uk
Feedback
War News

War News

Відкрити в Telegram

پێگەی War news تایبەت بەهەواڵە ناوخۆی و جیهانییەکان

Показати більше
2 379
Підписники
Немає даних24 години
+157 днів
+2430 днів
Архів дописів
ئەمریکا دوای 40 رۆژ جەنگ بە هەموو هێز و تەکنەلۆژیاوە لە ئێرانی دا نەیتوانی بیروخێنێت، ئێستا هاتووە سەر جەنگی ئابووری و دەیەوێت گفتوگۆ بکات، ئەگەر پێویست بکات ترەمپ خۆی دەچێت سەردانی تاران دەکات، ئەمە ئەمریکا کە بە بەهێزترین دەوڵەت دادەنرێت لە ڕووی سەربازی، بەڵام شەرم لەوە ناکات کە بچێتە سەر مێزی گفتوگۆ لەگەڵ ئەو دەوڵەتەی کە دوژمنی بووە، وە خۆشیان بە براوە دەزانن نەک دۆراوە، ئیتر ئێمە بۆ گفتوگۆ لەگەڵ دوژمنەکەمان بە شکست بزانین لە کاتێکدا هیچ رێگەیەکی تر نییە و خۆمان لاوازین و بەسەرماندا فەرز کراوە.

ئەم پەیامەی مەزڵوم عەبدی بۆ رەگەزپەرستەکانە. فەرموو چارەسەری باشتر چییە؟
ئەم پەیامەی مەزڵوم عەبدی بۆ رەگەزپەرستەکانە. فەرموو چارەسەری باشتر چییە؟

ئەم شەو ئێجگار دڵتەنگ بووم، واقعێکی سیاسی زۆر جیاواز هاتوەتە پێش، تێکڕا زلهێزەکان لە پشت حکومەتی ئەحمەد شەرعن.. توانای ڕووبەڕووبونەوەی ئەم واقعە ئێجگار قورس و مەحاڵە، ئەنجامەکەی زۆر قورسترو وێرانکەرتر دەبوو. ئەمە بژاردەیەکی زۆر ناچاریە.

هەواڵە فرە خۆشەکان لە ڕۆژئاڤاوە لە کۆشکی کۆماری دیمەشق مەزڵوم عەبدی هەڵوەشاندنەوەی هەسەدەی ڕاگەیاند . وشەی ( العربیة ) لە ناوی کۆمار لا برا . ئیلهام ئەحمد وەک بەڕێوەبەری کار و باری پەرلەمانی سوریا دیارکرا . داننان بە زمان و مافەکانی کورد وەکو دووەم پێکهاتە لە کۆماری سوریا لە داهاتوو لە لایەن سەرۆکی کاتی سوریا ئەحمەد ئەلشەڕع ڕادەگەیەندرێ . بڕیارەکان زۆرن ، لە داهاتوو زیاتر دەبیستین . سەرکەوتن بۆ کوردانی ڕۆژئاڤا .

نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێم سەرپەرشتی پڕۆسەکە دەکات، بەم زوانە چاوەڕوانی بەیاننامەکەی ببن.

خوێندن لە ناوچەکانی ڕۆژئاوای کوردستان دەبێتە زمانی فەرمی کوردی

وە وتیشی هیچ بەڵێنک بۆ دۆزی کورد پێمان نەدراوە.

لە بەرنامەی ڕووداوو ، مەزڵوم عەبدی وتی سیاسەت لەسەر بەژەوەندی هەرێمی و نێودەوڵەتی کار ئەکاتن نەوەک لەسەر بنەمای متمانە و هاوڕێیەتی.

مەزلوم عەبدی بە جڵی فەرمی مەدەنی لە کۆشکی سەرۆکایەتی سوریا هەڵوەشانەوەی هەسەدە و ئیدارەی خۆسەری ڕاگەیاند

یەپەشە هەڵوەشایەوە و دەبنە پۆڵیس و ئاسایش لە وەزارەتی ناوەخۆی سوریا

ئێستا.... بە فەرمی بە بریاری مەزلوم عەبدی هەسەدە هەڵوەشایەوە تێکەڵ بوو بە هێزەکانی دیمەشق

فرۆکەیەکی گوێزەرەوەی ئەمریکا لە لاتیڤیاوە هاتووەتە مۆسکۆ و نیشتووەتەوە. پێسکۆڤی وتەبێژی پۆتینیش دەڵێت زانیاریم نییە لەسەر بابەتەکە.

ئێران لەناوەخۆ ئەکەوێ.

دەنگۆی دەیان خۆپیشاندان هەیە لە شارەکانی قووم و تاران هەیە

دەزگای دژەتیرۆری عێراق لە بەغداد ئەندامێکی فەرماندەیی گشتیی حەشدی شەعبی بە ناوی «.ئەبو جەعفەر دەستگیر کرد، سەرکردەیەکی حەشدی
دەزگای دژەتیرۆری عێراق لە بەغداد ئەندامێکی فەرماندەیی گشتیی حەشدی شەعبی بە ناوی «.ئەبو جەعفەر دەستگیر کرد، سەرکردەیەکی حەشدی شەعبیش دەڵێت قابیلی قەبووڵ نیە ئەمە ڕفاندنە وە دژی تەواوی هێزەکانمانە

وەزیری گەنجینەی ئەمریکا: ئەمڕۆ ئەمریكا گەورەترین گەمارۆی دارایی لە مێژوودا بەسەر ئێراندا دەسەپێنێت. هەر وڵاتێك ئاسانكاری دارا
وەزیری گەنجینەی ئەمریکا: ئەمڕۆ ئەمریكا گەورەترین گەمارۆی دارایی لە مێژوودا بەسەر ئێراندا دەسەپێنێت. هەر وڵاتێك ئاسانكاری دارایی بۆ تاران بكات هەمان مەمەڵەی گۆشەگیری لەگەڵ دەكرێت.

ماڵپەڕی ئەلحرەی ئەمریکی: بۆ پاراستنی شكۆی گرووپە چەكدارەكان دەستەواژەی رێكخستنی چەك جێگەی رادەستكردنی چەك دەگرێتەوە. پێشنیازەكەی قالیباف جێگەی خۆی گرت، داوایكرد گرووپەكان چەك رادەستی حەشد بكەن نەك حكومەت چونكە حكومەت لەلایەن واشنتۆنەوە ئاڕاستە دەكرێت. قائانی بە سەركردەی گرووپەكانی وت چەك رادەست نەكەن، ئەوەی رادەستیشكراوە چەكی ئێرانە. ئەو گرووپانەی داوایان لێدەكرێت چەكەكانیان رادەستی حەشد بكەن لە بنەمادا سەربە حەشدن بەڵام سەركردایەتی و سەربەخۆی خۆیان پاراستووە.

سیپان حەمۆ: ئەوەی رۆژنامەی توركیا بە ناوی منەوە لەبارەی ئیسرائیل بڵاویكردووەتەوە بە تەواوی دوورە لە راستیەوە. رۆژنامە توركیەكە بە ئەنقەست لێدوانی لەوشێوەیە بە ناوی منەوە بڵاودەكاتەوە لەم قۆناغە هەستیارەدا.

مەزڵوم عەبدی: كاتێك كشاینەوە بۆ ناوچە كوردییەكان بەهەموو لایەكمان وت، ئێرە خاكی خۆمانە شەڕ دەكەین، ئیتر شەڕ وەستا. هێزەکانی هەسەدە پەیكەری خۆیان لەژێر ناوی نوێدا دەپارێزن، وەک لیوای قامیشلۆ و دێرک و کۆبانێ و کار دەکەین بۆ دروستکردنی لیوای عەفرین. هەڵوەشاندنەوەی هەسەدە راناگەیەنم، بەڵکو راگەیاندنی کۆتاییهاتنی پرۆسەی تێکەڵبوونی هێزەکانمانە لەگەڵ سوپای سوریادا. ئامادەم سەردانی تورکیا بکەم ئەگەر بارودۆخەکە گونجاو بێت و ئۆجەلان رۆڵی هەبووە لە گەیشتن بە رێککەوتن و رۆڵیشی دەمێنێتەوە. لە گەڕەکی شێخ مەقسود تووشی شکست بووین و ئەمەش پێویستی بە رەخنە هەیە و بەرپرسیارێتییەکەی هەڵدەگرین.

تۆم باراک: خودا هەموو پێغەمبەرەکانی ڕەوانەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کردووە، ڕەوانەی ناوچەی کارابی، ئەمریکای باشوور، ئەمریکای باکوور، ئوسترالیا و چینی نەکردوون، ​ئەگەر پێغەمبەران نەیانتوانیبێت کێشەکانی چارەسەربکەن، چارەسەرکردنی بە ئێمە ئەگەرێکی زۆر کەم و لاوازی هەیە.