Alan Sound🎙️
Kanalga Telegram’da o‘tish
http://t.me/HidenChat_Bot?start=6473675424 "من ڕێبواری مێژووی تاڵی دڵی خۆمم..."
Ko'proq ko'rsatishMamlakat belgilanmaganToif belgilanmagan
551
Obunachilar
Ma'lumot yo'q24 soatlar
+47 kun
+4830 kun
Postlar arxiv
551
نەماوە حاڵەت و ژیــــــنم لە
دەس چـــوو ڕۆحی شیرینم
ڕەفــــیقان بێن بــکەن شینم
سەدای گریە و فوغان، با بێ
دەنگ: ئالان فاتمی و یاسر باهوویی
https://t.me/AlanFatemi
551
کــــــوردستانم!
تۆ تاسەی ماچی خەوێکی و لێوەکانم ئەتهێننە دی!
کــــــوردستانم!
تۆ هەوریت و ئەتبارێنم
تۆ کێڵگەیت و منیش پەڵەی،
دەنگی سەوزت تێدا ئەدەم.
تۆ شانۆیەکی هەتاوی و منیش پەردەی،
سێبەر .. لە سەر، داستانەکانت لا ئەدەم.
تۆ .. منیت و .. منیش لەگەڵ،
هەنگاوەکانی سەرنجما ئەتگەڕێنم.
#شێرکۆ_بێکەس
https://t.me/AlanFatemi
551
وا بەفــــــرانباری ڕوو گــــــرژ و تاڵه
کـــــوردە گیان وەختی خـــزانە ماڵە
هاویـــن پەیدا کە، ئەمــــڕۆ بیپۆشە
پیاو بە ئێروو بێ، زستانیش خۆشە
#هەژار
551
دڵـــم تەنگــــــە پەرێشانم دەمێـــکە
خەیاڵم هەر دەمێ لانەی خەمێـــکە
ئەوەندە دڵــــپڕم پێم خۆشە بگریم
کە فرمێسک و هەناسە مەرهەمێکە
#شەریف_حسێن_پەناهی
ژیانــــــــم پــــــڕ لە ڕەنــــجە و نامــــرادی
بە هەڵکــــەوتیش نەهاتم تــــووشی شادی
دڵم هێند تەنگە هەر جێی تۆ دەبێ و بەس
ئەتۆش مەحــــکوومی حەپسـی ئینفیرادی
ئەگەرچـی ڕۆیی، قەد ناچــی لە یادم
دەکەم یــادت بە یادی تــــــۆوە شادم
کە بارگەت بۆ هەوار تێک نا گوڵی من
شــکا ئەستـــووندەکی تاوڵـــی مرادم
#هێمن_موکریانی
https://t.me/AlanFatemi
551
ئەگەرچـی ڕۆیی، قەد ناچــی لە یادم
دەکەم یــادت بە یادی تــــــۆوە شادم
کە بارگەت بۆ هەوار تێک نا گوڵی من
شــکا ئەستـــووندەکی تاوڵـــی مرادم
https://t.me/AlanFatemi
551
هـەتا زستانە غــەمگینم
گوڵی سوورم کە ناتبینم
بە تەمای وەسڵی دڵدارم
لە غــەمت دڵ بــریندارم
https://t.me/AlanFatemi
551
بێکەس و تەنیا بێهاودەم ماوم یاران بێهاودەم ماوم
لە گێژی دەریای خەما خنکاوم یاران خەما خنکاوم
تاکەی؟ تا کەنگێ ؟ دیلی تۆ بم بۆ ڕەنجەڕۆ بم؟
تاکەی دەست بەسەر بێدەسەڵات بۆ دڵ بەسۆ بم
پەرژین ئەپسێنم بۆ ڕەنجەڕۆ بم
دەرد و ئێش وەک کێو بارە لە شانم یاران بارە لە شانم
بۆ دیدەنی یار هەر چاوەڕوانم گیانا هەر چاوەڕوانم
تاکەی؟ تا کەنگێ ؟ دیلی تۆ بم بۆ ڕەنجەڕۆ بم؟
تاکەی دەست بەسەر بێدەسەڵات دەستەو ئەژنۆ بم
پەرژین ئەپسێنم بۆ ڕەنجەڕۆ بم نا نا بۆ ڕەنجەڕۆ بم
هاودەمی وەحشی و جانەوەرانم یاران جانەوەرانم
ئەشکنجە و ئازار بارە لە شانم گیانا بارە لە شانم
تاکەی؟ تا کەنگێ ؟ دیلی تۆ بم بۆ دڵ بە سۆ بم؟
تاکەی دەست بەسەر بێدەسەڵات دەستەو ئەژنۆ بم
پەرژین ئەپسێنم بۆ ڕەنجەڕۆ بم بۆچی بۆ ڕەنجەڕۆ بم
چاوەڕوانی ڕێی یاری کوێستانم یاران یاری کوێستانم
دڵ پڕ لە حەسرەت چاو بە گریانم گیانا چاو بە گریانم
تاکەی؟ تا کەنگێ ؟ دیلی تۆ بم بۆ دڵ بە سۆ بم؟
تاکەی دەست بەسەر بێدەسەڵات دەستەو ئەژنۆ بم
زەنجیر ئەپسێنم بۆ ڕەنجەڕۆ بم بۆچی بۆ ڕەنجەڕۆ بم
ناوی #نووسەر کەسێک ئەزانێ پێمان بێژێ با بینووسین🙏
https://t.me/BoldChat_Bot?start=sec-gehdghfece
https://t.me/AlanFatemi
551
ئەرێ ئێوەیش چاوەڕوانی بارینی ئەو بەفرەن وا چەن ڕۆژە خەبەرەکەی هاتووە و خۆی دیاری نییە؟!
551
ئەر مەیلت نەبێ هاوار
بــــێ تــۆ ژینم ناوێ کاتێ
یاخوا بە بێ مەیلی تۆ
گیانەکەم نەسرەوم ساتێ
https://t.me/AlanFatemi
551
چەپ گەردی گەردوون گەڕان کوشتمی
نـــەزان پــەرستــی بـــــۆ نان کوشتمی
هــــەر چـــەوسانەوەی بێ حەسانەوە
ئەی مردن لە کــــوێی ژیان کـوشتمی
#هەژار
https://t.me/AlanFatemi
551
نووسەر: شاعیرێکە بە ناوی حەمەعەلی کوڕی محەمەدی حاجی مستەفای قوربانی کە ناسراوە بە #مەدهۆش
سپاس بۆ ئێوە🙏🌹
551
یارم دەمێکە بێ هەواڵ ماوە
وا دیارە ئێستاش لە من تۆراوە
کە دێتە یادم بەندی تەناوی
یا زوڵفی ڕەش و ئەگریجەی خاوی
یا کوڵمی گەش و نەرم و نیانی
شێت و شەیدامە هەردەم لە تاوی
یارم دەمێکە بێ هەواڵ ماوە
وا دیارە ئێستاش دڵی گۆڕاوە
یارم دەمێکە بێ هەواڵ ماوە
وا دیارە دیسان لە من تۆراوە
کە دێتە یادم شەوانی شادی
کاتی سەیران و خۆشی و ئازادی
وەکوو دێوانە سەرم جێماوە
کێوان دەپێوم بە نامورادی
یارم دەمێکە بێ هەواڵ ماوە
وا دیارە ئێستاش دڵی گۆڕاوە
یارم دەمێکە بێ هەواڵ ماوە
وا دیارە دیسان لە من تۆراوە
کە دێتە یادم بەندی تەناوی
یا زوڵفی ڕەش و ئەگریجەی خاوی
یا کوڵمی گەش و نەرم و نیانی
شێت و شێدامە هەردەم لە تاوی
یارم دەمێکە بێ هەواڵ ماوە
وا دیارە ئێستاش لە من تۆراوە
یارم دەمێکە بێ هەواڵ ماوە
وا دیارە دیسان لە من تۆراوە
ناوی #نووسەر نازانم کەسێک ئەزانێ پێمان بێژێت با بینووسم 🙏
https://t.me/BoldChat_Bot?start=sec-gehdghfece
https://t.me/AlanFatemi
551
ئارەزووی ئازیــز وەنەم ســـەر داوه
نە هــەردەی دەروون ئایـر وەرداوه
دیدەم وە دیدەت شای شیرین چــەمان
فـــیراقت قامــــەت کــەرڏەن وە کەمان
#مەولەوی
#عرفانی
https://t.me/AlanFatemi
551
مەمکوژە تۆ گەردنی خۆت، ڕووت لە زوڵفان دەرخەوە
ئەی سەبای ساڵحان ئەتۆ بکەی ئەم شەوە ڕۆژ بێتەوە
تاقەتم چوو، ئارەقی گەردنت بە زوڵفان ون مەکە
ئەی ستارەی سوبحدەم ئەوشۆکە زووتر دەرکەوە
سووتابووم ، خۆم دا پەنای زوڵفت دەمێک ئاسوودە بم
ڕووت نیشان دام، باز لە سایەی تۆوە ئاورم گرتەوە
زوڵفت ئەفشان کرد و پەنهان بووی و دونیات کردە تەم
خۆت وەدەرنا عالەمت سووتاند و ئاورت کردەوە
با بە هەوای پایبوسیت عومری من کۆتا نەبێ
مەیخە پشت گوێ، مەرگی من، بێ زوڵفەکانت بەردەوە
ئولفەتی زوڵفت چییە قوربان لەگەڵ ڕوخساری تۆ
خۆ بە هیچ دینێکی نابێ کوفر و ئیمان پێکەوە
وەک سەری زوڵفت، دەبێ کێ بێ حیسابی تێک نەچێ
گەر بە ناز تۆ بێیە پای مەحشەر، بە چاوی مەستەوە؟
چم لە ئومێدی بەهەشت و بیمی دوزەخ داوە من؟
دۆزەخی من هەر فیراقە، جەننەتم وەسڵی ئەوە
تاقی ئەبرۆت دەرخە، شادم کە هەتا قوربانی بم
عەیدی قوربان، چونکە شەرتی ڕۆئیەتی ماهی نەوە
من لە سەر خاکی دەری یاری سەفەر کردە نەمام
نامرم، ئەهلی بەهەشتم ،گەر ژیانم بێتەوە
تۆ هەڵستای بەو دەمە ڕۆحی (وەفایی)ت زیندە کرد
با قیامەت کەس نەڵێ هەر یەکە، تۆ خودا هەستەوە
#وەفایی
https://t.me/AlanFatemi
551
دیدەکەم لەو ڕۆژەوە من ئاشناتم، ڕۆحەکەم
ئاشنایێکی بە گیان و دڵ فیداتم، ڕۆحەکەم
پەڕتەوی ڕووی تۆم کە دی لەو ساوە وەک روحُ البَيان
هەر خەریکی سەیری سوورەی والضُّحىتم، ڕۆحەکەم
تا لە چاوی مورشیدی تۆ بەیعەتم وەرگرتووە
ڕۆژ و شەو مەجزووبی حەوشی خانەقاتم ڕۆحەکەم
دڵ ئەگەر مەفتوونی دانەی خاڵەکەی سەرگۆنەتە
خۆم ئەسیری پەرچەمی داوی بەڵاتم ڕۆحەکەم
تۆ کە لۆرتی حوسنی ئەمڕۆ، فەرزە من بێ بەش نەکەی
موستەحەققی ڕووت و موحتاجی زەکاتم، ڕۆحەکەم
من بە قووتی وەسڵی ئێوارە و سبەینێی تۆ ئەژیم
تۆ خودا تۆش نەیبڕی مووچە و بەراتم، ڕۆحەکەم
شەو ئەزانی بۆ چی هەر دەور و خولی ڕووی تۆ ئەدەم!؟
تا بزانی من کە پەروانەی چراتم، ڕۆحەکەم
بشمرم خاکم لەپاش سەد ساڵ ئەڵێ وەک سامی نووح
ئەی مەسیحا چاوەڕێی یەک مەرحەباتم ڕۆحەکەم
تووشی تیغی نازی تۆ بووم تازە توخوا لێم گەڕێ
با شەهادەت بێ بە ئەسبابی نەجاتم، ڕۆحەکەم
جائیزەی ئەم شیعرە نازدارانە بێخود عەرز ئەکا
کافییە بەم نەوعە لوتفت بۆ خەڵاتم، ڕۆحەکەم
#بێخود
https://t.me/AlanFatemi
551
کە دێتــە یادم شـــــەوانی شادی
کاتی سەیران و خۆشی و ئازادی
وەکـــوو دێـوانە ســـەرم جێماوە
کـــــێوان دەپێوم بە نامـــــورادی
یارم دەمێکە بــێ هەواڵ ماوە
وا دیارە ئێستاش دڵی گۆڕاوە
یارم دەمێکە بــێ هەواڵ ماوە
وا دیارە دیـسان لە من تۆراوە
https://t.me/AlanFatemi
