Alan Sound🎙️
Kanalga Telegram’da o‘tish
http://t.me/HidenChat_Bot?start=6473675424 "من ڕێبواری مێژووی تاڵی دڵی خۆمم..."
Ko'proq ko'rsatishMamlakat belgilanmaganToif belgilanmagan
551
Obunachilar
Ma'lumot yo'q24 soatlar
+47 kun
+4830 kun
Postlar arxiv
551
ئێرســـی مەجنوونە خەڵاتـــــم
ئاوارەی ئەو کــــــێوانە خــــۆم
مــــوستەحەققــی تیر و تانەی
ئاشــــــنا و بێـــــــــگانە خــــۆم
https://t.me/AlanFatemi
551
عەقڵ و خیرەدی بردووم
نەشئەی قەدەحی چاوت
پێوەندی هەوای کردووم
تای زوڵُــــــفی پەرێشانت
هۆنراوە: مامۆستا بێخود
بێژەر: ئالان فاتمی
ژەنیاری دەف: ئاروین ئەداک
بینەری فایلە ڤیدیۆییەکەی ئەم کارە بن لە ئینستاگرام:
https://www.instagram.com/reel/DSaZUEtDYaP/?igsh=N3ltenphZjFqenE4
#عرفانی
https://t.me/AlanFatemi
551
ئەمجارەش هەمان شێعری سەید کامیلی ئیمامی و ئاوازە ڕەسەنەکەی قوتابخانەی هونەری کوردی مامۆستا حەسەن زیرەک❤️
بەڵام ئەمجارە بڕێک خاوتر.!
زۆر سپاس بۆ هاوڕێ و برای ئازیزم کاک یاسر بۆ هەمخانی شێعرەکە🙏
https://t.me/AlanFatemi/26
551
ئەی موتریبی حەریفان دەست کەن بە نەغمەخانی
ئاوازی تۆیە بۆ دڵ وا دەفع ئەکا غەمانی
بەزمت شەفایە سا دەی، بۆم لێدە بەربەت و نەی
ئەو دەردی دڵ هەتا کەی، چی ماوە عومری فانی
موتریب بە ساز و نەی بێ، ساقی بە جامی مەی بێ
تا عاجزی مە تەی بێ، ڕوو کەینە شادمانی
ڕەنگ و هەوایی تۆیە، دەنگ و سەدایی تۆیە
کەیف و سەفایی تۆیە، بە عەیشی جاویدانی
با ساقی ڕوو لە مەی کا، بێ دەفعی ئەو غەمەی کا
جەمشیدی جام و کەی کا، کێ دای ئەمانی مانی
بۆم لێ دە چەنگ و عوودە، ڕەمزە لە یا وەدوودە
با کۆرە بێ حەسوودە، ئەم سڕڕە با نەزانی
ساقی لە دڵ حەزەر کە، چارەم لە دەردی سەر کە
جارێکی یەک نەزەر کە، بۆ سافیی هیرانی
#سافی_هیرانی
https://t.me/AlanFatemi
551
باران بارانه نم ڕێزە ڕێزە
چاوم چاوەڕێی ڕێگای ئازیزە
خەم بوو بە بەرم خەم بوو بە بەرگم
خەم بوو بە نەشتەر بۆ ئاهی سەردم
https://t.me/AlanFatemi
551
منت بمرێ، ئەتۆش وەک من غەمینی؟
گرفتاری تەم و تاسەی ئەوینی؟
شەوان وەک من، هەتاکوو دێی بەلادا
دەمی مردن بەچاوی خۆت دەبینی؟
وەکوو من هەر تلاوتل تا بەیانی
خەریکی ڕاژەنینی سەد برینی؟
جلی سەوزت لەبەردا ماوە یاخود
بەچەشنی پاییزی زەرد، ماتەمینی؟
بە ڕەوتی ڕێکی جاران هەڵدەچی یا
لەسەر لێواری پیری و داچەمینی؟
لە من بەولا، دەبێ کێ بێ بزانێ؟
چ شیرینی کە مەستی پێکەنینی!
بە فرمێسکم دەگوت دوێشەو، کە باری
کە پرچت تەڕ دەبێ چەند نازەنینی!
دڵم دەردێ کە نایەی، تا بزانم:
ئەمێستاش هەر لەڕەنگی یاسەمینی؟
لەکام دەریا؟ لەکام سەحرا؟ لەکام جێ؟
لەکام چاڵی شووم و تاری زەمینی؟
نە تۆ دێی و نە دەنگم دێ، بپرسم:
منت بمرێ، ئەتۆش وەک من غەمینی؟
#شێخە_ڕەسوول
https://t.me/AlanFatemi
551
چاوەڕوانی ڕێی یاری کوێستانم
دڵ پڕ لە حەسرەت چاو بە گریانم
تاکەی؟ تا کەنگێ ؟ دیلی تۆ بم
بۆ دڵ بە سۆ بم؟
تاکەی دەست بەسەر بێدەسەڵات
دەستەوئەژنۆ بم؟
زەنجیر ئەپسێنم بۆ ڕەنجەڕۆ بم
بۆچی بۆ ڕەنجەڕۆ بم؟
https://t.me/AlanFatemi
551
"تەمەن"
ئەی تەمەنی پڕئەسرینم
ئەڕۆی ئاوڕ نادەیتەوە
لەگەڵ هەموو هەنگاوێکتا
لە عومری من ئەسڕیتەوە
خۆزگە منیش وەک پەپوولە
گشت تەمەنم وەرزێک بوایە
دوور لە خەم و تاڵی ژیان
تەنیا گوڵم بناسیایە
ڕێگام سەودای تەنیاییە و
کەسێک نایە بۆ سەردانم
ئیتر چیبکەم لەم تەمەنە
کە لە هەمووی پەشیمانم
لە گریانی مناڵیمدا
پێکەنینم بە خەم دەهات
کەچی ئێستا خەم دەریایە و
بۆ کەنارم شەپۆل ئەدات
لە سەدجاران تەنیا جارێک
زەردەخەنە دێتە میوان
وەک سێبەری لای ئێوارێ
خۆرنشینی دار ئەرخەوان
ئەی هاوڕێیان چاوم نوقمی
نیگارێکی پڕ بەهارە
تاسەم وەری بەڵام هێشتا
خۆشەویستیم هەر بێدارە
ئێستاش گەڵای عومری گەنجیم
وەکوو پاییز هەڵوەریوە
کێ وەکوو من تەم و غوبار
پەنجەرەکەی داپۆشیوە
#ئەحمەد_موحەممەد
https://t.me/AlanFatemi
551
وەختێ دەسوو وایەو گەڵا
ئاما سەما بۆرێ مەلە
بێشەک بیەی تۆ مەڵهەما
پەی ئی خەما بۆرێ مەلە
داخێنێ تەقنا ڕوومەتوو
سووروو هەناری نیمە شەو
پاییز چەنی بێ تاقەتی
پەی من سەما بۆرێ مەلە
#هەورامی
https://t.me/AlanFatemi
551
https://www.instagram.com/reel/DSKqrYnjUcV/?igsh=ajF0aDlhZGJ6dGtk
بینەری پۆستی نوێ لە ئینستاگرام بن🙏🌹
551
ئەرێ ئەی بە زولف و ڕوخسار سەنەمی چین ماهی تابم
دەمەکە و خەندەکە و نیگاهت نمەک و مەزەی شەرابم
من لەبەر نیگاهت بمرم، تۆ سەری غەمزەکەی جەلابم
بڵێ پێم گوڵەکەی بەهاریم لە تۆ تا بە کەی جودا بم؟
وەرەوە، بە شەرتی جاران، ڕۆژی سەد جارت فیدا بم
لە وێرانەی دڵی شێواوم شین* و واوەیلایە و ڕۆڕۆ
ئاورێک بەربۆتە هەناوم دێتە دەر لە هەناسەم بۆسۆ
بوومە ئەفسانەی وڵاتان: شار بە شار، ماڵ بە ماڵ، کۆ بە کۆ
خاڵی چاوت،گۆشەی ئەبرۆت دوو دینیان کردم لەسەر تۆ
یا بمکە پیری مەیخانە، یا موریدی خانەقا بم
ڕۆحەکەم ڕووی خۆت بنوێنە، تا بە کەی کوشتەی نازت بم؟
دەمەکەت بە تەکەللوم بێنە، تا نەمردووم هەمڕازت بم
جارێک بە کەڕەم بمدوێنە بە فیدای دەنگ و ئاوازت بم
مەیلی ئەبرۆی تۆ قەد نانێم غەمزەدەی چاوەکەی بازت بم
من کە هات و قیبلەم گۆڕی، یا خوا کافر بێ جەلابم
*لە گۆرانیەکەدا مامۆستا محەممەدی ماملێ دەڵێ شین بەڵام لە شێعری شاعیر "شیوەنە"
#وەفایی
https://t.me/AlanFatemi
551
ئولفەتی زوڵفت چییە قوربان لەگەڵ ڕوخساری تۆ؟
خۆ بە هیچ دینێکی نابێ کوفر و ئیمان پێکەوە.!
https://t.me/AlanFatemi
551
نووری ڕوخسارت وەدەر خە دەردی بێ دەرمانە شەو
زوڵمەتی زولفت لەسەر ڕووتە، لە ڕۆژ میوانە شەو
دوێ شکور مەردانە، من ڕێم بردە ناو زولفی سیات
تا بزانن، ئەهلی موڵکی دڵ، قەڵای مێردانە شەو
هەر لە مەغریب تا بەیانی بێ وچان دێت و دەچێ
هەر لە دووی خورشیدی خاوەر وێڵ و سەرگەردانە شەو
قەدری شەو چا بگرە عاشق، شەمع و پەروانە دەڵێن
سۆزو گریەی شەمع، هەر شەو سووتنی پەروانە شەو
کوێر و نابینایە ئێستاکە لە داخی ڕۆژی ڕووت
بۆیە ڕەشپۆش و فەقیر و مات و بەستەزمانە شەو
عاشق و مەعشووق لە ڕۆژدا خۆ دەپارێزن لە خەڵک
گەر پەنای چاکت دەوێ، بۆ ئەو دووە بڕوانە شەو
هەستە کامیل، بەستە سستی، دەی بڕۆ لێڕاکەوە
تا وڵات بێ دەنگ و باسە، تا لە ڕۆژ میوانە شەو
نووری ڕوخسارت وەدەر خە دەردی بێ دەرمانە شەو
زوڵمەتی زولفت لەسەر ڕووتە، لە ڕۆژ میوانە شەو
#سەید_کامیل_ئیمامی
https://t.me/AlanFatemi
551
لە گریانی مناڵیمدا
پێکەنینم بە خەم دەهات
کەچی ئێستا خەم دەریایە و
بۆ کەنارم شەپۆل ئەدات
https://t.me/AlanFatemi
551
ئەم پارچە شێعرەی #سافی_هیرانی لەگەڵ هونەرمەندێکی ژەنیاری سەنتوور لە شەقامێکی شاری کرماشان بە بێ هیچ ڕاهێنانێکی ئەوەڵیە وتراوە
بۆیە لەوانەیە لە خوێندنەوەی شێعرەکە بڕێک هەڵەم کردبێت یا دەنگی من و سازی ژەنیار کەمێک ناکۆک بن لە کەم و کورتی ببوورن🙏
https://t.me/AlanFatemi
551
ئەمن دەمگوت لە دنیا تا بمێنم
لەبەر کەس ئەستەمە سەر دانوێنم
کەچی ئێستا لە داوی بسکی تۆدا
گرفتارم گوڵم موو ناپسێنم
ژیانم پڕ لە ڕەنجە و نامرادی
بە هەڵکەوتیش نەهاتم تووشی شادی
دڵم هێند تەنگە هەر جێی تۆ دەبێ و بەس
ئەتۆش مەحکوومی حەپسی ئینفیرادی
قەرار بوو بێی لەگەڵ خۆت شادی بێنی
نەهاتی، گەرچی پێت دابووم بەڵێنی
لەناو کوردا نەبوو پەیمان شکاندن
لەکوێ فێر بووی گوڵم پەیمان شکێنی؟
ئەگەرچی ڕۆیی، قەت ناچی لە یادم
دەکەم یادت، بەیادی تۆوە شادم
کە بارگەت بۆ هەوار تێک نا عەزیزم
شکا ئەستووندەکی تاوڵی مرادم
شەوانە هاونیشینی جامی بادەم
بە بادە با پەژارە و غەم بە با دەم
کە دەستی ڕۆژگار بای دا سەری من
سەری شووشەی شەراب وا چاکە بادەم
#هێمن_موکریانی
https://t.me/AlanFatemi
551
لە من بەولا ، دەبێ کێ بێ بزانێ؟
چە شیرینی کە مەستی پێکەنینی!
بە فرمێسکم دەگوت دوێشەو، کە باری
کە پرچت تەڕ دەبێ چەند نازەنینی!
https://t.me/AlanFatemi
551
سڵاو و ڕێز ئازیزان 🌹
بەخێر هاتنی یەک بە یەکی ئێوەی خۆشەویست بە تایبەت مامۆستای ئازیزم بەڕێز کاوە ئەمینی سەرپەرشتیاری ئۆرکستری ئاژوان دەکەم
بەو هیوایەی بتوانم شایانی سەرنج و کات دانانی ئێوە بم 🙏
جا داره از دوستان غیر کورد هم تشکر کنم کە قدم رنجە فرمودن و تشریف آوردن 🌸
https://t.me/AlanFatemi
