هێدی|Hêdî
前往频道在 Telegram
خۆم دەسووتێنم هەتا بەزمی خەڵک ڕۆشن بکەم🌿🌚
显示更多未指定国家未指定类别
326
订阅者
-224 小时
-47 天
-430 天
帖子存档
326
تا نیوەی ڕێگە هاتووین
بیر لە چی دەکەنەوە؟
تازە بۆ کوێ؟ بۆ دواوە؟ !
دە تەماشای دواوە کەن،
چ شوورەیەک بە هێسکی
شەهیدان هەڵچنراوە!
ها گوللە، لێی بپرسن،
پاش ئەوەی ئاگر دەدرێ
قەت ئاوڕ دەداتەوە؟
ها وشە، لێی بپرسن،
کاتێ لە دەم هەڵدەفڕێ
قەت ئاوڕ دەداتەوە؟
ها جۆگە، لێی بپرسن،
کە بەرەو چەم ڕێ دەبڕێ
قەت ئاوڕ دەداتەوە؟
تا نیوەی ڕێگە هاتووین
بیر لە چی دەکەنەوە؟
تازە بۆ کوێ؟ بۆ دواوە؟ !
دە تەماشای دواوە کەن،
چ شوورەیەک بە هێسکی
شەهیدان هەڵچنراوە!
پەشێو
326
مەگری بۆ من بگری بۆخۆت
با ئەمنیش بیسێنمەوە بۆت
بگرین بۆ مەرگی پێکەنین
بۆ چاوی سووری دەریای شین
مامۆستا ئاسۆ
326
کە منداڵ بووم
بووکە شووشەیێکم بوو زۆرم خۆش ئەویست
ئەم بووکە تەواوی جستەی برین بوو
برینی کۆن وتازە
برینی هەموو ئەو گڕەزۆکیانە کەمن دەمگرت
و بەسەر ئەوا خاڵی دەبوو
بەڵام هەموو کات پێ دەکەنا
هەموو کات هاوڕێم بوو
لەگەڵم بوو
قەد تەنیای نەدەکردم..
ساڵەکان تێپەڕین
لەگەڵی گەورە بووم
کەم کەم لی دوور کەوتمەوە
بەجێم هێشت..
لەگەڵ کەسانێکی تر پەیوەندیم گرت
ئەمجار خۆم بووم بە بووکە شووشە
بۆ ئەوانەی بەناو هاوڕێم بوون
منیش بریندار بووم
بریندارێکی دڵشکاو..
شەوێک لەناخی دڵمەوە پێویستم بە هاودەنگ بوو
بیری بووکە شووشەکەم کەوتمەوە
هێنام و قسەم کرد لەگەڵی
گوتم: هۆکاری چیبوو
ئەو دمانەی کە بریندار بووی
پێدەکەنای؟!
گوتی:هەر شەو کە تۆ دەخەوتی
من تەقەڵی فرمێسکم
بەناو دەرزی برینەکانم دەکرد
بەیانی کە هەڵدەستای
لیباسی پێکەنینم پێشکەش دەکردی
تا تۆ هەست نەکەی تەنیایت
خۆم بە بوونی تۆ زیندوو بووم
تەنانەت ئەگەر برینداریشمت کردای
دەرمان بووی بۆم
بەڵام هاوڕێ من بووکە شووشەم
تۆ ناتوانی وەک من بی
هیچ کەس ناتوانێ وەک من بێ
مەهێڵا بریندارت کەن:))
هێدی
326
ئاو بێ هەوا
هەوا بێ گڵ
گڵ بێ ئاگر
من بە بێ تۆو
تۆیش بە بێ من؛
نیوە ڕستەو
نیوە ماناو
نیوە شیعری ناتەواوین...
بێکەس
326
من کەسێکم لە شوشە، کە شکام ورد دەبم، کە وردیش بووم پارچە بەجێدەهێڵم، کە پارچەشم بەجێهێشت، دەبم بە مردوویەکی بەد، من کە مردم بە جۆرێک پەراش پەراش دەبم کەس ناتوانێت تێبگات کە پارچە ورد و تەنک و خۆڵئاساکانی منە ژیانی تێکداوە...
دواهەمین هەناری دونیا|بەختیار عەلی
326
کچێک هاتۆتە ڕۆحمەوە، نە فریشتەی
خواوەندێکەو نە پەرییەکی ئاسمانەو نە حۆرییەکی
بەهەشتە. کچێکی جوانی سەر ئەرزەو. قەڵبەزەیەو
لەشی پڕە لە مۆسیقاو هەر نۆتەیەو تیا
هەڵئەقوڵێ.
شێرکۆ بێکەس
326
لە ئاسۆیێ کی دورەدەست
لە سەر گوندی ئەوینداری
چاوم لە شاری دڵ دەکرد
کانیاوێکی سوور
ڕەنگی ژیانی پێ بەخشیبو
ئەم وێرانە شارە
پڕ بوو لە مرۆڤ
پڕ بوو لە هەست
بەڵام وێران بوو...
دەزانی وێرانی کەی دێت؟؟
ئەو کاتە کە هەموان تۆیان ببێت
بەڵام
تۆ کەسە نەبێ ...
یان بە شێوازێک
وێرانەی بێکەسی...
بەڵێ
ئەو کاتە یه کە شار وێران ئەبێ
کە مرۆڤ وێران ئەبێ
کە دڵ
وێران ئەبێ....
هێدی
326
لەسەر ماچی پەلکە گیایەک لێوی جۆگەیە کیان بڕیم لە سەر فڕینی شعرێکم هەوریان بەراو بۆ نامەوە
326
من خەمێکی مێژینەم و
لە ناو کڵپەی ئاگردانی
خۆزگە و عەزرەتا سووتاوم
من ئاخێکی دووکەڵاویم
هەڵمی ناخێکی خنکاوم
من ڕێبواری مێژووی تاڵی
دڵی خۆمم
هەر ئەڕۆم و هەر ئەڕۆم و هەر جێ ماوم
جەلال مەلەکشا ✨
326
یەکەم سورەت لە باراننامەی ئێمەدا
لە ژنەوە دەست پێ ئەکات
ئەمە سوورەتی ئەوینە
لە مەملەکەتی شێعردا
ژن پاشایە و پیاو گەدایە
لە مەملەکهتی عاشقا
ژن سەرچاوەی خەونەکانە
ژن پەیامی بەردەکانە و ژن ڕێگایە
لە ناو جیهانی ئێمەدا ئەم سوورەتە
ڕەنگە و دەنگە و سۆزە و زەنگە
بۆ میراتی بەردی شاخیش
بۆ میراتی چرای خەونیش
بۆ میراتی هەتاو و ئاو
ژن نیوەیە و پیاو سێیەکە
