Bîranîn 🌱
前往频道在 Telegram
پارچەیەک لە دڵم، وشەیەک لە کتێب، دێڕێک لە شێعر و یادێک بۆ هەمیشە. 🤍🍓🌱 بۆ پەیوەندی: @Biranin00_bot
显示更多未指定国家未指定类别
363
订阅者
+1024 小时
+267 天
+6630 天
帖子数量
数据加载中...
反应
评论
Telegram 星星
按以下排序的热门帖子
数据加载中...
发布分析
帖子 | 浏览量动态 | |||||
لە بەرزایی زۆر دەترسم بەڵام تۆ بفەرمووی قەندیل دەکەم بە هێلانە❤✨
#ک_د_ئازاد
☑️ ئاڵوگۆڕی لیستی کوردستان ☑️
🔰 بۆ بەشداری لە لیست 🔰
@EXCHANGE_KURDISTAN
@EXCHANGE_KURDISTAN | 13 | 1 | 0 | 0 | Loading... | |
✨🌱🤍 | 55 | 1 | 0 | 0 | Loading... | |
لە بەرزایی زۆر دەترسم بەڵام تۆ بفەرمووی قەندیل دەکەم بە هێلانە❤✨
#ک_د_ئازاد
☑️ ئاڵوگۆڕی لیستی کوردستان ☑️
🔰 بۆ بەشداری لە لیست 🔰
@EXCHANGE_KURDISTAN
@EXCHANGE_KURDISTAN | 1 | 0 | 0 | 0 | Loading... | |
ئەو چیرۆکەی دەمهەوێ بیگێڕمەوە لە سەرەتای کتێبی " #کیمیاگەر "دا هاتووە باسی ئەفسانەی نارسیس(نێرگز) ـە. بە لای من زۆر سەرنجڕاکێش و جوان بوو📚🌿
ئەو ئەفسانەیە باسی گەنجێک بوو کە هەموو ڕۆژێک لە کەناری دەریاچەیەک دادەنیشت و لە جوانیی خۆی دەڕوانی. ئەو هێندە سەرسام و شەیدای جوانی خۆی بوو کە ڕۆژێک کەوتە ناو دەریاچەکە و خنکا. لەو شوێنەی کە کەوتبوو، گوڵێک ڕووا کە پاشان بە ناوی «نارسیس» ناسرا واتا گوڵی نێرگز.🌼
کاتێک نارسیس مرد، ڕووحی دارستان هاتن و دەریاچەکەیان بینی؛ دەریاچەکە کە پێشتر ئاوی شیرین بوو، گۆڕابوو بۆ دەریاچەیەکی سوێر و پڕ لە فرمێسک.
ڕووحەکانی دارستان پرسیاریان کرد:
«بۆچی دەگرییت؟»
دەریاچەکە وەڵامی دایەوە:
«بۆ نارسیس دەگریم.»
ئەوان وتیان:
«ئەوە زۆر سەیر نییە کە بۆ نارسیس دەگرییت؛ چونکە ئێمە هەمیشە لە دارستاندا بەدوای ئەودا دەگەڕاین تا جوانیەکەی ببینین، بەڵام تۆ دەتوانی لە نزیکەوە سەیری جوانی ئەو بکەیت.»
دەریاچەکە بە سەرسوڕمانەوە پرسی:
«بەڵام... نارسیس جوان بوو؟»
ڕووحەکان وەڵامیان دایەوە:
«کێ زیاتر لە تۆ دەزانێت؟ هەرچییەک بێت، ئەو هەموو ڕۆژێک لەسەر کەنارەکانت دادەنیشت بۆ ئەوەی خۆی لە تۆدا ببینێت!»
دەریاچەکە بۆ ماوەیەک بێدەنگ بوو. لە کۆتاییدا وتی:
«بۆ نارسیس دەگریم، بەڵام من هەرگیز سەرنجم نەدا کە نارسیس چۆن بوو. من دەگریم چونکە هەر جارێک نارسیس لە کەنارمدا دادەنیشت، دەمتوانی لە قوڵاییی چاوی ئەوەوە جوانیی خۆم ببینم.»
ئەم چیرۆکە زۆر جوانە، چونکە وادەکات بیر لەوە بکەیتەوە کە چی دەبینین و بۆچی دەبینین؛ هەندێک جار مرۆڤ لە کەسێکی تر، یان لە جیهاندا، بەشێک لە خۆی دەدۆزێتەوە. 🌱
🌼 ئەوەیە ئەفسانەی پشت گوڵی نێرگز.
گوڵی نێرگز لە ئەفسانەکەدا بەهۆی مردنی نارسیسەوە دەڕوێت، هەر بۆیەش هێمای مرۆڤی خۆبەزلزان و خۆپەرستە.
| Bîranîn🌱 | | 583 | 13 | 0 | 22 | Loading... | |
کە مردم شین و گریانت بە من چی؟
لە سەر مەیتم لەخۆدانت بە من چی؟
کە نەتهێشت بەی لە باغی سینە بڕنم
ڕنینی روومەتی جوانت بە من چی؟
لە شانت دام، لە شانم گەر نەدەی شان
کە مردم تەرمی سەر شانت بە من چی؟
بهێــــڵە سەر وە کێــلی گەردنت کەم
ئەگینا سەرلەکێـــلدانت بە من چی؟
بەرۆکت دامەخە ئێـــستا، ئـــەگیـــنا
بەرۆکدادڕانی قەبرانت بە من چی؟
بە زیندویی بە بالــۆرەم نـەدوێــنی
کە مردم خەتمی قورئانت بە من چی؟
فیدایی گەر نەمای، ڕێبوار نەمردووە
بەڵام لۆمەی ڕەفیـقانـت لە من چی؟
منیــش دەمرم، ڕەقیــبم دێـنە مەیدان
ئەتۆی و مەردی مەیدانـت بە من چی؟
کە ڕێبوارت نەگرتە سێبەری خۆت
سەفای بەردەرک و هەیوانت بە من چی؟
#عەلی_ئیسماعیل_زادە
#ڕێبوار
مــ🌱ـوژدە | 352 | 11 | 2 | 35 | Loading... | |
بەسوودترین و بەچێژترین کاناڵە کوردییەکان
🥁🎺🎬🥁🎷📚🥁📔🥁🪘📝
هەر بابەتێک کە بەدڵتە، فەرموو...
🔸 فێرگەی ڕێنووس و ڕێزمانی کوردی
🔹 فێرکردنی شێوەی زانستیی ڕێنووسی کوردی ☀️
@renusisaratayi
━━━━━━━━━━━━━━━━━━━━━━━━━━━
🔸 تاڤگەی ئەوین
🔹 وتە و بابەتی بەنرخ 🎁 📗
@tavgaeawin
━━━━━━━━━━━━━━━━━━━━━━━━━━━
🔸 وشەی ڕەسەن
🔹 زمان و ڕەسەنایەتی 💎✍
@wisheyresen
━━━━━━━━━━━━━━━━━━━━━━━━━━━
🔸 ج.م.هەڵبەست...شیعر
🔹 شیعر و هەڵبەست 📑🖍
@cmhelbest
━━━━━━━━━━━━━━━━━━━━━━━━━━━
🔸 سکڵی دڵ... "ڕ.ش هاوڕاز"
🔹 شێعر و دیکلەمەکانی د.عبدوڕڕەحمان شەکوور🎙✍
@SklliDll2
━━━━━━━━━━━━━━━━━━━━━━━━━━━
🔸 هەوڕامان فیلم
🔹 فیلمی کوردی، سینێما و ڕخنە 💃🎬
@hawramanfilm
━━━━━━━━━━━━━━━━━━━━━━━━━━━
🔸 فێرکردنی زاراوەی کەڵهوڕی
🔹 فێرکاری و زمان 📖 ✏️
@kurdish_kalhori
━━━━━━━━━━━━━━━━━━━━━━━━━━━
🔸 جوانگە
🔹 با دڵتان لێ بدات … 🌱💌
@cwan_ge
━━━━━━━━━━━━━━━━━━━━━━━━━━━
🔸 Bîranîn 🌱
🔹 شێعر و کتێب 🌱📚
@Nishtman_00
━━━━━━━━━━━━━━━━━━━━━━━━━━━
🔸 Zaar_pertuk📚 زاار پەرتووک
🔹 کتێوفرۆشی زار ،بەشێوەی ئانلاین و حزووری 📚📖
@Zaar_pertukk
━━━━━━━━━━━━━━━━━━━━━━━━━━━
🔸 سەیرانگە
🔹 تابلۆیەک لە سروشت، لە هاوماڵیماندا لە شار … 🖼️
@seyran_ge
لەدەست خۆتی مەدە:
https://t.me/addlist/RbbxIcoOFsA1NDk8
📩 ئەگەر دەتهەوێ کاناڵەکەت لەم لیستەدا بەشدار بێ، بۆ ئەم ئایدییە پەیام بنێرە:
@Pwrsa_imi | 24 | 0 | 0 | 2 | Loading... | |
بە یەکێ ئەدا زۆر ناز و نیعمەت
یەکێ ئەخاتە ژێر باری مەینەت
بە یەکێ ئەدا ئەقڵی ئەفلاتوون
یەکێک ئەکاتە وارسی مەجنون
قسەیەک هەیە لە کۆنەوە باوە
کوێر هەتا ئەمرێ بەحتەمای چاوە | 421 | 14 | 0 | 45 | Loading... | |
ڕۆمانی «قەڵای دمدم»ی عەرەبێ شەمۆ، یەکێکە لە بەرهەمە ناسراوە مێژووییەکانی ئەدەبیاتی کوردی. ڕۆمانەکە سەر بە چیرۆکی قەڵای دمدم و شەڕەکەی دەوری ساڵانی ١٦٠٩–١٦١٠ ـە و بە تایبەتی ژیان و خەباتی خانی لەپزێڕین و کوردانی ناوچەکە دەخاتە بەردەم خوێنەر.
چیرۆکەکە لە سەردەمێکدا ڕوودەدات کە قەڵای دمدم دەبێتە ناوەندی بەرگریی کوردان لە بەرامبەر هێزەکانی سەفەوی. خانی لەپزێڕین و پیاوانی قەڵا بۆ پاراستنی خاک و سەربەخۆیی خۆیان دەجەنگن و کۆمەڵێک کێشەی سیاسی، کۆمەڵایەتی و ناوخۆیی لەبەردەمیاندا دروست دەبێت. ڕۆمانەکە تەنیا باسکردنی شەڕ نییە؛ بەڵکوو ژیانی کورد، پەیوەندییەکانی عەشیرەتەکان، ئازایەتی، وەفاداری و خۆڕاگری لەو سەردەمەدا پیشان دەدات.
لە ناو ڕۆماندا قەڵا وەک هێمای بەرگری و ئازادی دەردەکەوێت. کەسانی ناو قەڵا لەبەر ئەوەی نایانەوێت بە ئاسانی ملکەچی دەسەڵات ببن، بۆ ماوەیەک بەرامبەر هێزێکی زۆرتر خۆڕاگری دەکەن. ئەم بەرگرییەش هەرگیز تەنیا شەڕی چەکدارانە نییە؛ بەڵکوو تاقیکردنەوەی دڵسۆزی، یەکگرتوویی و باوەڕی مرۆڤەکان بە ناسنامە و خاکی خۆیانە.
عەرەبێ شەمۆ ڕووداوە مێژووییەکە بە شێوەی ڕۆمان دەگێڕێتەوە، بۆیە خوێنەر تەنیا زانیارییەکانی مێژوو ناخوێنێتەوە، بەڵکوو لەگەڵ ژیانی کەسایەتییەکان، هەست و خەفەت و هیوا و خەباتەکانیان دەژیت. بۆیە «قەڵای دمدم» لە تەنها گێڕانەوەیەکی مێژوویی زیاترە و بە شێوەیەکی ئەدەبی، مێژوو و هۆشیاریی نەتەوەیی بە یەکەوە گرێ دەدات.
لە کۆتاییدا، دمدم تەنیا چیرۆکی قەڵایەک و شەڕێک نییە؛ چیرۆکی گەلێکە کە لە ناو مێژوویەکی پڕ لە ململانێدا هەوڵی پاراستنی خۆی و ناسنامەکەی دەدات. هەر بۆیەش ئەم ڕۆمانە لە ئەدەبیاتی کوردیدا گرنگییەکی تایبەتی هەیە و وەک یەکێک لە ڕۆمانە مێژووییە گرنگەکان ناسراوە.
#قەڵای_دمدم
#عەرەبێ_شەمۆ
| Bîranîn🌱 | | 8 | 0 | 0 | 3 | Loading... | |
没有文字... | 8 | 0 | 0 | 0 | Loading... | |
没有文字... | 1 | 0 | 0 | 0 | Loading... | |
کە ئاگر بوویت
نە دەتسووتانم
نە گەرمت دەکردمەوە
کە ڕووبار بوویت
نە دەتخنکاندم
نە تاوێک
لە باوەشی شەپۆلێکدا ڕاتدەژاندم.
ئەوا ئێستاش
گەردەلوولێکی بێدەنگیت
ڕۆژانە هەڵدەکەیت
نە تاوێک لام ئارام دەگریت
نە جارێک، هەر تەنیا جارێک
لەگەڵ خۆتدا هەڵمدەگریت.
#ڕەفیق_سابیر
| Bîranîn🌱 | | 410 | 9 | 0 | 53 | Loading... |

