War News
Kanalga Telegram’da o‘tish
پێگەی War news تایبەت بەهەواڵە ناوخۆی و جیهانییەکان
Ko'proq ko'rsatish2 377
Obunachilar
-124 soatlar
+147 kun
+2530 kun
Postlar arxiv
2 378
مۆسکۆ و پێگە گرنگەکانی تری ڕوسیا لەلایەن چەندین سیستمی بەرگری جیاواز دەپارێزرێن، S-400، S-300، Tor، Buk، Pantsir، و سیستمی بەرگری تر و سیستمی جامکەری ئەلکترۆنی، هەروەها بەهۆی ئەوەی ئۆکرانیا مووشەکی بالیستی بە شێوەیەکی زۆر بەکارناهێنێ و زیاتر بە درۆن هێرش دەکات، ڕووسیا جیاواز لە ئەمریکا توشی قەیرانی مووشەکی بەرگری نەبووە و لێی زیادە.
2 378
لە هێرشی شەوی رابردووی سەر کیێڤ، 28 مووشەکی ئەسکەندەر و ئێس-400، 9 مووشەکی زیرکۆن، 2 مووشەکی KN-3 بەکارهات، بەرگری ئۆکرانیا چالاکی نەبوو و نەیتوانی هیچیان بخاتە خوارەوە.
ڕووسیا مووشەکی بەرگری S-400 لێ زیادە لە هێرشکردندا بەکاریدەهێنێت.
2 378
بەهۆی خاڵیبوونی کۆگای مووشەکی پاتریۆت، 20 مووشەک لە کیێڤی داوە و نەتوانراوە رێگریان لێبکرێت.
2 378
بەپێی زانیارییەکان ٤٠ موشەک لە جۆرەکانی S-400 و Iskander-M و تسێرکون ئاڕاستەی شاری کیێڤ کراوە لە یەک کاتدا.
2 378
+2
کیێڤ گڕ دەگرێت.
( ئاگاداریش نەبووە تەنها کاتی لێدرانی کیێڤ وترا هێرش کراوەتە سەر کیێڤ، هەرگیز پێشتر وا نەبوو. )
2 378
خالید عەزیزی، وتەبێژی حیزبی دیموکراتی کوردستان (حدکا)، ئیدعاکانی ئێرانی سەبارەت بە ئەنجامدانی ئۆپراسیۆنی زەمینی لە ناوچەکانی چالاکیی حیزبەکەیان ڕەت کردەوە و جەختی کردەوە کە خاکی هەرێمی کوردستان بۆ هێرشی سەربازی لە دژی ئێران بەکارناهێنن.
ئاماژەی بەوەش کرد کە ئێران لە ڕێگەی بەڕێوەبردنی قەیرانە ناوچەیییەکانەوە هەوڵی کڕینی کات و کەمکردنەوەی فشارە ناوخۆیی و دەرەکییەکانی سەر خۆی دەدات، لە کاتێکدا گەلی ئێران باجی بەردەوامبوونی ئەم قەیرانانە دەدەن.
2 378
ئێران تاوتوێی ئەوە دەکات ڕێگە بە وڵاتانی ئەوروپی بدات مینەکان لە هورموز پاک بکەنەوە (بلۆمبێرگ).
2 378
ئامادەباشی سوپای سوریا بەهۆی کێشەی ناوخۆییە، جۆلانی داوای لە ئەبو عەمشە کردووە پۆستەکەی رادەستی جەمال سالح بکات، ئەبو عەمشە رەتیدەکاتەوە، لە ئێستادا تورکەکان نێوەندگیری دەکەن.
2 378
فەرماندەی پاسەوانی سنووری عێراق:
دۆخی سنوور ئاساییە و جموجۆڵەکانی دیوی سوریا بە ئاگاداری ئێمە و بە هەماهەنگی لەگەڵ ئێمە ڕوودەدەن.
2 378
کەناڵی ئەلعرەبیە:
سوپای سووریا چووەتە دۆخی C کە بەرزترین دۆخی ئامادەباشییە، بەبێ ئەوەی هۆکارەکەی رونبکرێتەوە.
2 378
بەشێکی تری میدیاکانی سوریا باس لەوە دەکەن ئامادەباشی سووپای سوریا، لەبەرامبەر هەڵوێستی مەزڵوم عەبدیە کە ڕەتیکردۆتەوە هەسەدە هەڵبوەشێنێتەوە.
2 378
سوریا داوای لە حکومەتی عێراق کردووە چالاکی هێزەکانی حەشدی شەعبی لەسەر سنوور نەهێڵێ، بە پێچەوانەوە هەر هەڕەشەیەکی حەشد بەهێز ڕووبەرووی دەبنەوە، فەرماندەی دێرەزوریش داوای لە سەرجەم سەربازەکان کردووە بگەرێنەوە سەر ئەرک.
