War News
الذهاب إلى القناة على Telegram
2 383
المشتركون
+324 ساعات
+187 أيام
+2630 أيام
أرشيف المشاركات
2 380
هاكان فیدان:
🔻 لە کاتێکدا جەخت لە گرنگی پاراستنی ناسنامەی کورد دەكەینەوە؛ هاوکات گرنگە رێز لە یەکپارچەیی خاکی سوریا بگیرێت
هاكان فیدان، وەزیری دەرەوەی توركیا، لەبارەی بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی هێزەکانی سوریای دیموکرات دەڵێت، ئەگەر بابەتەکە وەک ئەوە بێت کە راگەیەندراوە، بێگومان پێشهاتێکی ئەرێنییە، تەواوکەری ئەو هەنگاوانەیە کە ئێستا بەنیازی ئەنجامدانین.
هاكان فیدان، لە لێدوانێكدا بە رۆژنامەنوسانی راگەیاند، لە کاتێکدا جەخت لە گرنگی پاراستنی ناسنامەی کورد و نكوڵی لێنەكردنی دەكەینەوە، هاوکات گرنگە رێز لە یەکپارچەیی خاکی سوریا بگیرێت و پێشێل نەکرێت.
وتیشی، بوونی یەپەگە لە ناوچەکەدا بۆ ماوەیەكی درێژ رێزگرتن لە سەروەری و یەكپارچەیی خاكی سوریا هاوشێوەی پاراستنی ناسنامەی كورد گرنگە دژی تورکیا بووە نەک تەنها دژی سوریا.
2 380
🔹 دەمێكە هێزەكانی هەسەدە لە 4 لیوا رێكخراون، بەڵام راگەیاندنی هەڵوەشانەوە دواكەوتبوو
🔹 واباشتر بوو راگەیاندنی هەڵوەشاندنەوە بكەوێتە دوای هەمواری دەستور، بەڵام دیارە نەكراوە
🔹 ئەمریكا وەكجاران پشتیوانی كورد نییەو توركیا فشاری زۆر دەكات و هەمیش دۆخی هەرێم رەنگە زۆر هاوكار نەبێت
🔹 كورد كارتی فشاری لەبەردەست نەبوو، بەڵام پێویستیش بوو راگەیاندنەكە بكەوێتە دوای هەمواری دەستورەكە
🔹 شەرع هەوڵدەدات تەنها هەندێك مافی فەرهەنگی بداتە كورد، ئەویش تائێستا لەدەستوردا جێنەكراوەتەوە
🔹 ئەمریكا نامەردانە مامەڵەی لەگەڵ گەلی كورددا كرد، بەركەوتەی كورد زۆر زیاتر بوو لەوەی بەریكەوتووە
🔹 كورد شەریكی ئەجێندای ئەمریكا بوو لەدژایەتی تیرۆرو روخاندنی رژێمی ئەسەد، نەدەبوو وا بەجێی بێڵێت
🔹 تێگەیشتنی توركیاو سوریا بۆ بۆ مافەكانی كورد وەك یەكەو جیاوازیان نییە
2 380
کانی ئیسرائیلی:
بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی هێزەکانی سوریا دیموکرات و تێکەڵبوونیان لەگەڵ حکومەتی دیمەشق، دوای گوشاری سەرکردایەتی هەرێمی کوردستانی عێراق هات، بە شێوەیەک کە سەردانەکەی ئەم دواییەی نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ دیمەشق یارمەتیدەر بوو بۆ خۆشکردنی ڕێگە لەبەردەم ڕێککەوتنەکەدا.
بەرپرسێکی باڵای کورد ڕایدەگەیەنێت، بە کوردانی سوریا وتراوە کە هیچ هەڵبژاردنێکی دیکەیان لەپێشدا نییە و ڕووبەڕووبوونەوەی سەربازی لەگەڵ دیمەشق بە هیچ کوێ ناگات.
سەرکردە کوردەکانی باکووری عێراق ترسیان لەوە هەبوو کە دروستنەبوونی چارەسەر بۆ کێشەی کورد لە سوریا لە ڕێگەی دیالۆگەوە، دەکرێت کاریگەری لەسەر پێگەی خۆشیان دروست بکات.
2 380
ڕامی عەبدولڕەحمان، بەڕێوەبەری ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ ئاشکرای کرد، ئەگەر مەزڵوم عەبدی فشارەکانی ئەمریکای بۆ ڕێککەوتن ڕەت بکردایەوە، ئەوا خۆی و هەسەدە دەخرانە لیستی تیرۆری ئەمریکاوە. تەنانەت 10%ی خواستەکانی گەلی کورد بەدی نەهاتوون و مافە دەستوورییەکانی کورد لە پۆستێک یان ڕێککەوتنێکی کاتیی سیاسی کورت ناکرێنەوە. هەوڵێک هەیە بۆ دابڕینی عەبدی لە شەقامی کوردی و ڕازیکردنی جیهان بەوەی کێشەی کورد کۆتایی پێهاتووە. لە ڕاپرسییەکی ئەوانیشدا لە کۆی زیاتر لە 1.1 ملیۆن بەشداربوو، 60%یان پێیان وابووە ئەم هەنگاوەی ئێستا وەڵامدەرەوەی خواستەکانی کورد نییە.
2 380
ڕەگەزپەرستەکان وەڵامی لوقمان خەلیل فەرماندەی تیپ ( لیوای ) قامیشلۆ بدەنەوە .
ستراتیژی و پلانی جێگرەوەتان چی بوو ؟
2 380
لە پارێزگای حەسەکە سێ لیوا بۆ کورد دروست دەکرێت، لیوای حەسەکە، قامیشلۆ و دێرک، وە لیوایەک بۆ کۆبانی کە سەر بە بەرێوبەری حەلەب دەبێت، سووپای سوریا ناچنە ئەم ناوچانە، شەڕڤانە کوردەکان لە شوێنی خۆیان دەمێننەوە بەڵام لەناو سووپای سوریادا، وە فەرماندەکانیان کورد دەبن، هەروەها پێکهێنانی لیوایەکی کوردیش بۆ عەفرین دەستیپێکردووە، بەهەمان شێوە فەرماندەکەی کورد دەبێت، ئەمە لە رێککەوتنی سەرەتا نەبووە، لەپاش هەوڵەکانی مەزڵوم عەبدی لەگەڵ ئەحمەد شەرع جێبەجێ بووە.
2 380
ئەمریکا دوای 40 رۆژ جەنگ بە هەموو هێز و تەکنەلۆژیاوە لە ئێرانی دا نەیتوانی بیروخێنێت، ئێستا هاتووە سەر جەنگی ئابووری و دەیەوێت گفتوگۆ بکات، ئەگەر پێویست بکات ترەمپ خۆی دەچێت سەردانی تاران دەکات، ئەمە ئەمریکا کە بە بەهێزترین دەوڵەت دادەنرێت لە ڕووی سەربازی، بەڵام شەرم لەوە ناکات کە بچێتە سەر مێزی گفتوگۆ لەگەڵ ئەو دەوڵەتەی کە دوژمنی بووە، وە خۆشیان بە براوە دەزانن نەک دۆراوە، ئیتر ئێمە بۆ گفتوگۆ لەگەڵ دوژمنەکەمان بە شکست بزانین لە کاتێکدا هیچ رێگەیەکی تر نییە و خۆمان لاوازین و بەسەرماندا فەرز کراوە.
2 380
جا لە کۆتایدا، ڕاستە کورد خۆی نەیتوانیوە بەباشی سیاسەت بکات لە هەندێک قۆناغ، بەڵام قوربانی پلان و بەرژەوەندی زلهێزە ناوچەیی و هەرێمییەکان بووە، هەر رۆژێکیش دەوڵەتی کوردی دروست بوو، لای ئێمە بەرهەمی خەباتی خوێنی شەهیدانە، بەڵام لە راستیدا بەرهەمی گۆرانکارییەکی نێودەوڵەتی ئەبێت، کە هەرکاتێک ویستیان ئەو دەوڵەتەش لەناودەبەن.
2 380
+1
لە ساڵی 1991 کوردەکان بە سەرکردایەتی مام جەلال و مەسعود بارزانی دژی حکومەتی بەعس راپەڕین، ئەمەش بە پشتیوانی ئەمریکا بوو، دواتر ئەگەر رووداوەکان تێپەڕێنین بێین بۆ ساڵی 2014، دووبارە ئەمریکا بەرژەوەندی لەگەڵ کورد بوو و شەڕی داعشی پێکرد، لە 2017 بەهۆی ئەوەی بەرژەوەندی ئەمریکا گۆڕا بۆ لێدان لە هیلالی شیعی، لەرێگەی ریفراندۆمەوە نیوەی خاکی کوردستانیان دایەوە بە سوپای عێراق و مەسعود بارزانیان لە کارەکەی دورخستەوە، هیوادارم کەس نەڵێت ئەمریکا نەیدەویست ڕیفراندۆم بکرێت، چونکە لە 1991ەوە حکومەتی هەرێم دڵسۆزترین هاوپەیمانی ئەمریکایە و لەیەک قسەی دەرنەچووە.
لە سوریا بەهۆی دروستبوونی داعش، ئەمریکا پشتیوانی هەسەدەی کرد، نیوەی خاکی سوریایان پێ کۆنترۆڵ کردەوە، دوای 11 ساڵ هەسەدەیان پێ هەڵوەشاندەوە و کۆتایی هات چونکە بەرژەوەندییان نەما و حکومەتێک لە دیمەشق دروست بوو کە لە بەرژەوەندی ئەوانە، ئێستا ئەگەر بەشار ئەسەد بمایە هەسەدە لەهەمان ئەو شوێنانە بوو کە کۆنترۆڵی کردبوون.
2 380
+1
مەلیک مەحمود لە 1918 لەلایەن بەریتانیەکان هاتە سەر حوکم و دوای یەک ساڵ لە 1919 هەر بەریتانییەکان لێی هەڵگەرانەوە و بەرژەوەندییان لەگەڵی نەما، ئەمە بەرهەمی نەتەوەیی بوو نەک برایەتی گەلان.
لە ساڵی 1941 کاتێک سۆڤیەت باکووری ئێرانی داگیرکرد و هێزەکانی شایان دەرکرد لەوناوچانە، قازی محمد لە 1945 حزبێکی دامەزراند، دواتر لە 1946 کۆماری کوردستان، هەتا ئێرە لە بەرژەوەندی سۆڤیەت بوو کە لەناوخۆوە جوڵانەوەیەک دژی شا هەبێ چونکە هاوپەیمانی ئەمریکا بوو، بەڵام دواتر بەهۆی کۆمەڵێک ڕێککەوتنی نەوتی و پاراستنی سنوور سۆڤیەت بەرژەوەندی لەکەڵ نەما و پشتی لێکرد، نازانم ئەمەیان بەرهەمی برایەتی گەلان بوو یان نەتەوەیی بوون چونکە زۆر زانیاریم لەسەر ژیانی قازی نییە.
2 380
Repost from بەرەی کورد - Kurdish Front
ئەمریکا دوای 40 رۆژ جەنگ بە هەموو هێز و تەکنەلۆژیاوە لە ئێرانی دا نەیتوانی بیروخێنێت، ئێستا هاتووە سەر جەنگی ئابووری و دەیەوێت گفتوگۆ بکات، ئەگەر پێویست بکات ترەمپ خۆی دەچێت سەردانی تاران دەکات، ئەمە ئەمریکا کە بە بەهێزترین دەوڵەت دادەنرێت لە ڕووی سەربازی، بەڵام شەرم لەوە ناکات کە بچێتە سەر مێزی گفتوگۆ لەگەڵ ئەو دەوڵەتەی کە دوژمنی بووە، وە خۆشیان بە براوە دەزانن نەک دۆراوە، ئیتر ئێمە بۆ گفتوگۆ لەگەڵ دوژمنەکەمان بە شکست بزانین لە کاتێکدا هیچ رێگەیەکی تر نییە و خۆمان لاوازین و بەسەرماندا فەرز کراوە.
2 380
ئەم شەو ئێجگار دڵتەنگ بووم،
واقعێکی سیاسی زۆر جیاواز هاتوەتە پێش، تێکڕا زلهێزەکان لە پشت حکومەتی ئەحمەد شەرعن..
توانای ڕووبەڕووبونەوەی ئەم واقعە ئێجگار قورس و مەحاڵە، ئەنجامەکەی زۆر قورسترو وێرانکەرتر دەبوو.
ئەمە بژاردەیەکی زۆر ناچاریە.
2 380
هەواڵە فرە خۆشەکان لە ڕۆژئاڤاوە
لە کۆشکی کۆماری دیمەشق مەزڵوم عەبدی هەڵوەشاندنەوەی هەسەدەی ڕاگەیاند .
وشەی ( العربیة ) لە ناوی کۆمار لا برا .
ئیلهام ئەحمد وەک بەڕێوەبەری کار و باری پەرلەمانی سوریا دیارکرا .
داننان بە زمان و مافەکانی کورد وەکو دووەم پێکهاتە لە کۆماری سوریا لە داهاتوو لە لایەن سەرۆکی کاتی سوریا ئەحمەد ئەلشەڕع ڕادەگەیەندرێ .
بڕیارەکان زۆرن ، لە داهاتوو زیاتر دەبیستین .
سەرکەوتن بۆ کوردانی ڕۆژئاڤا .
2 380
نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێم سەرپەرشتی پڕۆسەکە دەکات، بەم زوانە چاوەڕوانی بەیاننامەکەی ببن.
2 380
لە بەرنامەی ڕووداوو ، مەزڵوم عەبدی وتی سیاسەت لەسەر بەژەوەندی هەرێمی و نێودەوڵەتی کار ئەکاتن نەوەک لەسەر بنەمای متمانە و هاوڕێیەتی.
2 380
مەزلوم عەبدی بە جڵی فەرمی مەدەنی لە کۆشکی سەرۆکایەتی سوریا هەڵوەشانەوەی هەسەدە و ئیدارەی خۆسەری ڕاگەیاند
