fa
Feedback

فریب کلاهبرداران را نخورید! تل‌متریو این کانال‌ها را شناسایی و برچسب‌گذاری می‌کند 👉 برای مشاهده برچسب، اشتراک تهیه کنید

وحدوي

وحدوي

رفتن به کانال در Telegram

دەروازیەک لە دەروازەکان

نمایش بیشتر
750
مشترکین
+124 ساعت
اطلاعاتی وجود ندارد7 روز
+330 روز
آرشیو پست ها
لە ژیانمدا چەند کەسێکم بینوە، خودی خۆشم ئەزمونم کردووە!. بەڵام ئەمشەو کەسێکم بێنی لەسەر ئەو شێوەیە بۆیە حەزم کرد ئەوە بنوسم کە هەستم پێ کردووە؛ کەسانێک هەن کە ئەجنە ناو علومە ئەقڵیەکان لەگەڵی دەرۆن تا رەدەیەکی زۆر قوڵ... با بڵین دەگاتە ئاستی وەحدە لە خودی ئەم پلەیەدا هەندێک ئیشکالاتی بۆ دروست دەبێ! هەر لەسەە بنەما ئەقڵ ... دوبارە دادەبەزێتەوە بە جۆرێک کە هێندە نزم دەبێتەوە ئینقلیاب دەکات ...! ئەمەش دەگەرێتەوە بۆ هۆکارێکی سەریکی کە پێی وابووە دەبێت ئەم ئەقڵە لە رێگایی نەزەریەوە درک بە تەواوی بابەتەکان بکات بە وردەکاریشەوە!.. بەڵام ئایە علومە زاهیرەکان لە خودی خۆیاندا توانایی هەڵگرتنی ئەم مانایەنی هەیە؟ یان ئەسڵ لە سنوورێکدا توشی کەموکوری نابێت لە مقامێکی باڵاتردا؟! جا سەرچاوەیەک هەیە لای عورەفاکان کە شهودە بێچگە لە سەرجاوەی ئەقل و خەبەر و حەواسەکە!.. ئایە خودی ئەم سەرجاوەیە ئەقڵەکیە؟؟! بێگومان نەخێر بەڵکو جیاوازە بەڵکو سەرجاوەیەکە..! کەواتە ئەقڵ کاتێک بە نەزەریات گەیشتە ئاستێک کە بروای بە سەرجاوەی شهود کرد و گەیشتنە کەسانێک کە بە شهود شتیان پێ گەیشتووە هەروەها بۆی سابت بوو کە ئەو کەسانە بە شهود گەیشتوون، لەم خاڵەدا دەبی سەلبی سێ سەرجاوەکان بکات لە خۆیدا بەو مانایەیی کە بلی بەڵی ئەقڵ لێرەدا کۆتایی هات و تەسلیم دەبی بەم کەسەی تر!. بەڵام ئەگەر هەر بیەویت بە ئەقڵەکە بگاتە ئەم شتە ئەمە ئەستمە، بۆیە هەندێک لە قادرمەی کۆتایدا ناتوانن تەسلیم بن و ئینقیلاب بکەن بەسەر رابردووی خۆیان بۆیە راستەوخۆ دەکەونە خوارەوە و ئەقڵ ئیتر یاریان پێ دەکات!. هەڵبەتە من زۆر جار تێبەیبنم کردووە ئەوانە دەچنە دۆخێکەوە کە ئیتر خودی گومان دەبێتە لازمی مەزهەبیان..! بۆیەش خولاسە وا پێویست دەکات کە بە ئەقڵ رێگایەکت دۆزیەوە کە بە کردنەوەی حەقیقەتت دەستدەکەوێ!، بەڵام خودی کلیلەکە پێویستی بەوەیە هەموو پێشەکیانە هەڵگەرێنێتەوە کە بۆ گەیشتن بە دەرگاکە هەبووە!!، ئەوا مەترسە! برۆ، ئەقڵەکە لە گۆشەیەک دابنی و برۆ دەرگاکە بکەوە!.. چونکە گەر دابەزیتەوە دڵنیابە توشی دەوەرێک دەبێ! .... غەزالی و زۆرێک لە عورەفاکان وەها بوونە!! نەترساون! دەرگاکەیان کردووە!.. بۆیە رێگایی گەیشتن بە حەقیقەت ترسی ناوی، بەم نەزەریە علمیانە نیە بۆ خودی حەقیقەتەکە بەلکو علمەکان موجەرەت ئیشارەت بۆ دەرگاکە دەکەن نەک خودی حەقیقەتەکە یان کلیلی دەرگاکە..! ئیتر خوا خۆی باشتر دەزانێت!. #توراس

Repost from N/a
حەزرەتی شیخی گەورە ابن عەرەبی (بحر الحقائق) دەفەرمووێت؛ پێغەمبەری خوا (ﷺ) شەوی "ئیسرا و میعراج" بەسەر موسادا (سەلامی خوای لەسەر بێت) تێپەڕی و بینی لە گۆڕەکەیدا نوێژ دەکات پاشان سەرکەوت بۆ ئاسمان و باسی ئیسرا و ئەوەی کە لەگەڵ پێغەمبەراندا ڕوویدا کرد و موسای لە ئاسمانی شەشەمدا بینی و باسی ئەوەشی کرد کە لە گۆڕەکەیدا نوێژ دەکات و بینیویەتی. بۆیە لە حاڵەکانی ئەم کەسە دوای مردنی هاوشێوەی ئەم شتانەیە کە هیچ جیاوازیەک نیە لە نێوان مافی ژیانی و مردنیدا چونکە ئەگەر لە کاتی ژیانیدا لە دونیادا لە وێنەی مردوودا بێت ئەوا خوا حاڵی مردنەکەی دەکاتە حاڵی وەک کەسێک کە لە ژیانیدا بێت وەک پاداشت و (وفاقاً)!. من ئەمەم لە باوکمدا بینی (ڕەحمەتی خوای لێبێت) خەریک بوو نەینێژین و بە گومانەوە بووین بەهۆی ئەوەی کە سیمای زیندووەکانی پێوە دیار بوو لەسەر دەموچاوی. لە هەمان کاتیشدا بەهۆی وەستانی دەمارەکانی و پچڕانی هەناسەیەوە سیمای مردووەکانی پێوەبوو!. پازدە ڕۆژ پێش ئەوەی بمرێت هەواڵی مردنی خۆی پێدام و پێی وتم کە لە ڕۆژی چوارشەممەدا دەمرێت هەرواش دەرچوو. کاتێک ڕۆژی مردنەکەی هات لە کاتێکدا زۆر بە سەختی نەخۆش بوو ڕاستبووەوە و بەبێ ئەوەی پاڵ بداتەوە دانیشت و پێی وتم؛ "کوڕی خۆم، ئەمڕۆ ڕۆژی کۆچکردن و دیدارە...! منیش پێم وت؛ "خودا سەلامەتی بۆ بنووسێت لەم سەفەرەتدا و بەرەکەت بخاتە دیدارەکەتەوە". بەمە دڵخۆش بوو و پێی وتم؛ "کوڕی خۆم، خودا لەبری من پاداشتی خێرت بداتەوە، هەموو ئەوەی کە لێتم دەبیست دەتگوت و لێی تێناگەیشتم، ڕەنگە هەندێکیم ئینکار بکردایە، وا ئێستا من شایەتیی بۆ دەدەم و دەیبینم".....! ​پاشان درەوشانەوەیەکی سپی لەسەر نێوچەوانی دەرکەوت کە پێچەوانەی ڕەنگی جەستەی بوو بەبێ ئەوەی هیچ نەخۆشیەکی پێوە بێت! نوورێکی هەبوو دەدرەوشایەوە و باوکم هەستی پێکرد پاشان ئەو درەوشانەوەیە بەسەر دەموچاویدا بڵاوبووەوە تا تەواوی جەستەی گرتەوە!. بۆیە ماچم کرد و ماڵئاوایم لێکرد و لەلای هاتمە دەرەوە و پێم وت؛ "من دەڕۆم بۆ مزگەوتی گەورە (مزگەوتی جامیع) تاوەکوو هەواڵی مەرگتم پێدەگات". ئەویش پێی وتم؛ "بڕۆ، و مەهێڵە کەس بێتە ژوورەوە بۆ لام". خێزانەکەی و کچەکانیشی کۆکردەوە کاتێک کاتی نیوەڕۆ هات هەواڵی مردنیم پێگەیشت. هاتم بۆ لای و بینیم لە حاڵەتێکدایە کە سەیرکەر گومانی بۆ دروست دەبێت لە نێوان ژیان و مردنیدا...ا هەر لەسەر ئەو حاڵەتەیش ناشتمان و مەشهەدێکی مەزنی هەبوو بۆ ناشتنەکەی!. ​پاکی و بێگەردی بۆ ئەو زاتەی کە بە ڕەحمەتی خۆی هەرکەسێکی بوێت تایبەتی دەکات!، خاوەنی ئەم مەقامە ژیان و مردنی وەک یەکە!، هەموو ئەوەی کە لەم دەروازەیەدا لە زانست پێشکەشمان کردووە بریتییە لە زانستی خاوەنی ئەم مەقامە!.. 📚الفتوحات المكية📚 بەشی 35 #شيخ_الأكبر

Repost from N/a
حەزرەتی شیخی گەورە ابن عەرەبی (بحر الحقائق) دەفەرمووێت؛ هیچ کەسێک ئازیزتر نیە لە قیامەتدا لەوەی کە لە دونیادا گەیشتووەتە ئەوپەڕی زەلیلی لە ئاست مافی خوا و حەقیقەتدا...! 📚الفتوحات المكية📚 بەشی 35 #شيخ_الأكبر

Repost from N/a
حەزرەتی شیخی گەورە ابن عەرەبی (بحر الحقائق) دەفەرمووێت؛ هەرکەسێک لە دونیادا بە تەواوی بەندە بێت ئەوا لە قیامەتدا بە تەواوی پاشایە..! هەرکەسێکش لە دونیادا بە ڕێژەیەک پاشا بووبێت و بەشێکی هەبووبێت ئەوا بەو ڕێژەیە لە پاشایەتی (ملك) لە قیامەتدا کەمی دەبێت مەگەر بە بەزەیی خۆی کە بیبەخشێت!. 📚الفتوحات المكية📚 بەشی 35 #شيخ_الأكبر

چەژنی هەموو برا و خوشکەکانم پیرۆز بێت، هیوام سەلامەتی و سەربەرزیتانە. حەزرەتی ئیمامی عالەم (عەلی) عليه السلام کاتێک خەلیفە بوو لە رۆژی چەژندا دوای پێش نویژی دەیفەرموو؛ ئەمڕۆ جەژنە بۆ کەسێک کە خودا ڕۆژووەکەی لێ قبوڵ کردبێت و پەرستشەکانی لێ وەرگرتبێت، هەر ڕۆژێک کە تێیدا بێفەرمانی خودا نەکرێت، ئەوا ئەو ڕۆژە جەژنە. 📚نهج البلاغة جا حەزرەتی ئیمامی عالەم (عليه السلام) هەتاکو لە ژیاندا بوو لە دوای وەفاتی حەزرەتی سیدی وجود (ﷺ) هەر ئەو قوربانی بۆ دەکرد. حەنەش دەفەرموویت؛ بینیم عەلی (عليه السلام) دوو بەرانی دەکردە قوربانی پێم وت؛ ئەمە چیە (مەبەستی پسیارەکە ئەوەیە بۆچی دوو دانە)؟ ئەویش فەرمووی: پێغەمبەری خوا (ﷺ) وەسێتی بۆ کردووم کە لە بری ئەو قوربانی بکەم بۆیە منیش قوربانی لە جیاتی ئەو دەکەم. 📚سنن أبي داود، سنن الترمذي، مسند أحمد ، سنن ابن ماجه، حاکم خوای گەورە یارمەتی هەموو برا و خوشکەکان بدات لەوەی توانایان هەبێت بۆ قوربانی کردن

یەکێک لە کێشە سەرەکیەکانی ئەوانەی خۆیان داوەتە باڵ ئەهلی توراسی، تێنەگیشتنە لە کتێبەکانی شێخ عەبدولواحید یەحیا...! زۆرێک هەتا ئێستا وا دیدگای توراسیەت دەکەن کە کەسێک لە مێژوودا توند بووبێ و دەستکەوتی ماددی زۆری بەدەست هێنا بێ بۆ دین یان خەڵکەکەی کە پابەندی هەندێک جوزئیاتی توراسیەت بێ، وا ئەزانن ئەم رەنگدانەوەیە ئەقڵیەتی توراسیە!. ئەم دیدگا بینینە بۆ توراسیەت بە تەواوەتی فاسدە، جەوهەری توراسیەت گەرانەوەیە بۆ ئەسڵێک کە مقامی وەحدەیە نەک کەسرەت!. با نموونەیەک بهێنمەوە کە روون بێ لاتان ئەگەر سەرکردەیەک خاوەنی سیستەمی مەلیکایەتی بێ ئەگەرچی خودی مەلیکایەتی رەمزێکی توراسە بەڵام جەوهەر نیە! لە کاتێکدا مانای رەمزەکە پەیوەست دەبێ کە ئەوەیە خودی مەلیکایەتیەکە پەیوەست بێ بە مقامی وەحدەوە نەک کەسرەت!. هەر کەسێک بانگەشی ئەوە بکات مەلیکایەتی لە مێژووی ئیسلامدا هەموویان یان وەک خەلافەت دەچێتە قاڵبی توراسیەتەوە ئەمە فاسدە!. هەروەها جاهیل بوونە بە چەمکی توراسیەت. هەر دەسەڵاتێک پەیوەست نەبێتەوە بە مقامی وەحدەوە و عالەمی کەسرەتی نەکردبێتە قوربانی مقامی وەحدە، ئەمە خودی خۆی حەداسیە نەک توراسیەت!. بۆیەش شێخ عەبدولواحید یەحیا زۆر بە وردی باسی سوڵتەی روحی لە تەواوی دینەکانی تر دەکات، رەمزەکان بە وەحدەوە دەبەستێتەوە. هەڵبەتە سەرەتای کتیبەکانی رەنگە کەسانیک بیرکردنەوەی هەڵەیان بۆ دروست بی بەڵام دوای خویندنەوەی تەواوی کتێبەکانی بە وردی هەمان ئەنجامی قسەکانم وەردەگری!. بۆیە شانازی کردن بە کەسانێکەوە لە عالەمی کەسرەدا سەرکەوتوو بوون لە رووی ماددی و دەسەڵاتەوە و خاوەنی هیچ مانایەک نین لە مقامی وەحدەدا... ئەمە جەهلە نەک توراسیەت بەڵکو بێمانایەکی قوڵە لە عالەمی حەداسیەتدا!. #ئیدراک #توراس

حەزرەتی شێخی گەورە ابن عەرەبی لە فتوحاتی مەکیدا لە بابی ٣٨١ دا دەفەرمووێت: پێغەمبەری خوا (ﷺ) لەسەر خوای گەورە فەرمووی: إِنَّ اللَّهَ لَا يَمَلُّ حَتَّى تَمَلُّوا (خوای گەورە بێزار نابێت تاوەکو ئێوە بێزار دەبن). هیچ شتێک لە جیهان بێزار نابێت مەگەر بێزاریەکەی بریتی بێت لە بێزاری حەق (خوای گەورە)... کەسیش لە جیهان بێزار نابێت مەگەر ئەوەی کە پەردەی لەسەر لانەدرابێت و شاھیدی(مەبەست تێیدا بروای وا نەبێت) نەدا لەسەر نوێبوونەوەی بەردەوامی جیهان...! وە کاتێکیش خوای گەورە فەرموویەتی: وَرَحْمَتِي وَسِعَتْ كُلَّ شَيْءٍ...( ڕەحمەتم هەموو شتێکی گرتووەتەوە) جا شێخی گەورە دەفەرمووێت کە ئەم رەحمەتە شتێک نیە وەک عەینەک چونکە گەر وابوایە تەسک دەبویوە بەڵام رەحمەت حوکمێکە لە لایەن ئیلاهیەوە!. هەروەها گەر شتێک بوایە ئەوا بە دەست دەهات و کۆتایی دەهات بەڵام رەحمەتی خودا حوکمە و کۆتایی نیە!. بۆیە عالەم کۆتایی نیە بەڵکو لە نوێبوونەوەی بەردەوامە جا دروستیش نیە بێزار بین چونکە واتەی ئەوە دەکات کە بێزار بین لە خودا!. ئەمە کورتیەک بوو زۆر بەلامەوە جوان بوو لە لاپەرەی یەکەم و دووەمی بابی ٣٨١دا، تێگیشتنی خۆمم بەیان کردووە لەسەر قسەکانی شێخی گەورە 📚الفتوحات المكية📚 بحر الحقائق #شيخ_الأكبر #عیرفانی

ئەمە دەسەلمێنێت کە زانستی جەرح و تەعدیل پاسەوانی لە ئایدیۆلۆژیایەکی دیاریکراو کردووە نەک لە حەقیقەتی ئیسلامی. دەوڵەتی ئەمەوی بۆ نزیکەی ٩٠ ساڵ جنێودان بە ئیمامی عەلی و ئەهلی بەیتی لەسەر مینبەرەکان کردە فەرز و بەشێک لە وتاری هەینی. ئەمە تەنها کارێکی سیاسی نەبوو بەڵکو کۆمەڵگەی بە جۆرێک گۆڕی کە نەوەیەک پێگەیشت وایان دەزانی عەلی پیاوێکی خراپە. زانایانی جەرح و تەعدیل لەبری ئەوەی بە توندی دژی ئەم کوفرە کۆمەڵایەتیە بوەستنەوە پاساویان بۆ ئەو خەڵکە هێنایەوە!. لە بەرامبەردا ئەوانەی لە شاری کوفە (پایتەختی ئیمامی عەلی و ناوەندی شیعەکان) بوون هەمیشە جێگای گومانی زانایانی سوننە بوون. قبوڵکردنی قسەکانی کەسێکی وەک (إبراهيم بن يعقوب الجوزجاني) کە ناسبیەکی توندڕەو بوو بۆ هەڵسەنگاندنی پیاوانی کوفە کارەساتێکی گەورەی میتۆدۆلۆژیە. جەوزەجانی سەدان گێڕەڕەوەی کوفەی بە درۆزن و لادەر لە قەڵەم دا زانایانی تریش بە کوێرانە قسەکانی ئەویان گواستەوە و بەهۆیەوە بەشێکی گەورەی میراتی ئەهلی بەیت لەناو چوو. لەوانەیە پرسیار بکرێت بۆچی ئەم دۆخە لە سەردەمی عەباسیەکاندا کە دژی ئەمەویەکان بوون بەردەوام بوو؟ وەڵامەکە ئەوەیە کە عەباسیەکانیش بە هەمان شێوەی ئەمەویەکان لە ئەهلی بەیت و نەوەکانی ئیمامی عەلی دەترسان. خەلیفە عەباسیەکان دەیانزانی کە تاکە هێزێک بتوانێت شەرعیەت لە دەسەڵاتەکەیان وەربگرێتەوە ئیمامەکانی ئەهلی بەیتن!. بۆیە ئەوانیش درێژەیان بەو سیاسەتە دا کە هەر گێڕەڕەوەیەک بانگەشەی بۆ مافی ئەهلی بەیت بکردایە بە تێکدەر و لادەر لە قەڵەم بدرێت. زانایانی جەرح و تەعدیلیش (بە ئاگا بووبیتن یان بێ ئاگا) بوونە بەشێک لەم سیستمە ئەمنییەی دەوڵەت بۆ پاراستنی "الجماعة"...! ئەم شەڕە مەزهەبی و ئایدیۆلۆژیە وای کرد کە هەقیقەت لەناو ئومەتی ئیسلامیدا پارچەپارچە ببێت. زانستی جەرح و تەعدیل کە دەبوو زانستێکی سەربەخۆ و بێلایەن بێت بووە ئامرازێک بۆ سزادانی نەیارانی سیاسی و مەزهەبی....! قبوڵکردنی مرۆڤێک کە ڕۆژانە جنێو بە ئیمامی عەلی دەدات بەناوی ئەوەی "لە فەرموودەدا ڕاستگۆیە" برینێکی قووڵە لە ویژدان و عەقڵی ئیسلامیدا. ناتوانرێت جیاوازی بکرێت لە نێوان "دڵی پڕ لە ڕق بۆ ئەهلی بەیت" و "زمانی ڕاستگۆ" چونکە بێڕێزیکردن بە ئەهلی بەیت پێچەوانەی دەقە قاتیعەکانی قورئان و سوننەتە!... ئەم مێژووە پڕ لە کەموکوڕی و ئەم زانستە پڕ لە دووفاقیە مرۆڤایەتی و ئومەتی ئیسلامی گەیاندۆتە بنبەست!. #ئیدراک

بۆچی جەرح و تەعدیل دەبێت دوبارە پێداچوونەوەی بۆ بکرێت؟! زانستی فەرموودە و بنەماکانی "جەرح و تەعدیل" کە وەک بڕبڕەی پشتی کۆکردنەوەی سوننەتی پێغەمبەر (ﷺ) سەیر دەکرێت لە بۆشایەکی ئاسمانی و بێگەرددا دروست نەبووە بەڵکو بەرهەمی قۆناغێکی مێژوویی پڕ لە ململانێی خوێناوی سیاسی و مەزهەبی بووە!. کاتێک بە وردی و بە چاوێکی ڕەخنەگرانەوە دەڕوانینە ئەم زانستە تێدەگەین کە ئەم پێوەرانەی بۆ هەڵسەنگاندنی مرۆڤەکان دانراون پێویستیان بە "تەرح و تەعدیل" هەیە. هۆکارەکەش ئەوەیە کە ئەم زانستە بە شێوەیەکی قووڵ کەوتۆتە ژێر هەژموونی سیاسەتی دەوڵەتی ئەمەوی و عەباسی، و ململانێی توندی نێوان شیعە و سوننە کە تێیدا پێوەرەکان بۆ بەرژەوەندیی هێزی باڵادەست شکێنراونەتەوە...! گەورەترین کارەساتی زانستی لەناو جەرح و تەعدیلدا ئەو پێوەرە دووفاقیەیە کە زانایانی وەک بوخاری زەهەبی ئیبن حەجەر و یەحیای کوڕی مەعین پەیڕەویان کردووە. بنەمای زانستەکە لەسەر ئەوە بووە کە دەبێت گێڕەڕەوە "دادپەروەر" (العدل) و "دیندار" بێت بەڵام لە پراکتیکدا ئەمە بەپێی ئینتیمای سیاسی گۆڕاوە. کەسانێک هەبوون کە بە ئاشکرا جنێویان بە ئیمامی عەلی داوە کە یەکێکە لە خەلیفەی ڕاشدین و گەورەی ئەهلی بەیت بەڵام فەرموودەکانیان وەرگیراوە!. حەریز کوڕی عوسمان بە ئاشکرا بەیانیان و ئێواران جنێوی بە ئیمامی عەلی دەدا. زەهەبی لەسەری دەڵێت: "ثقة ثقة، ولكنه ناصبي يسب علياً" ئیمامی بوخاریش پشتی پێ بەستووە!. ثەوری کوڕی یەزیدی حومسی بە ئاشکرا دەیگوت "عەلیم خۆشناوێت چونکە باپیرمی لە سەفین کوشتووە" کەچی بە "ثقة" دانراوە و فەرموودەی لێ وەرگیراوە!. خەواریجەکان ئەوانە بوون کە ئیمامی عەلیان کافر کرد و خوێنی موسڵمانانیان حەڵاڵ کرد. عیمران کوڕی حەتتان سەرکردەی خەواریج ستایشی (عبدالرحمن بن ملجم)ی بکوژی ئیمامی عەلی کردووە لە شیعرەکەیدا کە دەڵێت؛ (يا ضربة من تقي ما أراد بها ... إلا ليبلغ من ذي العرش رضوانا). سەرباری ئەم لادانە گەورەیە و خۆشحاڵبوون بە کوشتنی خەلیفەیەکی ڕاشدین ئیمامی بوخاری پشتی پێ دەبەستێت بەو پاساوەی کە خەواریج درۆ ناکەن! (مەروانی کوڕی حەکەم) یەکێکی تر لە کارەساتەکان وەرگرتنی فەرموودەیە لە مەروانی کوڕی حەکەم لەلایەن ئیمامی بوخاریەوە. مەروان ئەو کەسەیە کە هۆکاری سەرەکیی فیتنەکان بوو لە سەردەمی عوسمانی کوڕی عەفان شەڕی دژی ئیمامی عەلی کرد لە جەنگی جەمەل و تەنانەت لەلایەن بەشێک لە سەحابەوە نەفرەتی لێکرابوو بەڵام چونکە بووە خەلیفەی ئەمەوی و سەر بە بەرەی دەسەڵات بوو لەلایەن زانایانی فەرموودەوە بە گێڕەڕەوەیەکی باوەڕپێکراو قبوڵ کرا!. لە بەرامبەر ئەو لێبوردەیە سەیرەی کە بۆ نەواسیب و خەواریج هەبوو هەر کەسێک کەمترین مەیلی بۆ ئیمامی عەلی و ئەهلی بەیت هەبووایە یان ڕەخنەی لە موعاویە و دەسەڵاتی ئەمەوی بگرتایە ڕووبەڕووی توندترین سزای زانستی دەبووەوە و بە "متروک"، "ضعيف"، یان "مبتدع" لە قەڵەم دەدرا. تەقیە وەک بیانوو زانایان دەیانگوت خەواریج و نەواسیب درۆ بە کوفر دەزانن بۆیە ڕاستگۆن بەڵام شیعەکان باوەڕیان بە "تەقیە" هەیە بۆیە فەرموودەکانیان وەرناگیرێت!. ئەمە پێوەرێکی دەروونی و مەزهەبی بوو نەک زانستی. ئایا لۆژیکییە مرۆڤێک جنێو بە ئیمامی عەلی بدات (کە پێغەمبەر فەرموویەتی: تەنها مونافیق ڕقی لە عەلی دەبێت) بەڵام تۆ بە ڕاستگۆی بزانیت لە کاتێکدا کەسێک کە باوەڕی بە مافخورانی ئەهلی بەیت هەیە بە درۆزن و مەترسیدار دابنێیت؟ جا هەروەها (پەراوێزخستنی ئیمامی جەعفەری سادق) یەکێک لە گەورەترین بەڵگەکان بۆ هەژموونی مەزهەبی بەسەر ئەم زانستەدا مامەڵەکردنی ئیمامی بوخاریە لەگەڵ ئیمامی جەعفەری سادق (گەورەی ئەهلی بەیت لە سەردەمی خۆیدا و مامۆستای پێشەوایانی مەزهەبەکان). بوخاری لە سەحیحەکەیدا هیچ فەرموودەیەکی لە جەعفەری سادق نەگێڕاوەتەوە! لە کاتێکدا فەرموودەی لە عیمرانی حەتتانی خەواریجی و حەریزی ناسبی و مەروانی کوڕی حەکەم گێڕاوەتەوە. ئەمە نیشانی دەدات کە پێوەرەکە زانستی پەتی نەبووە بەڵکو ترسان بووە لە گێڕانەوەی ئەو زنجیرانەی کە بە دڵی دەسەڵات یان هێڵی گشتی (الجماعة) نەبوون!. زەهەبی یاسایەکی سەیری داناوە لە جیاکردنەوەی (التشيع) و (الرفض). ئەو دەڵێت خۆشویستنی عەلی بیدعەی بچووکە بەڵام ڕەخنەگرتن لە ئەبوبەکر و عومەر و زەمکردنی موعاویە بیدعەی گەورەیە و خاوەنەکەی فەرموودەی لێ وەرناگیرێت!. لێرەدا پرسیارێکی گەورە دروست دەبێت؛ چۆن دەبێت جنێودان بە ئیمامی عەلی (لە سەردەمی ئەمەوییەکاندا) بە بیدعەیەک دابنرێت کە نابێتە هۆی ڕەتکردنەوەی فەرموودە و کەسەکە بە "قوربانیی ژینگەکەی" سەیر بکرێت بەڵام ڕەخنەگرتن لە موعاویە ببێتە هۆی ئەوەی کەسەکە بە تەواوی لە ڕیزبەندیی موسڵمانان و ڕاستگۆیان بکرێتە دەرەوە؟!! (عبدالرحمن بن صالح الأزدي) تەنها لەبەر ئەوەی لە ماڵەکەی خۆیدا باسی خراپەکانی بەنی ئومەیەی کردووە بە خاوەنی "مەزهەبی خراپ" دانراوە.

هەرکاتێک دڵت پڕ بوو لە زیکر هەرکاتێک لە نیوەشەودا فرمێسکێک لە چاوت هاتە خوارەوە لە تاو خۆشەویستیی خودا بزانە کە ئەوە دەرەنجامی ئیشراق و تیشکێکە کە لە باخچەی ماڵی فاتیمە و عەلییەوە هەڵیکردووە بۆ ناو گۆڕەپانی ڕۆحی تۆ!. ئەوان خاوەنی ماڵی نوورن.... وەک چۆن قورئان ئاماژەی پێداوە؛ "فِي بُيُوتٍ أَذِنَ اللَّهُ أَن تُرْفَعَ وَيُذْكَرَ فِيهَا اسْمُهُ" ئەم ماڵانە ماڵی قوڕ و خشت نین کە بە با و باران بڕووخێن!. ئەمە ماڵی دڵەکانی ئەوانە ئەو کۆشکە ڕۆحیانەن کە بە پایەی ویلایەت ڕاگیراون!. هەرکەسێک بچێتە ناو ئەم ماڵانەوە لە ترسی دابڕان و ونبوون پارێزراو دەبێت. ئەی قەڵەم لێرەدا بوەستە! چۆن دەتوانیت بە مەرەکەبی ڕەش باسی دەریایەک بکەیت کە هەمووی نوورە لەسەر نوور؟!! چۆن دەتوانیت باسی ئەو کۆبوونەوەیە بکەیت کە خودا خۆی پەردەی بۆ هەڵداوەتەوە و فریشتەی وەحی تێیدا خزمەتکارە؟!! وەرە با ئێمەش لە دەرەوەی ئەم خێمەیە نەبین!. با خۆمان و عەقڵمان و غرورمان و نەفسمان بەجێ بهێڵین و بە پێخواسی بەرەو دەروازەی ماڵی ئەوان ڕابکەین!.... با بپاڕێینەوە کە گۆشەیەکی ئەو عەبایە بکێشن بەسەر سەری ئێمەشدا تا لە زوقم و سەرمای گوناح و دووری ڕزگارمان بێت و لە گەرمی عیشقی خودایدا بتوێینەوە...! ئەوان درەختی ژیانن و ئێمەش ئەو گەڵایانەین کە تەنها کاتێک سەوزین کە بە قەدپاڵی ئەوانەوەین... کاتێک لێیان جیا دەبینەوە زەرد دەبین و با دەیباتین....! بۆیە با زمانمان داخەین و دڵمان بکەینەوە با بە سەمای ڕۆح بچینە ناو ئەم بازنەیەوە و بڵێین؛ سڵاو لەو نوورەی کە پێش دروستبوونی جیهان هەبوو، سڵاو لەو پێنج دەریا پاکەی کە بوون بە کەناراوێک بۆ ڕزگاربوونی ڕۆحە نوقمبووەکان!. بێدەنگ بە ئەی زمان چونکە لێرەدا تەنها عیشق بۆی هەیە قسە بکات!!! وەرگیراوە #عیرفانی #أهل_البيت

بە ناوی ئەو عیشقەی کە گەردوونی خستە سەما، گوێ بگرە لەم نەیەی ڕۆح بزانە چۆن دەناڵێنێت و سکاڵای دووری دەکات! ئەی دڵ گوێ قوڵ بکەرەوە لەو ئاوازەی کە لە پێش دروستبوونی ئاسمانەکانەوە دەژەنرێت. پێش ئەوەی زەوی خەریکی خولانەوە بێت و پێش ئەوەی ئاو بزانێت تەڕی چیە!؟ عیشق لە دەریای بێکەناری خۆیدا شەپۆلی دەدا.... حەق ویستی جەمالی خۆی لە ئاوێنەیەکدا ببینێت بۆیە هەناسەیەکیدا و لەو هەناسەیە پڕشنگدارترین سافترین و بێگەردترین ئاوێنەی دروستکرد..... ئەو ئاوێنەیەش ڕوخساری گەشاوەی "محەمەد" (ﷺ) بوو. ئەو کاتەی کە ئادەم هێشتا لە خەوی قوڕ و ئاودا بوو ئەو کاتەی نە بەهار هەبوو نە پایز ئەو وەکو خۆرێکی پڕ لە نوور لە ئاسمانی ئەزەلیەتدا دەدرەوشایەوە. ئەو تەنها مرۆڤێک نیە لەسەر زەوی پیاسە بکات ئەو دەریایەکە کە هەموو ڕووبارەکانی پێغەمبەرایەتی تێی دەڕژێن. ئەو پزیشکی ڕۆحەکانە کە دەرمانەکەی لە خوداوە هێناوە بۆ ئەو دڵانەی لە تاوی دووری نەخۆش کەوتوون.... ئەی ڕێبوار کە بە دوای ڕووناکیدا وێڵی وەرە و سەیری ئەم دیمەنە بکە! عەقڵ لێرەدا پێی دەلەرزێت بەڵام عیشق باڵی دەردەهێنێت و دەفڕێت. ڕۆژێک نووری محەمەدی ویستی ئەو نهێنییە گەورەیە پیشانی جیهانیان بدات کە بۆچی گەردوون دروست بووە. عەبایەکی هێنا...! ئای لەو عەبایە! تۆ پێت وایە ئەوە پارچە قوماشێک بوو لە خوری دروست کرابێت؟ نەخێر.... سوێند بە عیشق، ئەوە سێبەری عەرشی خودا بوو کە لە شێوەی عەبایەکدا هاتە خوارەوە...! کاتێک ئەو خۆرە بانگی مانگ و ئەستێرەکانی کرد بانگی عەلی و فاتیمە و حەسەن و حوسێنی کرد و خستیانیە ژێر ئەو باڵەوە لەو ساتەدا گەردوون لە خولانەوە وەستا. فریشتەکان سەریان سوڕما و وتیان؛ ئەو پێنج خاڵە نوورانییە چین کە تاریکییەکانی نەبوونیان دڕاندووە؟! خودای گەورە لەو کاتەدا بە ئاوازێکی پڕ لە عیشقەوە لە ئایەتی تەتهیردا فەرمووی؛ "إِنَّمَا يُرِيدُ اللَّهُ لِيُذْهِبَ عَنكُمُ الرِّجْسَ أَهْلَ الْبَيْتِ وَيُطَهِّرَكُمْ تَطْهِيرًا" ئەی دڵی بێ‌ئاگا ئایا دەزانیت "پیسی و گڵاوی" لە عیرفان و عیشقدا چیە؟ پیسی ئەوە نیە کە بە ئاو بشۆرێتەوە!!.... گەورەترین پیسی لەم جیهانەدا بوونی "من" و "تۆ"یە، بوونی نەفسە.....! بوونی هەر شتێکە کە غەیری خودا بێت!. خودا لەم ئایەتەدا دەفەرموێت؛ من ویستم ئاگری عیشقی خۆم لەم پێنج دڵەدا هەڵکەم، تا هیچیان تێدا نەمێنێتەوە جگە لە خۆم!. ئەوان بە تەواوی لە خودادا فەنا بوون... بوون بە نەیەک کە ناوەوەیان بەتاڵە! کاتێک قسە دەکەن ئەوە هەناسەی خودایە بە ناویاندا تێدەپەڕێت و ئاوازی حیکمەت دەژەنێت!. ئەوان بوون بەو پەنجەرە بێگەردانەی کە تەنها تیشکی حەق بە جیهاندا بڵاودەکەنەوە...! پێغەمبەرایەتی وەک ئەوە وایە باخەوانێک بێت و تۆوی باخچەیەک بچێنێت بەڵام ویلایەت ئەو ئاوەیە کە باخچەکە تا کۆتایی جیهان سەوز و زیندوو دەهێڵێتەوە!. پێغەمبەر (ﷺ) کەشتیەکەی دروست کرد بەڵام کێشەری نەخشەی ڕێگاکە و سوکاندارەکەی دا دەست ئەهلی بەیت!. سەیرکە چۆن لە حەدیسی کیساءدا دەیانباتە باوەشی خۆی و دەفەرموێت: گۆشتیان گۆشتی منە و خوێنیان خوێنی منە!. ئەمە قسەی زانستێکی جەستەیی نیە ئەمە قسەی مەستیەکە کە لە یەکبوونەوە سەرچاوە دەگرێت! واتە هەرکەسێک بیەوێت تامی شەرابی ناسینی من (حەق) بکات، دەبێت بچێتە مەیخانەی ئەوانەوە...! عەلی، ئەو ساقیەیە کە جامی مەعریفەت دەگێڕێت. ئەو شێرەی کە لە ڕۆژدا جیهانگیری دەکات و لە شەودا لە تاو عیشقی خودا وەک نەی دەناڵێنێت. ئەو دەروازەی شاری زانستە. کێ دەتوانێت بچێتە ناو شارەوە بێ ئەوەی بە دەروازەکەدا تێپەڕێت؟!! فاتیمە، ئەو دایکەی کە نوورەکانی لێوە هەڵدەقوڵێت. ئەو کانیاوەی کە ئەگەر نەبووایە وشکەساڵی ڕۆحەکان جیهانی وێران دەکرد..! حەسەن، ئەو ئۆقیانووسە هێمنەی کە نهێنیەکانی لە قوڵایدا شاردۆتەوە و فێری سەبری کردین لە ڕێگای عیشقدا!. حوسێن، ئای لە حوسێن! ئەو پەروانەیەی کە فێری کردین چۆن خۆمان لە ئاگری حەقدا بسووتێنین. ئەو فێری کردین کە عیشق بە قسە نیە بەڵکو بە بەخشینی هەموو شتێکە لە پێناو دۆستدا. ئێستا لێم دەپرسیت؛ ئەی ئەو نوورە عیرفانیەی کە عارفان و عاشقانی پێ مەست دەبن لە کوێوە دێت؟! ئەی هاوڕێی ڕێگای دڵ! ئایا هیچ درەختێک دەبینیت بەبێ ڕەگ سەوز بێت؟ ئایا هیچ تیشکێک دەبینیت بەبێ خۆر دروست ببێت؟! هەموو "ویلایەت" و مەعریفەتێک هەموو دڵۆپە ئاوێکی پاک کە بەسەر دڵی هەر ڕێبوارێکدا دەبارێت لە سەقفی ئەو عەبایەوە (کیساء) دەتکێت!. حەقیقەتی محەمەدی وەکو ئاسمانێکە وە ئەهلی بەیت وەک ئەو ئەستێرانەن کە ڕێگا بە کەشتیە ونبووەکانی دەریای تاریکی نیشان دەدەن...!

photo content

ئەم لایڤە لە تیکتۆکی مندا بوو کە نیقاشێکی برایەکی ئەزیزی منە کە موبەلیخە، ئەشعەریە لەگەڵ برایەکی تر کە بە گشتی سەلەفی تەیمیە.. لەسەر قەولێکی ئیمامی گەورە ؛ فەخرەدینی رازی. ئیمامی رازی دەفەرموویت کە بۆ جیاکردنەوە(تەمیز)ی سحر و موعجیزە پێویستە علمان بە سحر هەبێ. خودی ئەم قسەیە لای ئەشاعیرە مەبەست تێیدا لە مانای سحر تێبگەی و جوزئیاتیک علمت هەبی نەک بچی کتیبی سحری بخوینێتەوە. پێناسە موعجیزە ئەوەیە کە شتێک لە دەرەوەی عادەتی گەردوون روودەدات بە هەمان شێواز کەراماتی پیاو جاکانیش وایە. بۆ جیاکردنەوەی ئەم دوانە بە مەرج دەکرێ بۆ نمونە کەرامات تەحەدایی لەگەڵدا نیە بەڵام موعجیزەیە تەحەدای لەگەلدایە. موبەلیخ لەگەڵ قسەی رازیە و هەروەها روون کردنەوە دەدا. بەلام کاک مەجهول خیلافی هەیە لەسەر تێگەیشتن تا گەیشتە نیقاشی نێوان خۆیان. کە ئەم برا سەلەفیە پێ وایە قسەکەی هەڵەیە ... خولاسە موبەلیخ دەیوست ئیلزامێک بکات کە لە کۆتایدا ئاماژەم پیداوە. ئیلزامەکە بریتیە لەوەی ئەگەر دوو کەس بانگەشی پێغەمبەرایەتی بکەن و هەردووکیان شتێک بکەن کە دانیەکان حەقە و دانیەکیش باتڵ کە لە دەرەوەی عادەت بێ، خودی فعلەکە ئایە چۆن جیا دەکرێتەوە!. گومان لەوەدا نیە تەمیز پێویستی بە علمە.. چونکە موبەلیخ مەبەستی خودی فعلەیەکە واتە نەفس ئەمر. بۆ تێگەیشتنی زیاتر ئەتوانن گوێ لە تەواوی ڤیدۆکە بگرن ئەمە نیقاشێکی جوان و بە سود بوو بۆیە بڵاودەکەمەوە.

لەکۆتایدا ویلایەتی عەلی کوڕی ئەبو تالیب، ئەو پەتە قایمەیە کە عیرفانی بە حەقیقەتی ئایینەوە گرێداوە بێ ئەو هیچ ڕێگەیەکی ڕۆحی ناتوانێت بگاتە کەناری ئارامی و مەعریفەتی ئیلاهی...! سەرچاوەی بەڵگەکان لە کتێبی: 📚الصلة بين التصوف والتشيع - الدكتور كامل مصطفى الشيبي #أهل_البيت #عیرفانی

درەوشانەوەی نووری ویلایەت لە ئاوێنەی عیرفان و ئالی بەیتدا؛ لە ناخی دەریا بێسنوورەکانی تەسەوف و عیرفاندا چەمکەکانی "ویلایەت"و "وەلا" و "وەلی" تەنها وشەیەک نین لە کتێبەکاندا بەڵکو ئەوان دەروازەی چوونە ژوورەوەن بۆ ناو حەقیقەتی ڕۆحیی مرۆڤایەتی و پەیوەستبوون بە نووری ئیلاهیەوە!. ئەم چەمکانە کاتێک لەگەڵ نووری ئالی بەیتی پێغەمبەر (ﷺ) یەکدەگرن دەبنە ئەو تەوەری مەعنەویەی کە هەموو ڕێگاکانی حەق ناسی بە دەوریدا دەسوڕێنەوە...! لە ڕووی زمانەوانیەوە وشەی "الولي" و "الولاية" لە ڕەگی لێنزیکبوونەوە (القرب) و پەیوەستبوونەوە هاتووە. وەلی، لە زمانەوانیدا بە واتای "المحب والصديق والنصير" دێت واتە خۆشەویست، هاوڕێی ڕاستگۆ و سەرخەر و پشتیوان. لە قورئانی پیرۆزدا ئەم چەمکە لە دەیان شوێندا هاتووە وەک دەفەرموێت: ﴿أَلَا إِنَّ أَوْلِيَاءَ اللَّهِ لَا خَوْفٌ عَلَيْهِمْ وَلَا هُمْ يَحْزَنُونَ﴾. وەلاء، بریتیە لەو پەیوەندیە قووڵە ڕۆحی و دڵسۆزیەی کە بەندە بە دروستکارەکەیەوە یان بەو کەسانەوە دەبەستێتەوە کە نوێنەری حەقن لەسەر زەوی..! ویلایەت، لە دیدی قوشەیری و عارفاندا ویلایەت مانایەکی زۆر قووڵتری هەیە کە ویلایەت بریتیە لە چاودێریکردنی بەردەوامی خودا بۆ بەندەکەی بە جۆرێک کە خودا خۆی سەرپەرشتی کاروباری دەگرێتە ئەستۆ ﴿وَهُوَ يَتَوَلَّى الصَّالِحِينَ﴾. لەم قۆناغەدا وەک جورجانی دەڵێت عارف لە هەموو ئارەزوو و لەزەتە نەفسیەکان فەنا دەبێت و تەنها بە حەق دەمێنێتەوە (الفناء عن نفسه والقيام بالحق). گەورەترین بەڵگەی قورئانی کە عارفان و زانایان پشتی پێ دەبەستن قەولی خوای گەورەیە ﴿إِنَّمَا يُرِيدُ اللَّهُ لِيُذْهِبَ عَنكُمُ الرِّجْسَ أَهْلَ الْبَيْتِ وَيُطَهِّرَكُمْ تَطْهِيرًا﴾. ئەم ئایەتە بە ڕوونی ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە خوای گەورە ئیرادەی تەکوینیی خۆی خستووەتە گەڕ بۆ پاککردنەوەی ماڵی پێغەمبەر (عەلی، فاتیمە، حەسەن و حوسەین) لە هەر چەشنە پیسی و هەڵەیەک (الرجس). ئەم پاکبوونەوەیەش هەمان "عیسمەت" کە دەیانکاتە شایستەی ئەوەی ببنە مەرجەعی تەشریعی و ڕۆحی بۆ ئوممەت!. حەزرەتی پێغەمبەر (ﷺ) دەفەرموێت: مَن كنت مولاه فهذا علي مولاه (هەر کەسێک من مەولای بم، ئەوا عەلیش مەولایەتی). هەروەها دەفەرموێت: اللهم والِ من والاه وعادِ من عاداه. ئەمە نەک تەنها دەسەڵاتێکی سیاسیە بەڵکو سەلماندنی "ویلایەتی ڕۆحی"یە. حەزرەتی ابن عەرەبی، ئاماژە بەوە دەکات کە ئەم پاکیە وەها گەورەیە کە تەنانەت سەلمانی فارسیش کاتێک بە ڕۆح خۆی دەبەستێتەوە بە ئالی بەیتەوە پێغەمبەر دەفەرموێت: سلمان منا أهل البيت. ئەمە دەسەلمێنێت کە ویلایەت نوورێکە لە دڵی ئالی بەیتەوە دەدرەوشێتەوە و ئەوانەی بەڕاستی لێیان نزیک دەبنەوە تیشکی ئەو پاکیەیان بەردەکەوێت...! بەپێی ئەو بەڵگەنامانەی لە کتێبەکاندا هاتووە تەنانەت ئیمامی رازیش وا دەفەرمووێت هیچ ڕێگەیەکی عیرفانی و سۆفیگەری نیە کە بە ئیمامی عەلیدا تێنەپەڕێت، ئەو "خاتم الولاية المطلقة" (مۆری ویلایەتی ڕەهایە) بەپێی دەربڕینی عارفان..! شایەدیی جونەیدی بەغدادی، سید الطائفة (سەیدولطائیفە) جونەیدی بەغدادی سەبارەت بە ئیمام عەلی دەڵێت: إن شيخنا في الأصول والفروع وتحمل البلاء علي المرتضى (بێگومان شێخ و ڕابەرمان لە بنەماکان و لقەکانی ئایین، و ئەو کەسەی لەپێناو حەقدا بەرگەی زۆرترین بەڵای گرتووە عەلی مورتەزایە). ئەمە دانپێدانانێکی گەورەیە کە تەواوی زانستی باطنی و عیرفانی دەگەڕێتەوە بۆ ئەو...! سلسلة الخرقة، هەموو سۆفیەکان ڕەچەڵەکی ڕێگاکەیان (لبس الخرقة) دەگێڕنەوە بۆ ئیمام عەلی. حەسەنی بەسڕی، خەرقەکەی لە ئیمام عەلی وەرگرتووە. هەروەها کەسایەتیە گەورەکانی وەک ئووەیسی قەرەنی، شقیق البخي، مەعروفی کەرخی و بایەزیدی بەستامی قوتابی و پەیڕەوکاری ئالی بەیت بوون. مەعروفی کەرخی لەسەر دەستی ئیمام ڕەزا (ع) موسڵمان بووە، و بایەزیدی بەستامی بۆ ماوەی سی ساڵ خزمەتی ئیمام جەعفەری سادقی کردووە. حەزرەتی رسوڵ اللە (ﷺ) فەرموویەتی: پێشەنگەکانی ئوممەتەکان (سُبّاق الأمم) سێ کەسن کە هەرگیز بە قەد چاو تروکاندنێک بێباوەڕ نەبوون بە خودا..." وە لە نێویاندا ئاماژەی بە عەلی کوڕی ئەبو تالیب کردووە. ویلایەت لە عیرفانی ئیسلامیدا جەستەیەکە کە ڕۆحەکەی ئالی بەیتە. ئەو دۆستایەتی (ولاء)ەی کە قورئان داوای دەکات تەنها سۆزێکی ئاسایی نیە بەڵکو پەیمانێکی ڕۆحییە بۆ توانەوە (الفناء) لەو ڕێبازەی کە عەلی کوڕی ئەبو تالیب نەخشاندوویەتی. ئیمام عەلی ئەو وەلیە مەعسومەیە کە خودا ماڵەکەی ئەوی لە ڕیزی ئەو ماڵانە داناوە کە دەبێت ناو و یادی خودای تێدا بەرز بکرێتەوە ﴿فِي بُيُوتٍ أَذِنَ اللَّهُ أَن تُرْفَعَ وَيُذْكَرَ فِيهَا اسْمُهُ﴾، وەک چۆن ئیبراهیمی دەسوقی دەڵێت: "عەلی بووەتە وەلی بۆ سەرجەم ئەولیائەکان... و هیچ وەلییەک نییە مەگەر بەو ڕێگەیەدا بڕوات کە عەلی کوڕی ئەبو تالیب دایناوە."

photo content

لای ئەهلی سوننە قسە وتن بە ئیمامی ابو بەکر یان عومەر بیدعەی گەورەیە بەڵام قسە وتن بە ئیمامی عەلی بیدعەی بچوکە...! یانی ئاسایە جنێو بە برا و زاوا و خۆشەویسترین و نزکترین کەسی رسوڵ اللە (سڵاو خوای لەسەر بیت) بوترێت! ئەهلی سیقەشە ئەو کەسە! بیدعەکەشی بچوکە...! ئێ من خۆم خۆشەویستم هیچ بۆ ئەهلی سونی نەماوە لەسەر ئەمە بەس پێم بلی شیعە چۆن دەماغی ناتەقی بەدەستانەوە لەسەر ئەم فەزاحەتە!!! #بەزم

هەرچەندە زانایانی وەک ئیبن حەجەر دواتر وریا دەکەنەوە کە قسەی جەوزەجانی دەربارەی خەڵکی کوفە کە زۆربەیان شیعە بوون وەرناگیرێت چونکە خۆی ناسبی بووە بەڵام لە واقیعدا کاریگەریەکی گەورەی جێهێشتووە لەسەر ڕەتکردنەوەی سەدان فەرموودەی ئەو گێڕەڕەوانە!!. عبدالرحمن بن صالح الأزدي یەکێک بوو لە گێڕەڕەوەکان کە ئیمامی ئەحمەد دەیگوت پیاوێکی ڕاستگۆیە بەڵام چونکە لە ماڵەکەیدا ڕەخنەی لە موعاویە دەگرت و خەڵکی کۆدەکردەوە لەسەر خراپەکانی بەنی ئومەیە، زۆرێک لە زانایان وەک ئەبو حاتیم و ئەوانی تر فەرموودەکانیان بە لاواز دانا یان دەیانگوت خاوەنی "مذهب سوء" و نابێت لێی وەربگیرێت😅😅😅 جابر الجعفي زانایەکی گەورەی شیعە بوو زۆرێک لە زانایانی سوننە بە درۆزن ناویان برد و فەرموودەکانیان ڕەتکردەوە. هۆکاری سەرەکیشی ئەوە بوو کە باوەڕی بە گەڕانەوەی ئیمامی عەلی هەبوو و ڕەخنەی توندی لە پێشینان دەگرت. زانایان پێیان وابوو شیعەکان باوەڕیان بە "تەقیە" هەیە، بۆیە متمانە بە ڕاستگۆییان ناکرێت بە پێچەوانەی خەواریج و نەواسیبەکانەوە😅😅 ئەو دووفاقیەی لەسەرەوە بەرهەمی بۆشایەکی ئایینی پەتی نیە، بەڵکو بەرهەمی ململانێی سیاسی و شەڕی مەزهەبییە کە ئومەتی ئیسلامیی بۆ چەندین سەدە تێیدا ژیاوە!! دەوڵەتی ئەمەوی بۆ ماوەی نزیکەی ٩٠ ساڵ فەرمانڕەوایی کرد. لەو ماوەیەدا تا سەردەمی عومەری کوڕی عەبدولعەزیدا جنێودان بە ئیمامی عەلی لەسەر مینبەرەکانی شام و ناوچەکانی تر کرابووە بەشێک لە وتاری هەینی. ئەمە وای کرد نەوەیەک پێبگات کە وابزانن ئیمامی عەلی کەسێکی خراپ بووە لە هەمان کاتیشدا ئەو خەڵکە نوێژکەر و دیندار بوون! بۆیە زانایانی فەرموودە ئەوانەیان وەک "قوربانیی ژینگەکەیان" دەبینین و دەیانگوت لەبەر ئەوەی درۆ ناکەن فەرموودەکانیان وەردەگرین😅😅😅 لە بەرامبەردا دەوڵەتی ئەمەوی و دواتریش عەباسیەکان شیعەکانیان وەک هێزێکی ئۆپۆزسیۆنی یاخیبوو دەبینی هەر کەسێک مەیلی بۆ عەلی و ئال و بەیت هەبووایە یان ڕەخنەی لە خەلیفەکان یان موعاویە بگرتایە وەک "تێکدەری ئاسایشی دەوڵەت و ئایین" سەیر دەکرا. ئەم کەشە سیاسییە کاریگەری ڕاستەوخۆی کردە سەر عەقڵیەتی زانایانی جەرح و تەعدیل. ئەوان زۆرجار بێئاگایانە یان بەئاگایانە ئەو پێوەرە سیاسییەیان خستە ناو هەڵسەنگاندنە زانستیەکانیانەوە. ئەم شەڕە مەزهەبی و ئایدۆلۆژییە وای کرد کە هەقیقەت لەت لەت ببێت!، سوننەکان بەشێکی زۆر لە زانست و میراتی ئال و بەیتیان لەدەست دا چونکە زۆربەی ئەو کەسانەی ئەو میراتەیان دەگواستەوە بە تۆمەتی "ڕافیزیبوون" یان "خراپیی مەزهەب" فەرموودەکانیان ڕەتکرایەوە. لەلایەکی ترەوە پاساوهێنانەوە بۆ ئەو کەسانەی جنێویان بە ئیمامی عەلی دەدا جۆرێک لە برینداری لە ویژدانی ئیسلامیدا دروست کرد چۆن دەکرێت مرۆڤێک کە ڕۆژانە جنێو بە گەورەترین پیاوی دوای پێغەمبەر (ﷺ) دەدات بە "ثقة" و پیاوچاک بناسرێت تەنها لەبەر ئەوەی لە گواستنەوەی لە دەقێکدا کردووە😅😅 زانایانی جەرح و تەعدیل وەک بوخاری و زەهەبی و ئەوانی تر یاسایەکیان دانا کە بریتی بوو لە جیاکردنەوەی "ڕاستگۆیی زوبان" لە "بیروباوەڕ" بەڵام کاتێک ئەم یاسایەیان جێبەجێ کرد کەوتنە ژێر کاریگەریی ژینگەی سیاسیی سەردەمەکەیان!. نەواسیبەکانیان قبوڵ کرد چونکە باوەڕیان بە دەوڵەت (الجماعة) هەبوو و دژی عەلی بوون کە خەلافەتی ڕاشدینی کۆتایی پێهێنابوو لە تێڕوانینی هەندێکیانەوە بەڵام شیعە و ڕەوافیزیان ڕەتکردەوە چونکە ئەوان دژی پایەکانی خەلافەتی مێژوویی ئەبوبەکر، عومەر، وە موعاویەش بوون. شەڕە مەزهەبیەکە وای کرد هەر لایەک حەق و ڕاستی لایەنی بەرامبەر ڕەت بکاتەوە و تا ئەمڕۆش کاریگەریی ئەم لێکترازانە لەناو سەرچاوە زانستیەکان و کۆمەڵگەی ئیسلامیدا بە ڕوونی دەبینرێت...! بەس موژدە ئەهلی حەق ئەوەیە کە دەفەرموون؛ ئیمامی مەهدی دێت و هەموو مەزهەبەکان لادەبات و حەقیقەتی ئیسلام دەگەرێنێتەوە، بە زەبری شمشێرەکەی هەموو زانایانی تەقلیدی دەخاتە ژێر رکێفی خۆیەوە، نووری محەمەدی زیندوو دەکاتەوە لەناو ئومەتی ئیسلامدا.

لێکۆڵینەوە لە مێژووی زانستی فەرموودە و بنەماکانی "جەرح و تەعدیل" یەکێک لە دیاردە هەرە مشتومڕهەڵگرەکانمان بۆ ئاشکرا دەکات. ئەویش بریتییدە لەو جیاوازییە گەورەیەی کە زانایانی ئەهلی سوننە وەک بوخاری، زەهەبی و ئیبن حەجەر...هد لە مامەڵەکردن لەگەڵ گێڕەڕەوەکانی فەرموودەدا کردوویانە لەسەر بنەمای ئینتیمای مەزهەبی و سیاسی. سەیری ئەم دووفاقیەی کە چۆن کەسانێک جنێویان بە ئیمامی عەلی داوە (نەواسیبەکان) بەڵام جێگای متمانە بوون و فەرموودەیان لێ وەرگیراوە، لە بەرامبەریشدا کەسانێک کە شیعە یان ڕافیزە بوون و قسەیان بە موعاویە یان خەلیفەکانی پێشوو وتووە بە توندی ڕەتکراونەتەوە. لە زانستی جەرح و تەعدیلدا، زانایان پاساویان بۆ وەرگرتنی فەرموودە لە "خەواریج" و "نەواسیب" ئەوە بووە کە ئەم کەسانە لە ڕووی ئاینیەوە درۆکردن بە تاوانێکی گەورە یان کوفر دەزانن بۆیە هەرچەندە بیروباوەڕیان فاسد و لادەرانەیە بەڵام "ڕاستگۆن"!. لەسەر ئەم بنەمایە چەندین گێڕەڕەوەی ناسبی لەناو کتێبی سەحیحەکاندا (وەک سەحیحی بوخاری) بوونیان هەیە حەریز کوڕی عوسمان، ئەم پیاوە یەکێکە لە دیارترین نموونەکان زانایانی شام بووە و بە ئاشکرا بەیانیان و ئێواران جنێوی بە ئیمامی عەلی (ڕەزای خوای لێبێت) دەدا. زەهەبی لە کتێبی سير أعلام النبلاء و ميزان الاعتدال دا لەسەری دەڵێت: "ثقة ثقة، ولكنه ناصبي يسب علياً" زۆر جێگای متمانەیە، بەڵام ناسبییە و جنێو بە عەلی دەدات. هەروەها زەهەبی دەگێڕێتەوە کە یەحیای کوڕی مەعین (گەورە زانای جەرح و تەعدیل) وتویەتی: "حريز ثقة، وهو يسب عليا" (حەریز متمانەپێکراوە، وە جنێویش بە عەلی دەدات). ئیمامی بوخاری لە (صحيح البخاري) پشتی پێ بەستووە و فەرموودەی لێ هێناوە پاساوەکەیان ئەوە بووە کە ئەم پیاوە هەرگیز لە ژیانیدا درۆی نەکردووە بۆیە فەرموودەکەی وەردەگیرێت و جنێودانەکەشی بۆ سەری خۆی! ثەوری کوڕی یەزید (ثور بن يزيد الحمصي) یەکێکی ترە لە گێڕەڕەوەکانی شام کە باپیرەی لە جەنگی صفین لەگەڵ موعاویە کوژرابوو بۆیە کاتێک ناوی ئیمامی عەلی دەهێنرا دەیگوت: "لا أحب رجلاً قتل جدي" (کەسێکم خۆشناوێت کە باپیرمی کوشتووە). زەهەبی لە (ميزان الاعتدال) دەڵێت: كان ثقة في الحديث، ولكنه ناصبي(لە فەرموودەدا جێگای متمانە بوو، بەڵام ناسبی بوو). ئیمامی بوخاری و ئەوانی تریش فەرموودەیان لێ وەرگرتووە چونکە وەک دەڵێن لە گێڕانەوەدا درۆزن نەبووە. عیمران کوڕی حەتتان ئەم کەسایەتیە لە سەرکردە و زاناکانی خەواریج بووە گەورەترین تاوانی ئەوەیە کە شیعرێکی زۆر بەناوبانگی داناوە بۆ ستایشکردنی (عبدالرحمن بن ملجم) کە بکوژی ئیمامی عەلی بووە، تێیدا دەڵێت: يا ضربة من تقي ما أراد بها ... إلا ليبلغ من ذي العرش رضوانا!!! سەرەڕای ئەم لادانە مەترسیدارە ئیمامی بوخاری لە سەحیحەکەیدا پشتی پێ بەستووە. ئیبن حەجەری عەسقەلانی لە (هدي الساري) پاساوی ئەمە دەداتەوە کە خەواریجەکان درۆکردن بە کوفر دەزانن بۆیە لە فەرموودەدا جێگای متمانەن😅 لە بەرامبەر ئەو لێبوردەیەی بەرامبەر ناسبییەکان بە بیانووی ڕاستگۆیی هەبوو کاتێک دەهاتە سەر ئەوانەی مەیلی شیعەگەرییان هەبوو یان ڕەخنەیان لە موعاویە و ئەمەوییەکان و پێشینان دەگرت پێوەرەکە زۆرجار دەگۆڕا. لێرەدا تۆمەتی "درۆکردن" و "لادان لە جەماعەت" ئامادە بوو بۆ ڕەتکردنەوەیان...! ئەگەر کەسێک قسەی بە ئیمامی عەلی بگوتبایە دەیانگوت ئەوە هەڵەیەکی تایبەتی خۆیەتی بەڵام لە فەرموودەدا ڕاستگۆیە. بەڵام ئەگەر کەسێک ڕەخنەی لە موعاویە یان خەلیفەکانی پێشوو بگرتایە، یەکسەر بە "مبتدع" و "متروک" لە قەڵەم دەدرا. زەهەبی لە پێشەکی کتێبەکیدا یاسایەک دادەنێت و دەڵێت جیاوازی هەیە لەنێوان "التشيع" (لایەنگری بۆ عەلی) و "الرفض" ڕەتکردنەوە و جنێودان بە ئەبوبەکر و عومەر یان زەمی موعاویە دەڵێت: بیدعەی بچووک وەک زۆڕەوی لە شیعەگەریدا... ئەمە لەناو تابیعیندا زۆر بووە لەگەڵ بوونی ڕاستگۆیی و دینداری. ئەگەر فەرموودەی ئەمانە ڕەت بکەینەوە، بەشێکی زۆری فەرموودەکانی پێغەمبەر لەناو دەچێت... بەڵام بیدعەی گەورە وەک ڕافیزیەتی تەواو و قسەوتن بە ئەبوبەکر و عومەر... ئەمانە بە هیچ شێوەیەک فەرموودەیان لێ وەرناگیرێت و کەرامەتیشیان نیە!. یانی قسە وتن بە حەزرەتی ئیمامی عەلی بیدعەی بچوکە😅😅 یا رەب زۆر شوکرم یەکێک لە کارەساتە زانستیەکانی ناو ئەم بوارە قبوڵکردنی هەڵسەنگاندنەکانی زانایەکە بە ناوی إبراهيم بن يعقوب الجوزجاني ئەم پیاوە خەڵکی شام بوو خۆی بە ئاشکرا "ناصبي" بووە و ڕقی لە ئیمامی عەلی بووە. کەچی لەناو کتێبەکانی ئەهلی سوننەدا قسەکانی لە جەرح و تەعدیلدا وەرگیراوە! جەوزەجانی هەر گێڕەڕەوەیەکی کوفە کە کەمێک مەیلی شیعەگەری هەبووایە یەکسەر دەیخستە دەرەوە و دەیگوت "زائغ" یان "كذاب".

بەزمێکی تری توراسی ئیسلامی .... ئەم جارە بەس ئیمامی زەهەبی نیە بەڵکو ئیمامی بوخاریشی تێدایە!!..🥲 حەریز کوڕی عوسمان کە ناسراو بوو بە ئەهلی بیدعە و ناسبی بوو، سەرەرای ئەمە جنێوی بە ئیمام عەلی دەدا!!... لە هەموو کۆمیدی تر ئەوەیە بوخاری و زەهەبی وتیانە ئەو جێگای سیقەیە و حەدسیان لێ وەرگرتووە بە سەحیحیان داناوە!!😅 زەهبی دەڵێت: حەریز جێی متمانەیە (ثقة) بەڵام نەواسیب بووە و قسەی بە عەلی دەگوت...!😅😅😅 📚​سير أعلام النبلاء من گلەیم لە ئیمامی بوخاری نیە چونکە دەسەڵاتی ئەوکایە ئەزانم چۆن بووە، رەنگە نەیتوانی بێت بلی جێگایی سیقە نیە... بەڵام زەهەبی بۆ؟؟؟!😅 قسەی نەواسب و بیدعە بە سەحیح دەبینن بەلام هەرچی لە شیعەوە هات نابیت ئەگەر بشزانن کابرا ساڵحە #بەزم