uz
Feedback
وحدوي

وحدوي

Kanalga Telegram’da o‘tish

دەروازیەک لە دەروازەکان

Ko'proq ko'rsatish
739
Obunachilar
Ma'lumot yo'q24 soatlar
Ma'lumot yo'q7 kun
-230 kun
Postlar arxiv
کاتێک "عەبدولڕەحمان کوڕی عەوف" لە نێوان عەلی کوڕی ئەبو تالیب و عوسمانی کوڕی عەفان داوای بەیعەتی دەکرد؛ ​عەبدولڕەحمان کوڕی عەو
کاتێک "عەبدولڕەحمان کوڕی عەوف" لە نێوان عەلی کوڕی ئەبو تالیب و عوسمانی کوڕی عەفان داوای بەیعەتی دەکرد؛ ​عەبدولڕەحمان کوڕی عەوف ڕووی کردە ئیمامی عەلی و فەرمووی؛ ئایا خەلافەت وەردەگریت لەسەر بنەمای کتێبی خودا و سوننەتی پێغەمبەرەکەی و ڕێبازی هەردوو شێخەکە (ئەبوبەکر و عومەر)؟ ​ئیمامی عەلی لە وەڵامدا فەرمووی: ​نەخێر بەڵکو لەسەر بنەمای کتێبی خودا و سوننەتی پێغەمبەرەکەی و ئیجتیهادی ڕای خۆم. ​پاشان عەبدولڕەحمان کوڕی عەوف هەمان پرسیاری ئاراستەی ئیمامی عوسمان کرد؛ ​ئیمامی عوسمان لە وەڵامدا فەرمووی: بەڵێ 📚مێژووی تەبەری و ابن کەسیر ریوات کراوە. ئیمامی فەخرەدین رازی دەفەرمووێت دەربارەی ئیمامی عالەم (عەلی) لەسەر علمەکەی؛ ئیمامی عەلی، أستازی هەموو گەردوونە لە دوای رسوڵ اللە (ﷺ). 📚الأربعين في أصول الدين. ئیمامی عەلی، لە رووی علمەوە لە ئیمامی ابو بەکر و عومەر و عوسمان زۆر لە ئاستێکی بەرزتردا بووە بە دەلیلی شەرع و عولەمایان. ئەم رووداوە مێژووەیەش ئەوە دەسەلمێنێت کە ئیمامی عەلی، خاوەنی جیاوازی بووە لەسەر ئیتیجهاد لە قورئان و حەدیسدا. گومانیش لەوەدا نیە، هیچ کەس لە دوای رسوڵ اللە (ﷺ) شارەزای قورئان و سوننەت نیە بە هێندەی ئیمامی عالەم (عەلی) کرم الله وجهه. #أهل_البيت

مرۆڤ چۆن دەتوانێت شاهیدی بەرزی خودا بدا ئەگەر نەفسی خۆی نەبینیت؟! یانی کە وتت خودا لە مەکانەتی بەرزترینە، هێشتا نەفسی خۆت دەب
مرۆڤ چۆن دەتوانێت شاهیدی بەرزی خودا بدا ئەگەر نەفسی خۆی نەبینیت؟! یانی کە وتت خودا لە مەکانەتی بەرزترینە، هێشتا نەفسی خۆت دەبینی و بوونی ماوە!.. سەرچاوەی ئەم قسەیەم لە کاتی خوێندنەوەی فتوحاتی مەکیدایە هی حەزرەتی شێخی گەورە ابن عەرەبی. لە بابەتی علوی خودا لای شێخی گەورە کە دەمخوێندنەوە، ئەم قسەیەم لەسەر بنەمای قسەکانی ئەو هاتە هزرم!. بەلامەوە شتێکی زۆر جوان هەم حەقیقەت!. بیر لەوە بکەوە کاتێک حەق دەفەرمووێت: (الرَّحْمَنُ عَلَى الْعَرْشِ اسْتَوَى) ئەگەر علوی مەکانت مەبەست بێت! لە پێناو بەرز راگرتنی حەقە، چونکە تۆ خۆت لە ئاستێکی نزمی مەکانیدا دەبینی!.. ئەگەر مەقسودت مەکان نەبێت تەنیا بە گەورە ناساندن بێت!، کەواتە تۆ بچوکی خۆت دەبینی!. لە هەردوو حاڵەتەکەدا دەچێتەوە سەر خودی تۆ! تۆ خۆت دەبینی!... ئەی ئەگەر خۆت نەمێنێت؟! کەواتە گەر خۆت نەمێنێت، شاهێدی ناتوانی بدەی لەسەر علوی مەکانی یان مەقسودت بە هەر شتێکی تر بێت!.. کەواتە حەقیقەت کە دەمێنێتەوە لە دوای نەفی کردن خۆت تەنیا (أَحَدٌ)یەتی حەقە! خوای گەورە خۆی باشتر دەزانێت

پێغەمبەری خودا (ﷺ) سوپایەکی نارد و عەلی کوڕی ئەبی تالیبی کردە سەرکردەیان. عەلی لەو سەرپەرشتیاری و جەنگەدا ڕۆیشت و کەنیزەکێکی بەرکەوت، ئەمەیان بەلاوە پەسند نەبوو و ڕەخنەیان لێگرت!. چوار کەس لە هاوەڵانی پێغەمبەری خودا (ﷺ) پەیمانیان بەست و ڕێککەوتن کە کاتێک گەیشتینە خزمەت پێغەمبەری خودا (ﷺ)، هەواڵی ئەوەی پێ دەدەین کە عەلی کردوویەتی. ​موسڵمانان وا ڕاهاتبوون کاتێک لە سەفەر دەگەڕانەوە، سەرەتا دەچوونە خزمەت پێغەمبەری خودا (ﷺ) و سەلامیان لێ دەکرد، پاشان دەچوونەوە شوێنی خۆیان. کاتێک سوپاکە گەیشتەوە، سەلامیان لە پێغەمبەر (ﷺ) کرد، یەکێک لەو چوار کەسە هەستا وتی: ئەی پێغەمبەری خودا! ئایا نەتبینی عەلی کوڕی ئەبی تالیب چی کردووە؟! پێغەمبەری خودا (ﷺ) دوورکەوتەوە. پاشان دووەمیان هەستا و هەمان شتی وت. پاشان سێیەمیان هەستا هەمان قسەی کرد. پاشان چوارەمیان هەستا و ئەویش هاوشێوەی ئەوانەی پێش خۆی هەمان قسەی کرد. پێغەمبەری خودا ﷺ ڕووی تێکردن و نیشانەی توڕەیی لە دەموچاویدا دیار بوو، فەرمووی: چیتان لە عەلی دەوێت؟! بەڕاستی عەلی لە منە و منیش لە ئەوم، و ئەو (وەلی)ی هەموو بڕوادارێکە لەدوای من. تێرمزی، نەسائی و حاکم گێڕاویانەتەوە، حاکم بە "صحیح" دایناوە و ئیمامی زەهەبی، تەبەرانی، ئەحمەد، ئەبو نوعەیمی ئەسفەهانی و کەسانی تریش هاوڕان لەسەر ڕاستی فەرموودەکە. #أهل_البيت

حاکم لە عەلییەوە (كَرَّمَ الله وجهه) گێڕاویەتیەوە کە فەرمووی: لەو پەیمانانەی کە پێغەمبەر (ﷺ) پێی داوم ئەوەیە کە ئوممەت لە دوا
حاکم لە عەلییەوە (كَرَّمَ الله وجهه) گێڕاویەتیەوە کە فەرمووی: لەو پەیمانانەی کە پێغەمبەر (ﷺ) پێی داوم ئەوەیە کە ئوممەت لە دوای ئەو ناپاکیم لێ دەکەن!... ئەبو یەعلا لە عەلی کوڕی ئەبو تالیبەوە گێڕاویەتیەوە کە فەرمووی: کاتێک پێغەمبەری خودا (ﷺ) دەستی گرتبووم و ئێمە بە هەندێک لە کۆڵانەکانی مەدینەدا دەڕۆیشتین، گەیشتینە باخێک، وتم: ئەی پێغەمبەری خودا! چەند باخێکی جوانە! فەرمووی: لە بەهەشتدا باخی لەمە جوانتر هەیە. پاشان بە لای باخێکی تردا تێپەڕین، وتم: ئەی پێغەمبەری خودا! چەند باخێکی جوانە! فەرمووی: لە بەهەشتدا باخی لەمە جوانتر هەیە، هەتاوەکو بە لای حەوت باخدا تێپەڕین، هەر هەمان شتی دەیفەرموو: لە بەهەشتدا باخی لەمە جوانتر هەیە، کاتێک ڕێگاکە چۆڵ بوو، باوەشی پێدا کردم و دەستی کرد بە گریانێکی بەکوڵ. وتم: ئەی پێغەمبەری خودا! چی دەتگریەنێت؟ فەرمووی: کینە و ڕقی (ضغائن) ناو سینەی قەومێک کە بۆ تۆی دەرناخەن مەگەر دوای من نەبێت. وتم: ئەی پێغەمبەری خودا! ئایا لە کاتی سەلامەتی دینەکەمدا؟ فەرمووی: لە کاتی سەلامەتی دینەکەتدا. 📚إزالة الخفاء عن خلافة الخلفاء - بەرگی ٤ - لاپەرە ٤١٥، ٤١٦ #أهل_البيت

حەزرەتی رسوڵ اللە (ﷺ) کاتێک فەرموویەتی لە دوای خۆمدا کتاب اللەی و عترتي أهل بيتي ، بەجێهێشتووە بۆ ئەوەی گومرا نەبین. "عترتي أ
حەزرەتی رسوڵ اللە (ﷺ) کاتێک فەرموویەتی لە دوای خۆمدا کتاب اللەی و عترتي أهل بيتي ، بەجێهێشتووە بۆ ئەوەی گومرا نەبین. "عترتي أهل بيتي" ئایە لێرەدا چۆن شوێنی کەوین؟! سەرەتا دەبێت بزانرێت ئەل وبیتی رسوڵ اللە (ﷺ) وەک ئەهلی کەشف دەفەرموون کە ئەهلی کیساء، خاوەنی میراتگری ڕوحی حەزرەتی رسوڵ اللە (ﷺ)ن. کە ئەهلی کیساء دەروازەی داخیلی بوونی ئەم میراتە ڕوحی و مەعنەوییە کە پێکهاتووە لە ئیمامی عەلی و فاتیمە و حەسەن و حوسێن. ئەهلی کەشف دەفەرموون کە ئەوان پاکراونەتەوە بە تەواوەتی، نزیکترینن لەم دەروازە محەمەدیە. کەواتە زاهیر و باطنی ئەوان بە تەواوەتی قورئانیە. بۆ داخیل بوون ئەم دەروازە محمەدیە تەنیا رێگایەک هەیە کە "تەریقەتە"، چونکە هەموو تەریقەتەکان ئەگەرێنەوە سەر ئەم میراتگرییە روحیەیی کە لە رسوڵ اللە (ﷺ) بۆمان ماوەتەوە. وەک چۆن ئەهلی کەشف دەفەرموون کە سەلمانی فارسی ئەگەرچی بە نەسەب نەدەگەراوە بۆ ال وبیت بەڵام بە شێوەیەکی تەشریفی سەر بە ال وبیت بوو لەسەر فەرمایشتی رسوڵ اللە (ﷺ). ئەهلی کەشف دەفەرموون کە سەلمانی فاراسی داخیلی ئەم دەروازە موحەمەدیە بوو، تا ئاستێک کە بە تەواوەتی پاک کرایەوە. بۆیەش لەسەر ئەم ئەساسە تەریقەتەکان کار لەسەر نەفس و باطن دەکەن بۆ پاکردنەوەی ئەم موسڵمانە. پسیارێکی گرینگ لێرەوە دێتە کایەوە لەسەر پرسی فقهی و عەقیدەی کە ئایە چۆن دەستی پێوە بگیرێت؟! لە جیهانی ئیسلامیدا لە ئێستادا سوننە و شیعە هەن کە زۆرینە پێک دەهێنن، وەک چۆن شیعەکان ئیمامەتیان کردە ئەسڵێک بۆ عەقیدە کە هەڵەیە، غلویەکی زۆریان هەبوو لەسەر ال وبیت بە هەمان شێواز ئەهلی سوننە کەمتەرخەم بوو بەرامبەر بە ال وبیت و خودی ئەم نەسەبەی کە لە ئیمامی عەلیەوە دەردەچێت تا ئیمام حەسەنی کوڕی عەلی (ع)، کە ناسراو بە عەسکەری. بۆیەش کاتێک تێبینی دەکەین کە ابو هورەیرە کە سەحابەی رسوڵ اللە (ﷺ)، ئەگەرچی بۆ ماوەی چەند ساڵێک لەگەڵ رسوڵ اللە (ﷺ) بوو بەڵام حەدیسێکی یەکجار زۆر لەوەوە هاتووە، بەڵام کاتێک دەروازەی حەدیس دەکەینەوە کەمترین حەدیس هاتووە لەلایان ال وبیت بە تایبەتی حەزرەتی ئیمامی عەلی و دایە فاتیمە کە زۆر زیاتر لە ابو هورەیەری و زۆریک لە سەحابەکان لەگەڵ رسوڵ اللە (ﷺ) ژیاون. ئایە پەراستی جێگایی پسیار نیە کەوا ئەم حەدیسانەی لەلایان ئەهلی کیساء گێردراونتەوە؟! بۆیە کاتێک دەروانیتە مێژوو، بۆت دەردەکەوێت ئەهلی سوننە لەبەر مەزهەبی خۆیان یان هەر شتێکی تر بێت بۆ ئەوەی جیا ببنەوە لە شیعە زۆر شتیان وەرنەگرتووە یان زۆر لە حەدیسیان بە مونکەر لە قەڵەم داوە!. هەروەها شیعەکانیش بە تەواوەتی کەوتنە هەڵەوە لەسەر دانانی ئیمامەت بۆ عەقیدە و وەرگرتنی زۆرێك لە حەدیسی لاواز و رەتکردنەوەی لەبەر ئەهلی سوننە!. شتێکی حاشا هەڵنەگرە، لەناو ئیمامە گەورەکان دژایەتی هەبووە لەنێوان سوننە و شیعەدا...! بەڵام پسیارە جەوهەریەکە ئەمەیە حەقیقەتی ئەم ئیسلامە چیە؟! مەقسودم ئەوەیە سوننە هەڵیگرتووە یان شیعە بە موتڵەقی؟!.. لەسەر ئەم ئەساسەی باسم کرد، ئەستمە کەسێک بتوانێت بیسەلمێنێت کە سوننە یان شیعە حەقی موتڵەقی لایە!، من لە روانگەی خۆمەوە ئەهلی سوننەی توراسی ئیسلامی بە نزیکتر دەبینم وەک لە شیعە...! من لەسەر ئەو بنەمایە ئەو قسەیە دەکەم چونکە لە روانگەی منەوە ئەم حەقیقەتی ئەم دینە لەناو مەسڵمانان لە دوای خەلافەتی حەزرەتی ئیمامی عەلی، بە تەواوەتی تەشویشی کەوتە سەر، بە جۆرێک کە هەتا ئێستا موسڵمانان هەر دەناڵێنن و بە فیتنەی دوای لە دوای یەکدا..! ئیمامەکانی ئەهلی سوننە لە رووی عەقیدەیەوە نزیکیترین بۆ پاک راگرتنی عەقیدەی موسڵمانان، ئەما حەقیقەتی موتڵق بێت نەخێر.. بەڵکو حەقیقەتەکە لەلایان ئەهلی کەشفە!. لە رووی فقهیەوە هیچ لە ئیمامەکان بە غەیری سوننەوەشەوە بە رەهایی حەقیان لا نیە، چونکە خودی علمەکە رێژەیە بۆیە لە جیهەتی خۆمەوە موسڵمانی ئاسایی لازم دەکات شوێن کەوتووی یەکێک لە مەدرەسە فقیەکانی ئومەتی ئیسلامی بێت. هەم بۆ تاڵب علم و هەم بۆ خەڵکی ئاسایی یەکجار قورسە بچێت بە دوای ئەم حەدیسانە بکەوێ کە لە رووی فقیەوە کە لە لەلایان ئیمامەکانی ال وبیتەوە بەدەستمان گەیشتووە!. بۆیە یەقنیەن ئەڵێم ئەستمە بتوانێت شوێن مەدرەسەیەکی فقهی بکەوی یان هەبێت لەسەر تەئولاتی ال وبیت.. بەڵام چونکە ابن عەباس رەحمەتی خوای لەسەر بێت خوێندکاری ئیمامی عەلی بوو، کە مەدرەسی شافیعیەکان زیاتر پابەندی ئەون، بۆیە ئەتوانین بڵین باشترە لەوانی تر. ئەوەی لەم سەردەمەدا کە ماوەتەوە بە موتڵەقی ئەم میراتە روحییە کە لە رسوڵ اللە (ﷺ) لە رێگای ال وبیتەوە بۆمان ماوەتەوە کە تەریقەتەکانن. بۆ دوا جار دەست گرتن و داخیلی بوون بۆ ناو ئەو میراتییە روحییە تاکە رێگایە بۆ گەیشتن بە حەقیقەت، گومانیش لەوەدا نیە ئەم میراتییە روحیە گرینگترە لە زاهیر. بێجگە لەو قسانەی کە باسی ئەهلی کەشفم کردووە، هەمووی هی خۆمە، دەکرێ قسەکانم فاسد بن یان حەق بن. خوا باشتر دەزانێت

​پاشان خوای گەورە دەربارەی جەهەنەم دەفەرموێت: {لَهَا سَبْعَةُ أَبْوَابٍ لِّكُلِّ بَابٍ مِّنْهُمْ جُزْءٌ مَّقْسُومٌ} [سورەت الحجر: ٤٤]، واتە: (حەوت دەرگای هەیە؛ بۆ هەر دەرگایەک لەوان، بەشێکی دابەشکراو و دیاریکراو هەیە). ئەمانە چوار پلەن (مراتب) بۆ هەریەک لە دەرگاکانی جەهەنەم کە بەشێکی دابەشکراون، ئەوانە مەنزڵگەکانی سزایانن. ئەگەر چوار پلەکە (کەڕەت)ی حەوت دەرگاکە بکەیت، ئەنجامەکەی دەبێتە بیست و هەشت مەنزڵگەی سزا، بەو شێوەیەی کە خوای گەورە بۆ مرۆڤی تاک (الإنسان المفرد) بڕیاری داوە، کە مانگ و غەیری ئەویشە لە (السيارة الخنس الكنس - هەسارە گەڕۆکەکان) کە تێیدا دەڕۆن و بۆ دروستکراوەکان دادەبەزن. ئەم ڕێڕەوەش لەو کردەوانە پێکدێت کە لە جیهانی ڕەگەزەکاندا (العالم العنصري) ڕوودەدەن، چونکە ئەم گەڕانە کورت بووەتەوە لە چوار سروشتدا (أربع طبائع)!.. ئەوەی لەم بەڕێوەبردنە خوداییە (التسيير الإلهي) دەرکەوت لەم بیست و هەشت مەنزڵگەیەدا، بوونی بیست و هەشت پیتی پەیڤەکانی خودا بوو لێیان، کوفر و ئیمان لە جیهاندا دەرکەوت بەوەی هەر کەسێک بەوەی لە ناخیدایە لە ئیمان و کوفر و درۆ و ڕاستی قسە بکات، بۆ ئەوەی بەڵگەی خودا لەسەر بەندەکانی جێگیر بێت بەوەی پێی دواون!، و فریشتەی بەسەرەوە ڕاسپاردوون کە ئەوەی پێی ئەیڵێت ئەوانیش دەینوسن، خوای گەورە فەرموویەتی: {كِرَامًا كَاتِبِينَ} [سورەت الانفطار: ١١]، . فەرموویەتی: {مَّا يَلْفِظُ مِن قَوْلٍ إِلَّا لَدَيْهِ رَقِيبٌ عَتِيدٌ} [سورەت ق: ١٨]، واتە: (هیچ وتەیەک لە دەمی دەرناچێت ئیلا چاودێرێکی ئامادەبووی لەلایە). ​ئیتر مەنزڵگەکانی ئاگری کرد بە بیست و هەشت مەنزڵگە، ڕووی هەموویان سەد نهۆمی نزمە (درك) لە بەرزترینیانەوە بۆ نزمترینیان، کە هاوتای پلەکانی بەهەشتن (درج الجنة) کە بەختەوەرەکان تێیدا دادەبەزن. لە هەر نهۆمێکی نزمدا (درك) لەم نهۆمانە بیست و هەشت مەنزڵگە هەیە، ئەگەر هەشت و بیست جەربی (کەڕەتی) سەد بکرێت، ئەوا ئەنجامەکەی دەبێتە دوو هەزار و هەشت سەد مەنزڵگە. ئەم هەشت و بیست و سەدە، مەنزڵگەکانی ئاگرن، و بۆ هەر تاقمێک حەوت سەد جۆر سزا هەیە، کە ئەوان چوار تاقمن، کۆی گشتی دەبێتە دوو هەزار و هەشت سەد جۆر سزا، وەک چۆن بۆ ئەهلی بەهەشت هاوتای ئەوە هەیە لە پاداشتدا. ئەمەش لە بەخشینەکانیاندا (صدقاتهم) ڕوون کراوەتەوە: {كَمَثَلِ حَبَّةٍ أَنْبَتَتْ سَبْعَ سَنَابِلَ فِي كُلِّ سُنْبُلَةٍ مِّائَةُ حَبَّةٍ} [سورەت البقرة: ٢٦١]، واتە: (وەک نموونەی دەنکە گەنمێک وایە کە حەوت گوڵەگەنم شین بکات و لە هەر گوڵەگەنمێکدا سەد دەنکە گەنم هەبێت). کۆی گشتی حەوت سەدە، و ئەوانیش چوار تاقمن؛ پێغەمبەران، وەلییەکان، پێشەواکان، و ئیمانداران. بۆ هەر بەخشەرێک (متصدق) لەم چوار تاقمە حەوت سەد هێندە لە نیعمەت لە کردەوەکەیاندا هەیە....! شێخی گەورە لە لاپەرەکانی تر وردەکاری زیاتر باس دەکات، تەنانەت باسی ئەمە دەکات کە کۆمەڵێک لە موسڵمانان هەن کە ئەچنە دۆزەخەوە بەڵام هەست بە ئازارەکەی ناکەن. بحر الحقائق #شيخ_الأكبر

لەم ماوەیی پێشوو، ڤیدۆیەکی "عەدنان ئیبراهیم" بینی کە ئاماژەی بەمە دەدات کە گوایە حەزرەتی شێخی گەورە ابن عەرەبی لای وایە فیرعەون بە موسڵمانی مردووە بەڵام شێخی گەورە هەرگیز قسەیەکی وەهای نەکردووە لاشم وانیە خودی عەدانان ئیبراهیم الفتوحات المكية خوێندبێتەوە چونکە زۆر بە روونی باسی دەکات، لە خەریکی خوێندنەوەی کتێبەکانیدا بووم لە بەشی (الباب الثاني والستون في مراتب أهل النار) لە الفتوحات المكية، شێخی گەورە دەفەرمووێت: ئیبلیس نەهات مەگەر بە فەرمانی خوای گەورە، ئەمە فەرمانێکی خوداییە (أمر إلهي) کە هەڕەشە و بەڵێنی سزای تێدایە، تاقیکردنەوەیەکی سەخت بوو بۆ ئەوەی خوای گەورە پێمان نیشان بدات کە لە ناو نەوەکانیدا کەسانێک هەن کە ئیبلیس دەسەڵاتی بەسەریاندا نیە و هێزی بەرانبەریان نیە. پاشان ئەو کەسانەی خوای گەورە سەرشۆڕی (خذلهم) کردوون لە بەندەکان، کردوونی بە دوو تاقمەوە!. ​تاقمی یەکەم: ئەو گوناهانەی لێیان دەوەشێتەوە بەڵام زیانیان پێ ناگەیەنێت، ئەوەش فەرموودەی خوایە کە دەفەرموێت: {وَاللَّهُ يَعِدُكُم مَّغْفِرَةً مِّنْهُ وَفَضْلًا} [سورەت البقرة: ٢٦٨]، واتە: (خوای گەورە بەڵێنی لێخۆشبوون و فەزڵی خۆیتان پێ دەدات). ئاگری دۆزەخ دەستیان لێ نادات بەهۆی ئەوەی خودا لێیان خۆش بووە، داوای لێخۆشبوونی فریشتە پایەبەرزەکان (الملأ الأعلى) و دوعایان بۆ ئەم تاقمەیە!. ​تاقمی دووەم: ئەوانەن کە خوای گەورە بە گوناهەکانیان دەیانگرێت، ئەوانەش کە بە گوناهەکانیان دەگیرێن دوو بەشن: بەشێکیان: خوای گەورە لە ئاگر دەریان دەهێنێت بە شەفاعەتی شەفاعەتکاران، ئەوانیش ئەهلی گوناهە گەورەکانن (کەبائر) لە ئیمانداران، کە بە چاودێری خودایی و بەهۆی (تەوحید)ەوە بە نیگایەکی ئەقڵانی دەرباز دەبن....! بەشەکەی تریشیان: ئەوانەن کە خوای گەورە لە ئاگردا دەیانهێڵێتەوە، ئەوانە ئەهلی ئاگرن کە ئەهلی هەمیشەیی دۆزەخن!، ئەوانیش (تاوانبارەکانن - المجرمون) بە تایبەتی، کە خوای گەورە دەربارەیان دەفەرموێت: {وَامْتَازُوا الْيَوْمَ أَيُّهَا الْمُجْرِمُونَ} [سورەت يس: ٥٩]، واتە: (ئەی تاوانباران، ئەمڕۆ جیا ببنەوە کە مەبەستی لە ڕیزی ئیماندارانە). واتە ئەی ئەو کەسانەی شایستەی ئەوەن ببنە نیشتەجێی ئەم ماڵە کە جەهەنەمە، ئاوەدانی دەکەنەوە و لێی دەرناچن بەرەو ماڵی قیامەت کە بەهەشتە...! ​ئەم (تاوانبارانە - المجرمون) چوار تاقمن لە ئاگردا کە لێی دەرناچن، ئەوانیش؛ لوتبەرزەکان (المتكبرون) بەسەر خوادا: وەک فیرعەون و هاوشێوەکانی، ئەوانەی بانگێشەی پەروەردگارێتیان بۆ خۆیان کرد و بوونی خوایان ڕەتکردەوە، وەک وتی: {مَا عَلِمْتُ لَكُم مِّنْ إِلَٰهٍ غَيْرِي} [سورەت القصص: ٣٨]، واتە: (من هیچ خوایەک شک نابەم بۆتان جگە لە خۆم). وە وتی: {أَنَا رَبُّكُمُ الْأَعْلَىٰ} [سورەت النازعات: ٢٤]، واتە: (من پەروەردگاری هەرە بەرزی ئێوەم). مەبەستی ئەوە بوو لە ئاسماندا خوایەکی تر نییە جگە لە من، هەروەها نەمروود و غەیری ئەویش. تاقمی دووەم: هاوبەشدانەران (المشركون)؛ ئەوانەی کە دەڵێن: {الَّذِينَ يَجْعَلُونَ مَعَ اللَّهِ إِلَٰهًا آخَرَ} [سورەت الحجر: ٩٦]، واتە: (ئەوانەی کە لەگەڵ خوای تاقانەدا، خوایەکی تر بڕیار دەدەن). و دەڵێن: {مَا نَعْبُدُهُمْ إِلَّا لِيُقَرِّبُونَا إِلَى اللَّهِ زُلْفَىٰ} [سورەت الزمر: ٣]،. وتیان: {أَجَعَلَ الْآلِهَةَ إِلَهًا وَاحِدًا إِنَّ هَذَا لَشَيْءٌ عُجَابٌ} [سورەت ص: ٥]، واتە: (ئایا هەموو خواکانی کردووە بە یەک خوا؟! بەڕاستی ئەمە شتێکی زۆر سەیرە!). تاقمی سێیەم: (المعطلة)؛ ئەوانەی بە تەواوی خوایەتی (الإله) ڕەت دەدەکەنەوە، نە خوایەک بۆ جیهان دەسەلمێنن و نە بۆ دونیا!. تاقمی چوارەم: دووڕووەکان (المنافقون)؛ ئەوانەی بە ڕواڵەت ئیسلامیان دەرخست لەبەر ترسی زاڵبوون (قهر) کە بەسەریاندا درا، لەبەر خوێنیان و ماڵ و نەوەکانیان ترسان، بەڵام لە دەروونیاندا لەسەر بیروباوەڕی ئەو سێ تاقمەی پێشوو بوون!. ​ئەمانە چوار جۆرن لە ئەهلی ئاگر کە لێی دەرناچن لە جنۆکە و مرۆڤ. تەنها چوار بوون چونکە خوای گەورە باسی ئیبلیسی کردووە کە لە پێش و پاش و ڕاست و چەپمانەوە دێت. "لە پێشەوە دێت بۆ هاوبەشدانەر (مشرك). لە پشتەوە دێت بۆ پەکخەر (معطل - بێبڕوا). لە ڕاستەوە دێت بۆ لوتبەرز (متكبر). لە چەپەوە دێت بۆ دووڕوو (منافق)، چونکە لایەنی چەپ لاوازترین لایەنە، و دووڕووش لاوازترین تاقمە." ​لایەنی ڕاستی بۆ لوتبەرز دانا چونکە جێگەی هێزە، ئەویش بەهۆی ئەو هێزەی لە خۆیدا هەستی پێدەکرد لوتبەرزی کرد. بۆ هاوبەشدانەریش لە پێشەوە هات، چونکە ئەو شتێکی لەبەردەم خۆیدا بینی (بت و هاوبەشەکان) و سەلماندی. بۆ پەکخەر (معطل) لە پشتەوە هات، چونکە پشتەوە شوێنی پاشەکشە و نادیدەیی (نظر)ە، پێی وت؛ هیچ نیە، واتە هیچ شتێک لە بووندا نیە کە ناوی خودا بێت....!

photo content

کاتێک سادەیی دەبێتە شۆڕش لە جیهانێکدا کە هەموو شتێک خێرا کراوە (مۆدێرنە)؛ "خواردن" چیتر تەنها پێویستیەکی بایۆلۆژی نیە، بەڵکو
کاتێک سادەیی دەبێتە شۆڕش لە جیهانێکدا کە هەموو شتێک خێرا کراوە (مۆدێرنە)؛ "خواردن" چیتر تەنها پێویستیەکی بایۆلۆژی نیە، بەڵکو دواین سەنگەری پاراستنی مرۆڤبوونی ئێمەیە، کاتێک دەست دەبەیت بۆ هەر خواردنێک کە نازانیت لە چ تاقیگەیەکدا ئەندازیاریی بۆ کراوە و چ ناوێکی کیمیایی ئاڵۆز لە پشت پێکهاتەکانێتی، تۆ تەنها جەستەت تێر ناکەیت، بەڵکو بێدەنگانە واژۆ لەسەر گۆڕانی خۆت دەکەیت لە "بوونێکی زیندوو"ەوە بۆ "ئامێرێکی بەکاربردن". جەوهەری پەیوەندی لەگەڵ زەویدا ئەم نانەی لە ماڵەوە دەبرژێت، ئەو سەوزەیەی کە لە خاکەوە دێت، ئەم ئاوەی ڕوونیەکەی دەبینرێت، ئەمانە کەرەستەی "ژیانی شاهانە" نین، بەڵکو زمانێکی هاوبەشن لە نێوان مرۆڤ و سروشتدا...! کاتێک ناوی پێکهاتەکانی نێو قاپەکەت دەزانیت، تۆ پەیوەندیەکی ڕاستەوخۆت لەگەڵ "حەقیقەتدا" هەیە. ئەمە مانای ئەوەیە کە تۆ هێشتا لەسەر زەوی دەژیت نەک لەنێو سیستمێکی پیشەسازیی ساردو سردا کە مرۆڤ تەنها وەک ژمارەیەک لە ئامارەکانی فرۆشتندا دەبینێت!. پارادۆکسی مۆدێرنەیە کاتێک "ژیانیکی سادە و ئاسایی" دەبێتە "دەگمەن"...! گەورەترین شکستی شارستانیەتی مۆدێرن لەوەدایە کە "ژیانێکی سادە و ئاسایی" گۆڕیوە بۆ "بەختەوەری"... ئەوەی کە مافی سەرەتایی هەر مرۆڤێک بوو خواردنی پاک و ژیانی سروشتی!، ئێستا تەنها بۆ چینێکی تایبەت دەستەبەرە!. ئەمە تەنها کێشەیەکی ئابووری نیە، بەڵکو قەیرانێکی بوونگەرایە...! کاتێک ژیانێکی سادە دەبێتە تێچوویەکی گران، ئەمە نیشانەی ئەوەیە کە مرۆڤایەتی لە ڕێڕەوە ڕاستەقینەکەی لایداوە. ئێمە لە سەردەمێکداین کە دەستکردەکان هەرزان و بەردەستن، سروشتیەکان گران و دوورەدەستن...! هەڵبژاردنی نانێکی ماڵەوە یان گۆشتێک کە سەرچاوەکەی بزانیت، تەنها هەڵبژاردنێکی تەندروستی نیە!، ئەوە کردەوەیەکی فەلسەفیە، ئەوە ڕەتکردنەوەی ئەم ئامێرە گەورەیەیە کە دەیەوێت مرۆڤ بکاتە کۆگایەکی پاشماوەی کارگەکان....! بۆ ئەوەی بە "مرۆڤی" بمێنینەوە، پێویستە جارێکیتر پەیوەندیی نێوان دەستمان و خاک و دەمان زیندوو بکەینەوە...! بە سادەی ئەم دەستکردنە، تەنها ڕێگایە بۆ ئەوەی مرۆڤ وەک ئامێرێکی بێڕۆح کۆتایی نەیەت...! #ئیدراک #توراس

Repost from N/a
حەزرەتی شێخی گەورە "ابن عەرەبی" دەفەرمووێت: یەکێک لە نهێنییەکانیان ئەوەیە کە باسمان کردووە لەبارەی زانست بە پێگەی ئەهلی بەیت،
حەزرەتی شێخی گەورە "ابن عەرەبی" دەفەرمووێت: یەکێک لە نهێنییەکانیان ئەوەیە کە باسمان کردووە لەبارەی زانست بە پێگەی ئەهلی بەیت، ئەوەی کە خوای گەورە ئاگاداری کردوینەتەوە لەسەر بەرزیی پلەی ئەوان. یەکێکی تر لە نهێنییەکانیان زانینی ئەو (مکر) کە خوای گەورە لە بەندەکانی کردووە لە ڕق لێبوونیان (بەرامبەر ئەهلی بەیت) لەگەڵ بانگەشەکردنی خۆشەویستیان بۆ پێغەمبەری خوا (ﷺ) و داواکارییەکەی بۆ خۆشەویستیی خزمەکانی (المودة في القربى) کە ئەویش لە ئەهلی بەیتە!. زۆربەی خەڵک ئەوەیان نەکرد کە پێغەمبەری خوا (ﷺ) لە فەرمانی خواوە داوای لێ کردن، و سەرپێچیی خوا و پێغەمبەریان کرد و خۆشەویستیی خزمەکانیان نەکرد مەگەر ئەوانەی کە چاکەیەکیان لێ بینیونن، بۆیە بەهۆی حەزی نەفسی خۆیانەوە خۆشیان ویستوون (مەبەستی ابن عەرەبی لە نەفسی خۆیانەوە ئەوەیە لەبەر فەرمان و زاتی خوای گەورە نەبووە بەڵکو لەبەر چاکەکە بووە خۆشەویست بوون لای ئەو کەسە). یەکێکی تر لە نهێنیەکانیان ئاگاداربوونە لەسەر دروستیی ئەوەی کە خوا بۆی داناون لەم شەریعەتە محەمەدیەدا لەو ڕووەوەی کە زاناکان نایزانن؛ چونکە فەقێکان و فەرموودەناسان کە زانستەکەیان لە مردوویەکەوە بۆ مردوویەکی تر وەریانگرتووە، ئەوەی لایانە تەنها گومانێکی زاڵە (غلبة ظن)، چونکە گێڕانەوەی شایەتی و گێڕانەوەی پشتاوپشت (تەواتور) دەگمەنە. پاشان ئەوان ئەگەر شتێکیش بدۆزنەوە کە لە ڕێگەی تەواتورەوە زانست ببەخشێت، ئەو دەقەی کە بە تەواتور گێڕدراوەتەوە نابێتە دەقێکی بڕاوە (نصا) لەوەی کە حوکمی پێ دەدەن، چونکە دەقەکان دەگمەنن، بۆیە لەو دەقە بەپێی توانای تێگەیشتنی خۆیان وەردەگرن، بۆیە لێرەدا جیاواز دەبن!. لەوانەیە بۆ ئەو دەقە واتایەکی تر هەبێت کە دژایەتی بکات و پێیان نەگەیشتبێت، ئەوەی کە پێیان نەگەیشتووە پەرستنی پێ نەکراون و هیچ لایەنێکی ئەگەرەکان (احتمالات) نازانن کە لە هێزی ئەم دەقەدا هەیە!. پێغەمبەری خوا () بەو دەقە حوکمی دەکرد، بۆیە ئەهلی خوا لە پێغەمبەری خواوە (ﷺ) وەریانگرتووە لە ڕێگەی کەشف بۆ فەرمانە ڕوونەکە و دەقە ڕاشکاوەکە لە حوکمدا، یان لەلایەن خواوە بەو بەڵگەیەی کە لەسەریەتی لە پەروەردگاریانەوە و ئەو بەسیرەتەی (بینایی دڵ) کە خەڵکیان پێ بانگ کردووە بۆ لای خوا. 📚الفتوحات المكية📚 بحر الحقائق #أهل_البيت #شيخ_الأكبر

Repost from N/a
پاشان، ئەو (پێغەمبەر) بە وشەی خۆشەویستی (المودة) هاتووە، ئەویش چەسپاوی و بەردەوامییە لەسەر خۆشەویستیدا (المحبة)؛ چونکە هەر کەسێک دۆستایەتییەکەی لە هەر بارودۆخێکدا جێگیر بێت، و ئەگەر لە هەموو کاتێکدا یاوەریی ئەو خۆشەویستییەی کردبێت، ئەوا ڕێگری لێ دەکات لەوەی داوای مافی خۆیان لێ بکات بەهۆی ئەوەی لە لایەن ئەوانەوە ڕوودەدات، بەڵکو وازی لێ دەهێنێت لەبەر خۆشەویستی بۆیان و بۆ ئەوەی ئەوان لە خۆی پێشتر بخات (إيثاراً) نەک خۆی؛ وەک ئەوەی دۆستە ڕاستگۆکە (المحب الصادق) وتوویەتی: هەموو ئەوەی دۆست (المحبوب) دەیکات، خۆشەویستە (محبوب). جا ئەگەر ناوی خۆشەویستی ئاوابێت، ئەی دەبێت حاڵی (المودة) چۆن بێت؟ ​لە مژدەکان ئەوەیە کە ناوی خودای میهرەبان (الودود) هاتووە، و هیچ مانایەک نییە بۆ چەسپانی ئەو ناوە تەنها بەوە نەبێت کە کاریگەرییەکەی بە کردەوە لە ماڵی دوایی (دواڕۆژ) و لە ناو ئاگردا بۆ هەر تاقمێک بەو شێوەیەی حیکمەتی خودا دەخوازێت دەربکەوێت. یەکێکی تر لەبارەی ئەم مانایەوە وتوویەتی:
أُحبُّ لِحُبِّها السودانَ حتى ... أُحبُّ لِحُبِّها سُودَ الكِلابِ (لەبەر خۆشەویستی ئەو، سوودانییەکانم خۆش دەوێت... تەنانەت لەبەر خۆشەویستی ئەو، سەگی ڕەشیشم خۆش دەوێت).
کاتێک جەمسەرەکانی (أقطاب) ئەم پلەیەم بۆ ڕوون کردیتەوە کە ئەوان بەندە هەڵبژێردراوەکانی خودان، ئەوە بزانە کە نهێنییەکانیان ئەوانەن کە خودا ئێمەی لێ ئاگادار کردوونەتەوە کە خەڵکی ئاسایی لێی بێئاگان، بەڵکو زۆربەی تایبەتەکانیش (الخاصة) ئەم پلەیەیان نیە، تەنها (خدر) نەبێت...! 📚الفتوحات المكية📚 بحر الحقائق #أهل_البيت #شيخ_الأكبر

Repost from N/a
حەزرەتی شێخی گەورە "ابن عەرەبی" دەفەرمووێت: خودای گەورە بە ئیبلیس دەفەرموێت: "إِنَّ عِبَادِي لَيْسَ لَكَ عَلَيْهِمْ سُلْطَانٌ
حەزرەتی شێخی گەورە "ابن عەرەبی" دەفەرمووێت: خودای گەورە بە ئیبلیس دەفەرموێت: "إِنَّ عِبَادِي لَيْسَ لَكَ عَلَيْهِمْ سُلْطَانٌ" [سورة الحجر: ٤٢]. هەر بۆیە لە قورئاندا نابینیت بەندەیەک پاشکۆ کرابێت بۆ خودا مەگەر بەختەوەرەکان نەبێت. ئەگەر وشەی "عەبد" بۆ غەیری ئەوان بەکارهاتبێت، ئەوا بە گشتیە. ئەی چۆن دەبێت گومانت بە مەعسومە پارێزراوەکان هەبێت کە لە سنووری سيدهم وەستاون، ئەوان پلەوپایەیان بەرزتر و تەواوترە!. ئەمانە جەمسەرەکانی (ئەقطاب) ئەم مەقامەن، و سەلمان میراتگری مەقامی ئەهلی بەیت بووە. خودا لێیان ڕازی بێت زاناترین خەڵکن بە مافەکانی خودا لەسەر بەندەکان و ئەوەی بۆ خۆیانە لە مافەکان، و بەهێزترینن لە جێبەجێکردنیاندا. پێغەمبەر (ﷺ) فەرموویەتی: لَوْ كَانَ الْإِيمَانُ بِالثُّرَيَّا لَنَالَهُ رِجَالٌ مِنْ فَارِسٍ. (ئەگەر ئیمان لە سورەیا (کۆمەڵە ئەستێرەیەک) بووایە، پیاوانی فارس دەستیان پێ ڕادەگەیشت). لێرەدا ئاماژەی پێغەمبەر (ﷺ) بۆ سەلمانی فارسی و تایبەتکردنی بە "سورەیا" نەک ئەستێرەکانی تر، ئاماژەیەکی بێوێنەیە بۆ جێگیرکەرانی حەوت سیفەتەکە (سیفات السبعة)، چونکە سورەیا حەوت ئەستێرەیە. چونکە سەلمان ئەو کەسەیە کە خودا پاشکۆی ئەهلی بەیتی کردووە بەهۆی ئەو شتەی کە پێغەمبەر (ﷺ) پێی بەخشی لە جێبەجێکردنی کتێبەکەی (قورئان). ئەمەش تێگەیشتنێکی سەرسوڕهێنەرە، سەلمان ئەو ڕزگارکراوی پێغەمبەرە (ﷺ) و گەورەی ئەو گەلەیە و هەموویان دۆستی حەق و ڕەحمەتی ئەون و ڕەحمەتی ئەو هەموو شتێکی گرتۆتەوە، و هەموو شتێک بەندە و پاشکۆی ئەوە. ​دوای ئەوەی پلەی ئەهلی بەیتت لە لای خودا بۆ دەرکەوت و ئەوەی کە نابێت موسڵمان تانەیان لێ بدات بەهۆی ئەو کارانەی لێیان دەوەشێتەوە، چونکە خودا پاکی کردوونەتەوە، با ئەو کەسەی تانەیان لێ دەدات بزانێت کە تانەکەی بۆ خۆی دەگەڕێتەوە!. ئەو کارەی بە ستەمی دەزانێت، تەنها لە خەیاڵی ئەودا ستەمە نەک لە ڕاستیدا، یان ئەگەر بە زاهیری شەریعەتیش ستەم بێت، بەڵام حوکمی ستەمەکەیان لە ناخدا وەک بەسەرداهاتنی قەدەرەکانە بەسەرماندا، وەک غەرق بوون یان سووتان یان تیاچوون، کە تانەی تێدا نیە!!!. ئەگەر کەسێک لە ماڵ یان خۆی یان ئازیزانی زیانی پێ بگات، نابێت تانە لە قەدەری خودا بدات، بەڵکو دەبێت بە تەسلیمبوون و ڕەزامەندی پێشوازی لێ بکات. ئەگەر پلەی لەوە بەرزتر بوو، دەبێت شوکرانەبژێر بێت، چونکە لە ناو هەموو بەڵایەکدا نیعەمەتێکی خودایی هەیە. کەواتە موسڵمان دەبێت بەرانبەر ئەهلی بەیت بە ئارامی و تەسلیمبوون و ڕەزامەندی و ئەدەب لەگەڵ خودا بجوڵێتەوە!، و هەرچیەکیان لێ ببینێت بە ڕەزامەندی وەرگریت و هیچ تانەیەکیان لێ نەدەیت!. ئەگەر حوکمە شەرعیەکانیش بەسەریاندا جێگیر بوو، ئەمە لە پلەی ئەوان کەم ناکاتەوە بەڵکو وەک قەدەرێکە کە بەسەریاندا دەڕوات، و ئێمە ڕێگریمان لێ کراوە تانەیان لێ بدەین چونکە خودا جیاوازی پێداون. ​سەبارەت بە جێبەجێکردنی مافە شەرعیەکان، پێغەمبەری خودا (ﷺ) قەرزی لە جولەکە دەبرد و مافەکانی بە باشترین شێوە دەدایەوە. ئەگەر جولەکەکە زمانی درێژ بکردایە، پێغەمبەر دەیفەرموو: دعوه فإن لصاحب الحق مقالاً (واز لە خاوەن ماف بهێنن با قسەی خۆی بکات). هەروەها لە چیرۆکێکدا فەرمووی: "ئەگەر فاتیمەی کچی محەمەد دزی بکردایە، دەستم دەبڕی". کەواتە دانانی حوکمەکان بۆ ئەوەیە خودا چۆن بیەوێت دایبنێت؛ ئەمانە مافەکانی خودان. بەڵام لەگەڵ ئەمەشدا خودا سەرزەنشتی نەکردوون، ئێمە قسەمان لەسەر مافەکانی خۆمانە نەک ئەوان، ئێمە سەرپشکین ئەگەر بمانەوێت داوای مافی خۆمان دەکەین و ئەگەر بمانەوێت وازی لێ دەهێنین، وازهێنانەکە باشترە. ​ئەگەر ئێمە لە مافی خۆمان خۆش بین (نزلنا عن طلب حقوقنا)، ئەوە لای خودا دەبێتە دەستکەوتێکی گەورە (اليد العظمى) و پلەیەکی بەرز (المكانة الزلفى) بۆمان. چونکە پێغەمبەر (ﷺ) هیچ داوایەکی لە ئێمە نەکردووە بە فەرمانی خودا مەگەر: ﴿إِلَّا الْمَوَدَّةَ فِي الْقُرْبَى﴾ [سووڕەتی شورا: ئایەتی ٢٣]. لەمەدا نهێنی گەیاندنی خزمایەتی (صلة الأرحام) هەیە، و هەر کەسێک داواکاریی پێغەمبەرەکەی وەرنەگرێت لەوەی کە داوای لێ کردووە و ئەویش لە توانایدا هەبێت، بەیانی (لە ڕۆژی دوایی) بە چ ڕوویەکەوە چاوی پێ دەکەوێت؟ یان چۆن هیوای شەفاعەتی لێ دەکات لە کاتێکدا ئەو جێبەجێی نەکردبێت کە پێغەمبەر (ﷺ) داوای لێ کردووە لە خۆشویستنی (المودة) خزمەکانیدا؟ جا چۆن دەبێت ئەگەر ئەو خزمانە ئەهلی بەیتی بن کە تایبەتترین کەسن؟ 📚الفتوحات المكية📚 بحر الحقائق #أهل_البيت #شيخ_الأكبر

Repost from N/a
حەزرەتی شێخی گەورە "ابن عەرەبی" دەفەرمووێت: کاتێک ڕەسوڵی خودا (ﷺ) بەندەیەکی خاڵس بوو، خودا خۆی و ئەهلی بەیتی پاک کردەوە بە پا
حەزرەتی شێخی گەورە "ابن عەرەبی" دەفەرمووێت: کاتێک ڕەسوڵی خودا (ﷺ) بەندەیەکی خاڵس بوو، خودا خۆی و ئەهلی بەیتی پاک کردەوە بە پاککردنەوەیەکی تەواو و پیسی (ڕجس)ی لێ دوورخستنەوە، کە پیسی لێرەدا هەموو ئەو شتانەیە کە مرۆڤ ناشرین دەکات. پیسی لای عەرەب بریتییە لە قەدەری پیسی وەک ئەوەی (فەڕاء). خودای گەورە دەفەرموێت: "إِنَّمَا يُرِيدُ اللَّهُ لِيُذْهِبَ عَنكُمُ الرِّجْسَ أَهْلَ الْبَيْتِ وَيُطَهِّرَكُمْ تَطْهِيرًا" [سورة الأحزاب: ٣٣]. کەواتە هیچ کەسێک بۆ لای ئەوان پاشکۆ نابێت مەگەر ئەوەی پاک بێت، چونکە پاشکۆکراو دەبێت لەگەڵ ئەوەی بۆی پاشکۆ کراوە بگونجێت!، بۆیە جگە لە پاک و پیرۆزەکان کەسی تر ناتوانن خۆیان بدەنە پاڵ ئەوان!. ئەمەش شایەتیدانێکی پێغەمبەرە (ﷺ) بۆ سەلمانی فارسی بە پاکی و پارێزگاری خودایی و بێتاوانی (عیسمەت)، لەو شوێنەی کە پێغەمبەر (ﷺ) دەربارەی فەرمووی: سەلمان لە ئێمەیە، ئەهلی بەیتە. خوداش بۆ ئەوان شایەتی پاککردنەوە و ڕۆیشتنی پیسی داوە لێیان. ​ئەگەر کەسێک پاشکۆ نەبێت بۆ ئەوان مەگەر ئەوەی پاککراوێکی پیرۆز بێت و بەهۆی ئەم پاشکۆیەتیەوە چاودێری خودایی بۆ دروست بووبێت، ئەی گومانت چیە بە ئەهلی بەیت کە ئەوان لە ناخی خۆیاندا پاککراون، ئەوان خودی پاکین (عین الطهارة)، ئەم ئایەتە بەڵگەیە لەسەر ئەوەی کە خودا ئەهلی بەیتی لەگەڵ پێغەمبەر (ﷺ) بەشدار کردووە لە وتەی خوای گەورەدا: ﴿لِيَغْفِرَ لَكَ اللَّهُ مَا تَقَدَّمَ مِن ذَنبِكَ وَمَا تَأَخَّرَ﴾ [سورة الفتح: ئایەتی ٢]. ئایا چ پیسی و پڵاویەک لە گوناهەکان قەبتر و پیس ترە؟! خودای پاک و بێگەرد پێغەمبەرەکەی (ﷺ) پاک کردەوە بە لێخۆشبوون، ئەوەی کە لای ئێمە بە نیسبەت ئەوەوە (ﷺ) گوناهە، ئەگەر لێی بوەشایەتەوە، تەنها لە ڕووی زاهیریەوە گوناهـ نەک لە ڕووی ماناوە!.. چونکە لۆمە ناخرێتە سەری لە لایەن خوداوە و نە لە لایەن شەرعیشەوە بۆ ئێمە!!. ئەگەر حوکمی گوناهی هەبوایە، ئەوا لۆمەکردنیشی لەگەڵ دەبوو، لە کاتێکدا حوکمی لۆمەکردن لەسەری نەسەلمێنراوە و ئەم ئایەتە بە ڕاست دەرناچێت: ﴿لِيُذْهِبَ عَنكُمُ الرِّجْسَ أَهْلَ الْبَيْتِ وَيُطَهِّرَكُمْ تَطْهِيرًا﴾. ​کەواتە هەموو نەوەکانی فاتیمەی شەریف چوونە ناو ئەمەوە، هەروەها هەموو ئەوانەی لە ئەهلی بەیتن وەک سەلمانی فارسی تا ڕۆژی دوایی، لە حوکمی ئەم ئایەتەی لێخۆشبووندان. ئەوان پاککراوەکانن بە تایبەتمەندیەکی خودایی و بەهۆی ڕێزگرتن لە شەڕەفی محەمەد (ﷺ) و چاودێری خودا بۆیان. حوکمی ئەم شەڕەفە بۆ ئەهلی بەیت دەرناکەوێت مەگەر لە (قیامەت)، چونکە ئەوان بە لێخۆشبوویی حەشر دەکرێن!. بەڵام لە دنیادا، هەرکەسێکیان کارێکی کرد کە سنوورێکی (حد) لەسەر بێت، وەک تەوبەکار وایە کاتێک حاکم پێی دەزانێت، گەر زینای کردبێت یان دزی یان مەیخواردنەوە، حدەکەی بەسەردا جێبەجێ دەکرێت لەگەڵ هاتنەدی لێخۆشبوون بۆی، وەک چۆن (ماعیز) و هاوشێوەکانی وابوون، دروست نیە تانەیان لێ بدرێت!. ​بۆ هەموو موسڵمانێکی بڕوادار بەوەی خودا ناردوویەتی، پێویستە کە خوای گەورە بە ڕاست بزانێت لە فەرموودەکەیدا: ﴿لِيُذْهِبَ عَنكُمُ الرِّجْسَ أَهْلَ الْبَيْتِ وَيُطَهِّرَكُمْ تَطْهِيرًا﴾، با بڕوای وابێت لە هەموو ئەوەی لە ئەهلی بەیتە خودا لێیان خۆش بووە، بۆیە بۆ موسڵمان نابێت لۆمەیان بکات و نە هیچ شتێک بڵێت کە ناشیرینیان بکات، لە کاتێکدا خودا شایەتی پاککردنەوە و ڕۆیشتنی پیسی لێیان داوە. ئەمەش بەهۆی کار و کردەوەی خۆیانەوە نیە و نە بەهۆی پێشخستنی چاکەیەک، بەڵکو بەهۆی چاودێریەکی پێشوەختەی خودایە بۆیان: ﴿ذَٰلِكَ فَضْلُ اللَّهِ يُؤْتِيهِ مَن يَشَاءُ ۚ وَاللَّهُ ذُو الْفَضْلِ الْعَظِيمِ﴾ [سورة الحديد: ئایەتی ٢١]. ​ئەگەر ئەم هەواڵەی سەلمان ڕاست بێت، ئەوا ئەو خاوەنی ئەم پلەیەیە، هەرچەندە سەلمان لەسەر کارێک بێت کە زاهیری شەریعەت بە ناشرینی بزانێت، بەڵام پیسی لێ دوورکەوتووەتەوە بەهۆی پاشکۆیەتیی بۆ ئەهلی بەیت!. هیوادارم نەوەکانی عەلی و سەلمان بەم چاودێریە بگەن وەک نەوەکانی حەسەن و حوسێن، چونکە ڕەحمەتی خودا فراوانە. 📚الفتوحات المكية📚 بحر الحقائق #أهل_البيت #شيخ_الأكبر

photo content

وەک کە چۆن وێنە کراوە لەناو خەڵیکدا کە اصولی عەقیدەی ئەهلی تەسەوف پابەندە بە ئەهلی سوننەوە، یان هەر تەرەفێکی تر. بەڵام ئەم وێنە کردنە فاسدە!، جونکە اصولی عەقیدەی ئەهلی تەسەوف بە تەواوەتی جیاوازە لە ئەهلی سوننە یان شیعە!. ئەما کەسانێک سوننەی ئەشعەرین یان سوننەی ماتوریدین یان شیعەن بەڵام تەریقەتیان وەرگرتووە لە یەک روانگەوەیە کە تەزکیەی و ئەخلاقیاتیەوە نەک لە روانگەی عەقیدەیەوە بێت..! بە هیچ شێوازێک اصولی عەقیدەی ئەهلی سوننە (ئەشعەری و ماتوریدی) و شیعە و تەسەوف هاوتەریب نین، چ لە جیهەتی عەقیدەوە یان تەئولیاتی حەدیس و قورئان. وەک روونە لە رووی فقهیشەوە دابەش دەبن بەسەر تەواوی مەزاهیبەکان وەک زاهیری و چوار مەزهەبەکەی ئەهلی سوننە یان ...هد گومان لەوەدا نیە، زۆر شت هاوەبەشی هەیە لە نێوان تەواوی مەزهەبە عەقیدەیەکان ئەما جیا نەکردنەوە لەگەڵ یەکتری، ئەمە خیانەتێکی گەورەی علمیە. ئەگەریش جەدەلەن قبوڵ بکەین وەک سوننە بوون، دەبێت ئێمە بەراستی بزانین خودی دەستەواژەی ئەهلی سوننە پێناسەکەی چیە؟! ئەگەر مەقسود تێیدا اصولی عەقیدەی ئەشعەری و ماتوریدی بیت گومان لەوەدا نیە جیاوازیەکی زۆر هەیە!، کە خیانەتی علمی هەژمار دەکرێ. ئەگەریش مەقسود تێیدا ئەهلی سوننە مەبەست سەنەدی علمی بێت کەواتە خودی ئەهلی سوننە حەملی هەمووان دەکا وەک ماتوریدی و ئەشعەری و عەقیدەی ئەهلی تەسەوف، کەواتە را جیاوازی لەسەر کۆمەڵێک اصل بە تەواوەتی دەبێت قبوڵ بکرێت. وەک چۆن حەزرەتی جەلالەدین محەمەدی ڕۆمی و شێخی گەورە ابن عەرەبی وەک سوننە سەیر بکرێت هەموو اصولی عەقیدە و تەئولاتیان، وەرگرنا دەبێت جیا بکرێتەوە!. ئیتر خوای گەورە خۆی باشتر دەزانێت

"مَن کُنتُ مَولاهُ فَهذا عَلیٌّ مَولاهُ" (هەرکەسێک من مەولای بم، ئەوا عەلی مەولایەتی) دەربارەی ئەم حەدیسە سەحیحە لای سوننە و
"مَن کُنتُ مَولاهُ فَهذا عَلیٌّ مَولاهُ" (هەرکەسێک من مەولای بم، ئەوا عەلی مەولایەتی) دەربارەی ئەم حەدیسە سەحیحە لای سوننە و شیعە کە ئەهلی سوننە لایان وایە ویلایەتەکە مەقسود تێیدا خۆشەویستی و سەرخستنیەتی نەک جێنشینی سیاسی، بەڵام شیعەکان ئەڵێن کە ویلایەتەکە مەقسود تێیدا سیاسیە هەر بۆیەش زۆرێک لەوان قبوڵی خەلافەتی حەزرەتی ئیمامی ابو بەکر و عومەر و عوسمان ناکەن. بەڵام تەئویلاتی هەردوولا فاسدە چونکە گەر مەقسود سەرخستن و خۆشەویسترین بوایە دەبوایە ئیمامی ابو بەکر بوایە چونکە ئەوان حزرویان هەبوو، ئەگەر مەقسودیش تێیدا سیاسی بوایە دەبوایە حەزرەتی ئیمامی عەلی خەلیفەی یەکەم بوایە!. ئەما لە رووی لوخەویەوە تەئولاتی سوننە و شیعە جێگای دەبێتەوە بەڵام لە دەرگای حەقیقەتەوە ئەنجامی تەئویلاتەکەی هەردوولا فاسد دەبێت!. لەسەر فەهم بۆ مەولا کە لە رووی لوخەویەوە بە مانای نزیکترین و پارێزەری دێت هەروەها لە رووی مەعنەویەوە ئەوەندەی تێگەیشتم لای "ئەهلی اللە" بە مانای جێنشینی باطنی دێت. خودی ویلایەتەکەش تایبەتە بە حەزرەتی ئیمامی عەلی، مەقسودیش میراتگریی ڕوحی حەزرەتی رسوڵ اللە (ﷺ) کە ئەم ویلایەتە سەرچاوەی هەموو فەیزە باطنییەکانە..! لەسەر بنەمای ئەم تەئویلە کە حدی لوخەوەی و عیرفانی هەڵیدەگرێ هەروەها سیاسیەتیش دەگرێت خۆی. چونکە ئەم ویلایەتە هاوشانی حەزرەتی ئیمامی ابو بەکر بووە لە خەلافەتدا تا حەزرەتی ئیمامی عوسمان. دەستێکی باڵا و دیاری هەبووە لەسەر هەر سێ خەلافەتەکەی پێش خۆی!. ئەما لە رووی فەزڵیەتەوە لە نێوان زاهیر و باطندا فەزڵ زیاد و کەم ناکرێ بەم مانایە فەزڵی حەزرەتی ئیمامی ابو بەکر بەسەر عەلی یان عەلی بەسەر ئەودا... هەڵبەتەن ئەگەر ئەم تەئویلاتە قبوڵ بکرێت. ئیتر خوای گەورە خۆی باشتر دەزانێت

"خواجە موعینەدینی چەشتی" کە لەسەر دەستی تەریقەتی "چەشتی" بڵاوکرایەوە و یەکێکە لە هەرە گەورە عورەفاکانی ئەهلی سوننە لەسەر حەزرەتی ئیمامی عەلی دەفەرمووێت: هەر کەسێک لەم ڕێگایەی ویلایەتدا هەنگاوێکی نابێت و گەیشتبێتە مەقامێک، لە بەرەکەتی فەیزی مەولا عەلی مورتەزاوە پێی گەیشتووە. چونکە ئەو پێشەوای ئەولیاکان و خەزێنەی نهێنییەکانی موستەفایە. هیچ وەلییەک نییە کە زنجیرەی (تەریقەتەکەی) نەگاتەوە بە عەلی و کەمالی خۆی لەو وەرنەگرتبێت. 📚"أنيس الأرواح" عەلی کوڕی ئەبو تالیب نهێنی خودایە و پێشەوای عارفان و ڕێبەری ڕێبوارانی ڕێگای هەقە، هەر کەسێک فیزی "ویلایەت"ی پێ بگات، لە دەستی ئەو (ئیمامی عەلی) پێی دەگات. 📚"أنيس الأرواح" #أهل_البيت

ئەی پێغەمبەری خوا، دوای تۆ کێ بکەین بە ئەمیر و سەرکردە؟ ​پێغەمبەر (ﷺ) فەرمووی: ​ئەگەر ئەبو بەکر بکەنە ئەمیر، دەبینن کەسێکی ئە
ئەی پێغەمبەری خوا، دوای تۆ کێ بکەین بە ئەمیر و سەرکردە؟ ​پێغەمبەر (ﷺ) فەرمووی: ​ئەگەر ئەبو بەکر بکەنە ئەمیر، دەبینن کەسێکی ئەمین و دەستپاکە، لە دنیادا زاهیدە و خوازیاری قیامەتە. ​وە ئەگەر عومەر بکەنە ئەمیر، دەبینن کەسێکی بەهێز و ئەمینە، لە ڕێگەی خوادا لە لۆمەی هیچ لۆمەکارێک ناترسێت. ​وە ئەگەر عەلی بکەنە ئەمیر کە پێم وانییە بیکەن! دەبینن کەسێکی هادی و مەهدی، و دەتانخاتە سەر ڕێگای ڕاست. ئەم حەدیسە لەلایان ئیمامەکانی وەک حاکم لە المستدرك على الصحيحين، بە سەحیح دانراوە، هەروەها ئیمامی ضياء الدين المقدسي بە سەحیحی داناوە لە الأحاديث المختارة. ئیمام احمدیش حەدیسەکەی هێناوە لە فضائل الصحابة ئەفەرموویت: إسرائيل بن يونس تێیدایە کە جێگای سیقەیە. بەڵام بەگشتی لای ئەهلی سوننە مونکەرە. هەروەها رەخنەی لێگیراوە کە گوایە شُريك بن عبد الله النخعي لە سەنەدەکیە ئەگەرچی راستگۆ بووە بەڵام بیرەوەری لاواز بووە ... کە ئەمەش بە هۆی ئەوەی لە غەیری ئەویشەوە هاتووە، پاڵپشتی لە سحەتی حەدیسەکە دەکات. لەسەر أبو إسحاق السبيعي دەفەرموون کە لە کۆتایی تەمەنیدا اختلاط توش بووە واتە بیرەوەری لاواز بووە هەروەها بۆتە هۆکاری تێکەڵکردن!. ئەگەرچی دەلیل نیە لەسەر ئەوەی لە کۆتایی تەمەنی ئەو حەدیسەی وتبێت!.. بۆیەش زۆربەی لە زانایانی ئەهلی سوننە بە مونکەری دەبینن جونکە رسوڵ اللە ﷺ دەفەرمووێت: من پێم وانیە ئیمامی عەلی بکەنە خەلیفە. لای زۆربەی سوننیەکان پێیان وایە ئەمە بە حساب قسەی شیعەیە و شیعە دەستکاری تێیدا کردووە!. هەروەها حەدیسی تر لە (شُريك بن عبد الله النخعي) لە (أبو إسحاق السبيعي) لە بوخاری و موسلیم وەرگیراوە و بە سەحیح دانراوە. ئیتر خوای گەورە خۆی باشتر دەزانێت

حەزرەتی رسوڵ اللە ﷺ دەفەرمووێت: ​"إِنِّي تَارِكٌ فِيكُمْ مَا إِنْ تَمَسَّكْتُمْ بِهِ لَنْ تَضِلُّوا بَعْدِي، أَحَدُهُمَا أَعْظَمُ مِنَ الآخَرِ: كِتَابُ اللَّهِ حَبْلٌ مَمْدُودٌ مِنَ السَّمَاءِ إِلَى الأَرْضِ، وَعِتْرَتِي أَهْلُ بَيْتِي، وَلَنْ يَتَفَرَّقَا حَتَّى يَرِدَا عَلَيَّ الْحَوْضَ، فَانْظُرُوا كَيْفَ تَخْلُفُونِي فِيهِمَا." (صحيح مسلم - سنن الترمذي - المستدرك على الصحيحين) "من دوو شتی گرانبەها لەناو ئێوەدا بەجێ دەهێڵم، ئەگەر دەستیان پێوە بگرن هەرگیز دوای من گومڕا نابن؛ یەکێکیان لەوەی تریان گەورەترە: کتێبی خودا (قورئان) کە وەک پەتێکی ڕاکێشراوە لە ئاسمانەوە بۆ زەوی، و عترەتەکەم (ئەهلی بەیتم). ئەم دووانە هەرگیز لە یەک جیا نابنەوە تاوەکو لە لای حەوز (لە ڕۆژی دوایی) دەگەنەوە بە من. کەواتە وریابن بزانن چۆن مامەڵە لەگەڵ جێنشینەکانم دەکەن لە دوای من." وەک روونە لای عولەماکانی سوننە لەگەڵ عورەفاکان، ئەهلی بەیت تەقیسم دەبن بە خسوس و عموم، خسوسی ئەهل بیت تەنیا سەیدنا فاتیمە زەهرا و ئیمامی عەلی و حەسن و حوسێن دەگرێتەوە ( سڵاوی خوای گەورەیان لەسەر بێت) ، واتە ئەهلی کیساء. حەزرەتی "الشيخ الأكبر" دەفەرموویت: "وأقرب الناس إليه أي إلى النبي علي بن أبي طالب رضي الله عن عنه، إمام العالم وسر الأنبياء أجمعين." (الفتوحات المكية) نزیکترین کەس لە رسوڵ اللە (ﷺ) حەزرەتی ئیمامی عەلیە، ئیمامی عالەمە و هەڵگری هەموو نهێنیەکانی پێغەمبەرانە. حەزرەتی ئیمامی بەکر رەزا و رەحمەتی خوای لی بێت دەفەرمووێت: رأيتُ رسولَ اللهِ ﷺ يقول: النظرُ إلى عليٍّ عبادةٌ." (المستدرك على الصحيحين - تاريخ بغداد - المعجم الكبير) ​پێغەمبەری خودام ﷺ بینی کە دەیفەرموو: سەیرکردنی عەلی عیبادەتە. حەزرەتی ئیمامی جەلالەدینی سیۆتی دەفەرموویت: خَصَّ عَلِيٌّ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُ بِدُعَاءِ (كَرَّمَ اللَّهُ وَجْهَهُ) لِأَنَّهُ لَمْ يَنْظُرْ إِلَى عَوْرَةِ أَحَدٍ، أَوْ لِأَنَّهُ لَمْ يَسْجُدْ لِصَنَمٍ مُنْذُ صِغَرِهِ (الجامع الصغير) عەلی (ڕەزای خوای لێبێت) تایبەت کراوە بە دوعای (کرم الله وجهه) چونکە ئەو هەرگیز سەیری عەورەتی کەسی نەکردووە، یان لەبەر ئەوەی هەر لە منداڵییەوە سوجدەی بۆ بت نەبردووە حەزرەتی ئیمامی ابنو حەجەری هەتیەمی دەفەرموویت: وَمِنْ ثَمَّ خَصَّهُ الْمُسْلِمُونَ بِقَوْلِهِمْ: كَرَّمَ اللَّهُ وَجْهَهُ، دُونَ سَائِرِ الصَّحَابَةِ (الصواعق المحرقة على أهل الرفض والضلال والزندقة) هەر لەبەر ئەوەشە (مەبەستی فەزڵەکانیەتی) موسڵمانان تەنها ئەو پیاوەیان جیاکردووەتەوە بە وتنی؛ كرم الله وجهه، لە ناو هەموو هاوەڵانی تردا. لەسەر بنەمای ئەم بەڵگانە، ئێمە دەگینە ئەنجامێک کە نزیکترین و ئەفزەڵترین کەس لەدوای رسوڵ اللە ﷺ سەیدنا مەولانا فاتیمە زەهرایە دواتر حەزرەتی ئیمامی عالەم ( عەلیە، کرم الله وجهه). خودی لەقەبەکەش کرم الله وجهه تایبەتە بە تەنیا بە حەزرەتی ئیمامی عالەم، هیچ کەسێک لە غەیری ئەو بۆی نیە ئەم مانایە هەڵبگری یان بگاتە فەزڵی ئەو. ئیتر خوای گەورە خۆی باشتر دەزانێت

وڵامێک بۆ مامۆستای بەرێز سالار دەربارەی (كرم الله وجهه) کە تایبەتە بە حەزرەتی ئیمامی عالەم (عەلی): کاتێک ئیمامی ابنو کەسیر رە
وڵامێک بۆ مامۆستای بەرێز سالار دەربارەی (كرم الله وجهه) کە تایبەتە بە حەزرەتی ئیمامی عالەم (عەلی): کاتێک ئیمامی ابنو کەسیر رەحمەتی خۆی لێ بێت دەفەرمووێت کە ئیمامی ابو بەکر و عومەر و عوسمان ئەولاترن بۆ بەکارهێنانی (كرم الله وجهه)، ئەم قسەیە لەسەر بەڵگەیەک دامەزراوە لەناو جموری ئەهلی سوننە کە دەفەرموون "تەرتیبی خەلافەتە"!. واتە خەلافەتی یەکەم فەزڵی زیاترە بەسەر دووەم، سێهەم زیاتر لە چوارەم. بەڵام بەڵگەی تەرتیب لەسەر فەزڵ و بە ئەولاتر زانین ئەنجامێک و بەڵگەیەکی فاسدە!. وەک چۆن لەناو ئەهلی سوننە دەفەرموون: کە حەزرەتی رسوڵ (ﷺ) ئەفزەڵترینە لەناو ئەهلی پێغەمبەراندا بە پێی قورئان و سوننەت بەبێ گەرانەوە بۆ دەلیلی تەرتیب. ئەگەر قسەی ئیمامی ابنو کەسیر قبوڵ بکرێ لازم دەکا حەزرەتی پێغەمبەر ئادەم ئەفزەڵتر بێ لە حەزرەتی رسوڵ اللە (ﷺ). لەسەر ئەم پێشەکیە ئەنجامی تەرتیب لەسەر فەزڵ بەخشین بەتاڵ دەبێتەوە چونکە لەسەر هەردوو پرسەکە دەقی قورئان و حەدیس و قسەی عورەفا و ئیمامە گەورەکانی سوننە هەیە. ئیمام احمد دەفەرموویت: مَا جَاءَ لأَحَدٍ مِنْ أَصْحَابِ رَسُولِ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ مِنَ الْفَضَائِلِ مَا جَاءَ لِعَلِيِّ بْنِ أَبِي طَالِبٍ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُ. (فتح الباري شرح صحيح البخاري - المستدرك على الصحيحين - سير أعلام النبلاء) بۆ هیچ کام لە هاوەڵانی پێغەمبەری خودا (صلی الله علیه وسلم) هێندەی ئەوەی بۆ عەلی کوڕی ئەبو تالیب نەهاتووە، لەسەر فەزڵ و گەورەیی و ئاماژە بە چاکە!. ئیمام احمد دەفەرمووێت: "إنَّ الخِلافةَ لَم تَزِنْ عَلِيّاً، وَلَكِنَّ عَلِيّاً زانَ الخِلافَةَ." ​"خەلافەت، عەلیی بەڕێز و گەورەی نەکرد، بەڵکو عەلی خەلافەتی ڕازاندەوە و شەرفمەندی کرد!.." (مناقب الإمام أحمد لە نوسینی ابن الجوزي - سير أعلام النبلاء - الصواعق المحرقة - تاريخ دمشق) هیچ قسەیەک وەها نەکراوە لەناو ئەهلی سوننە تەنیا بۆ ئیمامی عالەم (عەلی كرم الله وجهه) نەبێت، چونکە حەزرەتی ئیمامی ابو بەکر و عومەر و عوسمان شەرفمەند بوون بە خەلافەت بەڵام خودی خەلافەت شەرەفمەندی وەرگرت کاتێک حەزرەتی ئیمامی عەلی (كرم الله وجهه) چوو بۆ سەر خەلافەت!. عَنْ عَائِشَةَ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهَا قَالَتْ: خَرَجَ النَّبِيُّ ﷺ غَدَاةً وَعَلَيْهِ مِرْطٌ مُرَحَّلٌ مِنْ شَعْرٍ أَسْوَدَ، فَجَاءَ الْحَسَنُ بْنُ عَلِيٍّ فَأَدْخَلَهُ، ثُمَّ جَاءَ الْحُسَيْنُ فَدَخَلَ مَعَهُ، ثُمَّ جَاءَتْ فَاطِمَةُ فَأَدْخَلَهَا، ثُمَّ جَاءَ عَلِيٌّ فَأَدْخَلَهُ، ثُمَّ قَالَ: ​إِنَّمَا يُرِيدُ اللَّهُ لِيُذْهِبَ عَنْكُمُ الرِّجْسَ أَهْلَ الْبَيْتِ وَيُطَهِّرَكُمْ تَطْهِيرًا. (صحيح مسلم - المستدرك على الصحيحين - السنن الكبرى - تفسير الطبري) (حەزرەتی دایە) عائشە (ڕەزای خوای لێبێت) دەفەرموێت: بەیانییەک پێغەمبەر (ﷺ) چووە دەرەوە و عەبایەکی (کیسا) نەخشێنراوی لە مووی ڕەش پۆشێبوو. ​سەرەتا حەسەنی کوڕی عەلی هات و بردیە ژێر عەباکەوە. ​دواتر حوسێن هات و ئەویشی بردیە ژێرەوە. ​پاشان فاتیمە هات و ئەویشی خستە ژێر عەباکە. ​لە کۆتاییدا عەلی هات و ئەویشی بردیە ژێرەوە. ​پاشان پێغەمبەر ﷺ ئەم ئایەتەی خوێندەوە بەسەریان: ​إِنَّمَا يُرِيدُ اللَّهُ لِيُذْهِبَ عَنْكُمُ الرِّجْسَ أَهْلَ الْبَيْتِ وَيُطَهِّرَكُمْ تَطْهِيرًا. تەواوی عورەفایان دەفەرموون ئەم چوارە خۆشەویستە؛ حەزرەتی دایە فاتیمە و حەزرەتی ئیمامی عالەم (عەلی)، حەزرەتی ئیمامی حەسەن و حوسێن، چوار جەمسەرن کە تەواوی حەقیقەتی محەمەدی لەوانەوە دەردەچێت، خاوەنی کەماڵیەتی حەزرەتی رسوڵ اللە (ﷺ). لای ئەهلی سوننە وەک روونە "بەنی قورەیش" ئەفزەڵترینن لەناو عەرەب لەناو قورەیشیش بنەماڵەی "بەنی هاشم" ئەفزەڵترینە. عَنْ وَاثِلَةَ بْنِ الأَسْقَعِ قَالَ: سَمِعْتُ رَسُولَ اللَّهِ ﷺ يَقُولُ: "إِنَّ اللَّهَ اصْطَفَى كِنَانَةَ مِنْ وَلَدِ إِسْمَاعِيلَ، وَاصْطَفَى قُرَيْشًا مِنْ كِنَانَةَ، وَاصْطَفَى مِنْ قُرَيْشٍ بَنِي هَاشِمٍ، وَاصْطَفَانِي مِنْ بَنِي هَاشِمٍ." (صحيح مسلم) بەڕاستی خودا (کینانە)ی لە نەوەکانی ئیسماعیل هەڵبژارد، و (قوڕەیش)ی لە کینانە هەڵبژارد، و لە قوڕەیشیش (بەنی هاشم)ی هەڵبژارد، و منییشی لە بەنی هاشم هەڵبژارد حەزرەتی ئیمامی شافیعی دەفەرمووێت: إنَّ اللهَ تَعَالى اصْطَفَى قُرَيْشاً، ثُمَّ اصْطَفَى مِنْ بَنِي هَاشِمٍ مَنْ هُوَ خَيْرُهُمْ. (مناقب الشافعي لە نوسينى الإمام البيهقي - الرسالة) بەڕاستی خوای گەورە قوڕەیشی هەڵبژارد، پاشان لەناو ئەوان بەنی هاشمدا هەڵبژارد کە چاکترینیانن.