Bîranîn 🌱
前往频道在 Telegram
پارچەیەک لە دڵم، وشەیەک لە کتێب، دێڕێک لە شێعر و یادێک بۆ هەمیشە. 🤍🍓🌱 بۆ پەیوەندی: @Biranin00_bot
显示更多未指定国家未指定类别
363
订阅者
+1024 小时
+267 天
+6630 天
帖子存档
360
ئەی دڵ وەرە هۆشیار ببە ئاوایە ڕێگەی عاشقان
مەحوی جەماڵی یار ببە ئاوایە ڕێگەی عاشقان
لەم لاوە گریەی نای و نەی، لەولاوە خەندەی جامی مەی
ئاگر لە عالەم بەربدەی، ئاوایە ڕێگەی عاشقان
جارێ لە چاوان بگرە خەو، بگری بە ناڵەی نیوەشەو
تا بێتە دەر خورشیدی نەو، ئاوایە ڕێگەی عاشقان
شۆری دڵ و سۆزی دەروون، زووخاوی جەرگ و مەوجی خوون
خوێنی گەش و فرمێسکی ڕوون، ئاوایە ڕێگەی عاشقان
تا دڵ نەسووتێ دەم بەدەم، فانی نەبێ سەر تا قەدەم
پەروانە قەت ناگاتە شەم، ئاوایە ڕێگەی عاشقان
تا چاو و دڵ خوێن بار نەکەی، قەتعی هەموو ئەغیار نەکەی
فیکری ویسالی یار نەکەی، ئاوایە ڕێگەی عاشقان
عاشق دەبێ مەستانە بێ، خاکی دەری مەیخانە بێ
ساقی لە کن پەیمانە بێ، ئاوایە ڕێگەی عاشقان
گەر دڵگوشا بادی سەبا، شەرحی دڵم بۆ گوڵ نەبا
عومری عەزیزم چوو بە با، ئاوایە ڕێگەی عاشقان
سووتا دەروونم سەربەسەر، خوێنین دڵە جان و جگەر
جیسمێکە بێئیسم و ئەسەر، ئاوایە ڕێگەی عاشقان
دیسان لەسەر عەهدی ئەلەست، جامێک لە جامان بگرە دەست
هەر تا ئەبەد مەخموور و مەست، ئاوایە ڕێگەی عاشقان
دێوانە و سەوداسەرم، کوژراوی غەمزەی دڵبەرم
دڵ پڕ لە ئێشی نەشتەرم، ئاوایە ڕێگەی عاشقان
چاوم بە سۆزی دڵ تەڕە، دەریایی ئاو و ئاورە
موتریب بڵێ ساقی وەرە، ئاوایە ڕێگەی عاشقان
پەروانە خۆی ئاوێتە بەست، فەرمووی چرا مەخموور و مەست
وەسڵم بە سووتان دێتە دەست، ئاوایە ڕێگەی عاشقان
بولبول دەناڵێنێ حەزین، گوڵ دێتە عیشوە و پێکەنین
بگری بە سۆزی ئاتەشین، ئاوایە ڕێگەی عاشقان
چی وەک وەفایی بەندەیە، لەو باغی دڵ گوڵ خەندەیە؟
بەو جامە خزری زیندەیە، ئاوایە ڕێگەی عاشقان
وەفــایی✨🤍
360
لـە هـەر جێـیەک بـین جـوانی لـەوێیە
بـۆ هـەر کـوێ بـچین خـەون هـاوڕێیە
لـەگەڵ خـەونـدا ڕێـی مـەحاڵ دەبـڕین
لـە خـەونیـشەوە فێـر دەبـین بفـڕین🌿🌸
#ڕەفیق_سابیر
360
“There is only one thing that makes a dream impossible to achieve: the fear of failure.”
تەنها یەک شت کە ڕێگە نادات خەونێک بگات بە ئامانج: ترسی سەرنەکەوتنە.🍓⭐️
کتێبی #کیمیاگەر _ #پائۆلۆ_کۆئیلۆ
360
لە دێڕێـک لە کـتێبی #کیمیاگەر دا خـوێندمـەوە کـە:
نـهێنی ژیـان ئـەوەیە حـەوت جـار بکـەویـت، بەڵـام هەشـت جـار هەستـیتەوە.✨🌱🍓
360
“Listen to your heart, even when the world is noisy.”❤️🌿
گوێ لە دڵت بگرە، تەنانەت کاتێک جیهان پڕ لە دەنگە.❤️🌿
#کیمیاگەر _ #پائۆلۆ_کۆئیلۆ
360
دوێنێ هاوکات بوو لەگەڵ ساڵڕۆژی کۆچی دوایی مامۆستا #شێرکۆ_بێکەس ؛ شاعیرێک کە وشەکانی هەرگیز نامرن و هەموو دەم لە دڵ و بیر و ئەدەبی کوردیدا دەژین. ڕۆیشت، بەڵام ناو و یادی بە هۆنراوە و وشە جوانەکانی هەمیشە زیندوو دەمێنن. ڕوحی شاد و یادی هەمیشە بەرز بێت. 🍃☀️🤍
360
When you want something, all the universe conspires in helping you to achieve it.🌿✨
کاتێک شتێکت بە دڵ دەوێت، هەموو گەردوون هاوکاری دەکات بۆ ئەوەی بەدەستی بهێنیت.✨🌿
#کیمیاگەر _ #پائۆلۆ_کۆئیلۆ
360
کتێبی « #کیمیاگەر » بە نووسینی #پائۆلۆ_کۆئیلۆ یەکێکە لە ناسراوترین و خۆشترین کتێبە فەلسەفیەکانی جیهان. ئەم کتێبە چیرۆکی سەنتیاگۆ دەگێڕێتەوە، شوانێکی گەنج کە لە دوای دوو جار خەون بینین دەست بە گەڕانێک دەکات بۆ دۆزینەوەی گەنجێکی شاراوە. بەڵام ئەو گەنجە تەنها پارە یان زێڕ نییە؛ بەڵکو ڕێگای دۆزینەوەی خۆی، تێگەیشتن لە مانای ژیان، و فێربوونی ئەوەیە کە مرۆڤ دەبێت گوێ لە دڵی خۆی بگرێت.
لە کاتی گەشتەکەیدا، سەنتیاگۆ لە زۆر شوێن و خەڵک و ڕووداو تێدەپەڕێت. هەر یەک لەم تاقیکردنەوانە فێری دەکات کە ژیان پڕە لە هێما، وانە و مەعنای شاراوە. ئەم کتێبە بە شێوەیەکی سادە بەڵام قووڵ باس لەوە دەکات کە خەونەکان مانایان هەیە و کە مرۆڤ ئەگەر بە بەردەوامی و باوەڕەوە ڕێگای خۆی بگرێت، دەگات بە ئەو شتانەی دڵی دەیهەوێت. لە هەمان کاتدا، ترس، دڵتەنگی و دوودڵی وەک بەربەستەکانی سەر ڕێ دەردەکەون؛ بەڵام کاتێک مرۆڤ لەبەر وان ڕانەوەستێت و ڕێگاکەی خۆی درێژە پێبدا، دەتوانێت گەورەترین گۆڕانکاری لە ژیانی خۆیدا بکات.
«کیمیاگەر» تەنها کتێبێک نییە سەبارەت بە گەنجێکی شاراوە؛ ئەم کتێبە پەیامێکە بۆ هەموو ئەوانەی کە خەونیان هەیە، بەڵام لە ترس یان لە ناڕوونی ڕێگاکەوە وەستاون. پائۆلۆ کۆئیلۆ لە ڕێگەی ئەم چیرۆکەدا دەڵێت کە هەر کەسێک لە ناو خۆیدا گەنجێکی هەیە، و ئەگەر بە باوەڕ، هیوا و بەردەوامی بڕوات، دەتوانێت ئەو گەنجە بدۆزێتەوە. ئەم کتێبە یەکێکە لەو کارە ئەدەبییانەی کە مرۆڤ هاندەدات بۆ خوێندنەوەی ژیان بە چاوێکی نوێ و باوەڕ بە خۆیی و ڕێگاکەی.
360
دەنگێک کە کات ناتوانێت خامۆشی بکات... 🖤🕊️
ئەمڕۆ ١٨ ساڵ بەسەر کۆچی دوایی هونەرمەندی ڕەسەن و خۆشخوێن، مامۆستا #سمایل_سەردەشتی دا تێدەپەڕێت.
هەرچەندە هەژدە ساڵە جەسەتەی لەنێوماندا نەماوە، بەڵام دەنگە پڕ لە سۆزەکەی، بەستە و بەندە بەپێزەکانی و ئەو یادگارییە ڕەنگینانەی بۆی بەجێهێشتووین، تا ئێستاش لە ناخی دڵی هەموو ئەڤیندارێکی هونەری کوردی دا زوڵاڵ دەزرینگێنەوە.
سمایل سەردەشتی تەنیا گۆرانیبێژێک نەبوو، بەڵکو دەنگی خۆشی و ناخۆشی، سوێ و حەسرەت و بەسەرهاتەکانی خەڵکەکەی بوو. ئەو بە دەنگە تایبەتەکەی توانی شوێنپەنجەیەکی دیار لە مێژووی موزیك و بەندی کوردی دا بنەخشێنێت کە بە تێپەڕبوونی ساڵانیش تۆزی لەسەر نانیشێت.
یادی مامۆستا سمایل سەردەشتی هەردەم بەرز و ڕوحی پاکی شاد بێت... 🥀
360
پێشەوا #قازی_محەممەد دەفەرموێ:
"چ بەدبەختییەکی گەورەیە گەلێک نەتوانێ بە زمانی دایکی خۆی بنووسێ و زانست بە زمانی خۆی وەرگرێت؛ چونکە نەتەوەیەک زمانی خۆی نەزانێت، لەناو دەچێت."
360
نیشــتمان🌿✨
زۆرجار دەبیسترێت: «کوردی نانووسین، چونکە لە خوێندنگە فێر نەکراوین.»
بەڵام لە ڕاستیدا زۆر شت هەن کە لە خوێندنگە فێر نەکراوین و خۆمان بە هەوڵ و ئارەزووی خۆمان فێری بووین. کەس لە خوێندنگە فێری بەکارهێنانی تەلەفۆن، تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، یان زۆر هونەر و شارەزایییەکانی تری نەکردووین؛ بەڵام خۆمان هەوڵمان داوە و فێری بووین.
ئەگەر بۆ فێربوونی ئەو شتانە کات دەدۆزینەوە، بۆچی بۆ فێربوونی زمانی دایکمـان کاتمان نیە؟
دروستە، ئێمە وەک زۆر نەتەوەی تر لە خوێندنگە زمانی خۆمان ناخوێنین، فێری نووسین بە زمانی کوردیمان ناکەن؛ بەڵام ئەوە نابێتە بیانوو بۆ ئەوەی لە نووسین و خوێندنەوەی زمانی خۆمان دوور بکەوینەوە.
زمان ناسنامەی نەتەوەیەکە. ئەگەر خۆمان هەوڵ نەدەین بە دروستی بینووسین و پێی بدوێین، کێ ئەو کارە بۆ ئێمە دەکات؟
با هەر یەکەمان لە شوێنی خۆی، هەنگاوێکی بچووک بنێین بۆ پاراستن و فێربوونی زمانی کوردی؛ چونکە پاراستنی زمان، پاراستنی ناسنامە و مێژووی خۆمانە. 🤍🌿
#کوردی_بنووسین
#کوردی_بخوێنین
360
گەر وڵاتم بێستێک خاک بێ،
هەر چوار دەورم پڕ کەلاک بێ
ڕێگام نەبێ دابنیشم،
پاڵ بکەوم، خۆم ڕابکێشم
هاوار ناکەم قەت بۆ زامم،
دەنگم نایەت لە بەر ئێشم
هەتا ماوم ڕادەوەستم،
لە سەر نووکی پەنجەکانم
تەرکی ناکەم، جێی ناهێڵم؛
ئاو و خاک و نیشتمانم ❤️🌤️💚
نیشــتمان🌿✨
