War News
الذهاب إلى القناة على Telegram
2 403
المشتركون
+124 ساعات
+17 أيام
+4330 أيام
أرشيف المشاركات
2 403
بەرپرسانی باڵای ئیسڕائیل بۆ کەناڵی 14 :- گەڕانەوە بۆ شەڕ لەگەڵ ئێران ئەمری واقعە بەڵام کاتەکەمان لەلا ڕوون نییە جارێ.
2 403
رۆژنامەیTürkiye Gazetesi:
بەهۆی نێوەندگیری ئۆجەلان و پێشنیارێکی سەرۆکی دەزگا میت، بەمزوانە پێشهاتی گەورە لە پرۆسەی ئاشتی ڕوودەدات.
2 403
ئاژانسی هەواڵی تەسنیم: ئەمریكا پێشنیاری كرد ئاگربەست بۆ دو مانگیتر درێژبكرێتەوە، ئێران ڕەتیكردەوە و داوای كۆتایی هێنانی شەڕیكرد
2 403
وەزارەتی دەرەوەی ئیمارات گەشتکردنی هاووڵاتییانی بۆ عێراق، ئێران و لوبنان قەدەخە دەکات و دەشڵێت: ئەگەر لەو وڵاتانەن لە نزیکترین کاتدا بگەڕێنەوە
2 403
سەرچاوەیەک لە حیزبی دیموکرات بە رووداوی راگەیاند: ئەمشەو کاژێر 10:40 بە چوار درۆن هێرشکرایە سەر دەوروبەری کەمپی ئازادی لەکۆیە.
2 403
سێنتکۆم داوای ناردنی موشەکی هایپەرسۆنیکی (Dark Eagle)ی ئەمریکای کردووە بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە مەبەستی بەکارهێنانی لە دژی ئێران لە ئەگەری هەڵگیرسانەوەی جەنگ
- بلوومبێرگ
ئەم موشەکە خێراییەکەی زیاتر لە 6 هەزار کیلۆمەترە و ئەتوانێت 2775 کیلۆمەتر ببڕێت، وە لە بەرزییەکی نزم دەفڕێت و ئەتوانێت خۆی لە موشەکی سیستەمی بەرگریش لابدات
بەڵام ژمارەی موشەکەکە سنوردارە و تێچووی هەر دانەیەک 15 ملیۆن دۆلارە
ئەمریکا خاکی وڵاتانی کەنداو بەکاردەهێنێت بۆ جێگیرکردن و بەکارهێنانی ئەم موشەکە لە دژی ئێران
2 403
وەزیری بەرگریی ئیسرائیل دەڵێت، لەوانەیە بەمزووانە هێرش بکەنەوە سەر ئێران "بۆ ئەوەی دڵنیا ببینەوە لەوەی ئێران جارێکی دیکە نابێتەوە هەڕەشە بۆ سەر ئیسرائیل"
2 403
سوپای پاسدارانی ئێران، داوا لە هێزە کوردییەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان دەکات بگەڕێنەوە بۆ بۆ ناو خاکی ئێران.. فەرمانی لێبووردنی دەرکرد
2 403
رۆیتەرز:
فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی سیخوڕی کە لە نزیک باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا دەفڕی خرایە خوارەوە.
2 403
بەپێی رەشنووسی بودجەی پێنتاگۆن داوای 130 ملیۆن دۆلار بۆ هەسەدە و هێزەکانی حکومەتی سووریا کراوە
2 403
ئێران: لەژێر ئاگرو ئاسن و موشەکباراندا چەکی نوێمان بەرهەمهێناو سیستمی درۆنەکانمان پێشخست.
ئێستا لەمەیدانی شۆڕشی تاران، سوپای پاسداران نوێترین ڤێرژنی بەرهەمهاتوی درۆنی ئارشی لەنێو خۆپیشاندەرانی تاراندا نمایش کرد.
2 403
فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا:
ژمارەی سەربازە کوژراوەکانمان لە جەنگی ئێران گەیشتە 39 سەرباز.
2 403
بەپێیی رەشنووسی پڕۆژە بودجەی وەزارەتی جەنگی ئەمریکا بۆ ساڵی 2027، هاوکاری راستەوخۆی مەشق و راهێنانی پێشمەرگە لەلایەن پێنتاگۆنەوە بەتەواوەتی دەبڕدرێت، لەکاتێدا داوای 96 ملیۆن و 452 هەزار دۆلاری بۆ وەزارەتی بەرگری عێراق و دژە تیرۆری عێراقی کردووە.
