🦋گلاره🦋
Kanalga Telegram’da o‘tish
چەندە لە نیشتمانم ئەچم بێ دەسەڵات ، ماندوو ، خەمبار غەریب ، بێزار ، شێواو ، نەحەساوە
Ko'proq ko'rsatishMamlakat belgilanmaganToif belgilanmagan
549
Obunachilar
-124 soatlar
-27 kun
+6630 kun
Postlar arxiv
549
بەکوردی دەژیم بە کوردی دەمرم
بە کوردی دەیدەم وەرامی قەبرم
بە کوردی دیسان زیندوو دەبمەوە
لەو دنیاش بۆ کورد تێهەڵدەچمەوە
هەژارموکریانی
549
Repost from حوالیِ تو♥️
-
شنەو سروەی بەیانانم
خەم ڕەوێنی گشت دەردانم..
هیوای دڵی هەژارانم
من هەنگوینی سەر زارانم..
🤍🕊️
@HAVALIYETO0
549
لێم مەتۆرە
بۆ تۆ پشتم له دنيا كرد
بووم به شاعير، خۆم ڕيسوا كرد
ئەمزانی تۆ تۆفانێکی بێ ئامانی
دەريايەکی بێبەندەر و خرۆشانی
من ئەمزانی هەزاران دڵ
له تەنوورەی تۆفانی تۆدا خنكاوه
من ئەمزانی تۆ ئاگری
گیانی هەزاران پەپووله
بۆ گەیشتن به سەرچاوکەی
تیشکی ڕوخسارت سووتاوه!
بەڵام هاتم
خۆشەویستی تۆم کرده ڕێی هات و نەهات
وەک شەپۆلێکی نائارام
ڕووم کرده بەحری کارەسات.
جەلال مەلەکشا
