ar
Feedback
War News

War News

الذهاب إلى القناة على Telegram

پێگەی War news تایبەت بەهەواڵە ناوخۆی و جیهانییەکان

إظهار المزيد
2 362
المشتركون
-124 ساعات
-87 أيام
-2530 أيام
أرشيف المشاركات
شەڕ لە چواردەورەی پایتەختی مالی بەردەوامە و تا ئێستا زۆرینەی هێرشەکان تێکشکێندراون.

بارودۆخی سوریا لە مالی دووبارە دەبێتەوە و سوپای مالی بە شێوەیەکی خێرا بەردەوامە لە هەرەسهێنان بەرامبەر قاعیدە و ئازاواد.

🔹چالاککردنی رێڕەوی ناوەندی: کردنەوەی سنور لەگەڵ ئەرمینیا بۆ بوژاندنەوەی بازرگانی لە قەوقاز و کەمکردنەوەی پشتبەستن بە ڕێگا ناجێگیرەکانی باشوور. 🔹بەڕێوەبردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ رۆژئاوا: بەهێزکردنی بەرگرییەکان لە ڕێگەی ناتۆ و ئەوروپا و تێپەڕاندنی بەڵێنە جێی متمانە نەبووەکانی ترەمپ بەرەو بونیادنانی خۆبژێوی بەرگری. ئایدن تاشباش لە كۆتایی راپۆرتەكەدا ئاماژەی بەوەكردووە، راگەیاندنی بێلایەنی رەنگە بڕیارێکی دروست بێت بۆ وڵاتێک لە پێگەی تورکیادا، بەڵام ئەگەر بیەوێت بە شێوەیەکی پارێزراوتر لەم ئاڵۆزیانە دەربچێت، ناكرێت بە تەواوی لە پەراوێزدا بمێنێتەوە.

گۆڤارێكی ئەمریكی: 🔻توركیا بە سێ‌ هەڕەشەی سەرەكی گەمارۆدراوە؛ مەترسی رووخانی ئێران و هەژموونی ئیسرائیل و كڵپەسەندنی بەرەی کوردی 🔻لە دامەزراندنی كۆمار لە جەنگی جیهانی یەكەم تا چوونە ناو ناتۆ لە جەنگی دووەم شەڕە گەورەكان پێناسەی توركیایان كردووەتەوە 🔻دەبێت توركیا پەلەبكات لە پرۆسەی ئاشتی و پێدانی فەزایەی سیاسی فراوانتر بە كورد و عەبدوڵا ئۆجەلان 🔻ئەنكەرە زۆر ناڕەحەت بوو کاتێک ترەمپ لە سەرەتای هێرشەکاندا باسی چەکدارکردنی کوردانی ئێرانی کرد 🔻 توركیا بە داخ نییە بۆ لێدان لە بەرنامە ئەتۆمییەكەی ئێران بەڵام نایەوێت تاران روبەڕوی شكستێكی گەورە ببێتەوە 🔻 خۆ بەدوورگرتنی ئەنكەرەو پیادەكردنی هەڵوێستی چاودێر چیتر ستراتیجێكی کاریگەر نییە بۆ پاراستنی بەرژەوەندییەکانی لە ناوچەکەدا درەو: گۆڤاری" فۆرین ئەفاریس" لە راپۆرتێک کە لەلایەن توێژەری تورك "ئەسلی ئایدن تاشباش"ەوە نوسراوە، دەڵێت تورکیا ئەمڕۆ خۆی لە بەردەم گەمارۆدانی بە سێ هەڕەشەی سەرەکیدا دەبینێتەوە، ئەوانیش: مەترسی رووخانی دەوڵەتی ئێران، سەرهەڵدانی هەڵكشانی هەژموونی ئیسرائیل و ئەگەری كڵپەسەندنی بەرەی کوردی. لە راپۆرتەكەدا هاتووە، خۆ بەدوورگرتنی ئەنكەرەو پیادەكردنی هەڵوێستی چاودێر چیتر ستراتیجێکی کاریگەر نییە بۆ پاراستنی بەرژەوەندییەکانی لە ناوچەکەدا. بە تایبەت كە تورکیا بە دوای رۆڵێکی گەورەتری ناوچەییدا دەگەڕێت لە دوای رووخانی رژێمی بەشار ئەسەدوە، بەڵام ئەم خواستە هێشتا پاڵپشت نییە بە هێزێکی ئابوری و سەربازیی پێویست بۆ سەپاندنی مەرجەکانی لە ناوچەکەدا. ئایدن تاشباش ئاماژە بەوە دەکات، پەیوەندییەکانی تورکیا لەگەڵ زلهێزەکان هێشتا شڵۆقە، بەو پێیەی پرۆسەی دووبارە رێكخستنەوە لەگەڵ ئەمەریکا هێشتا لە قۆناغی سەرەتاییدایە، لەکاتێکدا پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئیسرائیل ئاڵۆزن. سەرەڕای ناکۆکییەکانی لەگەڵ تاران کە لە چەند بەرەیەکدا بەریەككەوتوون، ئەنكەرە نایەوێت روبەڕوی شكستێكی گەورە ببێتەوە یان داڕمانی دەوڵەتی ئێران ببینێت، بەوپێیەی رووخانی ئێران بە مانای لێشاوی پەنابەران و وروژاندنی ململانێكانی کورد و گۆڕینی سنوری رۆژهەڵات بۆ ناوچەیەکی گەرمی ئاژاوە، كە زۆر مەترسیدارترە لە مانەوەی رژێمێک کە ئەنكەرە لە کێبڕکێدا لەگەڵی دەژیت. لە ڕاپۆرتەکەدا ئەوەش هاتووە، تورکیا بەداخ نییە بۆ لێدان لە پرۆگرامی ئەتۆمی ئێران، بەڵکو نیگەرانە لە توندڕەوی پاشماوەی رژێمی ئێران كە لە چنگی سوپای پاسداراندایە، تورکیا پێی باش بوو رێککەوتنێکی هەمیشەیی هاوشێوەی رێککەوتنە ئەتۆمییەکەی ساڵی 2015 بکرێت کە هەژمونی ئێران سنوردار بکات و دەرفەتی بازرگانی لە قەوقازدا بکاتەوە. شەڕەکە مەترسیش لەسەر پرۆسەی ئاشتی شڵۆقی نێوان ئەنكەرە و پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) دروست دەکات کە لە ساڵی ٢٠٢٥ وە، زیندووكراوەتەوە؛ كە ئارامییەكە رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا پێویستی پێیەتی لە رووی سیاسییەوە بۆ هەموارکردنەوەی دەستور. ئەنكەرە زۆر ناڕەحەت بوو کاتێک دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، لە سەرەتای هێرشەکاندا، هەڕەشەی چەکدارکردنی کوردانی ئێرانی کرد، ئەمەش دێوەزمەی تورکیای زیندووکردەوە بە ئەگەری دامەزراندنی قەوارەیەكی سەر بە پەکەکە لەسەر سنورەکانی بە پاڵپشتی ئەمریکا، کە دەبێتە هۆی هاندانی خواستی جوداخوازی و تێکدانی هەوڵەکانی ئاشتی ناوخۆیی. لە بەرەیەکی دیکەشدا، تورکیا بە دڵەڕاوکێیەوە چاودێری فراوانبوونی سەربازی ئیسرائیل دەکات لە لوبنان و سوریا و قووڵبوونەوەی هاوپەیمانییەکانی تەلئەبیب لەگەڵ یۆنان و قوبرس لە ڕێگەی ئەو رێوشوێنانەی کە تەحەدای ئەنكەرە دەکەن. ئایدن تاشباش هەرچەشنە ئاساییکردنەوەیەکیش لە نێوان ئەردۆغان و ناتانیاهۆ بەدوور دەزانێت و دووپاتی دەکاتەوە، کەناڵی پەیوەندییە لە سوریا ناگاتە ئاستی چارەسەری سیاسی. ئەو لێكۆڵەرەوە توركە ئەوە بیردەخاتەوە، شەڕە گەورەکان دەوڵەتی تورکیایان پێناسەكردووەتەوە (لە لەدایک بوونی کۆمار لە دوای جەنگی جیهانی یەکەمەوە تا شوونە ناو ناتۆ لە دوای جەنگی جیهانی دووەم)، هۆشداری دەدات لەوەی کە هەڵوێستی تەماشاكاری ئەمڕۆی توركیا کارەسات بەدوای خۆیدا دەهێنێت، نەخشەڕێگایەکی دەستپێشخەریش پێشنیاز دەکات: 🔹یەكلاكردنەوەی ئاشتی ناوخۆیی: گۆڕینی ئاگربەست لەگەڵ پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) بۆ چارەسەرێكی یاسایی هەمیشەیی بە تێكەڵكردنەوەی چەکدارەکان و پێدانی فەزایەكی سیاسی زیاتر بە عەبدوڵا ئۆجالان و کورد لە چوارچێوەی دەوڵەتدا. 🔹سەقامگیری دراوسێكان: یەکخستنی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) لەگەڵ دەوڵەتی نوێی سوریا و قووڵکردنەوەی هەماهەنگی ئەمنی لەگەڵ بەغداد بۆ پاراستنی ڕێگا بازرگانییەکان.

ئەو وڵاتانەی پەیکەری ئەتاتورکی لێیە.
ئەو وڵاتانەی پەیکەری ئەتاتورکی لێیە.

ئێستا کۆبوونەوە هەیە لە کۆشکی سپی لەنێوان بەرپرسە باڵاکانی ئەمریکا بۆ تاوتوێکردن و بڕیاردان لەسەر ئێران.

درۆنێکی حزبوڵا کۆمەڵێک سەرباز دەکاتە ئامانج کە لەنزیک تانکێکی مێرکاڤا وەستاون.

+1

photo content
+1

دوایین گۆڕانکارییەکانی مالی... دوای 24 کاتژمێر لە هێرشی بەرەی ڕزگاریخوازی ئازاواد و قاعیدە بۆ سەر هێزەکانی حکومەت لە شارە گەورەکانی مالی، سوپای وڵات بە هاوکاری فەیلەقی ئەفریقای ڕووسیا و هێزەکانی ڤاگنەر، توانییان هێرشەکان تێکبشکێنن، لە ئێستادا کۆنترۆڵی تەواوی شارەکانی باماکۆ، سیڤاری، گاو و شارەکانی تری ڕۆژئاوا و ناوەڕاستی مالی گەڕێنراوەتەوە. لە شەپۆلی یەکەمی هێرشەکاندا، ماڵی وەزیری بەرگری مالی لە باماکۆ کرایە ئامانجی تەقینەوەیەکی خۆکوژی و بەو هۆیەوە گیانی لەدەستدا، هەروەها سەرۆکی دەزگای ئاسایش و هەواڵگری مالی، لە هێرشەکاندا کوژرا. لە ڕۆژهەڵاتی وڵات، شارەکانی تەسەلیت و ئەغۆلهاک لەلایەن هێزەکانی ئازاوادەوە کۆنترۆڵکراون، هێزە ڕووسییەکان دوای ڕێککەوتن لەگەڵ گروپە چەکدارەکان، داوای ڕێڕەوێکی ئارامیان کردووە بۆ کشانەوە لە بنکە سەربازییەکانی ئەو ناوچەیە، بەپێی دوایین ڕاپۆرتەکان، شاری کیدالیش کەوتووەتە دەست گروپە چەکدارەکان. 10 هەزار شەڕکەری ڕووسی بەشدارن لەم شەڕەدا و تا ئێستا زیاتر لە هەزار تیرۆرست کوژراون. ئەم هەوڵە گەورەترین هەوڵی کودەتایە دژی حکومەتی مالی لەوکاتەوەی بەهاوکاری ڕووسەکان کودەتا کرا، ژمارەیەکی زۆر بەرپرس دەستگیرکراون و باری نائاسایی لە وڵات ڕاگەیەندراوە.

شەڕ و پێکدادانی ڕووسەکان لەگەڵ چەکدارانی قاعیدە لە مالی بەردەوامە.

+1
ساتەوەختی پێکانی درۆنێکی خۆکوژی حزبوڵا لە نزیک سەربازانی ئیسرائیل لە کاتی گواستنەوەی سەربازە بریندارەکان لە شارۆچکەی تەیبە لە باشووری لوبنان. ​سەربازەکان تەقە لە درۆنەکە دەکەن پێش ئەوەی لە زەوی بدات و لە نزیکترین خاڵی هێلیکۆپتەری گواستنەوەی بریندارەکاندا بتەقێتەوە.

ئەمریکا هۆشداری داوەتە عێراق کە ئەگەر هەیە بخرێتە لیستی ئەو وڵاتانەی پاڵپشتی تیرۆر دەکەن بەهۆی ئەوەی ئەبو ئالا وەلائی سەرۆکی کەتیبەی میلیشیایی سەیدولشوهەدا، بەشداری لە کۆبوونەوەیەکی حکومیدا کردووە بۆ دیاریکردنی سەرۆک وەزیرانی داهاتوو

میدیای هەکال - دیمەنی نوێی هێرشی گەریلاکانی بەلوچستانی بۆ سەر بنکەیەکی سوپای پاکستان لەنزیک گوندی شاپوک بڵاوکردەوە. لەهێرشەکەدا چەکی M16A4 و AKM، و هەڵدەری ڕۆکێتی Type 69 و RPG-7 لەگەڵ ڕۆکێتی دژە کەسی OGi-7MA بەکاردێت.

ژەنەراڵ مۆدیبۆ کۆنێ، سەرۆکی دەزگای هەواڵگری مالی کوژرا.
ژەنەراڵ مۆدیبۆ کۆنێ، سەرۆکی دەزگای هەواڵگری مالی کوژرا.

باری نائاسایی لە مالی ڕاگەیاندراوە.

ئاسیمی گۆیتا، سەرۆکی سەربازی مالی، دوای چەندین هێرشی یەک لە دوای یەک بۆ سەر شوێنی نیشتەجێبوونی، لە شاری كاتی (باکووری ڕۆژاوای
ئاسیمی گۆیتا، سەرۆکی سەربازی مالی، دوای چەندین هێرشی یەک لە دوای یەک بۆ سەر شوێنی نیشتەجێبوونی، لە شاری كاتی (باکووری ڕۆژاوای باماکۆی پایتەخت) گواستراوەتەوە.