War News
Kanalga Telegram’da o‘tish
پێگەی War news تایبەت بەهەواڵە ناوخۆی و جیهانییەکان
Ko'proq ko'rsatish2 377
Obunachilar
-124 soatlar
+147 kun
+2530 kun
Postlar arxiv
2 378
دیمەنی کوشتنی چوار سەربازی ڕووسی و بەدیلگرتنی دوانی تر لەلایەن هێزە تایبەتەکانی سووپای ئۆکرانیاوە.
2 378
سەرچاوەیەکی باڵای ئێران بۆ رۆیتەرز:
نەرمیمان نواندووە لە رێککەوتن بۆ کردنەوەی گەرووی هورمز.
2 378
نایا لە سەرچاوەیەکی دانوستانەکانی عومان:
ئێران داوای 7% باج دەکات لە تێپەڕبوونی کەشتیەکان بە گەرووی هورمز، ئەمریکاش 5%، کەشتیەکانی چین و ڕووسیا و عێراق لەم باجە دەبەخشرێن.
2 378
نرخی زێڕ بەرزبوویەوە و نرخی نەوت 2% دابەزی، دوای وتەکانی وەزیری گەنجینەی ئەمریکا کە ڕێککەوتن نزیکە.
2 378
⚠️ درۆنێکی خۆکوژی روسی هاوڵاتیەکی سڤیلی ئۆکرانی دەکاتە ئامانج کە سەرقاڵی میوە فرۆشتنە.
تاوانی جەنگ
2 378
رێوار ئاودانان، وتەبێژی پژاک:
🔴 "نەتەوەیەک بیەوێت ئازاد بژی، پێش هەر شتێک دەبێت بتوانێت بەرگری لە خۆی بکات"
🔴 "لەمەودوا لە بەرامبەر هەر هێرش و کۆمەڵکوژییەکدا، لە چوارچێوەی بەرگریی ڕەوادا وەڵام دەدەینەوە"
🔴 "سیاسەتی دیموکراتیک، هەرگیز بەبێ بەرگری نییە"
2 378
فەرماندەی گشتیی هەسەدە لەبارەی سەردانەکەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ دیمەشق دەڵێت، "جێگەی خۆشحاڵییەکی گەورەیە".
2 378
2.2 ملیار دۆلار دەستکەوتی خێزانی تڕەمپە لە 6 مانگی سەرەتایی ئەمساڵ، لە جەنگ و بازاڕە داراییەکان و بازرگانیەکانی تر.
2 378
میر سەلام کەریم خان برادۆستی سەرۆكی عشیرەتی برادۆست، کشانەوەی خۆی لە ناو ریزەکانی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان ڕاگەیاند
2 378
ئیسرائیل مەحمود فەتائیر، فەرماندەی هێزی نوخبەی بزوتنەوەی جیهادی تیرۆر کرد، فەتائیر بەرپرسی ئاڵوگۆڕی دیلە ئیسرائیلیەکانی لای جیهادیش بوو..
2 378
نەتەانیاهۆ :
تەنها دوو شوێن لە جیهاندا هەن کە خەڵک ناتوانن لێیان بچنە دەرەوە: کۆریای باکور و غەززە.
بە سادەیی ڕێگە بە خەڵک نادرێت لە غەززە بچنە دەرەوە، وڵاتانی جیهانیش لە ڕقی ئیسرائیل دەڵێن: "نەخێر، ئێمە وەریانناگرین چونکە ئەوە هاوکاریی ئیسرائیل دەکات، غەززە چۆڵ دەبێت.
من دەپرسم: ئەی چی سەبارەت بە هاوکاریکردنی خەڵکی غەززە؟ بۆچی خاوەنی هەمان مافی سەرەتایی نین کە ملیارەها کەس لە سەرانسەری جیهاندا هەیانە ــ واتە ئازادیی هاتوچۆ و چونە دەرەوە لە غەززە
2 378
نەتانیاهۆ:
ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئیتر ئەو ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستەی جاران نییە, ئێران ئیتر ئەو ئێرانەی پێشوو نییە؛ زەبرێکی زۆر سەختیان بەرکەوتووە.
هێشتا توانایان هەیە، بەڵام سەیری مانگی ڕابردوو بکەن ــ هیچ موشەکێکیان تێ نەگرتوین.
بۆچی موشەکیان تێمان نەگرتوە؟ چونکە دەزانن دەتوانین زەبرێکی ئەوەندە بەهێزیان لێ بدەین کە پەشیمانیان بکاتەوە.
2 378
راوێژکاری فەرماندەی هێزی زەمینی سوپای پاسداران:
فیرقەی 23ی تایبەتی ئێران لە چوار مانگی ڕابردوودا 14 ئەرکی دابەزینی لەناو کوردستانی عێراق، لەوانەش هەولێر و سلێمانی ئەنجامداوە.
2 378
میدیای ئێران:
گەریلاکانی پژاک بە دوو درۆن هێرشیان کردووەتە سەر بارەگای لیوای 328ی ئەرتەش لە سنووری مەریوان و سەربازێک کوژراوە.
2 378
تەنیا لە جەنگی ئێران بنەماڵەی ترەمپ یەک ملیار دۆلاریان قازانج کردوە، بەدەر له کۆمپانیا و پڕۆژە هاوبەشەکانیان
2 378
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان گەیشتە دیمەشق و لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی دیمەشق بە پرۆتۆکۆلێکی فەرمی پێشوازی لێکرا.
2 378
ترەمپ:
هێرشهكهی سهر ئێران دهبووه گهورهترین هێرشی دوای جهنگی دووهمی جیهانی.
لهگهڵ محهمهد بن سهلمان قسهم كرد ئهو زمانی گفتوگۆ لهگهڵ ئێران به باشتر دهزانێت.
دوانیوەڕۆی ئەمرۆ دەست بە گفتوگۆکان دەکەین.
