ru
Feedback
War News

War News

Открыть в Telegram

پێگەی War news تایبەت بەهەواڵە ناوخۆی و جیهانییەکان

Больше
2 364
Подписчики
Нет данных24 часа
-97 дней
-2430 день
Архив постов

photo content
+1

دوایین گۆڕانکارییەکانی مالی... دوای 24 کاتژمێر لە هێرشی بەرەی ڕزگاریخوازی ئازاواد و قاعیدە بۆ سەر هێزەکانی حکومەت لە شارە گەورەکانی مالی، سوپای وڵات بە هاوکاری فەیلەقی ئەفریقای ڕووسیا و هێزەکانی ڤاگنەر، توانییان هێرشەکان تێکبشکێنن، لە ئێستادا کۆنترۆڵی تەواوی شارەکانی باماکۆ، سیڤاری، گاو و شارەکانی تری ڕۆژئاوا و ناوەڕاستی مالی گەڕێنراوەتەوە. لە شەپۆلی یەکەمی هێرشەکاندا، ماڵی وەزیری بەرگری مالی لە باماکۆ کرایە ئامانجی تەقینەوەیەکی خۆکوژی و بەو هۆیەوە گیانی لەدەستدا، هەروەها سەرۆکی دەزگای ئاسایش و هەواڵگری مالی، لە هێرشەکاندا کوژرا. لە ڕۆژهەڵاتی وڵات، شارەکانی تەسەلیت و ئەغۆلهاک لەلایەن هێزەکانی ئازاوادەوە کۆنترۆڵکراون، هێزە ڕووسییەکان دوای ڕێککەوتن لەگەڵ گروپە چەکدارەکان، داوای ڕێڕەوێکی ئارامیان کردووە بۆ کشانەوە لە بنکە سەربازییەکانی ئەو ناوچەیە، بەپێی دوایین ڕاپۆرتەکان، شاری کیدالیش کەوتووەتە دەست گروپە چەکدارەکان. 10 هەزار شەڕکەری ڕووسی بەشدارن لەم شەڕەدا و تا ئێستا زیاتر لە هەزار تیرۆرست کوژراون. ئەم هەوڵە گەورەترین هەوڵی کودەتایە دژی حکومەتی مالی لەوکاتەوەی بەهاوکاری ڕووسەکان کودەتا کرا، ژمارەیەکی زۆر بەرپرس دەستگیرکراون و باری نائاسایی لە وڵات ڕاگەیەندراوە.

شەڕ و پێکدادانی ڕووسەکان لەگەڵ چەکدارانی قاعیدە لە مالی بەردەوامە.

+1
ساتەوەختی پێکانی درۆنێکی خۆکوژی حزبوڵا لە نزیک سەربازانی ئیسرائیل لە کاتی گواستنەوەی سەربازە بریندارەکان لە شارۆچکەی تەیبە لە باشووری لوبنان. ​سەربازەکان تەقە لە درۆنەکە دەکەن پێش ئەوەی لە زەوی بدات و لە نزیکترین خاڵی هێلیکۆپتەری گواستنەوەی بریندارەکاندا بتەقێتەوە.

ئەمریکا هۆشداری داوەتە عێراق کە ئەگەر هەیە بخرێتە لیستی ئەو وڵاتانەی پاڵپشتی تیرۆر دەکەن بەهۆی ئەوەی ئەبو ئالا وەلائی سەرۆکی کەتیبەی میلیشیایی سەیدولشوهەدا، بەشداری لە کۆبوونەوەیەکی حکومیدا کردووە بۆ دیاریکردنی سەرۆک وەزیرانی داهاتوو

میدیای هەکال - دیمەنی نوێی هێرشی گەریلاکانی بەلوچستانی بۆ سەر بنکەیەکی سوپای پاکستان لەنزیک گوندی شاپوک بڵاوکردەوە. لەهێرشەکەدا چەکی M16A4 و AKM، و هەڵدەری ڕۆکێتی Type 69 و RPG-7 لەگەڵ ڕۆکێتی دژە کەسی OGi-7MA بەکاردێت.

ژەنەراڵ مۆدیبۆ کۆنێ، سەرۆکی دەزگای هەواڵگری مالی کوژرا.
ژەنەراڵ مۆدیبۆ کۆنێ، سەرۆکی دەزگای هەواڵگری مالی کوژرا.

باری نائاسایی لە مالی ڕاگەیاندراوە.

ئاسیمی گۆیتا، سەرۆکی سەربازی مالی، دوای چەندین هێرشی یەک لە دوای یەک بۆ سەر شوێنی نیشتەجێبوونی، لە شاری كاتی (باکووری ڕۆژاوای
ئاسیمی گۆیتا، سەرۆکی سەربازی مالی، دوای چەندین هێرشی یەک لە دوای یەک بۆ سەر شوێنی نیشتەجێبوونی، لە شاری كاتی (باکووری ڕۆژاوای باماکۆی پایتەخت) گواستراوەتەوە.

photo content
+9

دیمەنی بەرپەرچدانەوەی هێرشی چەکدارانی قائیدە، لەلایەن هێزی ڕوسی ئەفریکا کۆرپس لە مالی.

سوپای مالی توشی هەرەسهێنانی قورس هاتووە و لە هەندێک ناوچە کشانەوە.

بە فەرمی وەزیری بەرگری مالی لەلایەن قاعیدە کوژرا
بە فەرمی وەزیری بەرگری مالی لەلایەن قاعیدە کوژرا

سەرچاوەکان: ئەمڕۆ ئێران فەرمانی چۆڵکردنی تەواوی کارمەندانی بەشێکی گەورەی لە پاڵاوگەکانی نەوت و پێترۆکیمیای بەندەرعەباس دەرکردوە.

نەتانیاھۆ: ئێمە ئامادە نین ئەم بێسەروبەرییەی لوبنان قبوڵ بکەین.

نەتانیاهۆ : پێشێلکارییەکانی ئەم دوایەی حیزبوڵا لە ڕاستیدا ئاگربەستەکە هەڵدەوەشێننەوە

سیستەمی بەرگری ئێران لە کرمانشان چالاکە هۆکارەکەی دیار نیە.

ساتی تێکشکاندنی دژەفڕۆکەی 35 ملیمی ئێرانی Oerlikon GDF-001لە نزیک وێستگەی ئەتۆمی بوشەهر. لە کاتی شەڕی 40 ڕۆژە
+1
ساتی تێکشکاندنی دژەفڕۆکەی 35 ملیمی ئێرانی Oerlikon GDF-001لە نزیک وێستگەی ئەتۆمی بوشەهر. لە کاتی شەڕی 40 ڕۆژە