگەڵ گەلی كورددا كرد، بەركەوتەی كورد زۆر زیاتر بوو لەوەی بەریكەوتووە 🔹 كورد شەریكی ئەجێندای ئەمریكا بوو لەدژایەتی تیرۆرو روخاندنی رژێمی ئەسەد، نەدەبوو وا بەجێی بێڵێت 🔹 تێگەیشتنی توركیاو سوریا بۆ بۆ مافەكانی كورد وەك یەكەو جیاوازیان نییە

کانی ئیسرائیلی: بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی هێزەکانی سوریا دیموکرات و تێکەڵبوونیان لەگەڵ حکومەتی دیمەشق، دوای گوشاری سەرکردایەتی هەرێمی کوردستانی عێراق هات، بە شێوەیەک کە سەردانەکەی ئەم دواییەی نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ دیمەشق یارمەتیدەر بوو بۆ خۆشکردنی ڕێگە لەبەردەم ڕێککەوتنەکەدا. بەرپرسێکی باڵای کورد ڕایدەگەیەنێت، بە کوردانی سوریا وتراوە کە هیچ هەڵبژاردنێکی دیکەیان لەپێشدا نییە و ڕووبەڕووبوونەوەی سەربازی لەگەڵ دیمەشق بە هیچ کوێ ناگات. سەرکردە کوردەکانی باکووری عێراق ترسیان لەوە هەبوو کە دروستنەبوونی چارەسەر بۆ کێشەی کورد لە سوریا لە ڕێگەی دیالۆگەوە، دەکرێت کاریگەری لەسەر پێگەی خۆشیان دروست بکات.

ڕامی عەبدولڕەحمان، بەڕێوەبەری ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ ئاشکرای کرد، ئەگەر مەزڵوم عەبدی فشارەکانی ئەمریکای بۆ ڕێککەوتن ڕەت بکردایەوە، ئەوا خۆی و هەسەدە دەخرانە لیستی تیرۆری ئەمریکاوە. تەنانەت 10%ی خواستەکانی گەلی کورد بەدی نەهاتوون و مافە دەستوورییەکانی کورد لە پۆستێک یان ڕێککەوتنێکی کاتیی سیاسی کورت ناکرێنەوە. هەوڵێک هەیە بۆ دابڕینی عەبدی لە شەقامی کوردی و ڕازیکردنی جیهان بەوەی کێشەی کورد کۆتایی پێهاتووە. لە ڕاپرسییەکی ئەوانیشدا لە کۆی زیاتر لە 1.1 ملیۆن بەشداربوو، 60%یان پێیان وابووە ئەم هەنگاوەی ئێستا وەڵامدەرەوەی خواستەکانی کورد نییە.

ڕەگەزپەرستەکان وەڵامی لوقمان خەلیل فەرماندەی تیپ ( لیوای ) قامیشلۆ بدەنەوە . ستراتیژی و پلانی جێگرەوەتان چی بوو ؟

لە پارێزگای حەسەکە سێ لیوا بۆ کورد دروست دەکرێت، لیوای حەسەکە، قامیشلۆ و دێرک، وە لیوایەک بۆ کۆبانی کە سەر بە بەرێوبەری حەلەب دەبێت، سووپای سوریا ناچنە ئەم ناوچانە، شەڕڤانە کوردەکان لە شوێنی خۆیان دەمێننەوە بەڵام لەناو سووپای سوریادا، وە فەرماندەکانیان کورد دەبن، هەروەها پێکهێنانی لیوایەکی کوردیش بۆ عەفرین دەستیپێکردووە، بەهەمان شێوە فەرماندەکەی کورد دەبێت، ئەمە لە رێککەوتنی سەرەتا نەبووە، لەپاش هەوڵەکانی مەزڵوم عەبدی لەگەڵ ئەحمەد شەرع جێبەجێ بووە.

ئەمریکا دوای 40 رۆژ جەنگ بە هەموو هێز و تەکنەلۆژیاوە لە ئێرانی دا نەیتوانی بیروخێنێت، ئێستا هاتووە سەر جەنگی ئابووری و دەیەوێت گفتوگۆ بکات، ئەگەر پێویست بکات ترەمپ خۆی دەچێت سەردانی تاران دەکات، ئەمە ئەمریکا کە بە بەهێزترین دەوڵەت دادەنرێت لە ڕووی سەربازی، بەڵام شەرم لەوە ناکات کە بچێتە سەر مێزی گفتوگۆ لەگەڵ ئەو دەوڵەتەی کە دوژمنی بووە، وە خۆشیان بە براوە دەزانن نەک دۆراوە، ئیتر ئێمە بۆ گفتوگۆ لەگەڵ دوژمنەکەمان بە شکست بزانین لە کاتێکدا هیچ رێگەیەکی تر نییە و خۆمان لاوازین و بەسەرماندا فەرز کراوە.

جا لە کۆتایدا، ڕاستە کورد خۆی نەیتوانیوە بەباشی سیاسەت بکات لە هەندێک قۆناغ، بەڵام قوربانی پلان و بەرژەوەندی زلهێزە ناوچەیی و هەرێمییەکان بووە، هەر رۆژێکیش دەوڵەتی کوردی دروست بوو، لای ئێمە بەرهەمی خەباتی خوێنی شەهیدانە، بەڵام لە راستیدا بەرهەمی گۆرانکارییەکی نێودەوڵەتی ئەبێت، کە هەرکاتێک ویستیان ئەو دەوڵەتەش لەناودەبەن.

لە ساڵی 1991 کوردەکان بە سەرکردایەتی مام جەلال و مەسعود بارزانی دژی حکومەتی بەعس راپەڕین، ئەمەش بە پشتیوانی ئەمریکا بوو، دوات
+1
لە ساڵی 1991 کوردەکان بە سەرکردایەتی مام جەلال و مەسعود بارزانی دژی حکومەتی بەعس راپەڕین، ئەمەش بە پشتیوانی ئەمریکا بوو، دواتر ئەگەر رووداوەکان تێپەڕێنین بێین بۆ ساڵی 2014، دووبارە ئەمریکا بەرژەوەندی لەگەڵ کورد بوو و شەڕی داعشی پێکرد، لە 2017 بەهۆی ئەوەی بەرژەوەندی ئەمریکا گۆڕا بۆ لێدان لە هیلالی شیعی، لەرێگەی ریفراندۆمەوە نیوەی خاکی کوردستانیان دایەوە بە سوپای عێراق و مەسعود بارزانیان لە کارەکەی دورخستەوە، هیوادارم کەس نەڵێت ئەمریکا نەیدەویست ڕیفراندۆم بکرێت، چونکە لە 1991ەوە حکومەتی هەرێم دڵسۆزترین هاوپەیمانی ئەمریکایە و لەیەک قسەی دەرنەچووە. لە سوریا بەهۆی دروستبوونی داعش، ئەمریکا پشتیوانی هەسەدەی کرد، نیوەی خاکی سوریایان پێ کۆنترۆڵ کردەوە، دوای 11 ساڵ هەسەدەیان پێ هەڵوەشاندەوە و کۆتایی هات چونکە بەرژەوەندییان نەما و حکومەتێک لە دیمەشق دروست بوو کە لە بەرژەوەندی ئەوانە، ئێستا ئەگەر بەشار ئەسەد بمایە هەسەدە لەهەمان ئەو شوێنانە بوو کە کۆنترۆڵی کردبوون.

مەلیک مەحمود لە 1918 لەلایەن بەریتانیەکان هاتە سەر حوکم و دوای یەک ساڵ لە 1919 هەر بەریتانییەکان لێی هەڵگەرانەوە و بەرژەوەندی
+1
مەلیک مەحمود لە 1918 لەلایەن بەریتانیەکان هاتە سەر حوکم و دوای یەک ساڵ لە 1919 هەر بەریتانییەکان لێی هەڵگەرانەوە و بەرژەوەندییان لەگەڵی نەما، ئەمە بەرهەمی نەتەوەیی بوو نەک برایەتی گەلان. لە ساڵی 1941 کاتێک سۆڤیەت باکووری ئێرانی داگیرکرد و هێزەکانی شایان دەرکرد لەوناوچانە، قازی محمد لە 1945 حزبێکی دامەزراند، دواتر لە 1946 کۆماری کوردستان، هەتا ئێرە لە بەرژەوەندی سۆڤیەت بوو کە لەناوخۆوە جوڵانەوەیەک دژی شا هەبێ چونکە هاوپەیمانی ئەمریکا بوو، بەڵام دواتر بەهۆی کۆمەڵێک ڕێککەوتنی نەوتی و پاراستنی سنوور سۆڤیەت بەرژەوەندی لەکەڵ نەما و پشتی لێکرد، نازانم ئەمەیان بەرهەمی برایەتی گەلان بوو یان نەتەوەیی بوون چونکە زۆر زانیاریم لەسەر ژیانی قازی نییە.

ئەمریکا دوای 40 رۆژ جەنگ بە هەموو هێز و تەکنەلۆژیاوە لە ئێرانی دا نەیتوانی بیروخێنێت، ئێستا هاتووە سەر جەنگی ئابووری و دەیەوێت گفتوگۆ بکات، ئەگەر پێویست بکات ترەمپ خۆی دەچێت سەردانی تاران دەکات، ئەمە ئەمریکا کە بە بەهێزترین دەوڵەت دادەنرێت لە ڕووی سەربازی، بەڵام شەرم لەوە ناکات کە بچێتە سەر مێزی گفتوگۆ لەگەڵ ئەو دەوڵەتەی کە دوژمنی بووە، وە خۆشیان بە براوە دەزانن نەک دۆراوە، ئیتر ئێمە بۆ گفتوگۆ لەگەڵ دوژمنەکەمان بە شکست بزانین لە کاتێکدا هیچ رێگەیەکی تر نییە و خۆمان لاوازین و بەسەرماندا فەرز کراوە.