uz
Feedback
وحدوي

وحدوي

Kanalga Telegram’da o‘tish

دەروازیەک لە دەروازەکان

Ko'proq ko'rsatish
739
Obunachilar
Ma'lumot yo'q24 soatlar
Ma'lumot yo'q7 kun
+430 kun
Postlar arxiv
بوونی جیهانی مۆدێرن، وەک خودی نەزانی و هەموو ئەو شتانەی کە سنوورداربوون واتای دەکاتەوە و دەیگەینێت، تەنیا نەرێنیە!!. تەنها لە
بوونی جیهانی مۆدێرن، وەک خودی نەزانی و هەموو ئەو شتانەی کە سنوورداربوون واتای دەکاتەوە و دەیگەینێت، تەنیا نەرێنیە!!. تەنها لە ڕێگەی ئینکاری حەقیقەتی نەریتی(ڕەسەنایەتی- توراسی) و سەروو مرۆییەوە هاتۆتە ئاراوە!. شێخی گەورەم حەزرەتی -ڕێنی گوینۆن- The Crisis of the Modern World #توراس #ئیدراک  تیلیگرام: https://t.me/Turase

ئەو بۆشاییەی لە تەنهایدا ئەتگرێتە خۆی هەمیشە لە واقیعێکدا ئەخولێتەوە کە دەستێک تۆ ڕادەکێشێت بەرەو حەقیقەتێکی قورس و دەستەکەی
ئەو بۆشاییەی لە تەنهایدا ئەتگرێتە خۆی هەمیشە لە واقیعێکدا ئەخولێتەوە کە دەستێک تۆ ڕادەکێشێت بەرەو حەقیقەتێکی قورس و دەستەکەی تریش نوقمی خەیاڵی جوان بووە، قاچێکیش لەناو پوچگەرایدا نوقمە و قاچەکەی تریش هەوڵی رزگارکردنی ئەوی تریان ئەدات!. هەندێک کات مانا ئەبەخشێتە هەموو بێمانایەکان و هەندێک کاتیش هەموو مانادارەکانی ژیان گلەیت لێ دەکەن لە ناخی تۆدا کە فەرامۆشت کردوون یان بە بێمانا سەیرت کردوون!. ئەوە وەک جەنگێکی وجودی دەمێنیتەوە لەناوەوەدا لەم مەیدانەی کە چۆڵە و هیچ دەنگە دەنگێک و کێشەکەی تیدا نیە!، ئا ئەوەیە ئەسڵی کێشەکە!. #ئیدراک

ئەزیزان شەرحی "هداية المريد لجوهرة التوحيد للإمام اللقاني" ئێستا لە یوتوب لەبەردەستە لە ماوەی ئەم مانگە هەموو دەرسەکانی "الال
ئەزیزان شەرحی "هداية المريد لجوهرة التوحيد للإمام اللقاني" ئێستا لە یوتوب لەبەردەستە لە ماوەی ئەم مانگە هەموو دەرسەکانی "الالهیات" بە ئیزنی خوا ئەیخەمە یوتوب کە ٣٩ دەرسن و ئێستاش ١٣ دەرسی تێدایە!. ئەم کتێبە شەرحێکی زۆرە وەک ئەوانەی تر پوخت نیە و چروپرە!، ئەگەر خوا ئیزن بدا لەم مانگەدا هەر ٣٩ دەرسەکە ئەخەمە یوتوب!، دوای ئەوەش بەشی "النبوات و السمعیات"، هەڵبەتە جاری ئەم دوو بەشە تەواو نەبووە!. لینکی ئەلبومەکە یوتوب: https://youtube.com/playlist?list=PLslAizhLIdBhhHq_eN-0o_DF-8rKCq5oc&si=EQpz9thXVMThW_Zn لینکی کتێب: https://archive.org/details/sadekamine507_gmail_201903

وەک دیارە وڵامە راستەکە هەڵبژاردەی دووەمە!، کە گەردوون و وجودی گۆراوەکانە!. قورئان و حەدیس ناتوانن ببنە بەڵگە بۆ بوونی خوا، بەڵکو دین خوا بە تۆ ئەناسێنێت نەک بوونی خوا بۆ تۆ بسەلمێنێت!. ئەمە یاسایەکی مەنتقیە کە هەموو گۆراوێک پێویستی بە هۆکارێکی غەیری خۆی هەیە، گەردوونیش گۆراوە کەواتە پێویستی بە وجودێک غەیری خۆی هەیە!، ئەگینا توشی تەسەسول دەبین و ئەوەش نابێت و محاڵە!. هەڵبەتە لە کتێبە عەقیدەیکان جوان ئەوانە باس کراوە و لێرەش ٢ کتێبی عەقیدەی باشم بە زمانی کوردی پین کردووە!. وجودی خوا و سەلماندنی دین و ئەوانەی هەمووی بە وردی باس کراوە.. ئەگەر ویستان بگەرێنەوە سەری!.

هیوام وایە هەمووتان باشدار بن، لە کۆتایدا بە ئیزنی خوا خۆم وڵامەکەی ئەدەمەوە...

کام لەمانە بەڵگەیە لەسەر بوونی خوا؟!
Anonymous voting

موسڵمانە مۆدێرنەکان بە جۆرێک نوقمی ژەهراوی مۆدێرنە و زانستی سەردەم بوونە، کە گەیشتۆتە ئەو ڕادەیەی دینەکەی خۆی بە پێوەری زانست
موسڵمانە مۆدێرنەکان بە جۆرێک نوقمی ژەهراوی مۆدێرنە و زانستی سەردەم بوونە، کە گەیشتۆتە ئەو ڕادەیەی دینەکەی خۆی بە پێوەری زانستێکی رێژەیی بسەلمێنێت یان زانستەکە بهێنی یان سەردەمی ئێستا بهێنی بەم فەهمەوە لە دەقی قورئان و حەدیس تێبگات!. سەرەرای ئەمەش هەموو علومە ئەقڵیەکان ئەخاتە ناو تەنەکەی خۆڵ و فەهمی توراسیش بە جاهیلی سەیر دەکات!. تەنازولی تەواو لەو فەهمانە دەکات کە لە توراسەدا هەبوونە و تەئویلی مۆدێرنانە بۆ دینەکەی ئەکات!. وا ئەزانێت ئەبیت دین لەگەڵ واقیعیدا بگونجێنن لە کاتێکدا دەبێت واقیع بگۆرن و بگونجێنن لەگەڵ دین!. ئەوان کە هەڵدەستن دژی علمەکانی مەنتق و حوکمە ئەقلیەکان دەبن بەو فەهمەی کە ئەوان پێشکەوتوون!، نازانن بەم کارەی کە ئەوان دەیکەن هەموو حەقیقەتێک ئەکەنە رێژەی و راستی دینەکەی و بوونی خواش ئەکەنە رێژەی و هیچ شتێکی بە یەقینی نامێنێت!. ‎#ئیدراک ‎#توراس تیلیگرام: t.me/Turase‎

یەکێک لە گەورەترین نەخۆشیەکانی دڵ ئەوەیە کە دڵخۆشبوون بە بۆچوونی خۆی و ڕەتکردنەوەی ڕاستییەکان!. -ئیمامی گەورەی ئەهلی سوننە غە
یەکێک لە گەورەترین نەخۆشیەکانی دڵ ئەوەیە کە دڵخۆشبوون بە بۆچوونی خۆی و ڕەتکردنەوەی ڕاستییەکان!. -ئیمامی گەورەی ئەهلی سوننە غەزالی- #حجة_الإسلام #توراس #غەزالی تیلیگرام: https://t.me/Turase

ئێوە بە گەورەی خۆتان لەمن ببورن کە بە تورەی و هەندێک وشەی نەشیاو ئەلێم!. بەڵام بۆ ئەو زەلامە وا پێویست دەکات..

11.71 MB

اللهم صلِّ صلاةً كاملةً، وسلِّم سلاماً تاماً على سيدنا مُحمَّد الذي تنحلُّ به العُقَد، وتنفرج به الكُرَب، وتُقضَى به الحوائج، وتُنال به الرغائب وحُسن الخواتيم، ويُستسقَى الغَمام بوجههِ الكريم، وعلى آله وصحبه، في كل لمحةٍ ونفس بعدد كل معلومٍ لك.

تا زیاتر هەوڵی ئیستغلالکردنی مادە بدەن!، زیاتر بوونەتە کۆیلەی مادە!، بەم شێوەیە خۆیان مەحکوم دەکەن بە بەردەوامی زیادبوونی ورو
تا زیاتر هەوڵی ئیستغلالکردنی مادە بدەن!، زیاتر بوونەتە کۆیلەی مادە!، بەم شێوەیە خۆیان مەحکوم دەکەن بە بەردەوامی زیادبوونی وروژاندن بەبێ حوکم و ئامانج!، کە پەرشوبڵاوەیەکەی لەم جەندەیەتیە(فرەیی) پاکەدا دەبێتە هۆی هەڵوەشاندنەوەی کۆتایەکەی!!. شێخی گەورەم حەزرەتی -ڕێنی گوینۆن- The Crisis of the Modern World #توراس #ئیدراک تیلیگرام: https://t.me/Turase

شارستانیەتی 'مۆدێرن' نابێت وەک شارستانیەتێکی 'چالاک' سەیر بکرێت!، بەڵکو دەبێت وەک شارستانیەتێکی مرۆڤی بێ ئارام و نەخۆشی دەمار
شارستانیەتی 'مۆدێرن' نابێت وەک شارستانیەتێکی 'چالاک' سەیر بکرێت!، بەڵکو دەبێت وەک شارستانیەتێکی مرۆڤی بێ ئارام و نەخۆشی دەمارەکان سەیر بکرێت!. وەک قەرەبووەیەک وایە لە دوای کار کە تەنها بەرهەمی بێهودەی و درەندەی دەبێت!. مرۆڤی 'مۆدێرن'، لە ڕاستیدا، ئەو بیرەوەری و بێدەنگییە کلاسیکە ناناسێت کە ڕێگەت پێدەدات بۆ ئەوەی بگەڕێیتەوە بۆ خۆت و خۆت بدۆزیتەوە!!. نەخێر، 'مۆدێرنە' تەنیا 'سەرقاڵکردن' دەزانێت (سەرقاڵکردن بە واتای 'پەرشوبڵاوی')، بەدوای هەستەکاندا دەگەڕێت!!، گرژییە نوێیەکان!!، هاندەری نوێ!!، وەک زۆرێک لە ماددە هۆشبەرە دەروونییەکان!!. هەموو شتێک، تا لە خۆی ڕزگاری بێت!!، هەموو شتێک، تا خۆی بە تەنیا لەگەڵ خۆیدا نەبینێتەوە!، لە دەنگەدەنگی جیهانی دەرەوە!!. -جولیۆس ئیڤۆلا- #ئیدراک #توراس تیلیگرام: https://t.me/Turase

3.57 MB

بەشدار بن... پسیارەکە ئاسانە😁 ئادەی ئەوانەی تازە کەلام ئەخوێنن بزانم چی هەڵدەبژێرن.....عەیبە نەیزانن ها😒

لەم ڤیدیۆیەدا وڵامی ئەو پسیارەی تێدایە ئەوەی لێی تێبگات... خۆشم لە کۆتایدا بە کورتی روونی دەکەمەوە!.

ئایە خوا ئەتوانێت دوو دژ بەیەک کۆبکاتەوە یان خۆی بکوژێت ؟!
Anonymous voting

ماددە لە بنەڕەتدا فرەیی و دابەشبوونە، ئەمەش جا بە تێپەڕبوون بگوترێ، هۆکارێکە بۆ ئەوەی هەموو ئەو شتانەی لە ماددە سەرچاوە دەگرن
ماددە لە بنەڕەتدا فرەیی و دابەشبوونە، ئەمەش جا بە تێپەڕبوون بگوترێ، هۆکارێکە بۆ ئەوەی هەموو ئەو شتانەی لە ماددە سەرچاوە دەگرن!، تەنیا دەتوانن ململانێ و هەموو جۆرە ململانێیەک لە نێوان گەلان و لە نێوان تاکەکاندا لەدایک بکەن!. تا مرۆڤ قووڵتر نوقم بێت لە ماددەدا، توخمەکانی دابەشبوون و دژایەتی زیاتر هێز و مەودایان دەست دەکەوێت!. وە لە لایەکی دیکەوە، تا مرۆڤ زیاتر بەرەو ڕۆحانیەتێکی پاک بەرزبێتەوە!، نزیکتر دەبێتەوە لەو "یەکێتییە" کە تەنیا بە هۆشیاریی بنەما گەردوونیەکان بە تەواوی دەتوانرێت بەدیبهێنرێت!. شێخی گەورەم حەزرەتی -ڕێنی گوینۆن- The Crisis of the Modern World #توراس #ئیدراک تیلیگرام: https://t.me/Turase

لە دۆخی دەروونی دیدگای مۆدێرن ئایین کەمترین دەکرێت!، واتە دەکرێتە بۆ شتێک کە لە لایەکدا بمێنێتەوە!... شتێک کە خاڵی بێت لە هیچ
لە دۆخی دەروونی دیدگای مۆدێرن ئایین کەمترین دەکرێت!، واتە دەکرێتە بۆ شتێک کە لە لایەکدا بمێنێتەوە!... شتێک کە خاڵی بێت لە هیچ کاریگەرییەکی ڕاستەقینە لەسەر باقی بوون!. هەروەها هاوچەرخی ئاینی مۆدێرن لە بنەڕەتدا لە ڕوانگەی عەقیدەیەوە لە جەهلێکی تەواودایە!. ئاین بۆ زۆرێک لە خەڵکی مۆدێرن ئێستا ڕۆژانەیەکە تەنها بابەتی ئەنجامدانە، لە داب و نەریت و لە ڕۆتین!، پێویست نیە تێبگەن!!. موجەرەت بەکاری دەهێنن بۆ پاراستنیان لە نیگەرانیەکانی ژیانی رۆژانەیان!. شێخی گەورەم حەزرەتی -ڕێنی گوینۆن- The Crisis of the Modern World #توراس #ئیدراک تیلیگرام: https://t.me/Turase