ru
Feedback
Bîranîn 🌱

Bîranîn 🌱

Открыть в Telegram

پارچەیەک لە دڵم، وشەیەک لە کتێب، دێڕێک لە شێعر و یادێک بۆ هەمیشە. 🤍🍓🌱 بۆ پەیوەندی: @Biranin00_bot

Больше
Страна не указанаКатегория не указана
369
Подписчики
+824 часа
+287 дней
+7530 дней
Архив постов
photo content

بەڕاستی لە سەردەمێکی تاریکدا دەژیم گەمژەییە بە نەرم و نیانی بدوێیت نێوچەوانی سفت و لووس نیشانەی دەبەنگییە ئا ئەو کەسەی پێدەکەنێت هێشتا هەواڵی مەترسی پێنەگەیشتووە.🕊🫧
بێرتۆڵت #برێشت

تۆ بارانی وەرزی موژدەی ئای لالۆ گیان لالۆ🌱❤️ #ناسر_ڕەزازی
هەر کاتێک گوێتان لەو گۆرانییە گرت، یادی من بکەنەوە. 🍓🤍🎶

نیشتمانم❤️☀️🌿 بە هەر خاکێکدا تێپەڕم بە هەر کێوێکدا سەرکەوم لە هەر ڕووبار و دەریایەک بپەڕمەوە بە حەرفی گڕ ناوەکەی تۆی لێ دەنووسم کاتێک بۆ لای تۆیش دێمەوە داستانی خاک و کێو و ڕووبارەکان لەسەر لوتکەی کەژانت دەنووسمەوە. #ڕەفیق_سابیر

بەس کتێب📚🩵🍓

دەربارەی کتێبەوە پێت بڵێم؟ 📚✨ دەربارەی ئەوانەی کە جیهان جوانتر دەردەخەن، ئەوانەی کە ڕزگاریان کردم کاتێک تەنیا بووم، ئەوانەی
دەربارەی کتێبەوە پێت بڵێم؟ 📚✨
دەربارەی ئەوانەی کە جیهان جوانتر دەردەخەن، ئەوانەی کە ڕزگاریان کردم کاتێک تەنیا بووم، ئەوانەی کە زۆرجار پەناگەی من بوون، ئەوانەی کە هەرکاتێک هەستم بە دڵتەنگی دەکرد دەچووم بۆ لایان و بە وشەکانیان باوەشیان پێدا دەکردم، ئەوانەی منیان برد بۆ شوێنێکی دوور کە وەک ئێرە نەبوو، ئەوانەی کە گوێیان لێم گرت و لە تەنیشتم مانەوە کاتێک زۆر کەس لێم تێنەدەگەیشتن.
ئەوان هۆکاری هەستی باشن بۆ هەتاهەتایە.🩵🫧

لە شاییدا لە وەختی هەڵپەڕینا لە خۆشیدا لە کاتی پێکەنینا لە کۆڕی ماتەم و گریان و شینا ئەمن ئەی نیشتمان تۆم هەر لەبیرە بە شەو تاکوو بەسەرما زاڵ دەبێ خەو بە ڕۆژ تاکوو دووبارە دێتەوە شەو لە کاتێکدا کە دەدوێنم ئەم و ئەو ئەمن ئەی نیشتمان تۆم هەر لەبیرە زەمانێکی کە دەچمە سەیری گوڵزار لەگەڵ پۆلی ڕەفیقانی وەفادار تەنانەت وەختی دەسبازی لەگەڵ یار ئەمن ئەی نیشتمان تۆم هەر لەبیرە لە کوێستانێ دەمی ڕاو و شکارێ لە مەزرایە کە خۆم هەڵکرد لە کارێ لە جێژوانێ کە دەکوشم مەمکی یارێ ئەمن ئەی نیشتمان تۆم هەر لەبیرە دەکەم تەرخان لە ڕێی تۆدا ژیانم لە سەنگەردا بەرەوڕووی دوژمنانم بە خاکی تۆ دمی ئاویلکەدانم ئەمن ئەی نیشتمان تۆم هەر لەبیرە
🌱☀️❤️
مامۆستا #هێمن

کوردم و لەڕێی کورد و کوردستان، سەر لە پێناوم، گیان لەسەر دەستان.☀️⛰
مامۆستا #هەژار

"تۆ هیوات پێدام تا بژیم" خەتای تۆ بوو فێری خەوبینینت کردم تا بفڕم. ڕەفیق سابیر🫠🕊

ئەی دڵ وەرە هۆشیار ببە ئاوایە ڕێگەی عاشقان مەحوی جەماڵی یار ببە ئاوایە ڕێگەی عاشقان لەم لاوە گریەی نای و نەی، لەولاوە خەندەی جامی مەی ئاگر لە عالەم بەربدەی، ئاوایە ڕێگەی عاشقان جارێ لە چاوان بگرە خەو، بگری بە ناڵەی نیوەشەو تا بێتە دەر خورشیدی نەو، ئاوایە ڕێگەی عاشقان شۆری دڵ و سۆزی دەروون، زووخاوی جەرگ و مەوجی خوون خوێنی گەش و فرمێسکی ڕوون، ئاوایە ڕێگەی عاشقان تا دڵ نەسووتێ دەم بەدەم، فانی نەبێ سەر تا قەدەم پەروانە قەت ناگاتە شەم، ئاوایە ڕێگەی عاشقان تا چاو و دڵ خوێن بار نەکەی، قەتعی هەموو ئەغیار نەکەی فیکری ویسالی یار نەکەی، ئاوایە ڕێگەی عاشقان عاشق دەبێ مەستانە بێ، خاکی دەری مەیخانە بێ ساقی لە کن پەیمانە بێ، ئاوایە ڕێگەی عاشقان گەر دڵگوشا بادی سەبا، شەرحی دڵم بۆ گوڵ نەبا عومری عەزیزم چوو بە با، ئاوایە ڕێگەی عاشقان سووتا دەروونم سەربەسەر، خوێنین دڵە جان و جگەر جیسمێکە بێئیسم و ئەسەر، ئاوایە ڕێگەی عاشقان دیسان لەسەر عەهدی ئەلەست، جامێک لە جامان بگرە دەست هەر تا ئەبەد مەخموور و مەست، ئاوایە ڕێگەی عاشقان دێوانە و سەوداسەرم، کوژراوی غەمزەی دڵبەرم دڵ پڕ لە ئێشی نەشتەرم، ئاوایە ڕێگەی عاشقان چاوم بە سۆزی دڵ تەڕە، دەریایی ئاو و ئاورە موتریب بڵێ ساقی وەرە، ئاوایە ڕێگەی عاشقان پەروانە خۆی ئاوێتە بەست، فەرمووی چرا مەخموور و مەست وەسڵم بە سووتان دێتە دەست، ئاوایە ڕێگەی عاشقان بولبول دەناڵێنێ حەزین، گوڵ دێتە عیشوە و پێکەنین بگری بە سۆزی ئاتەشین، ئاوایە ڕێگەی عاشقان چی وەک وەفایی بەندەیە، لەو باغی دڵ گوڵ خەندەیە؟ بەو جامە خزری زیندەیە، ئاوایە ڕێگەی عاشقان وەفــایی✨🤍

وشەکان لەوانەیە درۆ بن؛ بەڵام هەڵسوکەوت هەمیشە ڕاستی دەڵێت.✨🙂

لـە هـەر جێـیەک بـین جـوانی لـەوێیە بـۆ هـەر کـوێ بـچین خـەون هـاوڕێیە لـەگەڵ خـەونـدا ڕێـی مـەحاڵ دەبـڕین لـە خـەونیـشەوە فێـر دەبـین بفـڕین🌿🌸 #ڕەفیق_سابیر

دەنگ خۆش🌱👏🏻

“There is only one thing that makes a dream impossible to achieve: the fear of failure.” تەنها یەک شت کە ڕێگە نادات خەونێک بگات بە ئامانج: ترسی سەرنەکەوتنە.🍓⭐️
کتێبی #کیمیاگەر _ #پائۆلۆ_کۆئیلۆ

لە دێڕێـک لە کـتێبی #کیمیاگەر دا خـوێندمـەوە کـە: نـهێنی ژیـان ئـەوەیە حـەوت جـار بکـەویـت، بەڵـام هەشـت جـار هەستـیتەوە.✨🌱🍓

“Listen to your heart, even when the world is noisy.”❤️🌿 گوێ لە دڵت بگرە، تەنانەت کاتێک جیهان پڕ لە دەنگە.❤️🌿
#کیمیاگەر _ #پائۆلۆ_کۆئیلۆ

دوێنێ هاوکات بوو لەگەڵ ساڵڕۆژی کۆچی دوایی مامۆستا #شێرکۆ_بێکەس ؛ شاعیرێک کە وشەکانی هەرگیز نامرن و هەموو دەم لە دڵ و بیر و ئەدەبی کوردیدا دەژین. ڕۆیشت، بەڵام ناو و یادی بە هۆنراوە و وشە جوانەکانی هەمیشە زیندوو دەمێنن. ڕوحی شاد و یادی هەمیشە بەرز بێت. 🍃☀️🤍