ar
Feedback
Alan Sound🎙️

Alan Sound🎙️

الذهاب إلى القناة على Telegram

http://t.me/HidenChat_Bot?start=6473675424 "من ڕێبواری مێژووی تاڵی دڵی خۆمم..."

إظهار المزيد
لم يتم تحديد البلدالفئة غير محددة
551
المشتركون
لا توجد بيانات24 ساعات
+47 أيام
+4830 أيام
أرشيف المشاركات
نەماوە حاڵەت و ژیــــــنم لە دەس چـــوو ڕۆحی شیرینم ڕەفــــیقان بێن بــکەن شینم سەدای گریە و فوغان، با بێ دەنگ: ئالان فاتمی و یاسر باهوویی https://t.me/AlanFatemi

کــــــوردستانم! تۆ تاسەی ماچی خەوێکی و لێوەکانم ئەتهێننە دی! کــــــوردستانم! تۆ هەوریت و ئەتبارێنم تۆ کێڵگەیت و منیش پەڵەی، دەنگی سەوزت تێدا ئەدەم. تۆ شانۆیەکی هەتاوی و منیش پەردەی، سێبەر .. لە سەر، داستانەکانت لا ئەدەم. تۆ .. منیت و .. منیش لەگەڵ، هەنگاوەکانی سەرنجما ئەتگەڕێنم. #شێرکۆ_بێکەس https://t.me/AlanFatemi

ساڵەکەی ئیمساڵ بە زەهری مار بێ گــشتی بەقوربان ڕۆژێکـــی پار بێ https://t.me/AlanFatemi

وا بەفــــــرانباری ڕوو گــــــرژ و تاڵه کـــــوردە گیان وەختی خـــزانە ماڵە هاویـــن پەیدا کە، ئەمــــڕۆ بیپۆشە پیاو بە ئێروو بێ، زستانیش خۆشە #هەژار

دڵـــم تەنگــــــە پەرێشانم دەمێـــکە خەیاڵم هەر دەمێ لانەی خەمێـــکە ئەوەندە دڵــــپڕم پێم خۆشە بگریم کە فرمێسک و هەناسە مەرهەمێکە #شەریف_حسێن_پەناهی ژیانــــــــم پــــــڕ لە ڕەنــــجە و نامــــرادی بە هەڵکــــەوتیش نەهاتم تــــووشی شادی دڵم هێند تەنگە هەر جێی تۆ دەبێ و بەس ئەتۆش مەحــــکوومی حەپسـی ئینفیرادی ئەگەرچـی ڕۆیی، قەد ناچــی لە یادم دەکەم یــادت بە یادی تــــــۆوە شادم کە بارگەت بۆ هەوار تێک نا گوڵی من شــکا ئەستـــووندەکی تاوڵـــی مرادم #هێمن_موکریانی https://t.me/AlanFatemi

ئەگەرچـی ڕۆیی، قەد ناچــی لە یادم دەکەم یــادت بە یادی تــــــۆوە شادم کە بارگەت بۆ هەوار تێک نا گوڵی من شــکا ئەستـــووندەکی تاوڵـــی مرادم https://t.me/AlanFatemi

هـەتا زستانە غــەمگینم گوڵی سوورم کە ناتبینم بە تەمای وەسڵی دڵدارم لە غــەمت دڵ بــریندارم https://t.me/AlanFatemi

بێکەس و تەنیا بێ‌‌هاودەم ماوم یاران بێ‌هاودەم ماوم لە گێژی دەریای خەما خنکاوم یاران خەما خنکاوم تاکەی؟ تا کەنگێ ؟ دیلی تۆ بم بۆ ڕەنجەڕۆ بم؟ تاکەی دەست بەسەر بێ‌دەسەڵات بۆ دڵ بەسۆ بم پەرژین ئەپسێنم بۆ ڕەنجەڕۆ بم دەرد و ئێش وەک کێو بارە لە شانم یاران بارە لە شانم بۆ دیدەنی یار هەر چاوەڕوانم گیانا هەر چاوەڕوانم تاکەی؟ تا کەنگێ ؟ دیلی تۆ بم بۆ ڕەنجەڕۆ بم؟ تاکەی دەست بەسەر بێ‌دەسەڵات دەستەو ئەژنۆ بم پەرژین ئەپسێنم بۆ ڕەنجەڕۆ بم نا نا بۆ ڕەنجەڕۆ بم هاودەمی وەحشی و جانەوەرانم یاران جانەوەرانم ئەشکنجە و ئازار بارە لە شانم گیانا بارە لە شانم تاکەی؟ تا کەنگێ ؟ دیلی تۆ بم بۆ دڵ بە سۆ بم؟ تاکەی دەست بەسەر بێ‌دەسەڵات دەستەو ئەژنۆ بم پەرژین ئەپسێنم بۆ ڕەنجەڕۆ بم بۆچی بۆ ڕەنجەڕۆ بم چاوەڕوانی ڕێی یاری کوێستانم یاران یاری کوێستانم دڵ پڕ لە حەسرەت چاو بە گریانم گیانا چاو بە گریانم تاکەی؟ تا کەنگێ ؟ دیلی تۆ بم بۆ دڵ بە سۆ بم؟ تاکەی دەست بەسەر بێ‌دەسەڵات دەستەو ئەژنۆ بم زەنجیر ئەپسێنم بۆ ڕەنجەڕۆ بم بۆچی بۆ ڕەنجەڕۆ بم ناوی #نووسەر کەسێک ئەزانێ پێمان بێژێ با بینووسین🙏 https://t.me/BoldChat_Bot?start=sec-gehdghfece https://t.me/AlanFatemi

ئەرێ ئێوەیش چاوەڕوانی بارینی ئەو بەفرەن وا چەن ڕۆژە خەبەرەکەی هاتووە و خۆی دیاری نییە؟!

ئەر مەیلت نەبێ هاوار بــــێ تــۆ ژینم ناوێ کاتێ یاخوا بە بێ مەیلی تۆ گیانەکەم نەسرەوم ساتێ https://t.me/AlanFatemi

جفتێ چەو دیری جوور پیاڵەی چینی لە قەســـرەو خەیدەی خانەقین دۊنی #کەلهوڕی https://t.me/AlanFatemi

چەپ گەردی گەردوون گەڕان کوشتمی نـــەزان پــەرستــی بـــــۆ نان کوشتمی هــــەر چـــەوسانەوەی بێ حەسانەوە ئەی مردن لە کــــوێی ژیان کـوشتمی #هەژار https://t.me/AlanFatemi

نووسەر: شاعیرێکە بە ناوی حەمەعەلی کوڕی محەمەدی حاجی مستەفای قوربانی کە ناسراوە بە #مەدهۆش سپاس بۆ ئێوە🙏🌹

یارم دەمێکە بێ هەواڵ ماوە وا دیارە ئێستاش لە من تۆراوە کە دێتە یادم بەندی تەناوی یا زوڵفی ڕەش و ئەگریجەی خاوی یا کوڵمی گەش و نەرم و نیانی شێت و شەیدامە هەردەم لە تاوی یارم دەمێکە بێ هەواڵ ماوە وا دیارە ئێستاش دڵی گۆڕاوە یارم دەمێکە بێ هەواڵ ماوە وا دیارە دیسان لە من تۆراوە کە دێتە یادم شەوانی شادی کاتی سەیران و خۆشی و ئازادی وەکوو دێوانە سەرم جێماوە کێوان دەپێوم بە نامورادی یارم دەمێکە بێ هەواڵ ماوە وا دیارە ئێستاش دڵی گۆڕاوە یارم دەمێکە بێ هەواڵ ماوە وا دیارە دیسان لە من تۆراوە کە دێتە یادم بەندی تەناوی یا زوڵفی ڕەش و ئەگریجەی خاوی یا کوڵمی گەش و نەرم و نیانی شێت و شێدامە هەردەم لە تاوی یارم دەمێکە بێ هەواڵ ماوە وا دیارە ئێستاش لە من تۆراوە یارم دەمێکە بێ هەواڵ ماوە وا دیارە دیسان لە من تۆراوە ناوی #نووسەر نازانم کەسێک ئەزانێ پێمان بێژێت با بینووسم 🙏 https://t.me/BoldChat_Bot?start=sec-gehdghfece https://t.me/AlanFatemi

بە جێماو لە مانگی ڕەمەزانی دوو ساڵ پێش

ئارەزووی ئازیــز وەنەم ســـەر داوه نە هــەردەی دەروون ئایـر وەرداوه دیدەم وە دیدەت شای شیرین چــەمان فـــیراقت قامــــەت کــەرڏەن وە کەمان #مەولەوی #عرفانی https://t.me/AlanFatemi

مەمکوژە تۆ گەردنی خۆت، ڕووت لە زوڵفان دەرخەوە ئەی سەبای ساڵحان ئەتۆ بکەی ئەم شەوە ڕۆژ بێتەوە تاقەتم چوو، ئارەقی گەردنت بە زوڵفان ون مەکە ئەی ستارەی سوبحدەم ئەوشۆکە زووتر دەرکەوە سووتابووم ، خۆم دا پەنای زوڵفت دەمێک ئاسوودە بم ڕووت نیشان دام، باز لە سایەی تۆوە ئاورم گرتەوە زوڵفت ئەفشان کرد و پەنهان بووی و دونیات کردە تەم خۆت وەدەرنا عالەمت سووتاند و ئاورت کردەوە با بە هەوای پایبوسیت عومری من کۆتا نەبێ مەیخە پشت گوێ، مەرگی من، بێ زوڵفەکانت بەردەوە ئولفەتی زوڵفت چییە قوربان لەگەڵ ڕوخساری تۆ خۆ بە هیچ دینێکی نابێ کوفر و ئیمان پێکەوە وەک سەری زوڵفت، دەبێ کێ بێ حیسابی تێک نەچێ گەر بە ناز تۆ بێیە پای مەحشەر، بە چاوی مەستەوە؟ چم لە ئومێدی بەهەشت و بیمی دوزەخ داوە من؟ دۆزەخی من هەر فیراقە، جەننەتم وەسڵی ئەوە تاقی ئەبرۆت دەرخە، شادم کە هەتا قوربانی بم عەیدی قوربان، چونکە شەرتی ڕۆئیەتی ماهی نەوە من لە سەر خاکی دەری یاری سەفەر کردە نەمام نامرم، ئەهلی بەهەشتم ،گەر ژیانم بێتەوە تۆ هەڵستای بەو دەمە ڕۆحی (وەفایی)ت زیندە کرد با قیامەت کەس نەڵێ هەر یەکە، تۆ خودا هەستەوە #وەفایی https://t.me/AlanFatemi

وەرە قوربان 00:00 چارەی خەمی من 1:14 https://t.me/AlanFatemi

دیدەکەم لەو ڕۆژەوە من ئاشناتم، ڕۆحەکەم ئاشنایێکی بە گیان و دڵ فیداتم، ڕۆحەکەم پەڕتەوی ڕووی تۆم کە دی لەو ساوە وەک روحُ البَيان هەر خەریکی سەیری سوورەی والضُّحىتم، ڕۆحەکەم تا لە چاوی مورشیدی تۆ بەیعەتم وەرگرتووە ڕۆژ و شەو مەجزووبی حەوشی خانەقاتم ڕۆحەکەم دڵ ئەگەر مەفتوونی دانەی خاڵەکەی سەرگۆنەتە خۆم ئەسیری پەرچەمی داوی بەڵاتم ڕۆحەکەم تۆ کە لۆرتی حوسنی ئەمڕۆ، فەرزە من بێ بەش نەکەی موستەحەققی ڕووت و موحتاجی زەکاتم، ڕۆحەکەم من بە قووتی وەسڵی ئێوارە و سبەینێی تۆ ئەژیم تۆ خودا تۆش نەیبڕی مووچە و بەراتم، ڕۆحەکەم شەو ئەزانی بۆ چی هەر دەور و خولی ڕووی تۆ ئەدەم!؟ تا بزانی من کە پەروانەی چراتم، ڕۆحەکەم بشمرم خاکم لەپاش سەد ساڵ ئەڵێ وەک سامی نووح ئەی مەسیحا چاوەڕێی یەک مەرحەباتم ڕۆحەکەم تووشی تیغی نازی تۆ بووم تازە توخوا لێم گەڕێ با شەهادەت بێ بە ئەسبابی نەجاتم، ڕۆحەکەم جائیزەی ئەم شیعرە نازدارانە بێخود عەرز ئەکا کافییە بەم نەوعە لوتفت بۆ خەڵاتم، ڕۆحەکەم #بێخود https://t.me/AlanFatemi

کە دێتــە یادم شـــــەوانی شادی کاتی سەیران و خۆشی و ئازادی وەکـــوو دێـوانە ســـەرم جێماوە کـــــێوان دەپێوم بە نامـــــورادی یارم دەمێکە بــێ هەواڵ ماوە وا دیارە ئێستاش دڵی گۆڕاوە یارم دەمێکە بــێ هەواڵ ماوە وا دیارە دیـسان لە من تۆراوە https://t.me/AlanFatemi