756
ئیمامی عەلی کێیە؟!
حەزرەتی هارون چۆن بوو بۆ پێغمبەر موسا، بە حەدیسی سەحیح ئیمامی عالەم عەلی ئەو مەزنیلە بوو بۆ فەخری کائینات سڵاوی خوای گەورەی لەسەر بێت!. ئیمامی عالەم عەلی، ئامۆزا و زاوا و خەلیفەی حەزرەتی فەخری کائیناتە سڵاوی خوای لەسەر بێت!. ئیمامی عالەم عەلی ئالو بەیتی فەخری کائیناتە بە دەقی ئایەت و ئایەتی بۆ دابەزیوە لە قورئانی کەریم کە کەلامی خوایە!.
حەزرەتی ئیمامی عەلی یەکەم منداڵە کە موسڵمان بووە و تەنیا کەسێکە کە لە ناو ماڵی فەخری کائینات پەروەردە بووە و پەروەردەی وەحی بووە! چونکە فەخری کائینات خۆی پەروەردەی کردووە و پەروەردەی دەستی سەیدی عالەمە سڵاوی خوای گەورەی لەسەر بێت!. لە هەمان کاتدا پەروەردەی دەستی دایکمانە خەدیجە کە خێزانی سەیدی عالەمە سڵاوی خوای گەورەی لەسەر بێت!.
حەزرەتی ئیمامی عەلی، گەورەترین زانا بووە لە ئومەت، بە حەدیسی سەحیی شەریفی فەخری کاینات کە ئەفەرموێت:
"زاناترینیش بە دادوەری علیە".
حەزرەتی ئیمامی عەلی پاڵەوانێک بووە کە هیچ کەس نەیتوانیوە لە شمشیربازی و زۆرانبازیدا لە ئیمامی عەلی بباتەوە!، تەنانەت لە جەنگی سەفیندا داوا دەکات کە ئیمامی معاویە بێتە بەرامبەری بەیەکەوە بجەنگن رووبەروو بەڵام ئیمامی معاویە ئەڵێت هەرگیز شتی وا ناکەم!، چونکە ئیمامی عەلی شمشێر بدات لە هێستر لە ناوەراستەوە دەیکاتە دوو پارچە، ئیمامی عەلی ئەو پیاوە نیە بتوانین بەرامبەری بجەنگین!.
ئیمامی عالەم عەلی گەورەترین زانا بووە بە لوخەی عەرەبی، گەورەترینی شاعیری سەردەمی خۆی بووە!، ئەو دانەری بناغەکانی لوخە بووە وەک نحو و سەرف، وە دانەری بناغەکانی زانستی تەجوید بووە!.وە باشترین خەتیب بووە و باشترین خەلیفە بووە تەنانەت باشترین وەزیرش بووە بۆ خەلیفەکانی پێش خۆشی!. لە سەردەمی خۆیدا باشترین عابد بووە و زۆرترین عیبادەتی هەبووە، زاهیدترین مرۆڤی سەردەمی خۆی بووە و هیچ کەسیش وەک ئەو زوهدی نەبووە لە سەردەمی خۆیدا!. باشترین هاوەڵی فەخری کائینات بووە و باشترین هاورێش بووە بۆ هاوەڵانی فەخری کاینات!. وە خۆشەویسترین پیاو بووە لای رەسول اللە وە خۆشەویسترین کەسی الو بەیتی پێشکەش کردووە کە خاتوون فاتیمەیە!.
ئیمامی عەلی زاناترین کەس بووە بە سیاسەت و بەرێوەبردنی میلەت، وە شارەزاترین کەس بووە لە مامەڵەکردن لەگەڵ فیتنە!.
ئیمامی عالەم عەلی قائیدێک بووە کە اللە و رەسول اللە هەڵیبژاردووە، بە شاهیدی رەسول اللە لە حەدیسی سەحیحدا هاتووە کە اللە و رەسول اللە ئیمام عەلیان خۆشدەوێت و ئیمام عەلیش خوا و رەسول اللەی خۆشدەوێت!.
عومەری کوری خەتاب ئەفەرموێت:
پەنا بە اللە دەگرم لە کێشە و گرفتێک بێتە بەردەمان و بە عەلی چارەسەر نەکرێت!.
چونکە گەر بەو چارەسەر نەکرێت بە ئێمە هەرگیز چارەسەر ناکرێت!.
عومەری کوری خەتاب ئەڵێت:
ئەگەر عەلی نەبووایە، عومەر بە هیلاک دەچوو!.
چونکە هەندێک قەزاوەت ئەهاتە بەردەم ئیمامی عومەر، ئیلا پێویستی بە ئیمامی عەلی دەبوو بۆ یەکلاکردنەوە!.
عەبدوللەی کوری مەسعود لە بارەی ئیمامی عەلیەوە ئەفەرموێت:
زاناترین کەسە بە قەزاوەت و حوکمکردن لە نێوان خەڵیکی!.
هەڵبەتە بۆ ئەمە شاهیدی فەخری کائیناتیش هەیە سڵاوی خوای لەسەر بێت بە حەدیسی سەحیح
عومەری کوری خەتاب ئەفەرموێت:
باشترین کەسمانە لە قەزاوەت!.
عەبدوللەی کوری عەباس ئەفەرموێت:
ئەگەر شتێک لە عەلیەوە پێمان بگات فتوا بێت یان قەزاوەت، کاری پێدەکەین و خیلافی ناکەین و ناگەرێین بە دوای قسەیەکی تردا یان کەسێکی تر!.
هەرعەبدوللەی کوری عەباس ئەفەرموێت:
قاچی چەقاندبوو لە زانستندا و لە زانستەکاندا زۆر شارەزا بوو، پیاوێک بووە زۆر فەقیری خۆشدەویست وە یەکەم کەس بووە نوێژی لەگەڵ رەسول اللە کردووە، هیچ کەسمان نەدیووە وەک ئەو شارەزای جەنگ بێت و ناندەر بێت، وە شارەزاترین کەس بووە بە سوننەت!.
زەیدی کوری ئەرقەب ئەفەرموێت:
یەکەم کەس کە نوێژی کردووە لەگەڵ رەسول اللە عەلی بووە!، یەکەم کەسیش بووە لەناو منداڵان موسڵمان بووە!.
ئیمامی عەلی ئایەتی لەسەر دابەزیوە کاتێک خوای گەورە ئەفەرموێت:
(هَذَانِ خَصْمَانِ اخْتَصَمُوا فِي رَبِّهِمْ)
سورة الحج الآية 19
لە جەنگی بەدردا ئەم ئایەتە دابەزی کاتێک بەرامبەر موشریکین کەسێک هات لەگەڵی جەنگا و ئیمامی عەلی بە ئاسانی بەسەریدا زاڵ بوو و کوشتی!.
دایکە عایشە ئەفەرمویت کە لە سەحیحی موسلیمدا هاتووە:
رەسول اللە هات و عەبایەکی دابوو بەسەر شانیدا کە لە مووی رەش چینرا بوو، کە حەسەن هات خستیە ژێر عەباکەوە و حوسوێن هات خستیە ژێر عەباکەوە کە فاتمە هات خستیە ژێر عەباکەوە کە عەلی هات ئەویشی خستە ژێر عەباکەوە، ئەوجا رەسول اللە ئەو ئایەتی خوێندووە بەسەریاندا:
إِنَّمَا يُرِيدُ اللهُ لِيُذْهِبَ عَنكُمُ الرِّجْسَ أَهْلَ الْبَيْتِ وَيُطَهِّرَكُمْ تَطْهِيرًا
( الأحزاب : 33 )
#توراس #ئیدراک
21 Iyul 2024, 10:44
