هێدی|Hêdî
Ir al canal en Telegram
خۆم دەسووتێنم هەتا بەزمی خەڵک ڕۆشن بکەم🌿🌚
Mostrar másEl país no está especificadoLa categoría no está especificada
323
Suscriptores
-524 horas
-97 días
-930 días
Archivo de publicaciones
323
ــ تۆ! تەنیاییت دەکەی بە چی؟
ــ من جارجار دەیکەم بە شێعر و
جاری وایە بە دووکەڵ و
بە شەڕاب و
زۆر جارانیش
دەیکەم بە فرمێسک و گریان!
ک_د_ئازاد
323
لەبت میم و قەدت ئەلف و زوڵف چیم
ئەزانی بەم سیانە تالیبی چیم؟
وەفای عەهدێ لە من ڕۆح و لە تۆ ماچ
چیە چارەی ئەمانەت غەیری تەسلیم؟
کە هاتی و تێغی بێزازیت لەسەر دام
سەری خۆم خودبەخود هەڵگرت و ڕۆییم
نالی
323
تا نیوەی ڕێگە هاتووین
بیر لە چی دەکەنەوە؟
تازە بۆ کوێ؟ بۆ دواوە؟ !
دە تەماشای دواوە کەن،
چ شوورەیەک بە هێسکی
شەهیدان هەڵچنراوە!
ها گوللە، لێی بپرسن،
پاش ئەوەی ئاگر دەدرێ
قەت ئاوڕ دەداتەوە؟
ها وشە، لێی بپرسن،
کاتێ لە دەم هەڵدەفڕێ
قەت ئاوڕ دەداتەوە؟
ها جۆگە، لێی بپرسن،
کە بەرەو چەم ڕێ دەبڕێ
قەت ئاوڕ دەداتەوە؟
تا نیوەی ڕێگە هاتووین
بیر لە چی دەکەنەوە؟
تازە بۆ کوێ؟ بۆ دواوە؟ !
دە تەماشای دواوە کەن،
چ شوورەیەک بە هێسکی
شەهیدان هەڵچنراوە!
پەشێو
323
مەگری بۆ من بگری بۆخۆت
با ئەمنیش بیسێنمەوە بۆت
بگرین بۆ مەرگی پێکەنین
بۆ چاوی سووری دەریای شین
مامۆستا ئاسۆ
323
کە منداڵ بووم
بووکە شووشەیێکم بوو زۆرم خۆش ئەویست
ئەم بووکە تەواوی جستەی برین بوو
برینی کۆن وتازە
برینی هەموو ئەو گڕەزۆکیانە کەمن دەمگرت
و بەسەر ئەوا خاڵی دەبوو
بەڵام هەموو کات پێ دەکەنا
هەموو کات هاوڕێم بوو
لەگەڵم بوو
قەد تەنیای نەدەکردم..
ساڵەکان تێپەڕین
لەگەڵی گەورە بووم
کەم کەم لی دوور کەوتمەوە
بەجێم هێشت..
لەگەڵ کەسانێکی تر پەیوەندیم گرت
ئەمجار خۆم بووم بە بووکە شووشە
بۆ ئەوانەی بەناو هاوڕێم بوون
منیش بریندار بووم
بریندارێکی دڵشکاو..
شەوێک لەناخی دڵمەوە پێویستم بە هاودەنگ بوو
بیری بووکە شووشەکەم کەوتمەوە
هێنام و قسەم کرد لەگەڵی
گوتم: هۆکاری چیبوو
ئەو دمانەی کە بریندار بووی
پێدەکەنای؟!
گوتی:هەر شەو کە تۆ دەخەوتی
من تەقەڵی فرمێسکم
بەناو دەرزی برینەکانم دەکرد
بەیانی کە هەڵدەستای
لیباسی پێکەنینم پێشکەش دەکردی
تا تۆ هەست نەکەی تەنیایت
خۆم بە بوونی تۆ زیندوو بووم
تەنانەت ئەگەر برینداریشمت کردای
دەرمان بووی بۆم
بەڵام هاوڕێ من بووکە شووشەم
تۆ ناتوانی وەک من بی
هیچ کەس ناتوانێ وەک من بێ
مەهێڵا بریندارت کەن:))
هێدی
323
ئاو بێ هەوا
هەوا بێ گڵ
گڵ بێ ئاگر
من بە بێ تۆو
تۆیش بە بێ من؛
نیوە ڕستەو
نیوە ماناو
نیوە شیعری ناتەواوین...
بێکەس
