738
Підписники
Немає даних24 години
Немає даних7 днів
+130 днів
Архів дописів
739
موسڵمانە مۆدێرنەکان بە جۆرێک نوقمی ژەهراوی مۆدێرنە و زانستی سەردەم بوونە، کە گەیشتۆتە ئەو ڕادەیەی دینەکەی خۆی بە پێوەری زانستێکی رێژەیی بسەلمێنێت یان زانستەکە بهێنی یان سەردەمی ئێستا بهێنی بەم فەهمەوە لە دەقی قورئان و حەدیس تێبگات!. سەرەرای ئەمەش هەموو علومە ئەقڵیەکان ئەخاتە ناو تەنەکەی خۆڵ و فەهمی توراسیش بە جاهیلی سەیر دەکات!. تەنازولی تەواو لەو فەهمانە دەکات کە لە توراسەدا هەبوونە و تەئویلی مۆدێرنانە بۆ دینەکەی ئەکات!.
وا ئەزانێت ئەبیت دین لەگەڵ واقیعیدا بگونجێنن لە کاتێکدا دەبێت واقیع بگۆرن و بگونجێنن لەگەڵ دین!.
ئەوان کە هەڵدەستن دژی علمەکانی مەنتق و حوکمە ئەقلیەکان دەبن بەو فەهمەی کە ئەوان پێشکەوتوون!، نازانن بەم کارەی کە ئەوان دەیکەن هەموو حەقیقەتێک ئەکەنە رێژەی و راستی دینەکەی و بوونی خواش ئەکەنە رێژەی و هیچ شتێکی بە یەقینی نامێنێت!.
#ئیدراک #توراس
تیلیگرام: t.me/Turase
739
یەکێک لە گەورەترین نەخۆشیەکانی دڵ ئەوەیە کە دڵخۆشبوون بە بۆچوونی خۆی و ڕەتکردنەوەی ڕاستییەکان!.
-ئیمامی گەورەی ئەهلی سوننە غەزالی-
#حجة_الإسلام #توراس #غەزالی
تیلیگرام:
https://t.me/Turase
739
ئێوە بە گەورەی خۆتان لەمن ببورن کە بە تورەی و هەندێک وشەی نەشیاو ئەلێم!.
بەڵام بۆ ئەو زەلامە وا پێویست دەکات..
739
اللهم صلِّ صلاةً كاملةً، وسلِّم سلاماً تاماً على سيدنا مُحمَّد الذي تنحلُّ به العُقَد، وتنفرج به الكُرَب، وتُقضَى به الحوائج، وتُنال به الرغائب وحُسن الخواتيم، ويُستسقَى الغَمام بوجههِ الكريم، وعلى آله وصحبه، في كل لمحةٍ ونفس بعدد كل معلومٍ لك.
739
تا زیاتر هەوڵی ئیستغلالکردنی مادە بدەن!، زیاتر بوونەتە کۆیلەی مادە!، بەم شێوەیە خۆیان مەحکوم دەکەن بە بەردەوامی زیادبوونی وروژاندن بەبێ حوکم و ئامانج!، کە پەرشوبڵاوەیەکەی لەم جەندەیەتیە(فرەیی) پاکەدا دەبێتە هۆی هەڵوەشاندنەوەی کۆتایەکەی!!.
شێخی گەورەم حەزرەتی -ڕێنی گوینۆن-
The Crisis of the Modern World
#توراس #ئیدراک تیلیگرام: https://t.me/Turase
739
شارستانیەتی 'مۆدێرن' نابێت وەک شارستانیەتێکی 'چالاک' سەیر بکرێت!، بەڵکو دەبێت وەک شارستانیەتێکی مرۆڤی بێ ئارام و نەخۆشی دەمارەکان سەیر بکرێت!. وەک قەرەبووەیەک وایە لە دوای کار کە تەنها بەرهەمی بێهودەی و درەندەی دەبێت!.
مرۆڤی 'مۆدێرن'، لە ڕاستیدا، ئەو بیرەوەری و بێدەنگییە کلاسیکە ناناسێت کە ڕێگەت پێدەدات بۆ ئەوەی بگەڕێیتەوە بۆ خۆت و خۆت بدۆزیتەوە!!.
نەخێر، 'مۆدێرنە' تەنیا 'سەرقاڵکردن' دەزانێت (سەرقاڵکردن بە واتای 'پەرشوبڵاوی')، بەدوای هەستەکاندا دەگەڕێت!!، گرژییە نوێیەکان!!، هاندەری نوێ!!، وەک زۆرێک لە ماددە هۆشبەرە دەروونییەکان!!. هەموو شتێک، تا لە خۆی ڕزگاری بێت!!، هەموو شتێک، تا خۆی بە تەنیا لەگەڵ خۆیدا نەبینێتەوە!، لە دەنگەدەنگی جیهانی دەرەوە!!.
-جولیۆس ئیڤۆلا- #ئیدراک #توراس
تیلیگرام: https://t.me/Turase
739
بەشدار بن... پسیارەکە ئاسانە😁 ئادەی ئەوانەی تازە کەلام ئەخوێنن بزانم چی هەڵدەبژێرن.....عەیبە نەیزانن ها😒
739
لەم ڤیدیۆیەدا وڵامی ئەو پسیارەی تێدایە ئەوەی لێی تێبگات... خۆشم لە کۆتایدا بە کورتی روونی دەکەمەوە!.
739
ماددە لە بنەڕەتدا فرەیی و دابەشبوونە، ئەمەش جا بە تێپەڕبوون بگوترێ، هۆکارێکە بۆ ئەوەی هەموو ئەو شتانەی لە ماددە سەرچاوە دەگرن!، تەنیا دەتوانن ململانێ و هەموو جۆرە ململانێیەک لە نێوان گەلان و لە نێوان تاکەکاندا لەدایک بکەن!. تا مرۆڤ قووڵتر نوقم بێت لە ماددەدا، توخمەکانی دابەشبوون و دژایەتی زیاتر هێز و مەودایان دەست دەکەوێت!. وە لە لایەکی دیکەوە، تا مرۆڤ زیاتر بەرەو ڕۆحانیەتێکی پاک بەرزبێتەوە!، نزیکتر دەبێتەوە لەو "یەکێتییە" کە تەنیا بە هۆشیاریی بنەما گەردوونیەکان بە تەواوی دەتوانرێت بەدیبهێنرێت!.
شێخی گەورەم حەزرەتی -ڕێنی گوینۆن-
The Crisis of the Modern World
#توراس #ئیدراک تیلیگرام: https://t.me/Turase
739
لە دۆخی دەروونی دیدگای مۆدێرن ئایین کەمترین دەکرێت!، واتە دەکرێتە بۆ شتێک کە لە لایەکدا بمێنێتەوە!... شتێک کە خاڵی بێت لە هیچ کاریگەرییەکی ڕاستەقینە لەسەر باقی بوون!. هەروەها هاوچەرخی ئاینی مۆدێرن لە بنەڕەتدا لە ڕوانگەی عەقیدەیەوە لە جەهلێکی تەواودایە!. ئاین بۆ زۆرێک لە خەڵکی مۆدێرن ئێستا ڕۆژانەیەکە تەنها بابەتی ئەنجامدانە، لە داب و نەریت و لە ڕۆتین!، پێویست نیە تێبگەن!!. موجەرەت بەکاری دەهێنن بۆ پاراستنیان لە نیگەرانیەکانی ژیانی رۆژانەیان!.
شێخی گەورەم حەزرەتی -ڕێنی گوینۆن-
The Crisis of the Modern World
#توراس #ئیدراک تیلیگرام: https://t.me/Turase
739
لێم مەگرن کە پەست دەرکەوم لە قسەکانم، جونکە سەلەفی و وەهابیەکانم ئەبینی هەر هەموویان دەرەقەتی یەک مولحید نەدەهاتن..! هیوادارم ئێتر ئەوان واز لەو کارە بهینن و نیقاشی مولحیدەکان نەکەن!. ئەو نیقاشە بۆ ئەهلی سوننە بەجێبهێڵن کە ئەشعەریەکان و ماتوریدیەکانن!.
عەقیدەی سەلەفی و وەهابی خۆیان پرن لە تەناقوزت و فڵتە مولحیدێک تۆزیک زیرەک بیت بە ئاسانی وێرانتان ئەکات...!
739
لێم مەگرن کە پەست دەرکەوم لە قسەکانم، جونکە سەلەفی و وەهابیەکانم ئەبینی هەر هەموویان دەرەقەتی یەک مولحید نەدەهاتن..! هیوادارم ئێتر ئەوان واز لەو کارە بهینن و نیقاشی مولحیدەکان نەکەن!. ئەو نیقاشە بۆ ئەهلی سوننە بەجێبهێڵن کە ئەشعەریەکان و ماتوریدیەکانن!.
سەلەفی و وەهابی خۆیان پرن لە تەناقوزت و فڵتە
739
بەداخەوە، زۆرێک لە موسڵمانان ئێستا نیقاشی مولحیدەکان دەکەن بە دەلیلی قورئان و حەدیس، ئەوەش جگە لە جاهیلیەت هیچی تر نیە کە تۆ رەدی مولحیدەکان بدەیتەوە بە قورئان و حەدیس!. جونکە قورئان و حەدیس بەڵگە نین بۆ کەسێک کە مولحیدە و بروای پێ نیە!. لەلایەکی تریشەوە بە چاک دانان و بە خراپ دانان ئەوە بەڵایەکەی ترە کە زۆرێک لە موسڵمانان رێگە دەدەن مولحیدەکان خۆیان جاکە و خراپە دیاری بکەن!. کە لای ئێمەی موسڵمانان چاکە و خراپە شەرعیە!.
بەراستی بەداخەوە ئەو جۆرە موسڵمانانەی ئەو نیقاشانە دەکەن ئەسڵەن زەرەر دەدەن لە دینەکە جونکە خۆیان هیچیان نەخوێندووە لە علومە ئەقلیەکان و عەقیدەیەکان...! نیقاشی مولحید دەبێت کەسێک بێکات شارەزای علمی عەقیدە و مەنتق بیت!، سەرەرای ئەوە سایکۆلۆژیاى بەرامبەر بخوێنیتەوە!.
#ئیدراک
739
کەسانێک هەن کە مێشکیان لە نکۆڵیکردنی ڕاستەقینە پاشەکشەی پێدەکرا، بەڵام هیچ ناڕەزایەتیەکیان نیە بەرامبەری وە بێباکی تەواو بوون!. و هەر ئەمەیە کە زۆرترین ترسی هەیە!. چونکە مرۆڤ بۆ ئینکاری شتێک، دەبێت تا ڕادەیەک بیری لێبکاتەوە!، هەرچەندە کەم بێت!، لە کاتێکدا هەڵوێستی بێباکی وا دەکات بتوانرێت بە هیچ شێوەیەک بیری لێ نەکاتەوە!.
شێخی گەورەم -René Guénon-
The Crisis of the Modern World
#توراس #ئیدراک
تیلیگرام: https://t.me/Turase
