en
Feedback
War News

War News

Open in Telegram

پێگەی War news تایبەت بەهەواڵە ناوخۆی و جیهانییەکان

Show more
2 354
Subscribers
-124 hours
-107 days
-2630 days
Posts Archive
- بەڕاستی شەرمە بۆ نەخۆشخانەی بەخشین، ئاسیا، شۆڕش، فاروق کە نەیان توانی تیماری ئەو پێشمەرگەیەی کۆمەلە بکەن، نەک لەبەر کوردایەتی بەلکو لەبەر مرۆڤبوون. هەی داڕزێن شەرم لەخۆتان بکەن.

لەگەڵ دەستپێکی وادەکەی ترەمپ بۆ ئاگربەستی لوبنان، فڕۆکەکانی ئیسرائیل بۆردوومانی لوبنان دەکەن.

لەبارەی بڕیاری لەسێدارەدانی چوار خۆپیشاندەر لەلایەن ئێرانەوە پرسیار لە دۆناڵد ترەمپ کرا، زۆر بە کورتی و بێباکانە وتی: ئەوە بە پاپا بڵێن.

کاتێک ڕۆژنامەنووسان لە ترەمپیان پرسی کە جیاوازیی ئەم هەوڵەی ئێستا بۆ ئاشتی نێوان ئیسرائیل و لوبنان چییە لەگەڵ هەوڵەکانی سەردەمی بەشیر جومایل و ئاریێل شارۆن لە ڕابردوودا؟ ​ترەمپ زۆر بە کورتی و لووتبەرزییەی خۆیەوە وەڵامی دایەوە و وتی: من جیاوازییەکە منم

ترەمپ: - ئەگەر لەگەڵ ئێران نەگەینە ڕێککەوت، جەنگ دەست پێ دەکاتەوە. - لە کاتی پێویستدا ڕێککەوتنی ئاگربەست لەگەڵ ئێران درێژ دەکەینەوە. - لە ئەگەری ڕێککەوتن لەگەڵ ئێران، ڕووداوی سەرسوڕهێنەر ڕوو دەدەن. - پەیوەندییەکی زۆر باشمان لەگەڵ ئێران هەیە و ئەمە جێگەی باوەڕ نییە. - ئاگربەستی لوبنان حیزبوڵڵاش دەگرێتەوە، پێموایە حیزبوڵا پابەندی ئاگربەستەکە دەبێت. - ئەگەر هەیە کۆبوونەوەی داهاتوو لەگەڵ ئێران لە کۆتایی هەفتەدا (شەممە-یەکشەممە) بەڕێوە بچێت.

ئەمریکا و مەغریب رێککەوتنێکی بەرگریان بۆ ماوەی 10 ساڵی داهاتوو واژۆ کرد. ئەمریکا مەغریب پڕچەک دەکات، ڕووسیا جەزائیر.

تڕەمپ: ئێران دەیەوێت رێککەوتن بکات بەبێ چەکی ئەتۆمی، ئەمەش شتێکی باشە.

تڕەمپ: 3 کاتژمێری تر ئاگربەستی لوبنان دەست پێدەکات.

تڕەمپ: یەکەمجارە لە 34 ساڵی رابردوو ئیسرائیل و لوبنان رێککەوتن بکەن.

حکوومەتی سووریا: هەفتەی داهاتوو لە پرۆسەی یەکگرتنەوەدا گرنگ دەبێت. لەگەڵ مەزڵووم عەبدی تاوتوێی هەڵوەشاندنەوەی ئەو دەستانەمان کرد کە سەر بە لایەنی ناسراو بە بەڕێوەبەری خۆسەرن، هەروەها هەڵوەشاندنەوەی ڕێکخراوی هێزەکانی سووریای دیموکرات.

لە دواین گۆڕانکارییەکانی سوریا ئەمڕۆ ئەمریکا بنکەی قەسرۆکی بەتەواوەتی چۆڵکرد و ڕادەستی حکومەتی جۆلانی کرد .
+6
لە دواین گۆڕانکارییەکانی سوریا ئەمڕۆ ئەمریکا بنکەی قەسرۆکی بەتەواوەتی چۆڵکرد و ڕادەستی حکومەتی جۆلانی کرد .

کەواتە لوبنانیش بەخێرهاتنی لە ڕێکەوتن نامەی ئەبراهیمی کرد.

ترەمپ : بانگهێشتی سەرۆکی لوبنان و سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل دەکەم بۆ کۆشکی سپی. "هەردوولا دەیانەوێت ئاشتی ببینن، و من بڕوام وایە ئەوە ڕوودەدات، و بەم زووانە!"

لەبەرامبەر رادەستكردنی پۆستی پارێزگاری كەركوك بە بەرەی توركمانی: - رێبوار تەها دەبێت بە جێگری یەکەمی پارێزگاری کەرکوک، بە دەسەڵاتێكی زۆرەوە. - لە کۆی 5 یاریدەدەری پارێزگار، 3 یاریدەدەر بۆ کورد دەبێت. - لە کۆی 7 راوێژکاری پارێزگار، 4 راوێژكار بۆ کورد دەبێت. - ئاڤێستا شێخ محەمەد دەکرێت بە قائیمقامی ناوەندی کەرکوک. - عەدنان حوسێن دەبێتە قائیمقامی قەزای داقوق. - فەرماندەی پۆلیسی کەرکوک دەدرێت بە کورد. - ئاوارە شەهید ئەحمەد دەبێت بە بەڕیوەبەری ناحیەی قەرەهەنجیر.

10 رۆژ ئاگربەست لە لوبنان و 6 رۆژ ئاگربەستی ئێران ماوە.. ئەوە دەگەیەنێت کە ئاگربەستی ئێرانیش درێژ دەکرێتەوە؟

تڕەمپ: 10 رۆژ ئاگربەست لە لوبنان دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

ڕۆیتەرز: لەدوای پەیوەندی ترەمپ لەگەڵ ناتانیاهۆ پێشبینی دەکرێت ئەمشەو ئاگربەست لە لوبنان جێبەجێ بکرێت.

بەپێی رێككەوتنی نێوان یەكێتی، تەقەدوم، بەرەی توركمانی چاوەڕوان دەكرێت ئەمڕۆ بە ئامادەیی بافڵ تاڵەبانی و محەمەد حەلبوسی و نوێنەرانی بەرەی توركمانی رێككەوتنەكە و ئاڵوگۆڕەكە رابگەیەنن: - محەمەد سەنعان ئاغا لە بەرەی توركمانی بۆ پارێزگاری كەركوك. - رێبوار تەها لە یەكێتی دەبێتە جێگری پارێزگاری كەركوك.

ئەگەر هەیە رادەستکردنی پارێزگاری کەرکوک لەبەرامبەر ئاسایکردنەوەی گەشتەکانی فرۆکەخانەی سلێمانی و سوککردنی هەندێک سزایی تر بێت
+1
ئەگەر هەیە رادەستکردنی پارێزگاری کەرکوک لەبەرامبەر ئاسایکردنەوەی گەشتەکانی فرۆکەخانەی سلێمانی و سوککردنی هەندێک سزایی تر بێت لەسەر سلێمانی لەلایەن تورکیاوە

کاتێک هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق کرا، هەموو کەناڵ و رێکخراوە ئاڕاستەکەرەکان خەڵکی کەرکوکیان ئاراستە کرد بۆ بەشداری لە دەنگدان لەژێر دروشمی هێشتنەوەی کورد وەک زۆرینە و کۆمەڵێک بانگەشەی بێ بنەما و هەڵکردنی ئاڵا، ئەوکات لێرە پۆستێکمان کرد کە ئەو لایەنانەی پێکەوە کەرکوکیان ڕادەست کرد تەنها بۆ بەرژەوەندی سیاسی و بەدەستهێنانی کۆمەڵێک پۆست لەبەغداد ئەم بانگەشەیە دەکەن نەک لەپێناو کەرکوک و هەڵبژاردن هیچ لە دۆخی کەرکوک ناگۆرێت، سەیر لەوەدایە ئەو لایەنانەی دوێنێ بەغدادیان بە پێشێلکەری مافی کورد و بودجەی کورد دەزانی ئێستا لەسەر پۆستەکانی بەغداد شەڕیانە بۆ بەدەستهێنانی کۆمەڵێک پارە و ئیمتیازات بۆ حزب و شەخسەکانی خۆیان، بەداخەوە کۆمەڵگەی کوردی بەرەو کۆمەڵگەیەکی ئاراستەکراو هەنگاو دەنێت، هەندێک بابەت لە کاتێکی دیاریکراودا دەگاتە ئەوپەڕی دەنگدانەوە و خەڵک ئاڕاستە دەکرێت هەندێک بابەتی تریش پشتگوێ دەخرێت، ڕوونتر خەریکە زۆربەی چالاکییەکان ئەبن بە ترێندی تیک تۆک و لاسایکردنەوە.