نازدار حەیران
Kanalga Telegram’da o‘tish
بریا شەتڵە ڕیحانەیەک بام لە هەیوانێ ماڵە بابی نازدار حەیرانێ شین بووبام 🌱
Ko'proq ko'rsatish1 761
Obunachilar
+124 soatlar
Ma'lumot yo'q7 kunlar
+2030 kunlar
Postlar arxiv
1 761
سەقیم واتە نەخۆش، بیمار.
چارەنووسی ئاشقانت یا شینە (شەهید بوون) یا سین (سەقیم بوون)
1 761
شەهیدی غەمزەیە بەعزێ، سەقیمی عیشوەیە جەمعێ
دیارە سەرنویشتی ئەهلی دڵ یا شینە یا سینە!
•مەحوی•
1 761
غەم واسیتەی حەیاتی منی بێکەسە و فەقیر
غەم نان و ئاو و چایی و گۆشت و پڵاومە!
•بێخود•
1 761
قادر مەولانپوور و هاوسەرەکەی و مناڵەکانیان شەهین، ناسر و ماڵماڵ.
وەستا قادر لە بۆمبارانی شیمیایی سەردەشت تەواوی بنەماڵەکەی لەدەس ئەدا بێجگە کۆرپە تازە لەدایک بووەکەی (هاوسەرەکەی کاتی بۆمبارانەکە دووگیان بووە و بەرلە مردن مناڵەکە تێرێتە دنیا)
وەستا قادر قەت نەیتوانی ئەو مناڵە بدۆزێتۆ و بیبینێ، هەر بەو ئاواتەش کۆچی دوایی کرد.
ناوی لێ نیاوو ژیان.
1 761
تەبیبی دەردی هیجرانی، منیش بیمار و مەھجوورم
کە ھاتی دێتە دەر ڕۆحم لە باتیی ئەجری ھەنگاوت
•حەمدی•
1 761
قەراری دا بە ڕۆح و دڵ، بەری پێی ماچ بکەم تا سەر
ئیلاهی عەهد و پەیمانی حەبیبی من هەتا سەر بێ!
•وەفایی•
1 761
هەناێ ت تیەێد
کەتیبەێ لاڵ تاقوەسان
زوان وا کەێ
وە لە چەوەیل سەخت سان
ئرمێس ڕشێ
کی ئۊشێ
سان دڵێ سەختە؟!
•سەعید عبادەتیان•
1 761
بۆچ برۆم لێ تێکدەنێی، ڕووت وەردەگێڕی چاوەکەم؟
کابە کەچ بوو؟ قیبلە گۆڕا؟ ماچێکم لەو لێوە دا!
•وەفایی•
1 761
ماچی لێوت گەر بە نرخی گیانی شیرین دەس کەوێ
کەس نییە گیانی بوێ، فەرزانە دێ، دێوانە دێ...
•هێدی•
Endi mavjud! Telegram Tadqiqoti 2025 — yilning asosiy insaytlari 
