758
مشترکین
+224 ساعت
+57 روز
+230 روز
آرشیو پست ها
758
کاتێک ئاوڕێک لە ڕابردووم دەدەمەوە و بیر لەوە دەکەمەوە کە چەند کاتم لە هیچ شتێکدا بەفیڕۆ داوە، چەند کاتم لە بێهودەیی، هەڵە، تەمبەڵی، بێتوانایی لە ژیاندا لەدەستچووە!!، چەندە بە کەمی قەدرم زانی، چەند جار گوناهم بەرامبەر دڵ و ڕۆحم کردووە!!، پاشان دڵم خوێن دەڕژێت!.
- پیۆتر ستاچیڤیچ -
15 فوریه 2024, 14:35
758
but to say that there is in every being a mixture of act and potency comes back to the same thing in the
end, for act is that in him by which he participates in essence, and potency is that in him by which he participates in substance.
-René Guénon-
15 فوریه 2024, 05:59
758
ئێمە بە زیان پێدەگەین نەک بە ساڵ...!
-ماتێوس ویلیام-
#ئیدراک
تیلیگرام: https://t.me/Turase
14 فوریه 2024, 18:23
758
ئەمە چینی "بەگزادەیە" کە دەبێت رێرەوەکە دیاری بکات و چینی ژێر ئەویش ئاراستە بکات بەم رێرەوەی کە دیاری کردووە!. جونکە کاتێک کە چینایەتیەکە دەگۆردێت بەو مانایەی کە تێکبچیت و چینی ژێر ئەو هەلی ئاراستەکردنەکەی پێ بدرێت!، گومان لەوەدانیە داهێنانێکی نوێ دەبێت و جیهانێک لە ژاوەژاو بەرهەم دەهێنێت!. ئەوەی ئێستاکەش دەگوزەرێت بەرهەمی ئەم داهێنانە نوێیە کە وا نقومی جاهیلیەت بووە!، وە هەموو ئەو رێرەوانەی بۆی دیاری کراوە و هەیەتی بۆ هەڵبژاردن بەرەوو تێكشانی فیترەتی هەنگاو ئەنێت!.
#توراس #ئیدراک
تیلیگرام: https://t.me/Turase
13 فوریه 2024, 11:04
758
زۆر محاڵە کە نەمگرێ حاڵ کە ئەحواڵی تۆ ئەبینم...
بەڵام خامۆشە حاڵی من کە ماڵی دڵ وێرانە بێ...!
13 فوریه 2024, 10:24
758
مۆدێرنە بێجگە لەوەی مرۆڤ ئەکاتە سەنتەر لە هەمان کاتدا مرۆڤەکە نوقمی بۆشای دەکات!، کە لە حەقیقەتدا رایدەماڵێت و رێرەوی ژیانی ئاراستە دەکات بەبێ ئەوەی هیچ بۆشایەکی بۆ پر بکاتەوە!. بەڵکو بە پێچەوانەوە هەڵدەستێت بە زیادکردنی بۆشایەکان لە نەفسی مرۆڤەکە بۆ ئەوەی تەنها شتێک بتوانێت پێ فەرامۆشی بکات یان درکی پێ نەکات بەم بۆشاییە شەهەوەت بێت یان سەرقاڵی بە بێمانای!. ئەوەندەش بەسە بۆ ئەوەی تەواوی نەفسەکە نوقم بێت لە بەتاڵی لە مانا و روح هەمیشە وێڵ و برسی بێت بۆ سەرقاڵ بوونی و لەزەتەکان!. بەتەنها ئەوەندە ناگرێتە خۆ ئەم فۆرمە!، بەڵکو هەڵدەستێت بە دروستکردنی کاریگەری دەرەکی بەسەر غەیری بوونی خۆی!، بەم مانایی کە ئەوانی تر ئەگەرچی خاوەن ئەم بۆشیایە نەبن بەڵام بە بینینی بوونی ئەم بۆشایە لەم رێرەوی ژیان بەسەر ئەوانی تردا بۆشایەکەی تر دروست دەکات لەوەی کە دەبوو بۆشایی نەبێت!، بێگومان ئەمەش کێشەیە بەڵام بۆشایەکە خارجی پێداویستیەکانە بۆیەش کاریگەری راستەوخۆی نابێت!.
#توراس #ئیدراک
تیلیگرام: https://t.me/Turase
12 فوریه 2024, 10:29
758
"مافی دەنگدان گشتی" داهێنراوێکی مۆدێرنەیە کە بناغەکەی هەرگیز ناتوانێت حەق بپێكێت!، هەمیشە خۆی لە پۆچوون ئەبینێتەوە و هەر کاتێک بۆچوونێکی جوانتر پێشکەش کرا ئەوەی بەر لە خۆی دەکەوێت تەنەکە خۆڵەوە!. ئەوەش بەسە بۆ ئەوەی حەق بکەوێتە ژێر پسیار و ئەتوانین بڵێن لە بناغەوە شتێکی قۆر هیچی تر نیە!. تەنانەت هەموو بۆچوونەکان مومکینیەتی دەستکاریکردنیەتی هەیە بە پێوەری بناغەکە!، هەڵبەتە ئەم بۆچوونانەش پێشکەش دەکات بۆ ئاراستەکردنی کۆمەڵگاکە!. بەمەش ئەتوانین بڵێن: تەواوی کۆمەڵگاکە هەم بناغەکەی و پوچوونەکەی شتێکی ناراست و وەهمە!.
#توراس #ئیدراک
تیلیگرام: https://t.me/Turase
10 فوریه 2024, 16:31
758
بۆ نموونە دەروونناسەکان بەزۆری سەرنجەکانیان لە یەک جۆری مرۆڤایەتیدا سنووردار دەکەن!، ئەویش ڕۆژئاوایی مۆدێرن و بە شێوەیەکی نادروست ئەم ئەنجامانەی بەم شێوەیە بەدەست دەهێنن درێژ دەکەنەوە تا ئەو ڕادەیەی کە بانگەشەی ئەوە دەکەن کە بەبێ جیاوازی!، دەیانکەنە تایبەتمەندی مرۆڤ بە گشتی!.
شێخی گەورەم: "ڕێنی گوینۆن"
📚"East and West"📚
#توراس #ئیدراک
تیلیگرام: https://t.me/Turase
09 فوریه 2024, 10:42
758
زۆرجار مرۆڤەکان لەبیریان دەچێت کە "ڕۆحانیەت" لە بنەڕەتدا شێوازێکی ژیانە و پێوەرەکەی لە چەمک و تیۆری و بیرۆکەکان پێک نایەت کە لە سەری مرۆڤدا هەڵگیراون...! ڕۆحانیەت لە ڕاستیدا ئەوەیە کە بە سەرکەوتوویی واقیعی کراوە و وەرگێڕدراوە بۆ هەستێکی باڵادەستی کە لە ناوەوە لەلایەن ڕۆحەوە ئەزموون دەکرێت!، وە ڕەفتارێکی بەرز، کە لە جەستەدا دەردەکەوێت!.
-یولیوس ئیڤۆلا-
#توراس #ئیدراک
تیلیگرام: https://t.me/Turase
08 فوریه 2024, 11:50
758
ئەزانم خۆ خیلافی ئەمری تۆم زۆر کردووە، ئەمما...
کوڕی خۆتم بە لوتفی تۆ ئەنازم يا رسول الله
نەجاتم گەر بدەی زوو بۆ تەوافت حازرم، یەعنی...
بە کەعبەی ڕووت ڕووەو خاکی حیجازم يا رسول الله
-بێخود-
تیلیگرام: https://t.me/Turase
07 فوریه 2024, 14:00
758
ترسناکترین شت ئەوەیە کە خۆت بە تەواوی قبوڵ بکەیت...!
-کارل گوستاڤ یۆنگ-
#ئیدراک
تیلیگرام: https://t.me/Turase
06 فوریه 2024, 13:57
758
ئەوەی سۆکرات بەر لە ٢٠٠٠ ساڵ لەمەوبەر سەبارەت بە دیموکراسی وتی:
دەبێت دیمۆراسی بکەوێت چونکە هەوڵدەدات لەگەڵ هەموو کەسێکدا بگونجێت!!.
هەژارەکان سامانی دەوڵەمەندەکان دەوێت، دیموکراسیش دەیدات بەوان!!.
گەنجان دەیانەوێت وەک بەساڵاچوو ڕێزیان لێ بگیرێت و دیموکراسی پێیان دەدات!.
ژن حەز دەکات وەک پیاو بێت و دیموکراسی پێیان دەدات..!
بێگانەکان مافی خەڵکی ڕەسەنیان دەوێت و دیموکراسی پێیان دەدات..!
دز و ساختەچیەکان ئەرکی گرنگی حکومەتیان دەوێت، دیموکراسیش پێیان دەدات..!
وە لەو کاتەدا کە دواجار دز و ساختەکاران بە شێوەیەکی دیموکراسیانە دەسەڵات دەگرنە دەست..!، چونکە تاوانباران و خراپەکاران دەسەڵاتیان دەوێت، دیکتاتۆریەتێکی خراپتر لە سەردەمی هەر پاشایەتیەک دروست دەبێت..!
- ئیمامی سوکرات -
#توراس #ئیدراک
تیلیگرام: https://t.me/Turase
05 فوریه 2024, 13:45
758
"جولیۆس ئیڤۆلا" دژی توراسی مەسیحی ڕۆژئاوایە!. ئەوەی جێگای سەرنجە، ڕەخنەی ئەو ڕەخنەیە لە بێ پیرۆزکردنی ئاینی مەسیحی ڕۆژئاوا!!!، کە بە باشی لەگەڵ ڕەخنەی ئۆرتۆدۆکسی مەسیحیەتی ڕۆژئاوادا دەگونجێت!!!.
ئاسانە بزانین بە عەلمانیبوونی مەسیحیەتی ڕۆژئاوا لیبرالیزمی بەرهەم هێنا!!!. عەلمانیبوونی ئاینی ئۆرتۆدۆکس کۆمۆنیزمی پێبەخشین!!!.
ئەوە تاکگەرایە لە بەرامبەر بەکۆمەڵگەرایی!!.
-Aleksandr Dugin-
#ئیدراک #توراس
تیلیگرام: https://t.me/Turase
05 فوریه 2024, 13:15
758
ئیڤۆلا دژی توراسی مەسیحی ڕۆژئاوایە!. ئەوەی جێگای سەرنجە، ڕەخنەی ئەو ڕەخنەیە لە بێ پیرۆزکردنی ئاینی مەسیحی ڕۆژئاوا!!!، کە بە باشی لەگەڵ ڕەخنەی ئۆرتۆدۆکسی مەسیحیەتی ڕۆژئاوادا دەگونجێت!!!.
ئاسانە بزانین بە عەلمانیبوونی مەسیحیەتی ڕۆژئاوا لیبرالیزمی بەرهەم هێنا!!!. عەلمانیبوونی ئاینی ئۆرتۆدۆکس کۆمۆنیزمی پێبەخشین!!!.
ئەوە تاکگەرایە لە بەرامبەر بەکۆمەڵگەرایی!!.
05 فوریه 2024, 13:11
05 فوریه 2024, ~13:12
758
دەتوانین بڵێین دژایەتی نێوان ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوا لە دۆخی ئێستای شتەکاندا ئەوەیە کە ڕۆژهەڵات ئەولەویەت دەدات بە تێڕامان بەسەر کرداردا، لەکاتێکدا ڕۆژئاوا لە بەرامبەردا جەخت لەسەر باڵادەستی کردار دەکات بەسەر تێڕاماندا، لێرەدا، چیتر نا واتە وەک ئەوەی ئێمە تەنها باسی ململانێ یان تەواوکەری بکەین!، بەم شێوەیە پەیوەندییەکی هەماهەنگی نێوان ئەو دوو لایەنەی باسکراوە، هەروەها چیتر بە مانای دوو ڕوانگە نییە کە هەریەکەیان بتوانن پاساو و قبوڵکردن بدۆزنەوە، هەروەک چۆن بە ناچاری کاتێک بوونی وابەستەیییەکی ڕاستەقینە قبوڵ دەکەین، یەکێکیان ڕاست دەردەکەوێت و ئەوی دیکەیان درۆیە!.
شێخی گەورەم "ڕێنی گوینۆن"
#ئیدراک #توراس
تیلیگرام: https://t.me/Turase
04 فوریه 2024, 18:26
758
دەتوانین بڵێین دژایەتی نێوان ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوا لە دۆخی ئێستای شتەکاندا ئەوەیە کە ڕۆژهەڵات ئەولەویەت دەدات بە تێڕامان بەسەر کرداردا، لەکاتێکدا ڕۆژئاوا لە بەرامبەردا جەخت لەسەر باڵادەستی کردار دەکات بەسەر تێڕاماندا، لێرەدا، چیتر نا واتە وەک ئەوەی ئێمە تەنها باسی ململانێ یان تەواوکەری بکەین!، بەم شێوەیە پەیوەندییەکی هەماهەنگی نێوان ئەو دوو لایەنەی باسکراوە، هەروەها چیتر بە مانای دوو ڕوانگە نییە کە هەریەکەیان بتوانن پاساو و قبوڵکردن بدۆزنەوە، هەروەک چۆن بە ناچاری کاتێک بوونی وابەستەیییەکی ڕاستەقینە قبوڵ دەکەین، یەکێکیان ڕاست دەردەکەوێت و ئەوی دیکەیان درۆیە!.
04 فوریه 2024, 18:24
04 فوریه 2024, ~18:24
