2 363
订阅者
-124 小时
-87 天
-2530 天
帖子存档
2 363
لە ژێر فشاری نێودەوڵەتی و هەڕەشەكانی ئەمریكادا لە 2005-9-18، ئێران ڕێگەی بە پشكنەرانی ڕێكخراوی وزەی ئەتۆمیدا سەردانی وێستگە ئەتۆمییەكانی بكات، دواتر لە ڕاپۆرتێكدا ڕێكخراوی وزەی ئەتۆم ڕایگەیاند ئێران هەوڵی بەدەستهێنا چەكی ئەتۆمی دەدات و زانیاری و بەڵگەكانی لە ڕێكخراوەكەیان شاردووەتەوە، ئەمریكا و وڵاتانی ئەوروپا داوایان كرد ئێران دەستبەجێ تەواوی پرۆژە ئەتۆمیەكەی ڕابگرێت و ئەمریكا كۆمەڵێك سزای بەسەر ئێراندا سەپاند، لە وەڵامدا ئێران لە 2006 بڕیاریدا هەموو هاوكارییەك لەگەڵ ڕێكخراوی وزەی ئەتۆمی جیهان ڕابگرێت، ئەحمەدی نەژاد سەرۆك كۆماری ئێران لە مانگی 4ی 2006 ڕایگەیاند ئێران یەكەم پرۆسەی پیتاندنی یۆرانیۆمی بەڕێژەی 3.5% بە بەكارهێنانی 100 سەنتەرفیوچی ناوەندی ئەنجامداوە و ئەمەش بوو بە سەرەتای یەكەم هەنگاوی ئێران بۆ دروستكردنی بۆمبی ئەتۆمی، ئەم هەنگاوەی ئێران ناڕەزایەتییەكی زۆری لای ئەمریكا و ئەوروپا دروست كرد و لە مانگی 9ی 2006 ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی بە بڕیاری 1737 سزای بەسەر ئێراندا سەپاند بۆ دەستبەرداربوون لە بەرنامە ئەتۆمییەكەی.
بریارەکانی 1696، 1737، 1747، 1803، 1835، 1929، 1984 ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی دژی بەرنامەی ئەتۆمی ئێران.
ئێران بە شیوەیەكی خێرا چالاکییە ئەتۆمییەکانی فراوانکرد و لە 4 ساڵدا، بڕی یۆرانیۆمی پیتێنراوی لە 47 كیلۆگرامەوە گەیاندە 8271 كیلۆگرام، ڕێژەی پیتاندنی لە 3.5% گەیاندە 20% و ژمارەی ئامێرەكانی پەستاندنی لە 100 ئامێرەوە گەیاندە نزیكەی 11 هەزار ئامێر، وێستگەیەكی بەرهەمهێنانی بلۆتۆنیۆمی IR40 لە ئاراک كردوە، بەپێی راپۆرتەکان لەم کاتەدا ئێران چەند هەفتەیەکی مابووە کە بگاتە بۆمبی ئەتۆمی، بەڵام ئیسرائیل لە ڕێگەی هێرشی ئەلیكترۆنی، سیستەمی بەڕێوەبردن و كارپێكردنی وێستگەی ئاراک و نەتەنزی تێكدا و پرۆژەی بەرهەمهێنانی بۆمبی ئەتۆمی ئێرانی بۆ چەند ساڵێک دواخست.
لەدوای هێرشە ئەلكترۆنییەكەی ئیسرائیل بۆ سەر وێسگەی ئاراک و نەتەنز، وەك هەوڵێك بۆ فریودانی ئەمریكا و ئەوروپا و دووبارە دەستكردنەوە بە پرۆژەكەی، ئێران لە سەرەتای ساڵی 2014 بەنهێنی و بە نێوەندگیری ڕوسیا داوای دانوستانی لەگەڵ ئەمریکا و ئەوروپا کرد، وڵاتانی 5+1 (ئەمریكا، چین، ڕوسیا، فەرەنسا، ئەڵمانیا ئێران)، لەمانگی 4ی 2015 رێكکەوتنی ئەتۆمی ئێرانیان ئیمزا كرد، بەپێی ڕێكکەوتنەكە كە ماوەی 15 ساڵ بوو ڕێگە بە ئێران دەدرا، بەڕێژەی 3.67% یۆرانیۆم بپیتێنێت لەژێر چاودێری ڕێكخراوی وزەی ئەتۆمی جیهاندا و لە بەرامبەردا سزاكانی سەر ئێران لە مانگی 1ی 2016 لەلایەن باراک ئۆباماوە هەڵگیران، بەڵام لە 2018 تڕەمپ لە ڕێککەوتنەکە کشایەوە و سزای بەسەر ئێراندا سەپاند.
2 363
لە دوای ڕووخانی شای ئێران، خومەینی ساڵی 1979 فەرمانیكرد بە هەڵوەشانەوەی پرۆژەی ئەتۆمی ئێران و ڕاگرتنی چالاكیەكانی، فەتوای دەركرد كە پرۆژەی ئەتۆمی پێچەوانەی بنەماكان و ئەخلاقی ئیسلامە و حەرامە، هەرچەندە ئەمریكا و ئەوروپا هەوڵیاندا ئێران قایل بكەن بە بەردەوامبوون لە بەرنامە ئەتۆمییەکەی بەڵام خومەینی ڕەتیكردەوە، لە 1980-1981 وڵاتانی ئەوروپا و ئەمریكا، هاوكاری و ڕێکكەوتنە ئەتۆمییەكانیان لەگەڵ ئێراندا هەڵوەشاندەوە، بەڵام دوای دەستپێكردنی شەڕی ئێران و عێراق خومەینی لە فەتواكەی پەشیمان بوویەوە و پرۆژە ئەتۆمییەكەی بە هاوكاری سۆڤیەت و ئەرجەنتین دەستیپێکردەوە و ساڵی 1984 دەزگای هەواڵگری ئەڵمانیای ڕۆژئاوا ڕایگەیاند ئێران لە ماوەی دوو ساڵی داهاتوودا دەبێتە خاوەنی بۆمبی ئەتۆمی، بەڵام بەهۆی هێرشەكانی عێراقەوە بۆ سەر وێستەگەی تاران و بوشەهر و ئەسفەهان پرۆژە ئەتۆمییەكەی ئێران لەكارکردن وەستا.
لەدوای كۆتاییهاتنی شەڕی ئێران و عێراق و مردنی خومەینی لە ساڵی 1989، ئێران لە 1990 جارێكی تر دەستیكردەوە بە پرۆژە ئەتۆمییەكەی و لەگەڵ سۆڤیەت ڕێكخراوی پریسی پۆلیسی دامەزراند كە ئامانج لێی هاوكاری سۆڤیەت بوو بۆ سەرپێ خستنەوە و دووبارە دەستپێكردنەوەی پرۆژەی ئەتۆمی ئێران و ساڵی 1995 ڕێكکەوتنامەی خستنەوەگەری وێستگەی بوشەهەرییان ئیمزا كرد و ساڵی 2011 وێستەگەكە بەتەواوی كەوتە كار، ساڵی 2002 عەلی ڕەزا جەعفەر، بەرپرسی هەواڵگری پرۆژەی ئەتۆمی ئێران بە هاوكاری ڕێكخراوی موجاهیدینی خەڵق توانی لە ئێران هەڵبێت و زانیاری گرنگی لە بارەی نهێنی بەرنامە ئەتۆمیەكەی ئێرانەوە ئاشكراكرد و رایگەیاند ئێران دوو ویستگەی ئەتۆمی نهێنی هەیە كە ئەوانیش وێستگەی ئاراک و نەتەنزە، كە كار بۆ بەرهەمهێنانی چەكی ئەتۆمی دەكات و ئەمەش وایكرد ئێران بكەوێتە ژێر فشاری ئەمەریكا و وڵاتانی ئەوروپاوە، محمد خاتەمی سەرۆك كۆماری ئەوكاتی ئێران لەسەر داوای عەلی خامنەیی لە ڕێگەی سویسراوە پێشنیاری بۆ ئەمریكا كرد كە ئێران ئامادەیە پرۆژە ئەتۆمییەكەی ڕادەستی ئەمریكا بكات و هاوكارییەكانی بۆ حەماس و حزبوڵا ڕابگرێت بەمەرجی پاراستنی ئێران لە لایەن ئەمریكاوە، پێشنیارەكە لەلایەن ئەڵمانیا و فەرەنسا و بەریتانیاوە پەسەند كرا، بەڵام لەلایەن ئەمریكا و ئیدارەی جۆرج بۆشەوە پێشنیارەكە ڕەتكرایەوە.
2 363
لەساڵی 1957، ئەمریکا لەسەردەمی ئیزن هاوەر پرۆژەی ئەتۆمی ئێرانی دامەزراند وەك هەنگاوێك بۆ ڕێگریكردن لە مەترسی بڵاوبوونەوەی شوعیەت و دەسەڵاتی سۆڤیەت، لە ماوەیەكی كەمدا ئێرانی كرد بە خاوەن بەرنامەی ئەتۆمی، دواتر لە ساڵی 1967 ناوەندی وزەی ئەتۆمی تاران كەوتەكار كە ئەمریكا یۆرانیۆمی پیتێنراوی بۆ دابیندەكرد و توانای بەرهەمهێنانی 5 میگاوات كارەبای هەبوو، لە 1973 ئەمریكا و ئێران ڕێكەوتنێكیان ئیمزا كرد بۆ فراوانكردنی پرۆژەی ئەتۆمی ئێران، بەپێی ڕێكەوتنەكە ئەمریكا هاوكاری ئێران دەكات تا ساڵی 2000 ژمارەی وێستگەكانی بگەیەنێتە 23 وێستەگەی ئەتۆمی، دواتر لە ساڵی 1974 وڵاتانی فەرەنسا و ئەڵمانیا و بەلجیكا و سوید و ڕێكەوتنێكیان بە بەهای 6 ملیار دۆلار لەگەڵ ئێراندا ئیمزاكرد بۆ دروستکردنی چەند وێستگەیەكی ئەتۆمی و ساڵی 1975 وێستگەی بوشەهریش كەوتەكار.
حكومەتی ئێران 10% پشكەكانی كۆمپانیای یۆرۆدیفی بەبڕی 180 ملیۆن دۆلار كڕی، كە كۆمپانیای هاوبەشی وزەی ئەتۆمی ئەوروپا بوو، ساڵی 1976 حكومەتی ئێران و فۆردی سەرۆكی ئەمریكا ڕێكکەوتنی كڕینی ویستگەی یەكی دەرهێنانی بلۆتۆنیۆمیان مۆركرد و بەپێی ڕێكکەوتنەكە ئێران مافی دەرهێنان و بەرهەمهێنانی ئەو ویستگەیەی كڕی كە دەكەوێتە باشوری ئەمریكا، هەروەها ساڵی 1978 ئێران ڕێکكەوتنی پەرەپێدانی وێستگەی ئەتۆمی لەگەڵ ئەفەریقای باشوردا ئیمزا كرد.
2 363
ڕافد ئەحمەد جەنابی ئەندازیاری عێراقی و هۆکاری هێرشەکانی ئەمریکا بۆ سەر عێراق:
لە ساڵی 1999 عێراقم جێهێشت و داوای مافی پەنابەریم لە ئەڵمانیا کرد، بەڵام ئەڵمانیا رەتیکردەوە و مافی پەنابەری پێنەدام، دوای ڕەتكردنەوەی داواكەم چیرۆكی ئەوەم بۆخۆم دروست کرد كە زانای ئەتۆمیم و لە وێستگەی ئەتۆمی حەكەم لە بەغداد كارم كردوە، ئەم چیرۆكە بووە هۆی ئەوەی مافی مانەوە لە ئەڵمانیا وەربگرم و ببمە جێی بایەخی دەزگای هەواڵگری ئەڵمانیا، دوای چەند ڕۆژێك دەزگای هەواڵگری ئەمریكا و ئەڵمانیا لێكۆڵینەوەیان لەگەڵم دەستپێکرد، منیش پێم وتن، سەدام چوار وێستگەی دروستكردنی چەكی كیمیای دروستكردوە و لە ناو چوار بارهەڵگردا جموجوڵیان پێدەكات بۆ شاردنەوەی لە لیژنەی پشکنینی نێودەوڵەتی چەكی كیمیایی، وێنەی چوار وێستگەكەم بۆ کێشان کە لەڕاستیدا بوونی نەبووە و بە خەیاڵی خۆم کێشام، بە وتەکانم و وێنەکانم دەزگای هەواڵگری بەریتانیا و ئەڵمانیا و ئەمریكا فریویان خوارد و وەزیری دەرەوەی ئەوكاتی ئەمریكا لە ئەنجومەنی ئاسایش وتەكانی منی وەك تاكە بەڵگە لەسەر بەرنامەی ئەتۆمی سەدام ئاشكرا كردوو و ڕایگەیاند کە دانپێدانانی زانایەكی ئەتۆمی عێراقیان لایە و بەڵگەیە لەسەر بەرنامە ئەتۆمیەكەی سەدام كە دەیەوێت چەكی كیمیای دروست بكات و وێستگەكان لەناو چوار بارهەڵگردا حەشار دراون، دوای داگیركردنی عیراق، دەزگای هەواڵگری ئەڵمانیا و ئەمریكا داوایان لێکردم كە لە ڕاگەیاندنەوە دەركەوم و بڵێم ئەو چوار وێستگە ئەتۆمیە گواستراونەتەوە بۆ سوریا بۆ تێوەگلاندنی سوریا و شاردنەوەی درۆ و بەهانەی داگیركردنی عێراق بەڵام داواکەم ڕەتکردەوە، لە مانگی 3ی 2003 سوپای ئەمریكا دیمەنی سێ بارهەڵگری لە ڕاگەیاندنەكانەوە بڵاوکردەوە و وتی ئەمە وێستگە ئەتۆمیەكانی سەدام بوون، توشی سەرسوڕمان بووم كاتێك دیمەنەکەم لە ڕاگەیاندنەكانەوە بینی چونكە ئەو وێستگانە هەمان ئەو وێستگانەبوون كە من بە خەیاڵی خۆم و بۆ فریودانیان وێنەكەیم بۆ كێشابوون، ئەمریكیەكان بۆ فریودانی ڕای گشتی جیهانی وێستگەكانیان لەسەر بنەمای وێنە خەیاڵیەكەی من دروستكردبوو و ڕەوانەی عێراقیان كردبوو تا وای نیشانبدەن سەدام وێستگەی ئەتۆمی هەبووە.
لەکتێبی "Curveball: Spies, Lies, and the Con Man Who Caused a War"
2 363
گێڕانەوەکانی جەنەراڵی ئیسرائیلی ساگی چۆری، ئەو جەنەراڵەی پلانی شەڕەکانی ڕەواندز و زۆزک و چیای هەندرێنی داڕشتووە، سەبارەت بە ڕۆڵی لە کوردستان و پەیوەندییەکانی لەگەڵ مەلا مستەفا بارزانی...
لە سەرەتای ساڵانی 1966-1967 لە ئیسرائیلەوە هاتمە کوردستان بۆ یارمەتیدانی پێشمەرگە و کورد دژی سوپای عێراق، ئەو کات پێشمەرگە تەنیا تفەنگی بڕنەوی لەبەردەستدا بوو بەرامبەر سوپایەک کە مۆدێرنترین کەرەستەی سەربازیی هەبوو و ژمارەی سەربازەکانی زۆر زیاتر بوون لە پێشمەرگە، لە ساڵی 1966، یەکەم ساڵی هاوکارییەکانی ئیسرائیل بۆ کورد، ئەو کاتە ئەفسەری مۆساد بووم و ناردیانم بۆ کوردستان، بە تەنیا چوم، کاتێک گەیشتمە بارەگای بارزانی لە حاجی ئۆمەران، دەیڤد کرۆن بریکاری مۆساد لەوێ بوو لەگەڵ کەسێکی تری ئیسرائیلی، میوانی مەلا مستەفا، ئیدریس و مەسعود بارزانی و ئەندامانی سەرکردایەتی بووم، بەڵام مەلا مستەفا لەوێ نەبوو، وتیان بارزانی چووەتە بەرەکانی شەڕ لە پێنجوێن، وتم با دەست پێ بکەین تا بارزانی دەگەڕێتەوە، ئەوان ڕازی بوون، من زمانی کوردی یان عەرەبیم نەدەزانی، بەڵام کرۆن قسەکانمی بۆ عەرەبی وەردەگێڕا و ئەوان زۆر زیرەک بوون و بە ڕوونی لە یەکتر تێدەگەیشتین.
گەشتێکم بۆ تاران رێکخست و کاتێک گەیشتمە تاران، داوایان لێ کردم خولێکی مەشق و ڕاهێنان بۆ ئەفسەرە ئێرانییەکان بکەمەوە تا فێری بنەماکانی شەڕ بن و دواتر مەشق بە کوردەکان بکەن، بەڵام شای ئێران ڕازی نەبوو، منیش داوام کرد فەرماندە کوردەکان بهێنرێنە تاران، ئەوان هاتن و دەستم بە خولەکە کرد، بەڵام خولەکە لەوێ سەرکەوتوو نەبوو، چونکە شا حەزی بە کورد نەدەکرد، داوام لە باڵیۆزخانەکەمان کرد لە ئێران کە ئەم فەرماندە کوردانە بەرین بۆ ئیسرائیل و لەوێ مەشقیان پێ بکەین، ئەمە قبوڵ کرا و بە فڕۆکە بردمن بۆ ئیسرائیل، لە هۆتێلێک لە نزیک حەیفا نیشتەجێم کردن و ڕۆژانە دەمبردن بۆ مەشقە سەربازییەکانمان و یەک مانگی خایاند، شتی باش فێربوون و دواتر گەڕانەوە بۆ تاران و پاشان بۆ کوردستان.
لەگەڵ پێشمەرگەکان گەڕامەوە بۆ تاران، بۆ هەر فەرماندەیەک 20 سەربازم ئامادە کرد بۆ شەڕ دژی سوپای عێراق، چونکە کورد تەنیا بڕنەوی هەبوو، بەڵام سوپای عێراق چەکی مۆدێرن و قورسی هەبوو، خۆمان بۆ بەرگری لە هێرشەکان ئامادە کرد، کاتێک وەرزی بەفر تەواو بوو، پلانمان دانا هێرش بکەین و حاجی ئۆمەران کۆنتڕۆڵ بکەین، پلانێکی باشم هەبوو بۆ فێرکردن و ئامۆژگاری فەرماندەکان، هەروەها منیش هەندێک شت لەوانەوە فێربووم، پلانمان دانابوو لە پشتی ڕواندز، زۆزک و چیاکانی هەندرێن بەرگری بکەین و بەشداریم لەو شەڕانەدا کرد، کاتێک دوژمن بە ژمارەیەکی زۆری سەرباز و کەرەستەوە هێرشی کرد، نەدەزانرا دۆخەکە چۆن کۆنتڕۆڵ بکرێت، هێڵی بەرگریمان بەو کەسانە گرت کە لە نیشانەشکێنیدا زیرەک و بەئەزموون بوون، سووپای عێراق شەش فەوج بوون لە ناوچەی گەلی عەلی بەگ و خەلیفان و چاوەڕوان دەکرا زیاتر لە 10 هەزار سەرباز بن، لەلایەن تانک و هێزی ئاسمانییەوە پشتگیری دەکران، دەمزانی سوپای عێراق چاوەڕێی بەهار دەکات بۆ هێرشکردنە سەر چیاکان، بۆیە چەند گروپێکم بۆ بەرگری ئامادە کرد.
هەموو ڕۆژێک بارزانیم دەبینی، چوبووم بۆ یارمەتیدانیان و مۆساد ئامۆژگاری کردبووم کە یارمەتی کورد بدەم تا بتوانن دژی دوژمنەکەیان بجەنگن، کاتێک ئەو لە پێنجوێن گەڕایەوە پلانەکەم بۆ باس کرد، عێراقییەکان دەستیان بە هێرش کرد هێڵی بەرگریمان ئامادە کردبوو، نەیان دەتوانی هێزی ئاسمانی بۆ کۆنتڕۆڵکردنی چیاکان بەکاربهێنن، بە کوردەکانم وت چاوەڕێ بکەن تا سەربازەکان دەگەنە بەردەمتان پاشان تەقەیان لێ بکەن، ئێمە لە لوتکەی هەندرێن و زۆزک بووین، پێم وتن تەقە لە تانکەکان مەکەن چونکە شوێنەکەمان ئاشکرا دەبێت، سوپای عێراق نزیکەی 3 هەزار سەربازیان هەبوو، داوام لە ملازم یوسف کرد فەرماندەیی شەڕەکە بکات، بەڵام بەداخەوە ئەو شەهید بوو، کورد کەرەستەی کەمی هەبوو، بە ئێرانییەکانم وت کوا چەکەکان؟ وتیان ناردوومانە بۆ پێنجوێن، وا دیار بوو لە بەڵێنەکەیان پاشگەز بووبوونەوە و نەیاندەویست یارمەتی کورد بدەن.
لە کۆتایی ئایاری 1966 گەڕامەوە ئیسرائیل، ساڵێک لە ئەمریکا بەشداری خولێکم کرد، پاشان لە 1967 پێش شەڕی کوردستان گەڕامەوە، کاتێک لە ڕامات جۆلان بووم بارزانی نامەیەکی بۆ ناردم، ئەو نامەیەم پاراستووە و شانازی دەکەم سەرکردەیەکی گەورەی کورد بە دەستی خۆی نامەی بۆ نووسیوم، کاتێک لە ساڵی 1974 هێرشەکان دەستیان پێ کردەوە، سەرۆکی مۆساد پەیوەندی پێوە کردم و وتی بارزانی وتوویەتی چۆریم بۆ بنێرن، منیش چوومەوە و پلانمان دانا و توانیمان هێرشی دوژمن تێکبشکێنین، بەڵام بەهۆی ڕێککەوتنی ئێران و هەندێک وڵاتی عەرەبی، شۆڕشەکە ڕاگیرا.
2 363
+1
دیمەنە نوێیەکانی مانگی دەستکرد دەریدەخەن کە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە ماوەی ئاگربەستەکەدا سیستمەکانی بەرگریی (THAAD) و (Patriot)ی لە ئوردن گواستووەتەوە و لە شێوازێکی نوێدا جێگیری کردوونەتەوە.
2 363
لە سەرەتای جەنگەکەوە تاوەکو ئێستا ئێران 36 کەشتی لە گەرووی هورمز و کەنداوی فارس بەئامانجگرتووە.
2 363
نورەدین ئەحمەد، پارێزگاری حەسەکە:
تا هەفتەی داهاتوو هیچ دەستگیرکراوێک لای هەسەدە یان حکومەتی سووریا نامێنێتەوە.
ژمارەی دەستگیرکراوەکانی هەسەدە کە لای حکومەت ماونەتەوە، لە نێوان 200 بۆ 300 کەسدایە.
پرۆسەی یەکخستنی بەڕێوەبەریی خۆسەر لەگەڵ دەوڵەتدا بەباشی بەڕێوەدەچێت، بەبێ ئەوەی خشتەیەکی کاتی دیاریکراوی هەبێت، جێگیرکردنی نزیکەی 40 بۆ 45 هەزار فەرمانبەر لە دامەزراوەکانی دەوڵەتدا بەپێی پلەبەندی وەزیفی.
لە چەند ڕۆژی داهاتوودا سەرۆک شارەوانی نوێ بۆ حەسەکە دادەنرێت.
کارەکان بەردەوامن بۆ گەڕانەوەی ئاوارەکانی سەرێ کانی و ناوچەکانی دیکە، حەسەکە لە پەرلەمانی داهاتوودا 10 کورسی دەبێت.
2 363
کوردی / Kurdi Latini / عربي / English
بە توندترین شێوە هێرشەکانی سەر هەرێمی کوردستان شەرمەزار دەکەین کە هەرچەندە ئێمە بەشێکیش نەبووین لەو شەڕە، کەچی هێرشەکان لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردووشدا هەر بەردەوام بوون.
سەرەڕای ئاگربەست و دانوستانەکان، کەچی بەهۆی هێرشەکانی ئەم چەند ڕۆژانە، پێنج کەس شەهیدبوون و ژمارەیەکی زۆریش بریندار بوون، ئەمەش هەوڵێکە بۆ تێکدانی ئاگربەست و زیان گەیاندنی زیاتر بە ناوچەکەمان.
دووپاتی دەکەینەوە کە پێویستە حکومەتی فیدراڵ ڕێوشوێنی کردەیی بگرێتەبەر بۆ کۆتاییهێنان بەم هێرشانە و داوا لە هاوبەشە نێودەوڵەتییەکانمان دەکەین کە کەرەستەی پێویست بۆ پاراستنی هاووڵاتییانی کوردستان و ژێرخانی وزە ، لەم هەڕەشە بەردەوامانە دابین بکەن.
____
Bi tundtirîn şêwe êrîşên ser Herêma Kurdistanê şermezar dikin ku her çend em ne beşek bûn ji wê şerê, lê êrîş di nav çend rojên borî de her berdewam bûn.
Tevî agirbest û danûstandinan, lê ji ber êrîşên van çend rojan, pênc kes şehîd bûn û hejmarek zêde jî birîndar bûn, ev jî hewldanek e bo têkdana agirbestê û ziyan gihandina zêdetir bi navçeya me.
Dûpat dikin ku pêwîst e hikûmeta federalî rêkarên kirdarî bigre ber bo dawîanîn bi van êrîşan û daxwaz ji hevbeşên xwe yên navdewletî dikin ku keresteyên pêwîst bo parastina welatiyên Kurdistanê û jêrxana enerjiyê ji van gef û metirsiyên berdewam dabîn bikin.
____
ندين ونستنكر بأشد العبارات الهجمات التي تستهدف إقليم كوردستان؛ إذ إنه في الوقت الذي لم نكن فيه طرفاً في هذه الحرب، تواصلت الاعتداءات خلال الأيام القليلة الماضية.
وعلى الرغم من أجواء وقف إطلاق النار واستمرار المفاوضات، أسفرت هجمات الأيام الأخيرة عن ارتقاء خمسة شهداء وإصابة العديد بجروح، في مسعىً يهدف إلى تقويض الهدنة وإلحاق المزيد من الخسائر والأضرار بمنطقتنا.
نجدد التأكيد على ضرورة أن تتخذ الحكومة الاتحادية إجراءات عملية لوضع حد لهذه الهجمات، كما ندعو شركاءنا الدوليين إلى توفير المعدات اللازمة لحماية مواطني كوردستان والبنية التحتية للطاقة من هذه التهديدات المستمرة.
____
We strongly condemn the ongoing drone attacks against the Kurdistan Region over the last several days. Although we have not been part of the conflict, we continue to come under attack.
Despite the ceasefire and ongoing peace talks, these attacks have killed at least five people and injured many more, in an effort to undermine the ceasefire and further harm our region.
We reiterate our call on the federal government to take practical measures to end these attacks, and we urge our international partners to provide the equipment necessary to protect Kurdistan from these ongoing threats, including our civilian and energy infrastructure.
مسروور بارزانی
سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان
2 363
وێنەیەک لەمزگەوتی شێخ سەعیدی پیران
مەکەونە دوای دەهۆڵ لێدانی میدیاکانی کوردی کە بۆ لایک و کۆمێنت و ڤیوو بەس درۆ بڵاو ئەکەنەوە.
2 363
چوارەم:
هەرچەند ئێمە ڕاگەیاندنمان نەدابوو کە تەرمەکە ئەنێژین، بەڵام خەڵکێکی زۆر ئامادەی بەشداریی بوون.
لە هەمان کاتدا، گۆڕستانی زڕگوێز کە پێشتر چەند شەهیدێکی ئێمە لەوێدا نێژرابوون، کرایە ئامانجی مووشەکی کۆماری ئیسلامی. پاشان، ئێمە ڕامانگەیاند کە ناینێژین،هەر بۆیە بە ژمارەیەکی کەم لە هاوڕێیان، لەگەڵ چەند جوامێرێکی سلێمانی و لە تەنیشت هاوڕێیانی گوردانی شوان، نێژرا.
پێنجەم:
لەبەر ئەوەی گواستنەوەی تەرمەکە زۆر ئاشکرا نەبێت، لە هیچ ئورگانێک یان لایەنێک داوای ئامبۆلانسمان نەکرد. بە باشمان زانی بۆ ڕەچاوکردنی دۆخی ئەمنی، بە ئۆتۆمبێلی ئاسایی تەرمەکە بگوازرێتەوە.
شەشەم:
ئەسپەردەکردنی تەرمی هاوڕێی گیانبەختکردوو غەزاڵ، لە تەنیشت دوکتۆر جەعفەر و کاک سدیق، وەک چالنجێکی جدی بوو بۆ ئێمە، و پێمان باش نەبوو خواستی کۆماری ئیسلامی سەر بگرێت.
کۆتایی:
لە کۆتاییدا، بەش بە حاڵی خۆم دەستی یەکە بە یەکەی ئەو خۆشک و برایانەی سلێمانی دەگووشم کە لە ڕۆژانی ڕابردوودا، بەو پەڕی لەخۆبردووییەوە لەگەڵ هاوڕێیانمان بوون.
هەروەها، ئەو دەنگۆ و هەوڵانەی کە ئەیانەوێت مەودایەک لە نێوان ڕۆژهەڵات و باشوور دروست بکەن، بە بوونیان پووچەڵ کرایەوە.
2 363
ئەندامێكی دەستەی كارگێڕی كۆمەڵە وەڵامی چەند پرسیارێك دەداتەوە:
- بۆچی بردرا بۆ نەخۆشخانەی بەخشین؟
- حیزبی سێکۆلار بۆچی لە مزگەوت گەڕا؟
- «شەهید»، شۆردنی بۆچییە؟
- ئایا مزگەوت ئامادەکرا؟
- بۆچی خەڵکی زۆر بەشداری ڕێوڕەسمی ناشتنەکەیان نەکرد؟
- بۆچی تەرمی غەزاڵ بە پیکاب گویزرایەوە؟
- ناشتنی تەرمی شەهید، گۆڕستانی بۆ چییه؟
درەو:
نەوید مێهراوەر، ئەندامی دەستەی کارگێڕیی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان لە پەیجی تایبەتی خۆی لە نوسینێكدا وەڵامی چەند پرسیارێك دەداتەوە:
گیانبەختکردنی غەزاڵ مەولان چەپەرئاباد و چەند پرسیار و وڵامێک
✍️ نەوید مێهراوەر
ڕۆژی سێشەممە ٢٥ی خاکەلێوە، لە ئەنجامی هێرشێک بۆ سەر کەمپی سوورداش، هاوڕێ غەزاڵ بریندار بوو و بۆ چارەسەر گەیەندرایە نەخۆشخانەی شۆڕش.
تا ئێرە، تەنیا هێرشێکی درۆنی بۆمبڕێژکراو بوو و بە لەبەرچاوگرتنی ئاکار و ماهییەتی کۆماری ئیسلامی، ڕووداوێکی سرووشتی بوو. بەڵام هەیمەنەی ئێران بەسەر بەشێکی زۆر لە دام و دەزگا و بەشێک لە خەڵک، بارودۆخەکەی گۆڕی.
هەروەها، لەگەڵ دەرکەوتنی سیمای جوانی مرۆڤگەلێکی بەوەفا، نیشتمانخۆشەویست و تێگەشتوو لە هاوچارەنووسیی و مرۆڤدۆستی، و هەروەها دەرکەوتنی میدیاکار و کاناڵ و پەیجەکان کە بە ناوەڕۆکی کوردستانی بوون بە مەشغەڵێکی دروەوشاوە، دڕییان بەو تاریکییەدا دا کە هەیمەنەی ئێرانی و ئیسلامی سیاسی وەک عەبای ڕەش بە سەر باشوور کێشابوو، یان هیچ نەبێت وایان وێنا دەکرد.
کاتێک لە نەخۆشخانەی بەخشین، سوێندی پزیشکی چووە ژێر پۆستاڵەکانی ئیسلامی سیاسی و مرۆڤایەتی بوو بە ساقەی بزەی لێوی کونسوولی ئێرانی داگیرکەر، بۆ چەند کاتژمێرێک ڕۆژهەڵاتی نیشتمان وەکوو خۆرئاوابوونێک لە باشوور، ئاسۆی لێ لێڵ بوو.
کاتێک داوا لە چەند مزگەوتێک کرا بۆ شۆردنی تەرمی لە خوێن خەڵتانی غەزاڵ، و بە بیانووی ئەوەی حەرەمی مزگەوت بۆ ژن حەرامە، و کاتێک گۆڕستانی زرگوێز لە ترسی ئەسپەردەکردنی ئەو تەوارە باڵخوێناویە درایە بەر مووشەک، هەتاوەکەی گەرمیان سلێمانیشی ڕوونکردەوە، نەک مزگەوت؛ بەڵکوو کتێبخانە و حەرەمی پیرۆزی هزر و ئەندێشە پێشوازی لە تەرمی شاژنی ڕۆژهەڵات کرد.
سۆزی چوارچرا بووژایەوە، و تەرمی پێشمەرگەکەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە سەرشانی هاوڕێیانی و بە بەشداری کەسایەتی و ڕۆشنبیران، بە موراڵی سلێمانی، لە تەنیشت دوکتۆر جەعفەر شەفیعی و سدیق کەمانگەر بوو بە میوانی گوردانی شوانی قارەمان.
ڕووداوی گیانبەختکردنی هاوڕێ غەزاڵ و شۆردن و ناشتنی، چەندین پرسیاری هێنایە گۆڕێ. من دادوەری لە مێشک و زەینی هیچکام لە ڕەخنەگران و ورووژێنەری ئەو پرسیارانە ناکەم، و هەموویان بە هەند وەر دەگرم. هەربۆیە تێدەکۆشم، وەک هاوڕێیەکی غەزاڵ کە لە کۆمەڵە بەرپرسیارەتیم هەیە، وەڵامی ئەو چەند پرسیارەی کە لە سۆشیال میدیا بینیومە بدەمەوە:
* بۆچی بردرا بۆ نەخۆشخانەی بەخشین؟
* حیزبی سێکۆلار بۆچی لە مزگەوت گەڕا؟
* «شەهید»، شۆردنی بۆچییە؟
* ئایا مزگەوت ئامادەکرا؟
* بۆچی خەڵکی زۆر بەشداری ڕێوڕەسمی ناشتنەکەیان نەکرد؟
* بۆچی تەرمی غەزاڵ بە پیکاب گویزرایەوە؟
*ناشتنی تەرمی شەهید، گۆڕستانی بۆ چییه؟
یەکەم:
نەخۆشخانەی شۆڕش لە دامەزرانیەوە تا ئێستا، وەک نەخۆشخانەی پێشمەرگە و بەهاناچوون ناسراوە. بەتایبەتی بۆ ئێمە لە سنووری سلێمانی، وەک نەخۆشخانەی خۆمان چاومان لێکردووە. هەربۆیە، ئەگەر لای ئێمە ڕووداوێکی لەناکاو، وەک برینداری یان شتی لەو چەشنە ڕووبدات، خێرا ڕەوانەی ئەوێمان کردووە و وەڵاممان بینیوە.
بەڵام، بەداخەوە، ئەو شەوە لە حاڵەتی غەزاڵ وەک پێشوو نەبوو، و بۆ خۆیان هاوڕێیانی ئێمەیان ڕەوانەی نەخۆشخانە ئەهلیەکان کرد. هەروەها، ئەو دوکتۆرە بەڕێزەش کە لەگەڵ غەزاڵ لە ناو ئامبۆلانسدا بوو، تەلەفوونی بۆ نەخۆشخانەکان کردووە.
دووهەم:
جەستەی غەزاڵ بەهۆی برینە زۆرەکانییەوە خەڵتان خوێن بووبوو. جگە لەوەش، تەنها جەستەی نەبوو، بەڵکوو سەر و قژی پڕبوو لە خاشاکی تەقینەوە و وردە پەلاستیک و ماددەی تر.
هەربۆیە، شۆردنەکەی نەک لەبەر دەستووری ئایینی و سونەت، بەڵکوو لەبەر ئەوە بوو کە بە پاکی و خاوێنی، لە کاتی نەبوونی خانەوادەکەی، بە خاکی پیرۆزی کوردستان بسپێردرێت.
سێیەم:
گوایا مزگەوت ئامادەکراوە و رەتکردنەوەی ئەو داوایە ڕاست نییە. بەپێی زانیارییەکان، مزگەوتی شێخ سەعیدی پیران ئامادەکراوە.
ئێمە ئەمە ڕەت ناکەینەوە، چونکە لە سلێمانی کەسانێکی زۆر بە پەرۆشەوە هەوڵیان داوە لە ڕێکخستن و ئەسپەردەکردندا بەشداری بکەن. دەتوانرێت ئەمە ڕاست بێت، بەڵام هاوڕێیانی ئێمە کە لەگەڵ تەرمەکە بوون، لەو هەوڵ و دڵسۆزییانە ئاگادار نەبوون.
2 363
موجتەبا خامنەیی: سوپای کۆماری ئیسلامیی ئێران لاوازیی سوپای ئەمریکا و ئیسرائیلی پیشانی جیهاندا
2 363
ئەو هەموو (هەواڵە ناراستە) لە پای چی؟
دوێنێ هونەر ئەحمەد رۆژنامەنووس لایڤی کردووە لە بەردەم پزیشک دادی سلێمانی دەڵێ: هیچ مزگەوتێک تەرمی غەزاڵیان وەرنەگرتووە، قسەکە لە زمانی کۆمەڵە دەگوازێتەوە.
لە لایڤی دووەم لە ماڵی (کاک سەردار عەبدوڵڵا) جەخت لەوە دەکاتەوە ک مزگەوتەکان وەریان نەگرتووە، کاک سەرداریش ماڵی ئاوا بێت روون ناکاتەوە بۆ مزگەوت وەریان نەگرتووە، هەر لە قسەی لەکۆتای دەڵێ هیچ مزگەوتێک وەری نەگرتووە!
من کاک هونەر دەناسنم ئیشمان بە یەکەوە کردووە نە دژە دینە نە کورێکی درۆزنە، بەڵام ئەو هەواڵە لەبەر دۆخی ئەمنی بێت یان بەهۆی شەڕی ئایدۆلۆژی بێت هەواڵەکەیان بە راستی پێگەیاندبوو!، (بەهار مونزیر) کە چالاکوانی ژنانە لە سلێمانی و فێمنیستە دەڵێت: راست نییە شوێن و ئاوی گەرم لە مزگەوتی شێخ سەعید پیران ئامادەکرا بوو تەنانەت دوو کەسیش بۆ شووشتنی تەرم ئامادە بوو، بەڵام لەبەر دۆخی ئەمنی شوێنەکە گۆڕاوە…
پەیامنێری رووداو لە سلێمانی لە ماڵی کاک سەردار لایڤی هەیە لە پەیجی فەرمی رووداو نووسیوویەتی “دوای ئەوەی لە مزگەوتەکان وەرنەگیرا، سەردار عەبدوڵڵا دەرگەی ماڵەکەی کردووتەوە بۆ شۆردنی تەرمی شەهید غەزاڵ…
پرسیارێک ئەو هەموو هەواڵە ناراست و دژ بە یەکە بۆچی؟!
ئەگەر لە ترسی درۆنی ئێرانی مزگەوت گۆڕاوە بۆ ماڵی کاک سەردار (هەزار جار خوای گەورە خێری بنووسێ) ئەو هەموو لایڤەی کەناڵەکان لە ماڵی کاک سەردار چییە؟!
یەعنی ئێران مزگەوت بۆوردوومان دەکات کە تەرمی کچە شەهیدێکی رۆژهەڵاتی لێیە بەس ماڵی سیاسەتڤانێک بۆردوومان ناکات!؟
ئێو لە لایڤ بە ئێران دەڵێن: تەرمەکە لە ماڵی کاک سەردارە مەترسی نییە بەس لە مزگەوتێک بێت مەترسیدارە کە ئەمرۆ زانیومانە لە مزگەوتی شێخ سەعید پیرانە لە سلێمانی!
یەعنی ئێران ئەوەندە گەمژەیە لەو ئاگربەستە مزگەوت بوردوومان دەکات کە تەرمی کچە پێشمەرگەیەکی لییە؟! هەموو مەزڵوومیەتی ئێران لەو شەڕە لە سەر بۆردوومانکردنی قوتابخانەکەی کچانە، تۆ بڵێی ئەوەندە نەزان بێت مزگەوت و پرسە بۆردوومان بکات!؟
ئەمجارە (مامۆستا هەردی مەهدی) کە رۆژنامەنووسێکی دیارەو مامۆستای زانکۆیە پۆستی لە فەیسبووک کردووە دەڵێ: رێگایان نەدا تەرمەکە بنێژن!
کەچی دوای بە مەراسیمی سەربازی و چەک و ئاڵای کۆمەڵە شەهید غەزاڵیان ناشت، ئێ ئێمە بە کێ باوەڕ بکەی و هەواڵ لە شارێکی وەکو سلێمانی لە کوێ وەربگرین؟!
ئەگەر ئامانجە لێدانە لە مزگەوت و دروستکردنی دوو بەرەکی ناشیرین کردنی خەڵکی شارێکە بە (ئەنقەست و غیر ئەنقەست) با بزانین؟!
پاشان بۆچی کۆمەڵە بە بەیاننامەی فەرمی لە کۆتای مەراسیمەکە هەموو راستییەکانی ئاشکرا نەکرد؟!
ئەو هەموو خەڵکە بەلارێدا براوە، مـ،ـولحید وجنـ،ـێوفرۆش ناوێرن دوو قسە بەرامبەر دەسەڵاتی سیاسی شارەکە بکەن هاتوون پەلاماری ئیسلام و خوای گەورەو پێغەمبەر (ﷺ) و مزگەوت دەدەن!
لەوەش کارەساتر بەڕێوەبەری ئەوقافی سلێمانییە لە جیاتی ئەوەی حەقیقەت بە میللەت بڵێ، هاتووە بەبی عیلم دەڵێ: شوردنی تەرمی ژن مزگەوت لە شەرع جائیز نییە!
مەحمود یاسین کوردی
2 363
کەناڵی 12ـی ئیسڕائیلی :- بەرپرسانی باڵای ئەمریکا دەڵێن ئەگەر لەم 3 ڕۆژە پێش کۆتایی هاتنی ئاگربەست ڕێکەوتنێک نەبێت ئەوە دەگەڕێنەوە جەنگ.
现已上线!2025 年 Telegram 研究 — 年度关键洞察 
