uk
Feedback
War News

War News

Відкрити в Telegram

پێگەی War news تایبەت بەهەواڵە ناوخۆی و جیهانییەکان

Показати більше
2 349
Підписники
-224 години
-97 днів
-2730 день
Архів дописів
پاشماوەی فڕۆکەی سووتەمەنی KC-135R کە لە عێراق کەوتەخوارەوە.

ئەمریکا دەستی کردووە بە بەکارهێنانی بۆمبی هێشووی بۆ هێرشکردنە سەر ئێران. بەپێی ئەو وێنانەی بڵاوکراونەتەوە فڕۆکە ئەمریکییەکان
+3
ئەمریکا دەستی کردووە بە بەکارهێنانی بۆمبی هێشووی بۆ هێرشکردنە سەر ئێران. بەپێی ئەو وێنانەی بڵاوکراونەتەوە فڕۆکە ئەمریکییەکان دەیان مینی دژە تانک و دژە پیادەیان لە جۆری BLU-91 کە لە وێنەکەدا دیارە خستووەتە خوارەوە. ئەمانە بۆمبی جۆری CBU-89/B تایبەت بە هێزی ئاسمانی و CBU-78/B تایبەت بە هێزی دەریایی بوون کە بە شێوەی ئازاد لە هەواوە فڕێ دەدرێن، بۆ نموونە، یەک بۆمبی ئاسمانی CBU-89/B تاوەکو 94 مین هەڵدەگرێت، و ئەو جۆرەی کە تایبەتە بە هێزی دەریایی تاوەکو 60 مین لە خۆ دەگرێت.

سەرچاوەیەکی هەواڵگری بۆ ئاژانسی "تەسنیم"ی ئێرانی ڕایگەیاند: وەڵامی ئەمریکامان داوەتەوە: «ڕامانگەیاندوە کە دەبێت کۆتایی بە تاوان و تیرۆرەکانی دوژمن بهێنرێت، مەرجی ڕاستەقینە بڕەخسێنرێت بۆ ڕێگریکردن لە دەستپێکردنەوەی جەنگ، قەرەبوی ئەو زیانانە بکرێتەوە کە بەهۆی جەنگەوە کەوتون، و کۆتایی بە جەنگ بهێنرێت لە هەموو بەرەکان و لای هەموو گروپەکانی بەرگری  کە بەشدارییان لە شەڕەکەدا کردووە. جگە لەوەش، دەبێت دان بە مافی ئێراندا بنرێت بۆ باڵادەستی بەسەر گەروی هورمزدا.» «لەگەڵ ئەوەشدا: ئێران دڵنیایە کە بانگەشەی ئەمریکا بۆ دانوستان تەنها فێڵێکە و ئەمریکییەکان هەوڵ دەدەن چەند ئامانجێک بپێکن: چەواشەکردنی جیهان بە جۆرێک کە نیشانی بدەن ئەوان بەدوای ئاشتی و کۆتاییهێنان بە جەنگدا دەگەڕێن؛ هێشتنەوەی نرخی نەوت بە نزمی؛ و سێیەم - کڕینی کات بۆ ئامادەکاری بۆ هێرشێکی نوێ لە باشوری ئێران لە ڕێگەی چونە ناوەوەی زەمینییەوە.»

سوپای پاسداران: داوا لە گەنجانی ئێران دەکات چەک هەڵگرن، ئەوانەی تەمەنیان لە سەروی ١٢ ساڵەوەیە.

دیمەنی لێدان لە زرێپۆشێکی ئیسرائیلی لە جۆری Namer و تانکێکی Merkava لەلایەن حزبوڵای لوبنانی بەدرۆنی خۆکوژ.

- حوسییەکانی یەمەن ئامادەییان دەربڕی بۆ بەشداری لە جەنگ و داخستنی گەروی باب و لمەندەب.

سوپای پاسداران و حەشدی شەعبی و حیزبوڵا باسی نزیکبوونەوەی کاتژمێری سفر دەکەن.!

فۆکس نیوز: ئەمانە ئەو دورگانەن کە کاندیدن بۆ دابەزینی هێزەکانی ئەمریکا لە ئێران: دوورگەکانی قەشم، هورمز، کیش و خارگ، ئەمانەی سەرەوە بە ئەگەرە هەرە بەهێزەکان دادەنرێن بۆ دابەزینی هێزە ئاسمانییەکانی ئەمریکا (کۆماندۆ و هێزی پەڕەشوت).

ترەمپ: ئەو ئێرانیانەی دانوستانیان لەگەڵ دەکەین پێیان وتم کە دەیانەوێت من بکەن بە رابەری باڵای ئێران، پێم وتن نا سوپاس نامەوێت.

+3
نیشاپور ( شاری کارگە و کارخانەکانی ئێران) لە خوراسانی ڕەزەوی وێران کرا

بابلسەر لە مازندەران بەچڕی بۆردومان کرا

لیوای ٦٣ حەشدی شەعبی لە ئامرلی بۆردومان کرا

سەرچاوەیەکی ئیسرائیلی: ئیسرائیل ڕێگە بە دروستبوونی سوپای پاسدارانی دوەم لە ناوچەکە نادات( حەشدی شەعبی) ..

بۆردومانی کرماشان ، شارەکەی شیرین و فەرهاد بەردەوامە

هەمەدان بۆردومانی بارەگاکانی سوپای پاسداران

+2
کۆگاکانی موشەکی بالیستی لە ڕێگای ئەردەبیل بۆردومان کران

+1
دیمەنی لێدان لە ژمارەیەک چەکداری حزبوڵا.

+3
زرێپۆشی UBIM، رزگارکەر، ڕێگە دروستکەر... ئەم زرێپۆشە لەلایەن کۆمپانیای ئۆرالڤاگۆنزافۆد دروست کراوە کە بەشێکە لە دامەزراوەی گەورەی ڕۆستێکی حکومەتی ڕووسیا، لەسەر بنەمای تانکی T-90M Proryvپەرەی پێدراوە، خاوەنی تایبەتمەندی داینامیکی بەرزە بەهۆی بزوێنەرێکی بەهێزی 1130 ئەسپ کە دەتوانێت بەهێزترین تانکەکان رابکشێت، پێویستی بەوە نییە شەڕ بوەستێت تا کار بکات، بەڵکو دەتوانێت لە ناوەڕاستی شەڕ و لەژێر بۆردوماندا کارەکانی خۆی ئەنجام بدات. - ئەگەر ڕێگایەک بەهۆی خانو و باڵەخانەی ڕوخاو یان دار گیرابێت، وەک بلدۆزەر لایان دەبات و ڕێگاکە تەخت دەکات بۆ ئەوەی تانک و سەربازەکان تێپەڕ بن. - دەتوانێت ئەو مینانەی کە لە ژێر زەویدا چێنراون تێک بشکێنێت یان لایان ببات. - ئەگەر تانکێکی تر لەناو قوڕ بچەقێت یان تێک بشکێت، دەتوانێت ڕایبکێشێت و ڕزگاری بکات. - دەتوانێت لە کەناری ڕووبارەکان و ناو دۆڵەکاندا ڕێگای کاتی دروست بکات تا سوپا بە ئاسانی بپەڕێتەوە.

پوتن: لێکەوتەکانی ململانێ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست تا ئێستاش قورسە بە وردی پێشبینی بکرێن. وەک ئەوەی بۆم دەردەکەوێت، تەنانەت ئەوانەشی تێوەگلاوی ململانێکەن، ناتوانن هیچ شتێک پێشبینی بکەن.

نرخی نەوت ڕووی لە هەڵکشانە و چاوەڕێی درۆی نوێی ئەمشەووی تڕەمپ بنن...