War News
Kanalga Telegram’da o‘tish
پێگەی War news تایبەت بەهەواڵە ناوخۆی و جیهانییەکان
Ko'proq ko'rsatish2 349
Obunachilar
-224 soatlar
-97 kunlar
-2730 kunlar
Postlar arxiv
2 349
+3
ئەمریکا دەستی کردووە بە بەکارهێنانی بۆمبی هێشووی بۆ هێرشکردنە سەر ئێران.
بەپێی ئەو وێنانەی بڵاوکراونەتەوە فڕۆکە ئەمریکییەکان دەیان مینی دژە تانک و دژە پیادەیان لە جۆری BLU-91 کە لە وێنەکەدا دیارە خستووەتە خوارەوە.
ئەمانە بۆمبی جۆری CBU-89/B تایبەت بە هێزی ئاسمانی و CBU-78/B تایبەت بە هێزی دەریایی بوون کە بە شێوەی ئازاد لە هەواوە فڕێ دەدرێن، بۆ نموونە، یەک بۆمبی ئاسمانی CBU-89/B تاوەکو 94 مین هەڵدەگرێت، و ئەو جۆرەی کە تایبەتە بە هێزی دەریایی تاوەکو 60 مین لە خۆ دەگرێت.
2 349
سەرچاوەیەکی هەواڵگری بۆ ئاژانسی "تەسنیم"ی ئێرانی ڕایگەیاند: وەڵامی ئەمریکامان داوەتەوە:
«ڕامانگەیاندوە کە دەبێت کۆتایی بە تاوان و تیرۆرەکانی دوژمن بهێنرێت، مەرجی ڕاستەقینە بڕەخسێنرێت بۆ ڕێگریکردن لە دەستپێکردنەوەی جەنگ، قەرەبوی ئەو زیانانە بکرێتەوە کە بەهۆی جەنگەوە کەوتون، و کۆتایی بە جەنگ بهێنرێت لە هەموو بەرەکان و لای هەموو گروپەکانی بەرگری کە بەشدارییان لە شەڕەکەدا کردووە. جگە لەوەش، دەبێت دان بە مافی ئێراندا بنرێت بۆ باڵادەستی بەسەر گەروی هورمزدا.»
«لەگەڵ ئەوەشدا: ئێران دڵنیایە کە بانگەشەی ئەمریکا بۆ دانوستان تەنها فێڵێکە و ئەمریکییەکان هەوڵ دەدەن چەند ئامانجێک بپێکن: چەواشەکردنی جیهان بە جۆرێک کە نیشانی بدەن ئەوان بەدوای ئاشتی و کۆتاییهێنان بە جەنگدا دەگەڕێن؛ هێشتنەوەی نرخی نەوت بە نزمی؛ و سێیەم - کڕینی کات بۆ ئامادەکاری بۆ هێرشێکی نوێ لە باشوری ئێران لە ڕێگەی چونە ناوەوەی زەمینییەوە.»
2 349
سوپای پاسداران: داوا لە گەنجانی ئێران دەکات چەک هەڵگرن، ئەوانەی تەمەنیان لە سەروی ١٢ ساڵەوەیە.
2 349
دیمەنی لێدان لە زرێپۆشێکی ئیسرائیلی لە جۆری Namer و تانکێکی Merkava لەلایەن حزبوڵای لوبنانی بەدرۆنی خۆکوژ.
2 349
فۆکس نیوز: ئەمانە ئەو دورگانەن کە کاندیدن بۆ دابەزینی هێزەکانی ئەمریکا لە ئێران: دوورگەکانی قەشم، هورمز، کیش و خارگ، ئەمانەی سەرەوە بە ئەگەرە هەرە بەهێزەکان دادەنرێن بۆ دابەزینی هێزە ئاسمانییەکانی ئەمریکا (کۆماندۆ و هێزی پەڕەشوت).
2 349
ترەمپ:
ئەو ئێرانیانەی دانوستانیان لەگەڵ دەکەین پێیان وتم کە دەیانەوێت من بکەن بە رابەری باڵای ئێران، پێم وتن نا سوپاس نامەوێت.
2 349
سەرچاوەیەکی ئیسرائیلی: ئیسرائیل ڕێگە بە دروستبوونی سوپای پاسدارانی دوەم لە ناوچەکە نادات( حەشدی شەعبی) ..
2 349
زرێپۆشی UBIM، رزگارکەر، ڕێگە دروستکەر...
ئەم زرێپۆشە لەلایەن کۆمپانیای ئۆرالڤاگۆنزافۆد دروست کراوە کە بەشێکە لە دامەزراوەی گەورەی ڕۆستێکی حکومەتی ڕووسیا، لەسەر بنەمای تانکی T-90M Proryvپەرەی پێدراوە، خاوەنی تایبەتمەندی داینامیکی بەرزە بەهۆی بزوێنەرێکی بەهێزی 1130 ئەسپ کە دەتوانێت بەهێزترین تانکەکان رابکشێت، پێویستی بەوە نییە شەڕ بوەستێت تا کار بکات، بەڵکو دەتوانێت لە ناوەڕاستی شەڕ و لەژێر بۆردوماندا کارەکانی خۆی ئەنجام بدات.
- ئەگەر ڕێگایەک بەهۆی خانو و باڵەخانەی ڕوخاو یان دار گیرابێت، وەک بلدۆزەر لایان دەبات و ڕێگاکە تەخت دەکات بۆ ئەوەی تانک و سەربازەکان تێپەڕ بن.
- دەتوانێت ئەو مینانەی کە لە ژێر زەویدا چێنراون تێک بشکێنێت یان لایان ببات.
- ئەگەر تانکێکی تر لەناو قوڕ بچەقێت یان تێک بشکێت، دەتوانێت ڕایبکێشێت و ڕزگاری بکات.
- دەتوانێت لە کەناری ڕووبارەکان و ناو دۆڵەکاندا ڕێگای کاتی دروست بکات تا سوپا بە ئاسانی بپەڕێتەوە.
2 349
پوتن:
لێکەوتەکانی ململانێ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست تا ئێستاش قورسە بە وردی پێشبینی بکرێن.
وەک ئەوەی بۆم دەردەکەوێت، تەنانەت ئەوانەشی تێوەگلاوی ململانێکەن، ناتوانن هیچ شتێک پێشبینی بکەن.
Endi mavjud! Telegram Tadqiqoti 2025 — yilning asosiy insaytlari 
