739
订阅者
+124 小时
无数据7 天
-130 天
帖子存档
739
ئەو نوسینە بۆ ئەوانەیە کە ناوێرین باسی سەلەفی و وەهابی و مەنهەجی زۆرینەی خەڵکی کوردستان بکەن کە چۆن لە خزمەتی عەلمانیەت و مۆدرێرنە!! بەڵام قسە لەسەر قادری و نەقشبەندی دەکەن کە کەمترینن!! ئەزانن بۆ؟؟؟ چونکە ئەگەر قسە بکات دژایەتی سەلەفی و وەهابی!! عەوامخانەکەی کە دروست کردووە، هەمووی بەر شەق و بلۆکانی ئەدەن!!
739
هەندێک گەنجی داماو هەن، لای خەڵک لە شێوەی عەلامەن، بەس لەبەر ئەوەی لە هەندێک بابەتی علمیدا وەک عەرەبی و ئسوڵی فقه و فقهدا خوێندوویانە!!. دەبێت دەمیش بخەنە کۆمەڵێک شتانێکەوە کە جەهلی مورەکەبیان هەیە پی!!..
-جا ئەو بەناو مامۆستایانەی کە ڤیدۆی مامۆستای گەورەمان "عبداللە هەرتەلی" پۆست دەکەن و وەک تەعلیق بەکاریدەهێنن لە ئەهلی تەسەوف و ناوی قادری و نەقشبەندی دەهینن!! وەک چۆن مامۆستا هێناویەتی!!.. ئێمە رەخنەی مامۆستا ئەخینە سەرچاوانمان و قبوڵمانە!! تەنانەت قسەکانیش راستە!!..
بەڵام کێشە ئەوەیە:
پۆست کردنی ئەم ڤیدۆیە و تەعلیق لێدان لە نەقشبەندی و قادری! لە کاتێکدا زۆرینەی کورستان و ئیسلامیەکان سەلەفی و وەهابیەکانن و جەنابی ناموبارەکی ناوێرێت فزە بکات لەسەر سەلەفی و وەهابی و مەدخەلیەکان ئەگینا ئەو عەوامخانەی لەخۆی کۆکردۆتەوە هەمووی لێ هەڵدەوەشێتەوە!!.
باوانم ئەقڵیەتی وەک تۆ ناراستەوخۆ لە خزمەتی عەلمانیەت و مۆدرێرنە و فێمینیزمدایە!! ئەگەر کەمینەیەک لە قادریەکان یان نەقشبەندیەکان تاوانبار بن بە عەلمانیەتی بوون!!، سەلەفی و وەهابی و بیرکردنەوەی جەنابتان رێک لە خزمەتی عەلمانیەت و سیاسەتی مۆدێرنەدایە!!..
هەموو ئەهلی تەسەوف کۆبکەمەوە بە نیوەی ئێوە نابێت!!، یەک منداڵی قادری و نەقشبەندی بە هێندەی هەزار وەک ئێوە علمی هەیە!!، لە توراسمان شتێکی روونە مەنهەجی ئەهلی حەق و راگرتنی خەلافەت و فتوحاتەکان هەمووی ئەهلی تەسەوف بوونە!!..
-باوانم، سیاسەت و فتوحات و دژایەتی کردنی عەلمایەت بە بیرکردنەوەی عەوامخانەکەی لای تۆوە نابێت، بەو ترسنۆکیە نابێت کە بەس لەبەر راگرتنی دڵی خەڵکی رازی بی بە جەهل و عەقیدەی باتڵ کە نەوێرێت قسەی لەسەر بکەی!!، باوانم فەهمی تۆ و رێگاکانی نمونەکانی وەک تۆ رێک لە خزمەتی مۆدێرنە و عەلمانیەتە و خافڵ تۆیت!!.
#ئێدراک
739
لە جیهانی مۆدێرندا، شتێکی ئاسایە خواردن بدەنە سەگ و ئاژەڵە ماڵیەکان!!، بەڵام شتێکی ئاسای نیە خواردن و پارە بدەن بە کەسی هەژار و ئەوانەی لەسەر شەقامەکان ئەژین!.
بۆیەش زۆرێک لەم وڵاتە ئوروپایی و ئەمەریکا دەبینن، ئەوانەی لەسەر شەقامەکان ئەژین سەگێک یان پیشلەیەکان هەیە و لەگەڵ خۆیان!!، تەنانەت زۆرێکیان هونەرمەندن لە وێنە دروست کردن و ئەوانە ئەفرۆشن!.
بەڵام ئەزانن بۆچی پیشلەیەک یان سەگێکیان پێیە؟!، چونکە زۆرێک لەو گەشتیارە و خەڵکانەی ئەبنە موشتەری لەبەر خاتری ئەوەیە پارە بداتە خاوەن ئاژەڵەکە و تا ئاژەڵەکە بەخێو بکات، لەگەڵ ئەوەشدا ئەمە سەرنجی خەڵک ڕادەکێشێت و کۆمەڵێک هەن ئەوەستن بە دیار خاوەن ئاژەڵەکەوە بە هۆی بوونی ئاژەڵەکە و یاری لەگەڵ دەکەن!!.
بەهرە و روحی مرۆڤ لە جیهانی مۆدێرندا بەروارد بە ئاژەڵەکان هیچ بەهایەکان نیە!!
#ئێدراک #توراس
Telegram: https://t.me/Turase
739
تا ئەو شوێنە نەرمونیانی دەنوێنێن، کە شعور هەبێت بەرامبەر بەو نەرمونیانیە!.
کە هەڵگرانی حەقی موتڵەق هەن و هەڵگری توراسیەتن، دەرهاویشتەی ئەوەیان نابێت هەرگیز کە حەداسەت ئەیەوێت!. مەفهومی ئازاد و سەربەستی لە چوارچێوەی بنەماکانماندا نیە!.
بانگەشەکانیشمان تەنیا بۆ ئەوانەیە کە شعور دەکەن و مەجلیسە علمیەکانیش لە پێناو ئاراستەکردنی شعورەکانە!.
وەک چۆن ئاراستەکردنی شعورەکان بە پێویست دەبینن و لە چوارچێوەی بنەماکاندا ئەیدۆزینەوە!، بە هەمان شێوازیش شکاندن و بریندار کردنی فکر و بنەماکانی بەرامبەر لە چوارچێوەی بنەماکانماندا هەیە!، تەنانەت بە پێویست دەبینرێت بۆ ئەوانەی کە نوقمن لە تاریکی و بێشعوری!.
گومان لەوەدا نیە کە دەبێت هەڵوێست و جوڵەکان لە چوارچێوەی مەفهومی توراسیەتدا خۆی بدۆزێتەوە نەک لە مەفهومی حەداسەدات!، گەر گەیاندنی مەفهومێکی توراسی لەسەر رێگاکان حەداسیەدا خۆی بدۆزێتەوە، گومان لە تەناقوز و لاوازیدا نیە!!.
شتێکیش بوونی نیە بەناوی یەکگرتن و کۆکردنەوە و برایەتی لە چوارچێوەی بنەمایی جیاواز و تێگەیشتنی جیاواز لە ئەسل!، بۆیە قوربانی دان و ڕێژە قوربانیەکان لە هەردوو لادا، هیچ گرینگیەکی نیە!!، چونکە مانەوە و درێژکردنەوەی کێشەکان لە پێناو کەمکردنەوەی قوربانی لای ئێمە ئەسڵ نیە!، بەڵکو ئەسڵ لای ئێمە سەنتەرکردنی ئیرادەی موتڵەقە و حەقی موتڵەقە، مانەوە و نەمان هیچ بەهایەکی نیە کە حەداسیەکان هەموو شتێک دەکەن بۆ مانەوەیان!!.
#ئیدراک #توراس
تیلیگرام: https://t.me/Turase
739
+1
ئەوەی بۆت دەمێنێتەوە لە جیهانی مۆدێرنەدا تەنیا مشتێکە لە خۆڵەمێشی ئارەزووەکانت، کە خۆی لەوەدا دەبینێتەوە مرۆڤ تێیدا سەنتەر بێت!. ئەمەش لە ئەنجامی هەبوونی ئەم فەهمە مۆدێرنەیە کە بەهاکان هەموو ئەشکێنێت و کۆتایی بە سەنتەر بوونی "خوا" ئەهێنێت لەناو کۆمەڵگادا!. ئەمە جیهانێکە کە تێیدا شتێک بوونی نیە بەناوی فەزیڵەت و هەوڵدانی تاک بۆ بەدەستهێنانی فەزیڵەت، بەڵکو تەنها جەنگێکە کە بۆ تێرکردنی ئارەزووەکان و بەتاڵکردنەوەی خەریزەکانە لە فۆرمێکدا کە تەنها ئیرادەی مرۆڤ سەنتەرە و "خوا" تێیدا ونە!.
لێرەوە ئەم دەروازەیە دەکرێتەوە کە بەها و فەزیڵەت ڕادەماڵێت، هەموو پسیارە وجودیەکان لە گۆشەیەکی بێمانای و فەرامۆشکراودا بەجێدەهێڵێت!.
زمانی جیهانی مۆدێرنە لە وڵامی ئەم پسیارانەی دەربارەی وەزیفەی مرۆڤ و رۆیشتنی بەرەو تاریکی و هۆکاری مانەوەی، زمانەکە طەطەڵە دەکات و ناتوانێت ڕستەیەکی مانادار ببەخشێت بە مرۆڤ تا بتوانێت رێژەیش قەناعەت بکات!.
#ئیدراک #توراس
تیلیگرام: https://t.me/Turase
739
ئیمامی مالیک، لە ١٧٩ی هیجری وەفاتی کرد... ڕەحمەتی خوای لێ بێت!!
کۆتا ئیمام لەناو ٣ جیلەکەی سەلەفی ساڵح ئیمام مالیکە!!
واتە تەنها ئیمامی گەورە ابو حەنیفە و ئیمامی مالیک لەناو سەلەفی ساڵحن!!.
#ئەهلی_سوننە
تیلیگرام: https://t.me/Turase
739
رۆشنطرەکانی کوردستان ..
گەر ویستان پاشەرۆی پوچگەرای و بێمانایی و خەیاڵی حوشترەکەکان بدۆزنەوە، هەڵسن بە خوێندنەوەی کتێبەکانی رۆشنطرەکانی کوردستان وەکو: بەختیار و شێزارد و نمونەکانی ئەوان!.
ئەوان ئەنوسن زیاتر لە باڵای خۆیان، ئەوان ئەیانەوێت پاشەرۆکانیان لە جێگایی توالێت فرێبدەنە سەر لاپەرەکان، چونکە تۆیەکی کورد کە نوقمی لە نەقس و بەتاڵی لە پێداویستیەکانی روح، ئەوان بە تۆ نیشان ئەدەن کە مێژووی کورد چەندە جێگایی بێهیوایە و چەندە تاکی کورد بچوكە!.
لێرەوە تۆ ئەخەنە ئەو دیوی پەردەکەوە کە پوچگەرایی و خەیاڵی حوشترەکان دەست پێدەکات!. ئەوان ئەیانەوێت تۆ پاشەرۆکانی ئەو بە پارە بکرێت، بۆیەش بۆتۆ ئەنوسن:
دانیشتن لە قاوەخانیەک لەگەڵ یار یان چاوەڕوانی یار سیخناخە لە چێژی بێکۆتا!!.
ئەزانن تۆیەک کە نوقمی لە بەتاڵی بە چ سەرابێک و وشەیەکی بێمانا وا لە تۆ بکەن کە پاشەرۆکانیان بکرێت!!!.
-رۆشنطرەکانی کوردستان خودی خۆیان، جاهیلیەتی هەموو سەدەکانی رابردوویان کۆکردۆتەوە و ئەیبخەشنەوە لە چوارچێوەی هەندێک وشەی رازەوە کە هیچ ناچیتەوە سەر مانا راستیەکەی خۆی!، چونکە ئەوان لە راستیدا خاوەن هیچ بیروبروایەک نین و بەتاڵن و بێبەهایی ئەبەخشنەوە!، هەموو چێژی ئەوان ئاراستەی یەک لوتکەیە ئەویش فرێدانی ئۆرگازمە لەتاو جەهل و بەتاڵی خۆیان!.
#ئیدراک
تیلیگرام: https://t.me/Turase
739
گەردوون هیچ بەهایەکی نابێت!، ئەگەر پابەندی ئیرادەیەکی موتڵەق نەبێت!، هیچ مانایەکیش بوونی نیە و مەخلوق نیە جگە لە کەشفی مانای ئەزەلی نەبێت!، هیچ وجودێک غەیری موتڵەق نیە، گەر دەرهاویشتەی موتڵەق نەبێت!.
#ئیدراک #توراس
تیلیگرام:
https://t.me/Turase
739
حیکمەتی ڕاستەقینە ئەوکاتە دێت!، کە تێدەگەین چەندە کەم تێدەگەین لە ژیان و خۆمان و جیهانی دەوروبەرمان!.
-سۆکرات-
#ئیدراک #توراس
تیلیگرام: https://t.me/Turase
739
بەراستی تێناگەم، بە چ رێگایەکی گەمژانەدا رۆیشتووی تا بگەیتە بریارێک کە لەگەڵ ئەم جیهانە مۆدێرنە و خیلافەکانی ئەم جیهانە دڵ نەرم بیت و برایەتی بکەیت؟!
لە کاتێکدا بە هەموو هێزیانەوە هەوڵ ئەدەن سەرت پان بکەنەوە بە وەهمی دڵ نەرمی و برایەتی؟!
من گومانم لە هەبوونی ئەقڵی تۆ هەیە کە ئەم جەنگە روح تێیدا مردووە و جیهانێکە کە لە ئەسڵەوە هەبوونی گوناحە، تۆش بانگەشەی دڵ نەرمی و روح و برایەتی تێدا ئەکەیت؟!
#ئیدراک
739
بەراستی نازانم من بگریەم بۆ جاهیلیەتی بەناو مەلا یان پێبکەنم بە ئەقڵی؟!
بەناو مەلایەک ئیلزام بکرێت و ناجار بکرێت لەلایان منداڵێکی جاهیلی تیکتۆک تا باسی عەقیدەیەک بکات کە هی عەوام و ناو خەڵکی ئاسایی نیە، دواتریش قسەکانی رێک پێچەوانەی ئەهلی سوننە بێت و جەهلی مورەکەبی هەبێت لە عەقیدە ئەهلی سوننە!!..
بەراستی جێگای پسیارە کە کۆمەڵگایی کوردی بۆچی ئەوها وێران بووە؟؟ بۆچی ئەوها نوقمی جاهیلیەت بووە؟؟ بەراستی ئەو کەسانەی عەوام ئاراستە دەکەن و نوخبەن بەم شێوازە وەک مەلا سۆران جاهیل بن و نەتوانن لە ئیلزام خۆیان نەجات بدات و بکەونە ژێر دەستی عەوامێک!!! ئەمە ئەو کەسە بێت خەڵک شوێنی بکەوێت؟؟ دەبێت شوێنکەوتوانی چۆن بن؟؟؟
یانی بەناو مەلایەک ئەوها گەمژە بێت بلێت خوا جسمی هەیە و دەست و قاچ و جولەی هەیە و جاوی هەیە جا تخوا ئەمە لەگەڵ مەسیحی و پتپەرستەکان جیاوازی چیە؟؟ زەلامێک بچوکترین کتیبی عەقیدەی ئەهلی سوننەی خوێندبی ئەزانیت (لَيْسَ كَمِثْلِهِ شَيْءَ) شَيْءَ بە مانای وجود دێت و ئەڵێت خوا هیچ لەو وجودانە نیە کە مێشکمانە یان خاریجی مێشکمان.. هەرچەندە ئەوە لیرە باسی رەدی قسەکانی نیە!! بەڵکو داخی دڵی گەنجێکە بۆ کۆمەڵگاکەی کە ئەوها خەڵک و بەناو مەلا دەبینیت جەهلی مورەکەبیان هەیە!! بەراستی خەڵکی داماون!!!
بەراستی جێگایی ئەوەیە بۆ ئەو عەوامخانەیە بێتاقەت بی کە چۆن شوێن عەتف و هەستەکانیان کەوتوون و جاهیلن بە تەواویی ماددە مەعریفیەکان!...
دیقەت بدەن ئەوە بەرهەمی عەقیدەی وەهابی و سەلەفیەتە کە چەندین ساڵە ئەم خەڵکە داماوە چۆن گێژ کردووە!! بەناو مەلای جاهیلی ئەوهای پەروردە کردووە!!
#ئیدراک
739
هیچ شتێک بە هێندەی نوسین چاوەڕوانی ئەوەی لێناکەم کە بەتاڵم بکاتەوە، یارمەتیم بدا هەناسەی زیاتر بدەم و وشە قەتیس کراوەکان لە قورگم نەمێنەوە!، بەڵام ئەم کاتە هەست بە کارەساتێک دەکەم کە لە ناوەوەم کە ئیتر تاقەتی ئەوەم نەمێنیت وەسفی ناوەوەم بکەم و ئەم ژوورانەی کە لە ناوەوەم سیخناخن لە وشە، بەتاڵیان بکەمەوە و لە تاقەتی نوسین بکەوم!. لە حەقیقەتدا هەموو نوسینەکان تۆ دەگەیەنن تەنها بە یەک حەقیقەت و پەیام و هیچ شتێکی نوێی هەڵنەگرتووە!!
بەڵکو ئەمە رێکردنی ئیمەیە لەم ژیانە، کە لە دوای هەر بەتاڵ بوونەوەیەک لە نوسین بە هۆی رێکردنمان و بەرکەوتنی شتانێکی دونارە، دوبارەوە پر دەبینەوە و وشە قەتیس کراوەکان کە نامۆن بەم جیهانە تازەیە، لە تێکستێکدا بە رێگایەکی جیاواز ئەیگەینن و فرێی ئەدەینەوە دەرەوە!!.
739
ئەم مەفهومەی کە کاریگەری هەیە بەسەر تاکەوە و تەواوی کۆمەڵگاکانی داگیر کردووە، کە هێزی تاک ئەدۆزێتەوە لەوەی کە خاوەن ئیشێک پاک و خاوێن ئاست بەرز بیت بە فەهمی کۆمەڵگا و پارەیەکی باش و ژیانێکی کوالێتی بی!.
لەم رێگایەوە ئەیەوێت نیشانی بدا و فێرت بکات کە هیچ شتێک بەهای نیە جگە لە ماددە و کوالێتی کە ئەمەش هەڵدەستێت بە تێکدانی بەهای ئەو شتانەی کە بە راستەقینەی خاوەن بەهان لە ئەزەلەوە، بە تەواوەتی بەهای کەسایەتی و مەراتبی فکر و علم ئەشکێنێت!.
بێبەهاترین و بێماناترین شتەکان ئەکاتە سەنتەر بۆ ئاراستە کردنی تاک!. ئەم مەفهومە بەوەندەوە ناوەستێت!، بەڵکو هاوسەنگی تەواوی کۆمەڵگاکە تێکدەدات و یەکگرتن و پەیوەست بوونی روحەکان لەنێوان تاکەکان بەتەواوەتی هەڵدەوەشێنێتەوە، چونکە حەقیقەتەن نیشانی دەدات کە ئەوانەی لەم دونیایە ماددیەدا خاوەن کەمیەتی بن یەکسەر یەکسانە بە نەبوونی گرینگی کەسایەتی و کەسایەتیکی لاواز، ئەگەرچی خاوەن علم و مەراتبی بەرزی روحی بێت!.
دین لەو تاکەدا ئەکەوێتە ژێر کاریگەری ئەم مەفهومە و هەموو ئەم مانا و بەهایانەی کە ئەبەخشێت بە روح تەنها لە چوارچێوەی تێکست و زاهیری دا ئەمێنێتەوە و واقیعەن و حەقیقەتن هیچ کاریگەریەک لە خۆ ناگرێت بەسەر تاکەکەوە!.
#ئیدراک #توراس
تیلیگرام: https://t.me/Turase
739
ئەگەر پیاوێک بەردەوام هەوڵی باشی بدات!، بەدڵنیاییەوە لەناو ئەو ژمارە زۆرەی کە باش نین، دێتە وێرانکاری!!. لێرەوە شازادەیەک کە دەیەوێت دەسەڵاتەکەی بپارێزێت، دەبێت فێربێت چۆن باش نەبێت!!، وە ئەم زانستە بەکاربهێنێت!، یان خۆی لە بەکارهێنانی بپارێزێت کە پێویستی نیە!! وە بەکاریبهێنێت کە پێویست بوو!.
💬-Niccolò Machiavelli-💬
#ئیدراک #توراس
تیلیگرام: https://t.me/Turase
739
السلام علیکم... ئەزیزانم سبەی شەو دەرسەکانی مامۆستا محمد رازی دەستپێدەکاتەوە هی شەرحی عەقیدەی "هداية المريد لجوهرة التوحيد".. هەر برایەک و خوشکێک حەز دەکات ئەتوانێت سبەی شەو ئامادە بێت سەعات ٩ بە کاتی کوردستان لەم گروپەی خوارەوە هی توراسیەت...لەوێدا راستەوخۆ مامۆستا دەرسەکان شەرح دەکات
https://t.me/Turaseat
