uk
Feedback
وحدوي

وحدوي

Відкрити в Telegram

دەروازیەک لە دەروازەکان

Показати більше
739
Підписники
Немає даних24 години
Немає даних7 днів
-230 днів
Архів дописів
حەزرەتی شێخی گەورە دەفەرمووێت: "قیاس" لە بابەتی وەحیدا دروست نیە، شەریعەتی راستەقینەی محمد (ﷺ) قیاسی تێیدا نیە!. کاتێک ئیمامی
حەزرەتی شێخی گەورە دەفەرمووێت: "قیاس" لە بابەتی وەحیدا دروست نیە، شەریعەتی راستەقینەی محمد (ﷺ) قیاسی تێیدا نیە!. کاتێک ئیمامی "مەهدی" دێت فریشتەیەکی لەگەڵە و حوکمی ئیلاهی پێ دەفەرمووێت. بۆیە پێغەمبەر (ﷺ) لە وەسفی مەهدیدا دەفەرموێت: يقفو أثري لا يخطئ (شوێنپێی من هەڵدەگرێت و هەڵە ناکات). ئەهلی کەشف، پێغەمبەر (ﷺ) لای ئەوان ئامادەیە، بۆیە حوکم تەنیا لەو وەردەگرن. لەبەر ئەمەشە فەقیرێکی راستگۆ سەر بە هیچ مەزهەبێک نیە!، بەڵکو تەنیا لەگەڵ رسوڵ اللەیە (ﷺ). بە هەمان شێوە بۆ دڵی عارفە راستگۆکان لایەن خوداوە پێناسەی حوکمی ئەو رووداوانە دادەبەزێت کە رسوڵ اللە(ﷺ) پێی نێردراوە!. ئەسحابی علم رسوم( کە مەبەستی تێیدا ئەوانەی تەنیا بە رواڵەت زانان!) ئەم پلەیان نیە چونکە ئەوان هۆگری پلە و پایە و سەرۆکایەتین و بەسەر کەوتنی خەڵکیان مەبەستە. بۆیە نە لەناو خۆیاندا سەرکەووتن و نە کەسیشیان پێ رزگار دەبێت!. ئەمە حاڵی فەقێیەکانی ئەم سەردەمەیە کە ئارەزووی پلەی دادوەری و شهادە و وانەگوتنەوە دەکەن. ئەوانە تەنیا رواڵەتی ئاینیان گرتووە ئەگینا بە دزیەوە سەیری خەڵک دەکەن، لێوەکانیان بە زکر دەجوڵێنن تا خەڵکی بزانن کە خەریکی زکرن!. لە قسەکردندا خۆیان دەگۆرن و زیادەرۆی دەکەن!. نەفسیان زاڵە و دڵیان گورگە!، خودا سەیریان ناکات!. ئەوانە خاڵی موتەدەینەکانن! ئەوانە هاوەڵی شەیتانن و خوداش سەیریان ناکات!. کاتێک ئیمامی مەهدی دەردەکەویت، هیچ دوژمنێکی دیاری نیە جگە لە فەقێیەکان بە تایبەتی!، چونکە سەرۆکایەتیان نامێنێت بەسەر خەڵکی ئاسایدا، زانستێکی زۆر کەمیان بە حوکمەکان دەمێنێت، بەهۆی ئەم ئیمامەشەوە ناکۆکی لەسەر حوکمەکان لە نێوان زاناکان نامێنێت. ئەگەر شمشێر بەدەست ئیمامی مەهدیوە نەبوایە فەقێیەکان فتوای کوشتی ئیمامی مەهدیان دەدا!!!. پێم گەیشتووە لە نێوان شافیعی و حەنەفی لە بیلادی عەجەم لەسەر جیاوازیان یەکتری دەکوژن!. ئەوانە ئەگەر بە شمشێر نەبوایە گوێرایەڵ نەدەبوون جونکە لە دڵەوە بروایان بەم شتانە نیە!. بەڵکو لایان وایە پێچەوانەی مەزهەبی خۆیان گومرایە!، چونکە لایان وایە سەردەمی ئیجتیهاد نەماوە و چیتر موجتەهید لە جیهاندا نەماوە!. لاپەرە؛ ٦٢ - ٦٣ تێبینیەکی بچوک: حەزرەتی شێخ هەر خۆی دوای ئەم لاپەرەیە دەفەرمووێت ئەهلی کەشف ئەگەر لە حوکمێکدا هیچیان بۆ دەرنەکەوت ئەم شتە موباحە، را و قیاسیش لە ئایندا بوونی هەیە کە حوکمەکەی نازانرێت #شيخ_الأكبر

دینداری کوردی لە دژە مولحیدەکان؛ ئەم ئەقڵیەتیەی لەسەر ریتمێک دەروات بۆ دژایەتی مولحید لە چاوەرچێوەی ئەخلاقی ئیسلامەتیدا خۆی نادۆزێتەوە زۆرینەی دژایەتیەکان. بەرهەمی ئەم دژایەتیەش تەنیا وەهمێک بەرهەم دەهێنێت بەتایبەتی لەنێو فۆرمەکانی میدیایدا!. ئەم ئەقڵەی کە لەسەر ئەم ریتمە دەروات لە گۆشە نیگایەکی زۆر تەسکی مەعریفیدا خۆی دەدۆزێتەوە کە بروای وایە ئەم دژایەتیە حەقە یان بەرهەمێکی باشی دەبێت!. بەڵام حەقیقەت لە کێشە سەرەکیەکانی کۆمەڵگای کوردیدا مولحید نیە بەڵکو سەرچاوەکانن. وەک چۆن سیاسەتی حوکمرانی کوردی دیندارەکان لە قاڵب دەداتەوە لە پێناو بەرژوەندیەکانی بە هەمان شێواز مولحیدەکان لە قاڵب دەداتەوە. چونکە دەسەڵات لە توانایدا ئەم سەرچاوانە کاڵ بکاتەوە یان تۆخ بکاتەوە. ئەگەر بە ئیخلاسەوە سەیری ئەقڵیەتی مولحیدی کوردی بکرێ بە هێندەی موسڵمانەکان داماون، هەمان ئاستن!. چونکە هەردوو رێگاکە بە مۆدێرنەتی لە قاڵب دراون بە رێگایی حوکمرانی. سەرەرای هەموو ئەم کێشە جەوهەریانە، تاکی کوردی سیخناخ بووە لە وەهم بە دیندار و مولحیدەوە!. نە مولحیدێک نە دیندارێک نە روحم بە خۆیان دەکەن، نە روحم بە ئەوانی تر دەکەن. تاکی دینداری کوردی هەیە لە نزمترین ئاستی مەعریفەی زاهیریدایە، رق و کینەکان دەرژێنێتە سەر مولحید بە هەمان شێواز حەقە بۆ مولحیدەکان کە ئەوان!. دابەزینی تاکی کوردی رۆژ بە رۆژ زیاتر نزم دەبێتەوە!، ئەوانەی وەک نوخبە دەردەکەون و گەورە دەبن لە رێگای دینداری یان مولحیدی، خودی خۆیان جێگایی بەزەینن لە رووی مەعریفەوە!. حەق دەفەرمووێت: ​"ادْعُ إِلَىٰ سَبِيلِ رَبِّكَ بِالْحِكْمَةِ وَالْمَوْعِظَةِ الْحَسَنَةِ ۖ وَجَادِلْهُم بِالَّتِي هِيَ أَحْسَنُ" بانگەواز بکە بۆ سەر ڕێگای پەروەردگارت بە دانایی (حیکمەت) و ئامۆژگاریی چاک، وە گفتوگۆیان لەگەڵ بکە بەو شێوەیەی کە جوانترین و باشترینە!. گەر بەس وشەی حیکمەت لەم ئایەتە بهێندرێت، کە لازم دەکات بە وردی رچاوی دەروونی کەسی بەرامبەر و سەرچاوەی کێشەکانی فکری مولحیدەکە بکرێت!، کاتیکیش لە ئایەتەکە سەیری "بِالَّتِي هِيَ أَحْسَنُ" دەکەین مەبەست ئەوەیە کە نەک تەنها قسەکەن حەق بێت، بەڵکو دەبێت شێوازی دەربڕین، ڕەوشت و شێوازی مامەڵەکەش لە ئاستێکی زۆر بەرزدا بێت، خاوەنی مەعریفەیەکی بەرز بێت!. بەراستی ئەم ئایەتە ئیلاهیە گەر بکرێتە پێوەر، زۆرینەی زۆری دینداری کوردی لەم فلتەرەدا دەرناچن تەنانەت ئەوانەی زۆریش دەرکەوتوون!. ئەگەر مولحیدێکیش لە ئاستی نزمی رەوشتی و مەعریفیدا دەبێ، لە کاتێکدا رق و قینەی هەڵدەرێژێت بە دین، ئایە هەر بەراستی لەبەر دینەکەیە یان کۆمەڵێک هۆکاری دەروونی یان کێشەی حوکمرانیەوەیە!؟.. لەسەر ئەم پێشەکیانە لازم دەکات، کە بڵێم حەقیقەت لای هەردوو لا ونە!. ئیتر خوای گەورە باشتر ئەزانێت

کاتێک "عەبدولڕەحمان کوڕی عەوف" لە نێوان عەلی کوڕی ئەبو تالیب و عوسمانی کوڕی عەفان داوای بەیعەتی دەکرد؛ ​عەبدولڕەحمان کوڕی عەو
کاتێک "عەبدولڕەحمان کوڕی عەوف" لە نێوان عەلی کوڕی ئەبو تالیب و عوسمانی کوڕی عەفان داوای بەیعەتی دەکرد؛ ​عەبدولڕەحمان کوڕی عەوف ڕووی کردە ئیمامی عەلی و فەرمووی؛ ئایا خەلافەت وەردەگریت لەسەر بنەمای کتێبی خودا و سوننەتی پێغەمبەرەکەی و ڕێبازی هەردوو شێخەکە (ئەبوبەکر و عومەر)؟ ​ئیمامی عەلی لە وەڵامدا فەرمووی: ​نەخێر بەڵکو لەسەر بنەمای کتێبی خودا و سوننەتی پێغەمبەرەکەی و ئیجتیهادی ڕای خۆم. ​پاشان عەبدولڕەحمان کوڕی عەوف هەمان پرسیاری ئاراستەی ئیمامی عوسمان کرد؛ ​ئیمامی عوسمان لە وەڵامدا فەرمووی: بەڵێ 📚مێژووی تەبەری و ابن کەسیر ریوات کراوە. ئیمامی فەخرەدین رازی دەفەرمووێت دەربارەی ئیمامی عالەم (عەلی) لەسەر علمەکەی؛ ئیمامی عەلی، أستازی هەموو گەردوونە لە دوای رسوڵ اللە (ﷺ). 📚الأربعين في أصول الدين. ئیمامی عەلی، لە رووی علمەوە لە ئیمامی ابو بەکر و عومەر و عوسمان زۆر لە ئاستێکی بەرزتردا بووە بە دەلیلی شەرع و عولەمایان. ئەم رووداوە مێژووەیەش ئەوە دەسەلمێنێت کە ئیمامی عەلی، خاوەنی جیاوازی بووە لەسەر ئیتیجهاد لە قورئان و حەدیسدا. گومانیش لەوەدا نیە، هیچ کەس لە دوای رسوڵ اللە (ﷺ) شارەزای قورئان و سوننەت نیە بە هێندەی ئیمامی عالەم (عەلی) کرم الله وجهه. #أهل_البيت

مرۆڤ چۆن دەتوانێت شاهیدی بەرزی خودا بدا ئەگەر نەفسی خۆی نەبینیت؟! یانی کە وتت خودا لە مەکانەتی بەرزترینە، هێشتا نەفسی خۆت دەب
مرۆڤ چۆن دەتوانێت شاهیدی بەرزی خودا بدا ئەگەر نەفسی خۆی نەبینیت؟! یانی کە وتت خودا لە مەکانەتی بەرزترینە، هێشتا نەفسی خۆت دەبینی و بوونی ماوە!.. سەرچاوەی ئەم قسەیەم لە کاتی خوێندنەوەی فتوحاتی مەکیدایە هی حەزرەتی شێخی گەورە ابن عەرەبی. لە بابەتی علوی خودا لای شێخی گەورە کە دەمخوێندنەوە، ئەم قسەیەم لەسەر بنەمای قسەکانی ئەو هاتە هزرم!. بەلامەوە شتێکی زۆر جوان هەم حەقیقەت!. بیر لەوە بکەوە کاتێک حەق دەفەرمووێت: (الرَّحْمَنُ عَلَى الْعَرْشِ اسْتَوَى) ئەگەر علوی مەکانت مەبەست بێت! لە پێناو بەرز راگرتنی حەقە، چونکە تۆ خۆت لە ئاستێکی نزمی مەکانیدا دەبینی!.. ئەگەر مەقسودت مەکان نەبێت تەنیا بە گەورە ناساندن بێت!، کەواتە تۆ بچوکی خۆت دەبینی!. لە هەردوو حاڵەتەکەدا دەچێتەوە سەر خودی تۆ! تۆ خۆت دەبینی!... ئەی ئەگەر خۆت نەمێنێت؟! کەواتە گەر خۆت نەمێنێت، شاهێدی ناتوانی بدەی لەسەر علوی مەکانی یان مەقسودت بە هەر شتێکی تر بێت!.. کەواتە حەقیقەت کە دەمێنێتەوە لە دوای نەفی کردن خۆت تەنیا (أَحَدٌ)یەتی حەقە! خوای گەورە خۆی باشتر دەزانێت

پێغەمبەری خودا (ﷺ) سوپایەکی نارد و عەلی کوڕی ئەبی تالیبی کردە سەرکردەیان. عەلی لەو سەرپەرشتیاری و جەنگەدا ڕۆیشت و کەنیزەکێکی بەرکەوت، ئەمەیان بەلاوە پەسند نەبوو و ڕەخنەیان لێگرت!. چوار کەس لە هاوەڵانی پێغەمبەری خودا (ﷺ) پەیمانیان بەست و ڕێککەوتن کە کاتێک گەیشتینە خزمەت پێغەمبەری خودا (ﷺ)، هەواڵی ئەوەی پێ دەدەین کە عەلی کردوویەتی. ​موسڵمانان وا ڕاهاتبوون کاتێک لە سەفەر دەگەڕانەوە، سەرەتا دەچوونە خزمەت پێغەمبەری خودا (ﷺ) و سەلامیان لێ دەکرد، پاشان دەچوونەوە شوێنی خۆیان. کاتێک سوپاکە گەیشتەوە، سەلامیان لە پێغەمبەر (ﷺ) کرد، یەکێک لەو چوار کەسە هەستا وتی: ئەی پێغەمبەری خودا! ئایا نەتبینی عەلی کوڕی ئەبی تالیب چی کردووە؟! پێغەمبەری خودا (ﷺ) دوورکەوتەوە. پاشان دووەمیان هەستا و هەمان شتی وت. پاشان سێیەمیان هەستا هەمان قسەی کرد. پاشان چوارەمیان هەستا و ئەویش هاوشێوەی ئەوانەی پێش خۆی هەمان قسەی کرد. پێغەمبەری خودا ﷺ ڕووی تێکردن و نیشانەی توڕەیی لە دەموچاویدا دیار بوو، فەرمووی: چیتان لە عەلی دەوێت؟! بەڕاستی عەلی لە منە و منیش لە ئەوم، و ئەو (وەلی)ی هەموو بڕوادارێکە لەدوای من. تێرمزی، نەسائی و حاکم گێڕاویانەتەوە، حاکم بە "صحیح" دایناوە و ئیمامی زەهەبی، تەبەرانی، ئەحمەد، ئەبو نوعەیمی ئەسفەهانی و کەسانی تریش هاوڕان لەسەر ڕاستی فەرموودەکە. #أهل_البيت

حاکم لە عەلییەوە (كَرَّمَ الله وجهه) گێڕاویەتیەوە کە فەرمووی: لەو پەیمانانەی کە پێغەمبەر (ﷺ) پێی داوم ئەوەیە کە ئوممەت لە دوا
حاکم لە عەلییەوە (كَرَّمَ الله وجهه) گێڕاویەتیەوە کە فەرمووی: لەو پەیمانانەی کە پێغەمبەر (ﷺ) پێی داوم ئەوەیە کە ئوممەت لە دوای ئەو ناپاکیم لێ دەکەن!... ئەبو یەعلا لە عەلی کوڕی ئەبو تالیبەوە گێڕاویەتیەوە کە فەرمووی: کاتێک پێغەمبەری خودا (ﷺ) دەستی گرتبووم و ئێمە بە هەندێک لە کۆڵانەکانی مەدینەدا دەڕۆیشتین، گەیشتینە باخێک، وتم: ئەی پێغەمبەری خودا! چەند باخێکی جوانە! فەرمووی: لە بەهەشتدا باخی لەمە جوانتر هەیە. پاشان بە لای باخێکی تردا تێپەڕین، وتم: ئەی پێغەمبەری خودا! چەند باخێکی جوانە! فەرمووی: لە بەهەشتدا باخی لەمە جوانتر هەیە، هەتاوەکو بە لای حەوت باخدا تێپەڕین، هەر هەمان شتی دەیفەرموو: لە بەهەشتدا باخی لەمە جوانتر هەیە، کاتێک ڕێگاکە چۆڵ بوو، باوەشی پێدا کردم و دەستی کرد بە گریانێکی بەکوڵ. وتم: ئەی پێغەمبەری خودا! چی دەتگریەنێت؟ فەرمووی: کینە و ڕقی (ضغائن) ناو سینەی قەومێک کە بۆ تۆی دەرناخەن مەگەر دوای من نەبێت. وتم: ئەی پێغەمبەری خودا! ئایا لە کاتی سەلامەتی دینەکەمدا؟ فەرمووی: لە کاتی سەلامەتی دینەکەتدا. 📚إزالة الخفاء عن خلافة الخلفاء - بەرگی ٤ - لاپەرە ٤١٥، ٤١٦ #أهل_البيت

حەزرەتی رسوڵ اللە (ﷺ) کاتێک فەرموویەتی لە دوای خۆمدا کتاب اللەی و عترتي أهل بيتي ، بەجێهێشتووە بۆ ئەوەی گومرا نەبین. "عترتي أ
حەزرەتی رسوڵ اللە (ﷺ) کاتێک فەرموویەتی لە دوای خۆمدا کتاب اللەی و عترتي أهل بيتي ، بەجێهێشتووە بۆ ئەوەی گومرا نەبین. "عترتي أهل بيتي" ئایە لێرەدا چۆن شوێنی کەوین؟! سەرەتا دەبێت بزانرێت ئەل وبیتی رسوڵ اللە (ﷺ) وەک ئەهلی کەشف دەفەرموون کە ئەهلی کیساء، خاوەنی میراتگری ڕوحی حەزرەتی رسوڵ اللە (ﷺ)ن. کە ئەهلی کیساء دەروازەی داخیلی بوونی ئەم میراتە ڕوحی و مەعنەوییە کە پێکهاتووە لە ئیمامی عەلی و فاتیمە و حەسەن و حوسێن. ئەهلی کەشف دەفەرموون کە ئەوان پاکراونەتەوە بە تەواوەتی، نزیکترینن لەم دەروازە محەمەدیە. کەواتە زاهیر و باطنی ئەوان بە تەواوەتی قورئانیە. بۆ داخیل بوون ئەم دەروازە محمەدیە تەنیا رێگایەک هەیە کە "تەریقەتە"، چونکە هەموو تەریقەتەکان ئەگەرێنەوە سەر ئەم میراتگرییە روحیەیی کە لە رسوڵ اللە (ﷺ) بۆمان ماوەتەوە. وەک چۆن ئەهلی کەشف دەفەرموون کە سەلمانی فارسی ئەگەرچی بە نەسەب نەدەگەراوە بۆ ال وبیت بەڵام بە شێوەیەکی تەشریفی سەر بە ال وبیت بوو لەسەر فەرمایشتی رسوڵ اللە (ﷺ). ئەهلی کەشف دەفەرموون کە سەلمانی فاراسی داخیلی ئەم دەروازە موحەمەدیە بوو، تا ئاستێک کە بە تەواوەتی پاک کرایەوە. بۆیەش لەسەر ئەم ئەساسە تەریقەتەکان کار لەسەر نەفس و باطن دەکەن بۆ پاکردنەوەی ئەم موسڵمانە. پسیارێکی گرینگ لێرەوە دێتە کایەوە لەسەر پرسی فقهی و عەقیدەی کە ئایە چۆن دەستی پێوە بگیرێت؟! لە جیهانی ئیسلامیدا لە ئێستادا سوننە و شیعە هەن کە زۆرینە پێک دەهێنن، وەک چۆن شیعەکان ئیمامەتیان کردە ئەسڵێک بۆ عەقیدە کە هەڵەیە، غلویەکی زۆریان هەبوو لەسەر ال وبیت بە هەمان شێواز ئەهلی سوننە کەمتەرخەم بوو بەرامبەر بە ال وبیت و خودی ئەم نەسەبەی کە لە ئیمامی عەلیەوە دەردەچێت تا ئیمام حەسەنی کوڕی عەلی (ع)، کە ناسراو بە عەسکەری. بۆیەش کاتێک تێبینی دەکەین کە ابو هورەیرە کە سەحابەی رسوڵ اللە (ﷺ)، ئەگەرچی بۆ ماوەی چەند ساڵێک لەگەڵ رسوڵ اللە (ﷺ) بوو بەڵام حەدیسێکی یەکجار زۆر لەوەوە هاتووە، بەڵام کاتێک دەروازەی حەدیس دەکەینەوە کەمترین حەدیس هاتووە لەلایان ال وبیت بە تایبەتی حەزرەتی ئیمامی عەلی و دایە فاتیمە کە زۆر زیاتر لە ابو هورەیەری و زۆریک لە سەحابەکان لەگەڵ رسوڵ اللە (ﷺ) ژیاون. ئایە پەراستی جێگایی پسیار نیە کەوا ئەم حەدیسانەی لەلایان ئەهلی کیساء گێردراونتەوە؟! بۆیە کاتێک دەروانیتە مێژوو، بۆت دەردەکەوێت ئەهلی سوننە لەبەر مەزهەبی خۆیان یان هەر شتێکی تر بێت بۆ ئەوەی جیا ببنەوە لە شیعە زۆر شتیان وەرنەگرتووە یان زۆر لە حەدیسیان بە مونکەر لە قەڵەم داوە!. هەروەها شیعەکانیش بە تەواوەتی کەوتنە هەڵەوە لەسەر دانانی ئیمامەت بۆ عەقیدە و وەرگرتنی زۆرێك لە حەدیسی لاواز و رەتکردنەوەی لەبەر ئەهلی سوننە!. شتێکی حاشا هەڵنەگرە، لەناو ئیمامە گەورەکان دژایەتی هەبووە لەنێوان سوننە و شیعەدا...! بەڵام پسیارە جەوهەریەکە ئەمەیە حەقیقەتی ئەم ئیسلامە چیە؟! مەقسودم ئەوەیە سوننە هەڵیگرتووە یان شیعە بە موتڵەقی؟!.. لەسەر ئەم ئەساسەی باسم کرد، ئەستمە کەسێک بتوانێت بیسەلمێنێت کە سوننە یان شیعە حەقی موتڵەقی لایە!، من لە روانگەی خۆمەوە ئەهلی سوننەی توراسی ئیسلامی بە نزیکتر دەبینم وەک لە شیعە...! من لەسەر ئەو بنەمایە ئەو قسەیە دەکەم چونکە لە روانگەی منەوە ئەم حەقیقەتی ئەم دینە لەناو مەسڵمانان لە دوای خەلافەتی حەزرەتی ئیمامی عەلی، بە تەواوەتی تەشویشی کەوتە سەر، بە جۆرێک کە هەتا ئێستا موسڵمانان هەر دەناڵێنن و بە فیتنەی دوای لە دوای یەکدا..! ئیمامەکانی ئەهلی سوننە لە رووی عەقیدەیەوە نزیکیترین بۆ پاک راگرتنی عەقیدەی موسڵمانان، ئەما حەقیقەتی موتڵق بێت نەخێر.. بەڵکو حەقیقەتەکە لەلایان ئەهلی کەشفە!. لە رووی فقهیەوە هیچ لە ئیمامەکان بە غەیری سوننەوەشەوە بە رەهایی حەقیان لا نیە، چونکە خودی علمەکە رێژەیە بۆیە لە جیهەتی خۆمەوە موسڵمانی ئاسایی لازم دەکات شوێن کەوتووی یەکێک لە مەدرەسە فقیەکانی ئومەتی ئیسلامی بێت. هەم بۆ تاڵب علم و هەم بۆ خەڵکی ئاسایی یەکجار قورسە بچێت بە دوای ئەم حەدیسانە بکەوێ کە لە رووی فقیەوە کە لە لەلایان ئیمامەکانی ال وبیتەوە بەدەستمان گەیشتووە!. بۆیە یەقنیەن ئەڵێم ئەستمە بتوانێت شوێن مەدرەسەیەکی فقهی بکەوی یان هەبێت لەسەر تەئولاتی ال وبیت.. بەڵام چونکە ابن عەباس رەحمەتی خوای لەسەر بێت خوێندکاری ئیمامی عەلی بوو، کە مەدرەسی شافیعیەکان زیاتر پابەندی ئەون، بۆیە ئەتوانین بڵین باشترە لەوانی تر. ئەوەی لەم سەردەمەدا کە ماوەتەوە بە موتڵەقی ئەم میراتە روحییە کە لە رسوڵ اللە (ﷺ) لە رێگای ال وبیتەوە بۆمان ماوەتەوە کە تەریقەتەکانن. بۆ دوا جار دەست گرتن و داخیلی بوون بۆ ناو ئەو میراتییە روحییە تاکە رێگایە بۆ گەیشتن بە حەقیقەت، گومانیش لەوەدا نیە ئەم میراتییە روحیە گرینگترە لە زاهیر. بێجگە لەو قسانەی کە باسی ئەهلی کەشفم کردووە، هەمووی هی خۆمە، دەکرێ قسەکانم فاسد بن یان حەق بن. خوا باشتر دەزانێت

​پاشان خوای گەورە دەربارەی جەهەنەم دەفەرموێت: {لَهَا سَبْعَةُ أَبْوَابٍ لِّكُلِّ بَابٍ مِّنْهُمْ جُزْءٌ مَّقْسُومٌ} [سورەت الحجر: ٤٤]، واتە: (حەوت دەرگای هەیە؛ بۆ هەر دەرگایەک لەوان، بەشێکی دابەشکراو و دیاریکراو هەیە). ئەمانە چوار پلەن (مراتب) بۆ هەریەک لە دەرگاکانی جەهەنەم کە بەشێکی دابەشکراون، ئەوانە مەنزڵگەکانی سزایانن. ئەگەر چوار پلەکە (کەڕەت)ی حەوت دەرگاکە بکەیت، ئەنجامەکەی دەبێتە بیست و هەشت مەنزڵگەی سزا، بەو شێوەیەی کە خوای گەورە بۆ مرۆڤی تاک (الإنسان المفرد) بڕیاری داوە، کە مانگ و غەیری ئەویشە لە (السيارة الخنس الكنس - هەسارە گەڕۆکەکان) کە تێیدا دەڕۆن و بۆ دروستکراوەکان دادەبەزن. ئەم ڕێڕەوەش لەو کردەوانە پێکدێت کە لە جیهانی ڕەگەزەکاندا (العالم العنصري) ڕوودەدەن، چونکە ئەم گەڕانە کورت بووەتەوە لە چوار سروشتدا (أربع طبائع)!.. ئەوەی لەم بەڕێوەبردنە خوداییە (التسيير الإلهي) دەرکەوت لەم بیست و هەشت مەنزڵگەیەدا، بوونی بیست و هەشت پیتی پەیڤەکانی خودا بوو لێیان، کوفر و ئیمان لە جیهاندا دەرکەوت بەوەی هەر کەسێک بەوەی لە ناخیدایە لە ئیمان و کوفر و درۆ و ڕاستی قسە بکات، بۆ ئەوەی بەڵگەی خودا لەسەر بەندەکانی جێگیر بێت بەوەی پێی دواون!، و فریشتەی بەسەرەوە ڕاسپاردوون کە ئەوەی پێی ئەیڵێت ئەوانیش دەینوسن، خوای گەورە فەرموویەتی: {كِرَامًا كَاتِبِينَ} [سورەت الانفطار: ١١]، . فەرموویەتی: {مَّا يَلْفِظُ مِن قَوْلٍ إِلَّا لَدَيْهِ رَقِيبٌ عَتِيدٌ} [سورەت ق: ١٨]، واتە: (هیچ وتەیەک لە دەمی دەرناچێت ئیلا چاودێرێکی ئامادەبووی لەلایە). ​ئیتر مەنزڵگەکانی ئاگری کرد بە بیست و هەشت مەنزڵگە، ڕووی هەموویان سەد نهۆمی نزمە (درك) لە بەرزترینیانەوە بۆ نزمترینیان، کە هاوتای پلەکانی بەهەشتن (درج الجنة) کە بەختەوەرەکان تێیدا دادەبەزن. لە هەر نهۆمێکی نزمدا (درك) لەم نهۆمانە بیست و هەشت مەنزڵگە هەیە، ئەگەر هەشت و بیست جەربی (کەڕەتی) سەد بکرێت، ئەوا ئەنجامەکەی دەبێتە دوو هەزار و هەشت سەد مەنزڵگە. ئەم هەشت و بیست و سەدە، مەنزڵگەکانی ئاگرن، و بۆ هەر تاقمێک حەوت سەد جۆر سزا هەیە، کە ئەوان چوار تاقمن، کۆی گشتی دەبێتە دوو هەزار و هەشت سەد جۆر سزا، وەک چۆن بۆ ئەهلی بەهەشت هاوتای ئەوە هەیە لە پاداشتدا. ئەمەش لە بەخشینەکانیاندا (صدقاتهم) ڕوون کراوەتەوە: {كَمَثَلِ حَبَّةٍ أَنْبَتَتْ سَبْعَ سَنَابِلَ فِي كُلِّ سُنْبُلَةٍ مِّائَةُ حَبَّةٍ} [سورەت البقرة: ٢٦١]، واتە: (وەک نموونەی دەنکە گەنمێک وایە کە حەوت گوڵەگەنم شین بکات و لە هەر گوڵەگەنمێکدا سەد دەنکە گەنم هەبێت). کۆی گشتی حەوت سەدە، و ئەوانیش چوار تاقمن؛ پێغەمبەران، وەلییەکان، پێشەواکان، و ئیمانداران. بۆ هەر بەخشەرێک (متصدق) لەم چوار تاقمە حەوت سەد هێندە لە نیعمەت لە کردەوەکەیاندا هەیە....! شێخی گەورە لە لاپەرەکانی تر وردەکاری زیاتر باس دەکات، تەنانەت باسی ئەمە دەکات کە کۆمەڵێک لە موسڵمانان هەن کە ئەچنە دۆزەخەوە بەڵام هەست بە ئازارەکەی ناکەن. بحر الحقائق #شيخ_الأكبر

لەم ماوەیی پێشوو، ڤیدۆیەکی "عەدنان ئیبراهیم" بینی کە ئاماژەی بەمە دەدات کە گوایە حەزرەتی شێخی گەورە ابن عەرەبی لای وایە فیرعەون بە موسڵمانی مردووە بەڵام شێخی گەورە هەرگیز قسەیەکی وەهای نەکردووە لاشم وانیە خودی عەدانان ئیبراهیم الفتوحات المكية خوێندبێتەوە چونکە زۆر بە روونی باسی دەکات، لە خەریکی خوێندنەوەی کتێبەکانیدا بووم لە بەشی (الباب الثاني والستون في مراتب أهل النار) لە الفتوحات المكية، شێخی گەورە دەفەرمووێت: ئیبلیس نەهات مەگەر بە فەرمانی خوای گەورە، ئەمە فەرمانێکی خوداییە (أمر إلهي) کە هەڕەشە و بەڵێنی سزای تێدایە، تاقیکردنەوەیەکی سەخت بوو بۆ ئەوەی خوای گەورە پێمان نیشان بدات کە لە ناو نەوەکانیدا کەسانێک هەن کە ئیبلیس دەسەڵاتی بەسەریاندا نیە و هێزی بەرانبەریان نیە. پاشان ئەو کەسانەی خوای گەورە سەرشۆڕی (خذلهم) کردوون لە بەندەکان، کردوونی بە دوو تاقمەوە!. ​تاقمی یەکەم: ئەو گوناهانەی لێیان دەوەشێتەوە بەڵام زیانیان پێ ناگەیەنێت، ئەوەش فەرموودەی خوایە کە دەفەرموێت: {وَاللَّهُ يَعِدُكُم مَّغْفِرَةً مِّنْهُ وَفَضْلًا} [سورەت البقرة: ٢٦٨]، واتە: (خوای گەورە بەڵێنی لێخۆشبوون و فەزڵی خۆیتان پێ دەدات). ئاگری دۆزەخ دەستیان لێ نادات بەهۆی ئەوەی خودا لێیان خۆش بووە، داوای لێخۆشبوونی فریشتە پایەبەرزەکان (الملأ الأعلى) و دوعایان بۆ ئەم تاقمەیە!. ​تاقمی دووەم: ئەوانەن کە خوای گەورە بە گوناهەکانیان دەیانگرێت، ئەوانەش کە بە گوناهەکانیان دەگیرێن دوو بەشن: بەشێکیان: خوای گەورە لە ئاگر دەریان دەهێنێت بە شەفاعەتی شەفاعەتکاران، ئەوانیش ئەهلی گوناهە گەورەکانن (کەبائر) لە ئیمانداران، کە بە چاودێری خودایی و بەهۆی (تەوحید)ەوە بە نیگایەکی ئەقڵانی دەرباز دەبن....! بەشەکەی تریشیان: ئەوانەن کە خوای گەورە لە ئاگردا دەیانهێڵێتەوە، ئەوانە ئەهلی ئاگرن کە ئەهلی هەمیشەیی دۆزەخن!، ئەوانیش (تاوانبارەکانن - المجرمون) بە تایبەتی، کە خوای گەورە دەربارەیان دەفەرموێت: {وَامْتَازُوا الْيَوْمَ أَيُّهَا الْمُجْرِمُونَ} [سورەت يس: ٥٩]، واتە: (ئەی تاوانباران، ئەمڕۆ جیا ببنەوە کە مەبەستی لە ڕیزی ئیماندارانە). واتە ئەی ئەو کەسانەی شایستەی ئەوەن ببنە نیشتەجێی ئەم ماڵە کە جەهەنەمە، ئاوەدانی دەکەنەوە و لێی دەرناچن بەرەو ماڵی قیامەت کە بەهەشتە...! ​ئەم (تاوانبارانە - المجرمون) چوار تاقمن لە ئاگردا کە لێی دەرناچن، ئەوانیش؛ لوتبەرزەکان (المتكبرون) بەسەر خوادا: وەک فیرعەون و هاوشێوەکانی، ئەوانەی بانگێشەی پەروەردگارێتیان بۆ خۆیان کرد و بوونی خوایان ڕەتکردەوە، وەک وتی: {مَا عَلِمْتُ لَكُم مِّنْ إِلَٰهٍ غَيْرِي} [سورەت القصص: ٣٨]، واتە: (من هیچ خوایەک شک نابەم بۆتان جگە لە خۆم). وە وتی: {أَنَا رَبُّكُمُ الْأَعْلَىٰ} [سورەت النازعات: ٢٤]، واتە: (من پەروەردگاری هەرە بەرزی ئێوەم). مەبەستی ئەوە بوو لە ئاسماندا خوایەکی تر نییە جگە لە من، هەروەها نەمروود و غەیری ئەویش. تاقمی دووەم: هاوبەشدانەران (المشركون)؛ ئەوانەی کە دەڵێن: {الَّذِينَ يَجْعَلُونَ مَعَ اللَّهِ إِلَٰهًا آخَرَ} [سورەت الحجر: ٩٦]، واتە: (ئەوانەی کە لەگەڵ خوای تاقانەدا، خوایەکی تر بڕیار دەدەن). و دەڵێن: {مَا نَعْبُدُهُمْ إِلَّا لِيُقَرِّبُونَا إِلَى اللَّهِ زُلْفَىٰ} [سورەت الزمر: ٣]،. وتیان: {أَجَعَلَ الْآلِهَةَ إِلَهًا وَاحِدًا إِنَّ هَذَا لَشَيْءٌ عُجَابٌ} [سورەت ص: ٥]، واتە: (ئایا هەموو خواکانی کردووە بە یەک خوا؟! بەڕاستی ئەمە شتێکی زۆر سەیرە!). تاقمی سێیەم: (المعطلة)؛ ئەوانەی بە تەواوی خوایەتی (الإله) ڕەت دەدەکەنەوە، نە خوایەک بۆ جیهان دەسەلمێنن و نە بۆ دونیا!. تاقمی چوارەم: دووڕووەکان (المنافقون)؛ ئەوانەی بە ڕواڵەت ئیسلامیان دەرخست لەبەر ترسی زاڵبوون (قهر) کە بەسەریاندا درا، لەبەر خوێنیان و ماڵ و نەوەکانیان ترسان، بەڵام لە دەروونیاندا لەسەر بیروباوەڕی ئەو سێ تاقمەی پێشوو بوون!. ​ئەمانە چوار جۆرن لە ئەهلی ئاگر کە لێی دەرناچن لە جنۆکە و مرۆڤ. تەنها چوار بوون چونکە خوای گەورە باسی ئیبلیسی کردووە کە لە پێش و پاش و ڕاست و چەپمانەوە دێت. "لە پێشەوە دێت بۆ هاوبەشدانەر (مشرك). لە پشتەوە دێت بۆ پەکخەر (معطل - بێبڕوا). لە ڕاستەوە دێت بۆ لوتبەرز (متكبر). لە چەپەوە دێت بۆ دووڕوو (منافق)، چونکە لایەنی چەپ لاوازترین لایەنە، و دووڕووش لاوازترین تاقمە." ​لایەنی ڕاستی بۆ لوتبەرز دانا چونکە جێگەی هێزە، ئەویش بەهۆی ئەو هێزەی لە خۆیدا هەستی پێدەکرد لوتبەرزی کرد. بۆ هاوبەشدانەریش لە پێشەوە هات، چونکە ئەو شتێکی لەبەردەم خۆیدا بینی (بت و هاوبەشەکان) و سەلماندی. بۆ پەکخەر (معطل) لە پشتەوە هات، چونکە پشتەوە شوێنی پاشەکشە و نادیدەیی (نظر)ە، پێی وت؛ هیچ نیە، واتە هیچ شتێک لە بووندا نیە کە ناوی خودا بێت....!

photo content

کاتێک سادەیی دەبێتە شۆڕش لە جیهانێکدا کە هەموو شتێک خێرا کراوە (مۆدێرنە)؛ "خواردن" چیتر تەنها پێویستیەکی بایۆلۆژی نیە، بەڵکو
کاتێک سادەیی دەبێتە شۆڕش لە جیهانێکدا کە هەموو شتێک خێرا کراوە (مۆدێرنە)؛ "خواردن" چیتر تەنها پێویستیەکی بایۆلۆژی نیە، بەڵکو دواین سەنگەری پاراستنی مرۆڤبوونی ئێمەیە، کاتێک دەست دەبەیت بۆ هەر خواردنێک کە نازانیت لە چ تاقیگەیەکدا ئەندازیاریی بۆ کراوە و چ ناوێکی کیمیایی ئاڵۆز لە پشت پێکهاتەکانێتی، تۆ تەنها جەستەت تێر ناکەیت، بەڵکو بێدەنگانە واژۆ لەسەر گۆڕانی خۆت دەکەیت لە "بوونێکی زیندوو"ەوە بۆ "ئامێرێکی بەکاربردن". جەوهەری پەیوەندی لەگەڵ زەویدا ئەم نانەی لە ماڵەوە دەبرژێت، ئەو سەوزەیەی کە لە خاکەوە دێت، ئەم ئاوەی ڕوونیەکەی دەبینرێت، ئەمانە کەرەستەی "ژیانی شاهانە" نین، بەڵکو زمانێکی هاوبەشن لە نێوان مرۆڤ و سروشتدا...! کاتێک ناوی پێکهاتەکانی نێو قاپەکەت دەزانیت، تۆ پەیوەندیەکی ڕاستەوخۆت لەگەڵ "حەقیقەتدا" هەیە. ئەمە مانای ئەوەیە کە تۆ هێشتا لەسەر زەوی دەژیت نەک لەنێو سیستمێکی پیشەسازیی ساردو سردا کە مرۆڤ تەنها وەک ژمارەیەک لە ئامارەکانی فرۆشتندا دەبینێت!. پارادۆکسی مۆدێرنەیە کاتێک "ژیانیکی سادە و ئاسایی" دەبێتە "دەگمەن"...! گەورەترین شکستی شارستانیەتی مۆدێرن لەوەدایە کە "ژیانێکی سادە و ئاسایی" گۆڕیوە بۆ "بەختەوەری"... ئەوەی کە مافی سەرەتایی هەر مرۆڤێک بوو خواردنی پاک و ژیانی سروشتی!، ئێستا تەنها بۆ چینێکی تایبەت دەستەبەرە!. ئەمە تەنها کێشەیەکی ئابووری نیە، بەڵکو قەیرانێکی بوونگەرایە...! کاتێک ژیانێکی سادە دەبێتە تێچوویەکی گران، ئەمە نیشانەی ئەوەیە کە مرۆڤایەتی لە ڕێڕەوە ڕاستەقینەکەی لایداوە. ئێمە لە سەردەمێکداین کە دەستکردەکان هەرزان و بەردەستن، سروشتیەکان گران و دوورەدەستن...! هەڵبژاردنی نانێکی ماڵەوە یان گۆشتێک کە سەرچاوەکەی بزانیت، تەنها هەڵبژاردنێکی تەندروستی نیە!، ئەوە کردەوەیەکی فەلسەفیە، ئەوە ڕەتکردنەوەی ئەم ئامێرە گەورەیەیە کە دەیەوێت مرۆڤ بکاتە کۆگایەکی پاشماوەی کارگەکان....! بۆ ئەوەی بە "مرۆڤی" بمێنینەوە، پێویستە جارێکیتر پەیوەندیی نێوان دەستمان و خاک و دەمان زیندوو بکەینەوە...! بە سادەی ئەم دەستکردنە، تەنها ڕێگایە بۆ ئەوەی مرۆڤ وەک ئامێرێکی بێڕۆح کۆتایی نەیەت...! #ئیدراک #توراس

Repost from N/a
حەزرەتی شێخی گەورە "ابن عەرەبی" دەفەرمووێت: یەکێک لە نهێنییەکانیان ئەوەیە کە باسمان کردووە لەبارەی زانست بە پێگەی ئەهلی بەیت،
حەزرەتی شێخی گەورە "ابن عەرەبی" دەفەرمووێت: یەکێک لە نهێنییەکانیان ئەوەیە کە باسمان کردووە لەبارەی زانست بە پێگەی ئەهلی بەیت، ئەوەی کە خوای گەورە ئاگاداری کردوینەتەوە لەسەر بەرزیی پلەی ئەوان. یەکێکی تر لە نهێنییەکانیان زانینی ئەو (مکر) کە خوای گەورە لە بەندەکانی کردووە لە ڕق لێبوونیان (بەرامبەر ئەهلی بەیت) لەگەڵ بانگەشەکردنی خۆشەویستیان بۆ پێغەمبەری خوا (ﷺ) و داواکارییەکەی بۆ خۆشەویستیی خزمەکانی (المودة في القربى) کە ئەویش لە ئەهلی بەیتە!. زۆربەی خەڵک ئەوەیان نەکرد کە پێغەمبەری خوا (ﷺ) لە فەرمانی خواوە داوای لێ کردن، و سەرپێچیی خوا و پێغەمبەریان کرد و خۆشەویستیی خزمەکانیان نەکرد مەگەر ئەوانەی کە چاکەیەکیان لێ بینیونن، بۆیە بەهۆی حەزی نەفسی خۆیانەوە خۆشیان ویستوون (مەبەستی ابن عەرەبی لە نەفسی خۆیانەوە ئەوەیە لەبەر فەرمان و زاتی خوای گەورە نەبووە بەڵکو لەبەر چاکەکە بووە خۆشەویست بوون لای ئەو کەسە). یەکێکی تر لە نهێنیەکانیان ئاگاداربوونە لەسەر دروستیی ئەوەی کە خوا بۆی داناون لەم شەریعەتە محەمەدیەدا لەو ڕووەوەی کە زاناکان نایزانن؛ چونکە فەقێکان و فەرموودەناسان کە زانستەکەیان لە مردوویەکەوە بۆ مردوویەکی تر وەریانگرتووە، ئەوەی لایانە تەنها گومانێکی زاڵە (غلبة ظن)، چونکە گێڕانەوەی شایەتی و گێڕانەوەی پشتاوپشت (تەواتور) دەگمەنە. پاشان ئەوان ئەگەر شتێکیش بدۆزنەوە کە لە ڕێگەی تەواتورەوە زانست ببەخشێت، ئەو دەقەی کە بە تەواتور گێڕدراوەتەوە نابێتە دەقێکی بڕاوە (نصا) لەوەی کە حوکمی پێ دەدەن، چونکە دەقەکان دەگمەنن، بۆیە لەو دەقە بەپێی توانای تێگەیشتنی خۆیان وەردەگرن، بۆیە لێرەدا جیاواز دەبن!. لەوانەیە بۆ ئەو دەقە واتایەکی تر هەبێت کە دژایەتی بکات و پێیان نەگەیشتبێت، ئەوەی کە پێیان نەگەیشتووە پەرستنی پێ نەکراون و هیچ لایەنێکی ئەگەرەکان (احتمالات) نازانن کە لە هێزی ئەم دەقەدا هەیە!. پێغەمبەری خوا () بەو دەقە حوکمی دەکرد، بۆیە ئەهلی خوا لە پێغەمبەری خواوە (ﷺ) وەریانگرتووە لە ڕێگەی کەشف بۆ فەرمانە ڕوونەکە و دەقە ڕاشکاوەکە لە حوکمدا، یان لەلایەن خواوە بەو بەڵگەیەی کە لەسەریەتی لە پەروەردگاریانەوە و ئەو بەسیرەتەی (بینایی دڵ) کە خەڵکیان پێ بانگ کردووە بۆ لای خوا. 📚الفتوحات المكية📚 بحر الحقائق #أهل_البيت #شيخ_الأكبر

Repost from N/a
پاشان، ئەو (پێغەمبەر) بە وشەی خۆشەویستی (المودة) هاتووە، ئەویش چەسپاوی و بەردەوامییە لەسەر خۆشەویستیدا (المحبة)؛ چونکە هەر کەسێک دۆستایەتییەکەی لە هەر بارودۆخێکدا جێگیر بێت، و ئەگەر لە هەموو کاتێکدا یاوەریی ئەو خۆشەویستییەی کردبێت، ئەوا ڕێگری لێ دەکات لەوەی داوای مافی خۆیان لێ بکات بەهۆی ئەوەی لە لایەن ئەوانەوە ڕوودەدات، بەڵکو وازی لێ دەهێنێت لەبەر خۆشەویستی بۆیان و بۆ ئەوەی ئەوان لە خۆی پێشتر بخات (إيثاراً) نەک خۆی؛ وەک ئەوەی دۆستە ڕاستگۆکە (المحب الصادق) وتوویەتی: هەموو ئەوەی دۆست (المحبوب) دەیکات، خۆشەویستە (محبوب). جا ئەگەر ناوی خۆشەویستی ئاوابێت، ئەی دەبێت حاڵی (المودة) چۆن بێت؟ ​لە مژدەکان ئەوەیە کە ناوی خودای میهرەبان (الودود) هاتووە، و هیچ مانایەک نییە بۆ چەسپانی ئەو ناوە تەنها بەوە نەبێت کە کاریگەرییەکەی بە کردەوە لە ماڵی دوایی (دواڕۆژ) و لە ناو ئاگردا بۆ هەر تاقمێک بەو شێوەیەی حیکمەتی خودا دەخوازێت دەربکەوێت. یەکێکی تر لەبارەی ئەم مانایەوە وتوویەتی:
أُحبُّ لِحُبِّها السودانَ حتى ... أُحبُّ لِحُبِّها سُودَ الكِلابِ (لەبەر خۆشەویستی ئەو، سوودانییەکانم خۆش دەوێت... تەنانەت لەبەر خۆشەویستی ئەو، سەگی ڕەشیشم خۆش دەوێت).
کاتێک جەمسەرەکانی (أقطاب) ئەم پلەیەم بۆ ڕوون کردیتەوە کە ئەوان بەندە هەڵبژێردراوەکانی خودان، ئەوە بزانە کە نهێنییەکانیان ئەوانەن کە خودا ئێمەی لێ ئاگادار کردوونەتەوە کە خەڵکی ئاسایی لێی بێئاگان، بەڵکو زۆربەی تایبەتەکانیش (الخاصة) ئەم پلەیەیان نیە، تەنها (خدر) نەبێت...! 📚الفتوحات المكية📚 بحر الحقائق #أهل_البيت #شيخ_الأكبر

Repost from N/a
حەزرەتی شێخی گەورە "ابن عەرەبی" دەفەرمووێت: خودای گەورە بە ئیبلیس دەفەرموێت: "إِنَّ عِبَادِي لَيْسَ لَكَ عَلَيْهِمْ سُلْطَانٌ
حەزرەتی شێخی گەورە "ابن عەرەبی" دەفەرمووێت: خودای گەورە بە ئیبلیس دەفەرموێت: "إِنَّ عِبَادِي لَيْسَ لَكَ عَلَيْهِمْ سُلْطَانٌ" [سورة الحجر: ٤٢]. هەر بۆیە لە قورئاندا نابینیت بەندەیەک پاشکۆ کرابێت بۆ خودا مەگەر بەختەوەرەکان نەبێت. ئەگەر وشەی "عەبد" بۆ غەیری ئەوان بەکارهاتبێت، ئەوا بە گشتیە. ئەی چۆن دەبێت گومانت بە مەعسومە پارێزراوەکان هەبێت کە لە سنووری سيدهم وەستاون، ئەوان پلەوپایەیان بەرزتر و تەواوترە!. ئەمانە جەمسەرەکانی (ئەقطاب) ئەم مەقامەن، و سەلمان میراتگری مەقامی ئەهلی بەیت بووە. خودا لێیان ڕازی بێت زاناترین خەڵکن بە مافەکانی خودا لەسەر بەندەکان و ئەوەی بۆ خۆیانە لە مافەکان، و بەهێزترینن لە جێبەجێکردنیاندا. پێغەمبەر (ﷺ) فەرموویەتی: لَوْ كَانَ الْإِيمَانُ بِالثُّرَيَّا لَنَالَهُ رِجَالٌ مِنْ فَارِسٍ. (ئەگەر ئیمان لە سورەیا (کۆمەڵە ئەستێرەیەک) بووایە، پیاوانی فارس دەستیان پێ ڕادەگەیشت). لێرەدا ئاماژەی پێغەمبەر (ﷺ) بۆ سەلمانی فارسی و تایبەتکردنی بە "سورەیا" نەک ئەستێرەکانی تر، ئاماژەیەکی بێوێنەیە بۆ جێگیرکەرانی حەوت سیفەتەکە (سیفات السبعة)، چونکە سورەیا حەوت ئەستێرەیە. چونکە سەلمان ئەو کەسەیە کە خودا پاشکۆی ئەهلی بەیتی کردووە بەهۆی ئەو شتەی کە پێغەمبەر (ﷺ) پێی بەخشی لە جێبەجێکردنی کتێبەکەی (قورئان). ئەمەش تێگەیشتنێکی سەرسوڕهێنەرە، سەلمان ئەو ڕزگارکراوی پێغەمبەرە (ﷺ) و گەورەی ئەو گەلەیە و هەموویان دۆستی حەق و ڕەحمەتی ئەون و ڕەحمەتی ئەو هەموو شتێکی گرتۆتەوە، و هەموو شتێک بەندە و پاشکۆی ئەوە. ​دوای ئەوەی پلەی ئەهلی بەیتت لە لای خودا بۆ دەرکەوت و ئەوەی کە نابێت موسڵمان تانەیان لێ بدات بەهۆی ئەو کارانەی لێیان دەوەشێتەوە، چونکە خودا پاکی کردوونەتەوە، با ئەو کەسەی تانەیان لێ دەدات بزانێت کە تانەکەی بۆ خۆی دەگەڕێتەوە!. ئەو کارەی بە ستەمی دەزانێت، تەنها لە خەیاڵی ئەودا ستەمە نەک لە ڕاستیدا، یان ئەگەر بە زاهیری شەریعەتیش ستەم بێت، بەڵام حوکمی ستەمەکەیان لە ناخدا وەک بەسەرداهاتنی قەدەرەکانە بەسەرماندا، وەک غەرق بوون یان سووتان یان تیاچوون، کە تانەی تێدا نیە!!!. ئەگەر کەسێک لە ماڵ یان خۆی یان ئازیزانی زیانی پێ بگات، نابێت تانە لە قەدەری خودا بدات، بەڵکو دەبێت بە تەسلیمبوون و ڕەزامەندی پێشوازی لێ بکات. ئەگەر پلەی لەوە بەرزتر بوو، دەبێت شوکرانەبژێر بێت، چونکە لە ناو هەموو بەڵایەکدا نیعەمەتێکی خودایی هەیە. کەواتە موسڵمان دەبێت بەرانبەر ئەهلی بەیت بە ئارامی و تەسلیمبوون و ڕەزامەندی و ئەدەب لەگەڵ خودا بجوڵێتەوە!، و هەرچیەکیان لێ ببینێت بە ڕەزامەندی وەرگریت و هیچ تانەیەکیان لێ نەدەیت!. ئەگەر حوکمە شەرعیەکانیش بەسەریاندا جێگیر بوو، ئەمە لە پلەی ئەوان کەم ناکاتەوە بەڵکو وەک قەدەرێکە کە بەسەریاندا دەڕوات، و ئێمە ڕێگریمان لێ کراوە تانەیان لێ بدەین چونکە خودا جیاوازی پێداون. ​سەبارەت بە جێبەجێکردنی مافە شەرعیەکان، پێغەمبەری خودا (ﷺ) قەرزی لە جولەکە دەبرد و مافەکانی بە باشترین شێوە دەدایەوە. ئەگەر جولەکەکە زمانی درێژ بکردایە، پێغەمبەر دەیفەرموو: دعوه فإن لصاحب الحق مقالاً (واز لە خاوەن ماف بهێنن با قسەی خۆی بکات). هەروەها لە چیرۆکێکدا فەرمووی: "ئەگەر فاتیمەی کچی محەمەد دزی بکردایە، دەستم دەبڕی". کەواتە دانانی حوکمەکان بۆ ئەوەیە خودا چۆن بیەوێت دایبنێت؛ ئەمانە مافەکانی خودان. بەڵام لەگەڵ ئەمەشدا خودا سەرزەنشتی نەکردوون، ئێمە قسەمان لەسەر مافەکانی خۆمانە نەک ئەوان، ئێمە سەرپشکین ئەگەر بمانەوێت داوای مافی خۆمان دەکەین و ئەگەر بمانەوێت وازی لێ دەهێنین، وازهێنانەکە باشترە. ​ئەگەر ئێمە لە مافی خۆمان خۆش بین (نزلنا عن طلب حقوقنا)، ئەوە لای خودا دەبێتە دەستکەوتێکی گەورە (اليد العظمى) و پلەیەکی بەرز (المكانة الزلفى) بۆمان. چونکە پێغەمبەر (ﷺ) هیچ داوایەکی لە ئێمە نەکردووە بە فەرمانی خودا مەگەر: ﴿إِلَّا الْمَوَدَّةَ فِي الْقُرْبَى﴾ [سووڕەتی شورا: ئایەتی ٢٣]. لەمەدا نهێنی گەیاندنی خزمایەتی (صلة الأرحام) هەیە، و هەر کەسێک داواکاریی پێغەمبەرەکەی وەرنەگرێت لەوەی کە داوای لێ کردووە و ئەویش لە توانایدا هەبێت، بەیانی (لە ڕۆژی دوایی) بە چ ڕوویەکەوە چاوی پێ دەکەوێت؟ یان چۆن هیوای شەفاعەتی لێ دەکات لە کاتێکدا ئەو جێبەجێی نەکردبێت کە پێغەمبەر (ﷺ) داوای لێ کردووە لە خۆشویستنی (المودة) خزمەکانیدا؟ جا چۆن دەبێت ئەگەر ئەو خزمانە ئەهلی بەیتی بن کە تایبەتترین کەسن؟ 📚الفتوحات المكية📚 بحر الحقائق #أهل_البيت #شيخ_الأكبر

Repost from N/a
حەزرەتی شێخی گەورە "ابن عەرەبی" دەفەرمووێت: کاتێک ڕەسوڵی خودا (ﷺ) بەندەیەکی خاڵس بوو، خودا خۆی و ئەهلی بەیتی پاک کردەوە بە پا
حەزرەتی شێخی گەورە "ابن عەرەبی" دەفەرمووێت: کاتێک ڕەسوڵی خودا (ﷺ) بەندەیەکی خاڵس بوو، خودا خۆی و ئەهلی بەیتی پاک کردەوە بە پاککردنەوەیەکی تەواو و پیسی (ڕجس)ی لێ دوورخستنەوە، کە پیسی لێرەدا هەموو ئەو شتانەیە کە مرۆڤ ناشرین دەکات. پیسی لای عەرەب بریتییە لە قەدەری پیسی وەک ئەوەی (فەڕاء). خودای گەورە دەفەرموێت: "إِنَّمَا يُرِيدُ اللَّهُ لِيُذْهِبَ عَنكُمُ الرِّجْسَ أَهْلَ الْبَيْتِ وَيُطَهِّرَكُمْ تَطْهِيرًا" [سورة الأحزاب: ٣٣]. کەواتە هیچ کەسێک بۆ لای ئەوان پاشکۆ نابێت مەگەر ئەوەی پاک بێت، چونکە پاشکۆکراو دەبێت لەگەڵ ئەوەی بۆی پاشکۆ کراوە بگونجێت!، بۆیە جگە لە پاک و پیرۆزەکان کەسی تر ناتوانن خۆیان بدەنە پاڵ ئەوان!. ئەمەش شایەتیدانێکی پێغەمبەرە (ﷺ) بۆ سەلمانی فارسی بە پاکی و پارێزگاری خودایی و بێتاوانی (عیسمەت)، لەو شوێنەی کە پێغەمبەر (ﷺ) دەربارەی فەرمووی: سەلمان لە ئێمەیە، ئەهلی بەیتە. خوداش بۆ ئەوان شایەتی پاککردنەوە و ڕۆیشتنی پیسی داوە لێیان. ​ئەگەر کەسێک پاشکۆ نەبێت بۆ ئەوان مەگەر ئەوەی پاککراوێکی پیرۆز بێت و بەهۆی ئەم پاشکۆیەتیەوە چاودێری خودایی بۆ دروست بووبێت، ئەی گومانت چیە بە ئەهلی بەیت کە ئەوان لە ناخی خۆیاندا پاککراون، ئەوان خودی پاکین (عین الطهارة)، ئەم ئایەتە بەڵگەیە لەسەر ئەوەی کە خودا ئەهلی بەیتی لەگەڵ پێغەمبەر (ﷺ) بەشدار کردووە لە وتەی خوای گەورەدا: ﴿لِيَغْفِرَ لَكَ اللَّهُ مَا تَقَدَّمَ مِن ذَنبِكَ وَمَا تَأَخَّرَ﴾ [سورة الفتح: ئایەتی ٢]. ئایا چ پیسی و پڵاویەک لە گوناهەکان قەبتر و پیس ترە؟! خودای پاک و بێگەرد پێغەمبەرەکەی (ﷺ) پاک کردەوە بە لێخۆشبوون، ئەوەی کە لای ئێمە بە نیسبەت ئەوەوە (ﷺ) گوناهە، ئەگەر لێی بوەشایەتەوە، تەنها لە ڕووی زاهیریەوە گوناهـ نەک لە ڕووی ماناوە!.. چونکە لۆمە ناخرێتە سەری لە لایەن خوداوە و نە لە لایەن شەرعیشەوە بۆ ئێمە!!. ئەگەر حوکمی گوناهی هەبوایە، ئەوا لۆمەکردنیشی لەگەڵ دەبوو، لە کاتێکدا حوکمی لۆمەکردن لەسەری نەسەلمێنراوە و ئەم ئایەتە بە ڕاست دەرناچێت: ﴿لِيُذْهِبَ عَنكُمُ الرِّجْسَ أَهْلَ الْبَيْتِ وَيُطَهِّرَكُمْ تَطْهِيرًا﴾. ​کەواتە هەموو نەوەکانی فاتیمەی شەریف چوونە ناو ئەمەوە، هەروەها هەموو ئەوانەی لە ئەهلی بەیتن وەک سەلمانی فارسی تا ڕۆژی دوایی، لە حوکمی ئەم ئایەتەی لێخۆشبووندان. ئەوان پاککراوەکانن بە تایبەتمەندیەکی خودایی و بەهۆی ڕێزگرتن لە شەڕەفی محەمەد (ﷺ) و چاودێری خودا بۆیان. حوکمی ئەم شەڕەفە بۆ ئەهلی بەیت دەرناکەوێت مەگەر لە (قیامەت)، چونکە ئەوان بە لێخۆشبوویی حەشر دەکرێن!. بەڵام لە دنیادا، هەرکەسێکیان کارێکی کرد کە سنوورێکی (حد) لەسەر بێت، وەک تەوبەکار وایە کاتێک حاکم پێی دەزانێت، گەر زینای کردبێت یان دزی یان مەیخواردنەوە، حدەکەی بەسەردا جێبەجێ دەکرێت لەگەڵ هاتنەدی لێخۆشبوون بۆی، وەک چۆن (ماعیز) و هاوشێوەکانی وابوون، دروست نیە تانەیان لێ بدرێت!. ​بۆ هەموو موسڵمانێکی بڕوادار بەوەی خودا ناردوویەتی، پێویستە کە خوای گەورە بە ڕاست بزانێت لە فەرموودەکەیدا: ﴿لِيُذْهِبَ عَنكُمُ الرِّجْسَ أَهْلَ الْبَيْتِ وَيُطَهِّرَكُمْ تَطْهِيرًا﴾، با بڕوای وابێت لە هەموو ئەوەی لە ئەهلی بەیتە خودا لێیان خۆش بووە، بۆیە بۆ موسڵمان نابێت لۆمەیان بکات و نە هیچ شتێک بڵێت کە ناشیرینیان بکات، لە کاتێکدا خودا شایەتی پاککردنەوە و ڕۆیشتنی پیسی لێیان داوە. ئەمەش بەهۆی کار و کردەوەی خۆیانەوە نیە و نە بەهۆی پێشخستنی چاکەیەک، بەڵکو بەهۆی چاودێریەکی پێشوەختەی خودایە بۆیان: ﴿ذَٰلِكَ فَضْلُ اللَّهِ يُؤْتِيهِ مَن يَشَاءُ ۚ وَاللَّهُ ذُو الْفَضْلِ الْعَظِيمِ﴾ [سورة الحديد: ئایەتی ٢١]. ​ئەگەر ئەم هەواڵەی سەلمان ڕاست بێت، ئەوا ئەو خاوەنی ئەم پلەیەیە، هەرچەندە سەلمان لەسەر کارێک بێت کە زاهیری شەریعەت بە ناشرینی بزانێت، بەڵام پیسی لێ دوورکەوتووەتەوە بەهۆی پاشکۆیەتیی بۆ ئەهلی بەیت!. هیوادارم نەوەکانی عەلی و سەلمان بەم چاودێریە بگەن وەک نەوەکانی حەسەن و حوسێن، چونکە ڕەحمەتی خودا فراوانە. 📚الفتوحات المكية📚 بحر الحقائق #أهل_البيت #شيخ_الأكبر

photo content

وەک کە چۆن وێنە کراوە لەناو خەڵیکدا کە اصولی عەقیدەی ئەهلی تەسەوف پابەندە بە ئەهلی سوننەوە، یان هەر تەرەفێکی تر. بەڵام ئەم وێنە کردنە فاسدە!، جونکە اصولی عەقیدەی ئەهلی تەسەوف بە تەواوەتی جیاوازە لە ئەهلی سوننە یان شیعە!. ئەما کەسانێک سوننەی ئەشعەرین یان سوننەی ماتوریدین یان شیعەن بەڵام تەریقەتیان وەرگرتووە لە یەک روانگەوەیە کە تەزکیەی و ئەخلاقیاتیەوە نەک لە روانگەی عەقیدەیەوە بێت..! بە هیچ شێوازێک اصولی عەقیدەی ئەهلی سوننە (ئەشعەری و ماتوریدی) و شیعە و تەسەوف هاوتەریب نین، چ لە جیهەتی عەقیدەوە یان تەئولیاتی حەدیس و قورئان. وەک روونە لە رووی فقهیشەوە دابەش دەبن بەسەر تەواوی مەزاهیبەکان وەک زاهیری و چوار مەزهەبەکەی ئەهلی سوننە یان ...هد گومان لەوەدا نیە، زۆر شت هاوەبەشی هەیە لە نێوان تەواوی مەزهەبە عەقیدەیەکان ئەما جیا نەکردنەوە لەگەڵ یەکتری، ئەمە خیانەتێکی گەورەی علمیە. ئەگەریش جەدەلەن قبوڵ بکەین وەک سوننە بوون، دەبێت ئێمە بەراستی بزانین خودی دەستەواژەی ئەهلی سوننە پێناسەکەی چیە؟! ئەگەر مەقسود تێیدا اصولی عەقیدەی ئەشعەری و ماتوریدی بیت گومان لەوەدا نیە جیاوازیەکی زۆر هەیە!، کە خیانەتی علمی هەژمار دەکرێ. ئەگەریش مەقسود تێیدا ئەهلی سوننە مەبەست سەنەدی علمی بێت کەواتە خودی ئەهلی سوننە حەملی هەمووان دەکا وەک ماتوریدی و ئەشعەری و عەقیدەی ئەهلی تەسەوف، کەواتە را جیاوازی لەسەر کۆمەڵێک اصل بە تەواوەتی دەبێت قبوڵ بکرێت. وەک چۆن حەزرەتی جەلالەدین محەمەدی ڕۆمی و شێخی گەورە ابن عەرەبی وەک سوننە سەیر بکرێت هەموو اصولی عەقیدە و تەئولاتیان، وەرگرنا دەبێت جیا بکرێتەوە!. ئیتر خوای گەورە خۆی باشتر دەزانێت

"مَن کُنتُ مَولاهُ فَهذا عَلیٌّ مَولاهُ" (هەرکەسێک من مەولای بم، ئەوا عەلی مەولایەتی) دەربارەی ئەم حەدیسە سەحیحە لای سوننە و
"مَن کُنتُ مَولاهُ فَهذا عَلیٌّ مَولاهُ" (هەرکەسێک من مەولای بم، ئەوا عەلی مەولایەتی) دەربارەی ئەم حەدیسە سەحیحە لای سوننە و شیعە کە ئەهلی سوننە لایان وایە ویلایەتەکە مەقسود تێیدا خۆشەویستی و سەرخستنیەتی نەک جێنشینی سیاسی، بەڵام شیعەکان ئەڵێن کە ویلایەتەکە مەقسود تێیدا سیاسیە هەر بۆیەش زۆرێک لەوان قبوڵی خەلافەتی حەزرەتی ئیمامی ابو بەکر و عومەر و عوسمان ناکەن. بەڵام تەئویلاتی هەردوولا فاسدە چونکە گەر مەقسود سەرخستن و خۆشەویسترین بوایە دەبوایە ئیمامی ابو بەکر بوایە چونکە ئەوان حزرویان هەبوو، ئەگەر مەقسودیش تێیدا سیاسی بوایە دەبوایە حەزرەتی ئیمامی عەلی خەلیفەی یەکەم بوایە!. ئەما لە رووی لوخەویەوە تەئولاتی سوننە و شیعە جێگای دەبێتەوە بەڵام لە دەرگای حەقیقەتەوە ئەنجامی تەئویلاتەکەی هەردوولا فاسد دەبێت!. لەسەر فەهم بۆ مەولا کە لە رووی لوخەویەوە بە مانای نزیکترین و پارێزەری دێت هەروەها لە رووی مەعنەویەوە ئەوەندەی تێگەیشتم لای "ئەهلی اللە" بە مانای جێنشینی باطنی دێت. خودی ویلایەتەکەش تایبەتە بە حەزرەتی ئیمامی عەلی، مەقسودیش میراتگریی ڕوحی حەزرەتی رسوڵ اللە (ﷺ) کە ئەم ویلایەتە سەرچاوەی هەموو فەیزە باطنییەکانە..! لەسەر بنەمای ئەم تەئویلە کە حدی لوخەوەی و عیرفانی هەڵیدەگرێ هەروەها سیاسیەتیش دەگرێت خۆی. چونکە ئەم ویلایەتە هاوشانی حەزرەتی ئیمامی ابو بەکر بووە لە خەلافەتدا تا حەزرەتی ئیمامی عوسمان. دەستێکی باڵا و دیاری هەبووە لەسەر هەر سێ خەلافەتەکەی پێش خۆی!. ئەما لە رووی فەزڵیەتەوە لە نێوان زاهیر و باطندا فەزڵ زیاد و کەم ناکرێ بەم مانایە فەزڵی حەزرەتی ئیمامی ابو بەکر بەسەر عەلی یان عەلی بەسەر ئەودا... هەڵبەتەن ئەگەر ئەم تەئویلاتە قبوڵ بکرێت. ئیتر خوای گەورە خۆی باشتر دەزانێت

"خواجە موعینەدینی چەشتی" کە لەسەر دەستی تەریقەتی "چەشتی" بڵاوکرایەوە و یەکێکە لە هەرە گەورە عورەفاکانی ئەهلی سوننە لەسەر حەزرەتی ئیمامی عەلی دەفەرمووێت: هەر کەسێک لەم ڕێگایەی ویلایەتدا هەنگاوێکی نابێت و گەیشتبێتە مەقامێک، لە بەرەکەتی فەیزی مەولا عەلی مورتەزاوە پێی گەیشتووە. چونکە ئەو پێشەوای ئەولیاکان و خەزێنەی نهێنییەکانی موستەفایە. هیچ وەلییەک نییە کە زنجیرەی (تەریقەتەکەی) نەگاتەوە بە عەلی و کەمالی خۆی لەو وەرنەگرتبێت. 📚"أنيس الأرواح" عەلی کوڕی ئەبو تالیب نهێنی خودایە و پێشەوای عارفان و ڕێبەری ڕێبوارانی ڕێگای هەقە، هەر کەسێک فیزی "ویلایەت"ی پێ بگات، لە دەستی ئەو (ئیمامی عەلی) پێی دەگات. 📚"أنيس الأرواح" #أهل_البيت