ar
Feedback
War News

War News

الذهاب إلى القناة على Telegram

پێگەی War news تایبەت بەهەواڵە ناوخۆی و جیهانییەکان

إظهار المزيد
2 383
المشتركون
+324 ساعات
+187 أيام
+2630 أيام
أرشيف المشاركات
ناتانیاهۆ کۆبوونەوەیەکی ئەمنی لەگەڵ سەرۆکی دەزگا ئەمنییەکان و هەواڵگرییەکان ئەنجام دەدات بۆ تاوتوێکردنی پێشهاتە ئەگەرییەکان، بە گرنگیدانی تایبەت بە سووریا و گرژییەکان لەگەڵ تورکیا.

ئیسرائیل حەیۆم: ئیسرائیل لەکارکردنی ماددەی 5ی ناتۆی کۆڵیوەتەوە و دەتوانێت هێرش بکاتە سەر هێزەکانی تورکیا بێ ئەوەی دەستێوەردان
+1
ئیسرائیل حەیۆم: ئیسرائیل لەکارکردنی ماددەی 5ی ناتۆی کۆڵیوەتەوە و دەتوانێت هێرش بکاتە سەر هێزەکانی تورکیا بێ ئەوەی دەستێوەردانی ناتۆ ڕووبدات. ئیسرائیل حەیۆم لەلایەن مریەم ئادڵسن خاوەنداری دەکرێت کە سەرمایەدارێکی گەورەی ئیسرائیلییە و ملیاران دۆلاری بەخشیوە بۆ لۆبی جوو لە ئەمریکا، وە هاوڕێی نزیکی تڕەمپە. "ناتۆ خۆششش"

مەسرور بارزانی بۆ ئەلمۆنیتۆر: 🔻تائێستا زیاتر لە هەزار هێرش كراوەتە سەرمان لەكاتێكدا ئاسایشی هیچ وڵاتێكی دراوسێمان نەخستووەتە مەترسییەوە 🔻هەوڵدەدەن بمانترسێنن و رەنگە رامانبکێشن بۆ ململانێیەك کە زۆر بە توندی رەتیدەكەینەوەو نابینە بەشێك لێی 🔻ئێرانیەكان رەتیدەكەنەوە هێرشەكانیان ئەنجامدابێت بەڵام ئەو درۆنانە تەنها ئەوان هەیانە 🔻ئێمە لەبەردەم مەترسیداین؛ هاوپەیمانەكانمان دەكشێنەوەو سیستمی بەرگری ئاسمانیان بۆ دابین نەكردووین 🔻عەلی زەیدی سەركردەیەكی راستەقینەیەو جێگای متمانەیە؛ ئەوەی دەیكات لە بەرژوەندی وڵاتەو پشتیوانی دەكەین 🔻 بەداخەوە دوای تێپەڕبوونی زیاتر لە 20 مانگ بەسەر هەڵبژاردنەکانی هەرێم نەمانتوانیوە حكومن پێكبهێنین مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ ماڵپەڕی ئەلمۆنیتۆر: 🔹لەم ماوەیەدا زیاتر لە هەزار هێرش كراوەتە سەر هەرێمی كوردستان، نەک تەنها بنکە ئەمریکییەکان، بەڵکو ژێرخانی ئێمە و سەرچاوەی وزەو هەندێک لە بنکەکانمان، لەم دواییانەشدا شوێنی نیشتەجێبوونمان کراوەتە ئامانج، دوایین هێرش بۆ سەر ئۆفیسی خۆم بوو. 🔹ئێمە ئاسایشی هیچ وڵاتێكی دراوسێمان نەخستووەتە مەترسییەوە، بۆچی هێرشمان دەکەنە سەرمان؟ ئەمە پرسیارێکە پێم وایە دەبێت ئاراستەی ئەوان بکرێت، وەك ئاماژەیەك بۆ ئێران. 🔹ئەوان تەنها هەوڵدەدەن بمانترسێنن، رەنگە رامانبکێشن بۆ ململانێیەك کە زۆر بە توندی رەتیدەكەینەوە، ئێمە نامانەوێت ببینە بەشێک لەم ململانێیە. 🔹سەبارەت بەوەی ئێران رەتیدەكاتەوە هێرشەكانی ئەنجامدابێت، بارزانی دەڵێت، پێم وایە دەسەڵاتدارانی ئێران دەبێت لێكۆڵینەوە بكەن لە چۆنیەتی بەكارهێنانی ئەو درۆنانە، كە لایەنێکی ترەوە بەکاردەهێنرێت چونكە جگە لەوان کەسی تر نیيەتى. 🔹بارزانی نیگەران بوو لە كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكاو سیستمی پاتریۆت و وتی، نەمانتوانیوە سیستمی کاریگەر بەدەستبهێنین کە لەم هەڕەشانە بمانپارێزێت، هەوڵەکان بەردەوامن بۆ بەدەستهێنانی توانای لەو شێوەیە. تا ئێستا پشتمان بەو پشتیوانییە بەستووە کە هاوڕێ ئەمریکییەکانمان پێشکەشی هەرێمەکەیان کردووە، کە بە خۆشحاڵییەوە سەرکەوتنێکی گەورەی بەدەستهێناوە لە رێگریکردن لە زۆربەی مووشەک و فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان. 🔹ئێمە لەبەردەم مەترسیداین، ئەم هێرشانە ناكرێت بەردەوام بێت، کشانەوەی ئەم سیستمە بەرگرییە ئاسمانییانە بێگومان دەمانخاتە مەترسییەوە. 🔹هەوڵمان داوە هاوپەیمانەکانمان بە ئەمریکاشەوە سیستەمی بەرگری ئاسمانی پێویستمان بۆ دابین بکەن بۆ بەرپەرچدانەوەی ئەو فڕۆکە بێفڕۆکەوان و موشەکانە، بەداخەوە نەمانتوانیوە سیستمی کاریگەر بەدەست بهێنین کە بمانپارێزێت لەم هەڕەشانە. 🔹ئەم دەرفەتە دەقۆزمەوە بۆ داواکردن لە هەموو هاوڕێیانمان، بۆ هاوکاریکردنمان لە بونیادنانی ئەم توانایانە تا بتوانین بەرگری لە خۆمان بکەین. 🔹عەلی زەیدی، سەركردەیەكی راستەقینەو جێگەی متمانەیەو ئەوەی دەیكات لە بەرژەوەندی وڵاتە. 🔹پشتیوانی تەواوی خۆمان بۆ کارەکانی دەربڕیوە، چ لە جەنگی دژی گەندەڵی بێت یان هەوڵدان بۆ ملکەچکردنی هەموو گرووپەکان بۆ سەروەری یاسا و چەککردنی میلیشیاکان. 🔹پێم وانییە کەس بیەوێت روبەڕوبوونەوەی سەربازی یان هەر جۆرە پشێوییەک لە وڵاتدا ببات، بەڵام بێگومان دەبێت حکومت ئەوەی پێویستە بیکات بۆ پاراستنی گەل و سەروەرییەکەی. 🔹ئێمە هەمیشە پێشوازیمان لە کۆمپانیا ئەمریکییەکان کردووەو دەستپێشخەرییەکەمان لە سەرەتاوە واژۆکردنی گرێبەست بوو لەگەڵیاندا، کە بەغدای هانداوە چاو لە ئێمە بکات. 🔹ئێمە تەنها پێویستیمان بە راکێشانی کۆمپانیای زیاتر نییە، بەڵکو پێویستیمان بە رەخساندنی ژینگەیەکە کە وەبەرهێنان و کارمەندەکانیان و بەرژەوەندییەكانیان لە ناوچەکەمان بپارێزێت. 🔹نیگەرانین لەوەی تا ئێستا حکومەتی نوێی هەرێمی کوردستان پێکنهێنراوە، دوای تێپەڕبوونی زیاتر لە 20 مانگ بەسەر هەڵبژاردنەکانی هەرێم لە تشرینی یەكەمی 2024. 🔹بەردەوام دەبم لە درێژکردنی دەستی هاوڕێیەتی و داوا لە هەمووان دەکەم بێنە پێشەوە بۆ پێکهێنانی حکومەتێک کە لە بەرژەوەندی گەلی کوردستاندا بێت. 🔹هاوبەشەکانمان هاوبەشی دیدگامان نەبوون، هەر لە سەرەتاوە حکومەتێکی گشتگیرمان دەویست، ئێمە دەمانویست یەکێتی نیشتمانی کوردستان هاوبەشی سەرەکیمان بێت لە پێکهێنانی حکومەتی داهاتوو. 🔹بەداخەوە ویستیان تا دوای هەڵبژاردنەکانی عێراق چاوەڕێ بکەن، چاوەڕوانی جیاوازیان هەبوو، بەڵام دوای راگەیاندنی ئەنجامی هەڵبژاردن، پارتی زۆرترین دەنگی بەدەستهێنا، نەک تەنها لە کوردستان بەڵکو لە هەموو عێراق.

هێزە ئەمنییەکانی بەغداد هەوڵی دەستگیرکردنی ئەبو درع ئەلامی دەدەن کە سەر بە ڕەوتی سەدرە.
هێزە ئەمنییەکانی بەغداد هەوڵی دەستگیرکردنی ئەبو درع ئەلامی دەدەن کە سەر بە ڕەوتی سەدرە.

هێزەکانی دژە تیرۆری عێراق هەوڵی دەستگیرکردنی سەرکردەیەکی جەیشی مەهدی دەدەن.

شەڕ و پێکدادانی قورس لە بەغداد هەیە.

پارێزگاری بانكی ناوەندیی ئێران: هەناردەکردنی نەوتی ئێران بە تەواوی وەستاوە، چیتر هیچ نەوتێک هەناردە ناکەین. ناتوانین دەستمان بە سەرچاوە داراییەکانمان بگات بەهۆی ئەوەی لەلایەن ئەمریكاوە بلۆك كراوە. قەتەر و عێراق وەك ئێمە هەناردەی نەوتیان نزیكبووەتەوە لە سفر بەڵام ئەوان دەستیان بە یەدەگەكەیان دەگات.

سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا: ناکەوینە ناو ئەو تەڵەیەی بنیامین ناتانیاهۆ لە سوریا بۆی ناوینەتەوە.

وەزارەتی دەرەوەی چین: دان بە سزاکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران نانێین، چین پابەند نابێت بە هەڵمەتی جەنگی ئابووری.

هێرشی مووشەکی Kn-23 کۆریای باکوور بۆ سەر کیێڤ.

وێنەی مانگە دەستکردەکان، لانی کەم پێنج ئاسەواری لێدانی دوێنێی ئیسرائیل بۆ سەر بنکەی ئاسمانی ئەبو زوھور لە باکووری ڕۆژئاوای سو
وێنەی مانگە دەستکردەکان، لانی کەم پێنج ئاسەواری لێدانی دوێنێی ئیسرائیل بۆ سەر بنکەی ئاسمانی ئەبو زوھور لە باکووری ڕۆژئاوای سوریا نیشان دەدەن. هێرشەکە بۆ سەر رێرەوەکانە و هیچ پەناگە و کۆگایەک نەکراوەتەوە ئامانج، واتە مەبەستی هێرشەکە هۆشداریدانە.

ناتانیاهۆ: نیەتێک لای تورکیا هەبوو بۆ جێگیربوونی لە فڕۆکەخانەیەک لە نزیک حەلەب، ئێمەش پەیامێکمان گەیاند.

ناتانیاهۆ: دان بە جێگیربوونی سەربازیی تورکیادا نانێین کە بەرەو باشوور بڕوات، ئێمە ئەمەمان بە شێوەیەکی گشتی ڕوون کردووەتەوە.

هەرچەند پەیوەندی بە کەناڵەوە نییە، بەڵام حکومەتی عێراق داوا دەکات ژمارە مۆبایلی کۆڕەک لەسەر هەژمارەکانتان لە تۆڕە کۆمەڵاتییەک
هەرچەند پەیوەندی بە کەناڵەوە نییە، بەڵام حکومەتی عێراق داوا دەکات ژمارە مۆبایلی کۆڕەک لەسەر هەژمارەکانتان لە تۆڕە کۆمەڵاتییەکان لاببەن، چونکە ئامادەکاری بۆ ڕاگرتنی دەکات. ئێوەش تێلگرامەکانتان چارەسەر بکەن با لەگەڵمان بمێنن. 😅

سەرۆک ئەرکانی سووپای ئیسرائیل سەردانی سوریای کرد.

درۆنێکی نەناسراو لە بنکەیەکی پۆلیسی تورکیا لە تڕابزۆن کەوتەخوارەوە.

فینانشڵ تایمز: "ئێران هێرشدەکاتە سەر بنکە ئەمریکییەکان لە ئەوروپا ئەگەر بێتوو ترەمپ دووبارە جەنگ دەستپێبکاتەوە."

ئیسماعیل قائانی بۆ میلیشیاکانی عێراق: کاتی چەکدانان نییە، ئێمە لە جەنگداین.
ئیسماعیل قائانی بۆ میلیشیاکانی عێراق: کاتی چەکدانان نییە، ئێمە لە جەنگداین.

ماڵپەڕێكی ئەمریكی: سیستمی بەگری ئاسمانی لە نزیك بارەگای زەیدی دانراوە لە ناوچەی سەوزی بەغدا و فەرماندەی هێزە تایبەتەكەش گۆڕاوە. ئەمینداری حزبوڵا چەند جارێك هەڕەشەی لە زەیدی كردووە، زەیدیش لە كۆبوونەوەیەكی سەركردە شیعیەكاندا هەڕەشەی لە حمێداوی كردووە. زەیدی پەیامی لە باڵیۆزەكان و دەرەوەی عێراق پێگەیشتووە لە ئەگەری كردنە ئامانجى. درۆنی گرووپە چەكدارەكان لەسەر كۆشكی حكومەت بینراوە بۆ كۆكردنەوەی زانیاری. ئەمریكا کەرەستەی پاراستنی ئاسایشی شەخسی بە عەلی زەیدی داوە.

کۆبوونەوەی تۆم باراک و ئەسعەد شەیبانی لە تورکیا.
+1
کۆبوونەوەی تۆم باراک و ئەسعەد شەیبانی لە تورکیا.