uz
Feedback
هێدی|Hêdî

هێدی|Hêdî

Kanalga Telegram’da o‘tish

خۆم دەسووتێنم هەتا بەزمی خەڵک ڕۆشن بکەم🌿🌚

Ko'proq ko'rsatish
Mamlakat belgilanmaganToif belgilanmagan
324
Obunachilar
Ma'lumot yo'q24 soatlar
-47 kun
-430 kun
Postlar arxiv
تا نیوەی ڕێگە هاتووین بیر لە چی دەکەنەوە؟ تازە بۆ کوێ؟ بۆ دواوە؟ ! دە تەماشای دواوە کەن، چ شوورەیەک بە هێسکی شەهیدان هەڵچنراوە! ها گوللە، لێی بپرسن، پاش ئەوەی ئاگر دەدرێ قەت ئاوڕ دەداتەوە؟ ها وشە، لێی بپرسن، کاتێ لە دەم هەڵدەفڕێ قەت ئاوڕ دەداتەوە؟ ها جۆگە، لێی بپرسن، کە بەرەو چەم ڕێ دەبڕێ قەت ئاوڕ دەداتەوە؟ تا نیوەی ڕێگە هاتووین بیر لە چی دەکەنەوە؟ تازە بۆ کوێ؟ بۆ دواوە؟ ! دە تەماشای دواوە کەن، چ شوورەیەک بە هێسکی شەهیدان هەڵچنراوە!
پەشێو

مەگری بۆ من بگری بۆخۆت با ئەمنیش بیسێنمەوە بۆت بگرین بۆ مەرگی پێکەنین بۆ چاوی سووری دەریای شین
مامۆستا ئاسۆ

ژیانی ئەمڕۆم ئەفرۆشم بۆ کڕینی نانی سبەین:))

خۆشەویستی هەتاوێکە لە ئاوا بوون جوانتر ئەبێ🌞🌱
خۆشەویستی هەتاوێکە لە ئاوا بوون جوانتر ئەبێ🌞🌱

لە پشت تاریکی هەورەکان ڕووناکی هەتاو دانیشتووە

:)
:)

دوکتور عەبدڵڵا پەشێو
دوکتور عەبدڵڵا پەشێو

کاروان کاروان .. کێ نوستووە؟! کێ بێدارە؟! ئەم ڕێگایە پێیدا دەڕۆن هەر ڕێگا کۆنەکەی پارە

کە منداڵ بووم بووکە شووشەیێکم بوو زۆرم خۆش ئەویست ئەم بووکە تەواوی جستەی برین بوو برینی کۆن وتازە برینی هەموو ئەو گڕەزۆکیانە کەمن دەمگرت و بەسەر ئەوا خاڵی دەبوو بەڵام هەموو کات پێ دەکەنا هەموو کات هاوڕێم بوو لەگەڵم بوو قەد تەنیای نەدەکردم.. ساڵەکان تێپەڕین لەگەڵی گەورە بووم کەم کەم لی دوور کەوتمەوە بەجێم هێشت.. لەگەڵ کەسانێکی تر پەیوەندیم گرت ئەمجار خۆم بووم بە بووکە شووشە بۆ ئەوانەی بەناو هاوڕێم بوون منیش بریندار بووم بریندارێکی دڵشکاو.. شەوێک لەناخی دڵمەوە پێویستم بە هاودەنگ بوو بیری بووکە شووشەکەم کەوتمەوە هێنام و قسەم کرد لەگەڵی گوتم: هۆکاری چیبوو ئەو دمانەی کە بریندار بووی پێدەکەنای؟! گوتی:هەر شەو کە تۆ دەخەوتی من تەقەڵی فرمێسکم بەناو دەرزی برینەکانم دەکرد بەیانی کە هەڵدەستای لیباسی پێکەنینم پێشکەش دەکردی تا تۆ هەست نەکەی تەنیایت خۆم بە بوونی تۆ زیندوو بووم تەنانەت ئەگەر برینداریشمت کردای دەرمان بووی بۆم بەڵام هاوڕێ من بووکە شووشەم تۆ ناتوانی وەک من بی هیچ کەس ناتوانێ وەک من بێ مەهێڵا بریندارت کەن:))
هێدی

ئاو بێ هەوا هەوا بێ گڵ گڵ بێ ئاگر من بە بێ تۆو تۆیش بە بێ من؛ نیوە ڕستەو نیوە ماناو نیوە شیعری ناتەواوین...
بێکەس

Hiwa Magri.mp35.26 MB

من کەسێکم لە شوشە، کە شکام ورد دەبم، کە وردیش بووم پارچە بەجێدەهێڵم، کە پارچەشم بەجێهێشت، دەبم بە مردوویەکی بەد، من کە مردم بە جۆرێک پەراش پەراش دەبم کەس ناتوانێت تێبگات کە پارچە ورد و تەنک و خۆڵئاساکانی منە ژیانی تێکداوە...
دواهەمین هەناری دونیا|بەختیار عەلی

کچێک هاتۆتە ڕۆحمەوە، نە فریشتەی خواوەندێکەو نە پەرییەکی ئاسمانەو نە حۆرییەکی بەهەشتە. کچێکی جوانی سەر ئەرزەو. قەڵبەزەیەو لەشی پڕە لە مۆسیقاو هەر نۆتەیەو تیا هەڵئەقوڵێ.
شێرکۆ بێکەس

لە ئاسۆیێ کی دورەدەست لە سەر گوندی ئەوینداری چاوم لە شاری دڵ دەکرد کانیاوێکی سوور ڕەنگی ژیانی پێ بەخشیبو ئەم وێرانە شارە پڕ بوو لە مرۆڤ پڕ بوو لە هەست بەڵام وێران بوو... دەزانی وێرانی کەی دێت؟؟ ئەو کاتە کە هەموان تۆیان ببێت بەڵام تۆ کەسە نەبێ ... یان بە شێوازێک وێرانەی بێکەسی... بەڵێ ئەو کاتە یه کە شار وێران ئەبێ کە مرۆڤ وێران ئەبێ کە دڵ وێران ئەبێ....
هێدی

لەسەر ماچی پەلکە گیایەک لێوی جۆگەیە کیان بڕیم لە سەر فڕینی شعرێکم هەوریان بەراو بۆ نامەوە

لە مەیخانەی خەیاڵی شەوقی تۆدا بە نەشئەی یادی تۆ دڵ مەستە بێ مەی.!
ناری

من خەمێکی مێژینەم و لە ناو کڵپەی ئاگردانی خۆزگە و عەزرەتا سووتاوم من ئاخێکی دووکەڵاویم هەڵمی ناخێکی خنکاوم من ڕێبواری مێژووی تاڵی دڵی خۆمم هەر ئەڕۆم و هەر ئەڕۆم و هەر جێ ماوم
جەلال مەلەکشا ✨

هێدی|Hêdî
هێدی|Hêdî

یەکەم سورەت لە باراننامەی ئێمەدا لە ژنەوە دەست پێ ئەکات ئەمە سوورەتی ئەوینە لە مەملەکەتی شێعردا ژن پاشایە و پیاو گەدایە لە مە
یەکەم سورەت لە باراننامەی ئێمەدا لە ژنەوە دەست پێ ئەکات ئەمە سوورەتی ئەوینە لە مەملەکەتی شێعردا ژن پاشایە و پیاو گەدایە لە مەملەکه‌تی عاشقا ژن سەرچاوەی خەونەکانە ژن پەیامی بەردەکانە و  ژن ڕێگایە لە ناو جیهانی ئێمەدا ئەم سوورەتە ڕەنگە و دەنگە و سۆزە و زەنگە بۆ میراتی بەردی شاخیش بۆ میراتی چرای خەونیش بۆ میراتی هەتاو و ئاو ژن نیوەیە و پیاو سێیەکە