fa
Feedback
Bîranîn 🌱

Bîranîn 🌱

رفتن به کانال در Telegram

پارچەیەک لە دڵم، وشەیەک لە کتێب، دێڕێک لە شێعر و یادێک بۆ هەمیشە. 🤍🍓🌱 بۆ پەیوەندی: @Biranin00_bot

نمایش بیشتر
کشور مشخص نشده استدسته بندی مشخص نشده است
363
مشترکین
+1024 ساعت
+267 روز
+6630 روز
آرشیو پست ها
ئەی دڵ وەرە هۆشیار ببە ئاوایە ڕێگەی عاشقان مەحوی جەماڵی یار ببە ئاوایە ڕێگەی عاشقان لەم لاوە گریەی نای و نەی، لەولاوە خەندەی جامی مەی ئاگر لە عالەم بەربدەی، ئاوایە ڕێگەی عاشقان جارێ لە چاوان بگرە خەو، بگری بە ناڵەی نیوەشەو تا بێتە دەر خورشیدی نەو، ئاوایە ڕێگەی عاشقان شۆری دڵ و سۆزی دەروون، زووخاوی جەرگ و مەوجی خوون خوێنی گەش و فرمێسکی ڕوون، ئاوایە ڕێگەی عاشقان تا دڵ نەسووتێ دەم بەدەم، فانی نەبێ سەر تا قەدەم پەروانە قەت ناگاتە شەم، ئاوایە ڕێگەی عاشقان تا چاو و دڵ خوێن بار نەکەی، قەتعی هەموو ئەغیار نەکەی فیکری ویسالی یار نەکەی، ئاوایە ڕێگەی عاشقان عاشق دەبێ مەستانە بێ، خاکی دەری مەیخانە بێ ساقی لە کن پەیمانە بێ، ئاوایە ڕێگەی عاشقان گەر دڵگوشا بادی سەبا، شەرحی دڵم بۆ گوڵ نەبا عومری عەزیزم چوو بە با، ئاوایە ڕێگەی عاشقان سووتا دەروونم سەربەسەر، خوێنین دڵە جان و جگەر جیسمێکە بێئیسم و ئەسەر، ئاوایە ڕێگەی عاشقان دیسان لەسەر عەهدی ئەلەست، جامێک لە جامان بگرە دەست هەر تا ئەبەد مەخموور و مەست، ئاوایە ڕێگەی عاشقان دێوانە و سەوداسەرم، کوژراوی غەمزەی دڵبەرم دڵ پڕ لە ئێشی نەشتەرم، ئاوایە ڕێگەی عاشقان چاوم بە سۆزی دڵ تەڕە، دەریایی ئاو و ئاورە موتریب بڵێ ساقی وەرە، ئاوایە ڕێگەی عاشقان پەروانە خۆی ئاوێتە بەست، فەرمووی چرا مەخموور و مەست وەسڵم بە سووتان دێتە دەست، ئاوایە ڕێگەی عاشقان بولبول دەناڵێنێ حەزین، گوڵ دێتە عیشوە و پێکەنین بگری بە سۆزی ئاتەشین، ئاوایە ڕێگەی عاشقان چی وەک وەفایی بەندەیە، لەو باغی دڵ گوڵ خەندەیە؟ بەو جامە خزری زیندەیە، ئاوایە ڕێگەی عاشقان وەفــایی✨🤍

وشەکان لەوانەیە درۆ بن؛ بەڵام هەڵسوکەوت هەمیشە ڕاستی دەڵێت.✨🙂

لـە هـەر جێـیەک بـین جـوانی لـەوێیە بـۆ هـەر کـوێ بـچین خـەون هـاوڕێیە لـەگەڵ خـەونـدا ڕێـی مـەحاڵ دەبـڕین لـە خـەونیـشەوە فێـر دەبـین بفـڕین🌿🌸 #ڕەفیق_سابیر

دەنگ خۆش🌱👏🏻

“There is only one thing that makes a dream impossible to achieve: the fear of failure.” تەنها یەک شت کە ڕێگە نادات خەونێک بگات بە ئامانج: ترسی سەرنەکەوتنە.🍓⭐️
کتێبی #کیمیاگەر _ #پائۆلۆ_کۆئیلۆ

لە دێڕێـک لە کـتێبی #کیمیاگەر دا خـوێندمـەوە کـە: نـهێنی ژیـان ئـەوەیە حـەوت جـار بکـەویـت، بەڵـام هەشـت جـار هەستـیتەوە.✨🌱🍓

“Listen to your heart, even when the world is noisy.”❤️🌿 گوێ لە دڵت بگرە، تەنانەت کاتێک جیهان پڕ لە دەنگە.❤️🌿
#کیمیاگەر _ #پائۆلۆ_کۆئیلۆ

دوێنێ هاوکات بوو لەگەڵ ساڵڕۆژی کۆچی دوایی مامۆستا #شێرکۆ_بێکەس ؛ شاعیرێک کە وشەکانی هەرگیز نامرن و هەموو دەم لە دڵ و بیر و ئەدەبی کوردیدا دەژین. ڕۆیشت، بەڵام ناو و یادی بە هۆنراوە و وشە جوانەکانی هەمیشە زیندوو دەمێنن. ڕوحی شاد و یادی هەمیشە بەرز بێت. 🍃☀️🤍

دەنگێکە کە ئارامی لە دڵدا دەچێنێت.✨🩷 #مەرزیە_فەریقی

When you want something, all the universe conspires in helping you to achieve it.🌿✨ کاتێک شتێکت بە دڵ دەوێت، هەموو گەردوون هاوکاری دەکات بۆ ئەوەی بەدەستی بهێنیت.✨🌿
#کیمیاگەر _ #پائۆلۆ_کۆئیلۆ

کتێبی « #کیمیاگەر » بە نووسینی #پائۆلۆ_کۆئیلۆ یەکێکە لە ناسراوترین و خۆشترین کتێبە فەلسەفیەکانی جیهان. ئەم کتێبە چیرۆکی سەنتیاگۆ دەگێڕێتەوە، شوانێکی گەنج کە لە دوای دوو جار خەون بینین دەست بە گەڕانێک دەکات بۆ دۆزینەوەی گەنجێکی شاراوە. بەڵام ئەو گەنجە تەنها پارە یان زێڕ نییە؛ بەڵکو ڕێگای دۆزینەوەی خۆی، تێگەیشتن لە مانای ژیان، و فێربوونی ئەوەیە کە مرۆڤ دەبێت گوێ لە دڵی خۆی بگرێت. لە کاتی گەشتەکەیدا، سەنتیاگۆ لە زۆر شوێن و خەڵک و ڕووداو تێدەپەڕێت. هەر یەک لەم تاقیکردنەوانە فێری دەکات کە ژیان پڕە لە هێما، وانە و مەعنای شاراوە. ئەم کتێبە بە شێوەیەکی سادە بەڵام قووڵ باس لەوە دەکات کە خەونەکان مانایان هەیە و کە مرۆڤ ئەگەر بە بەردەوامی و باوەڕەوە ڕێگای خۆی بگرێت، دەگات بە ئەو شتانەی دڵی دەیهەوێت. لە هەمان کاتدا، ترس، دڵتەنگی و دوودڵی وەک بەربەستەکانی سەر ڕێ دەردەکەون؛ بەڵام کاتێک مرۆڤ لەبەر وان ڕانەوەستێت و ڕێگاکەی خۆی درێژە پێبدا، دەتوانێت گەورەترین گۆڕانکاری لە ژیانی خۆیدا بکات. «کیمیاگەر» تەنها کتێبێک نییە سەبارەت بە گەنجێکی شاراوە؛ ئەم کتێبە پەیامێکە بۆ هەموو ئەوانەی کە خەونیان هەیە، بەڵام لە ترس یان لە ناڕوونی ڕێگاکەوە وەستاون. پائۆلۆ کۆئیلۆ لە ڕێگەی ئەم چیرۆکەدا دەڵێت کە هەر کەسێک لە ناو خۆیدا گەنجێکی هەیە، و ئەگەر بە باوەڕ، هیوا و بەردەوامی بڕوات، دەتوانێت ئەو گەنجە بدۆزێتەوە. ئەم کتێبە یەکێکە لەو کارە ئەدەبییانەی کە مرۆڤ هاندەدات بۆ خوێندنەوەی ژیان بە چاوێکی نوێ و باوەڕ بە خۆیی و ڕێگاکەی.

photo content
+1

دەنگێک کە کات ناتوانێت خامۆشی بکات... 🖤🕊️ ​ئەمڕۆ ١٨ ساڵ بەسەر کۆچی دوایی هونەرمەندی ڕەسەن و خۆشخوێن، مامۆستا #سمایل_سەردەشتی دا تێدەپەڕێت. ​هەرچەندە هەژدە ساڵە جەسەتەی لەنێوماندا نەماوە، بەڵام دەنگە پڕ لە سۆزەکەی، بەستە و بەندە بەپێزەکانی و ئەو یادگارییە ڕەنگینانەی بۆی بەجێهێشتووین، تا ئێستاش لە ناخی دڵی هەموو ئەڤیندارێکی هونەری کوردی دا زوڵاڵ دەزرینگێنەوە. ​سمایل سەردەشتی تەنیا گۆرانیبێژێک نەبوو، بەڵکو دەنگی خۆشی و ناخۆشی، سوێ و حەسرەت و بەسەرهاتەکانی خەڵکەکەی بوو. ئەو بە دەنگە تایبەتەکەی توانی شوێنپەنجەیەکی دیار لە مێژووی موزیك و بەندی کوردی دا بنەخشێنێت کە بە تێپەڕبوونی ساڵانیش تۆزی لەسەر نانیشێت. ​یادی مامۆستا سمایل سەردەشتی هەردەم بەرز و ڕوحی پاکی شاد بێت... 🥀

پێشەوا #قازی_محەممەد دەفەرموێ: "چ بەدبەختییەکی گەورەیە گەلێک نەتوانێ بە زمانی دایکی خۆی بنووسێ و زانست بە زمانی خۆی وەرگرێت؛ چونکە نەتەوەیەک زمانی خۆی نەزانێت، لەناو دەچێت."

نیشــتمان🌿✨ زۆرجار دەبیسترێت: «کوردی نانووسین، چونکە لە خوێندنگە فێر نەکراوین.» بەڵام لە ڕاستیدا زۆر شت هەن کە لە خوێندنگە فێر نەکراوین و خۆمان بە هەوڵ و ئارەزووی خۆمان فێری بووین. کەس لە خوێندنگە فێری بەکارهێنانی تەلەفۆن، تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، یان زۆر هونەر و شارەزایییەکانی تری نەکردووین؛ بەڵام خۆمان هەوڵمان داوە و فێری بووین. ئەگەر بۆ فێربوونی ئەو شتانە کات دەدۆزینەوە، بۆچی بۆ فێربوونی زمانی دایکمـان کاتمان نیە؟ دروستە، ئێمە وەک زۆر نەتەوەی تر لە خوێندنگە زمانی خۆمان ناخوێنین، فێری نووسین بە زمانی کوردیمان ناکەن؛ بەڵام ئەوە نابێتە بیانوو بۆ ئەوەی لە نووسین و خوێندنەوەی زمانی خۆمان دوور بکەوینەوە. زمان ناسنامەی نەتەوەیەکە. ئەگەر خۆمان هەوڵ نەدەین بە دروستی بینووسین و پێی بدوێین، کێ ئەو کارە بۆ ئێمە دەکات؟ با هەر یەکەمان لە شوێنی خۆی، هەنگاوێکی بچووک بنێین بۆ پاراستن و فێربوونی زمانی کوردی؛ چونکە پاراستنی زمان، پاراستنی ناسنامە و مێژووی خۆمانە. 🤍🌿 #کوردی_بنووسین #کوردی_بخوێنین

گەر وڵاتم بێستێک خاک بێ، هەر چوار دەورم پڕ کەلاک بێ ڕێگام نەبێ دابنیشم، پاڵ بکەوم، خۆم ڕابکێشم هاوار ناکەم قەت بۆ زامم، دەنگم نایەت لە بەر ئێشم هەتا ماوم ڕادەوەستم، لە سەر نووکی پەنجەکانم تەرکی ناکەم، جێی ناهێڵم؛ ئاو و خاک و نیشتمانم ❤️🌤️💚
نیشــتمان🌿✨