🦋گلاره🦋
Открыть в Telegram
چەندە لە نیشتمانم ئەچم بێ دەسەڵات ، ماندوو ، خەمبار غەریب ، بێزار ، شێواو ، نەحەساوە
БольшеСтрана не указанаКатегория не указана
549
Подписчики
+924 часа
+47 дней
+7230 дней
Архив постов
549
Repost from دڵنووس/𝒟𝒾𝓁𝓃û𝓈
نیشتمان؟!
کام نیشتمان؟!
ئەوەی خەونمان دەبینی
لە پێناویدا بمرین..
کەچی لەسەر دەستی
خۆی دەمرین.
549
Repost from دڵنووس/𝒟𝒾𝓁𝓃û𝓈
کە مرۆڤ نەبوو
گووڵ چیە؟؟
با چەن جوان بێ و چەن
بۆن خۆشیش!
کە ژن نەبوو،
ژیان چییە؟
با هەزار ساڵیش من بژیم،
کە ماڵ مۆسیقای تیا نەبوو،
ئیتر گوێ بۆ ئەبێ
هەبێ؟؟
کە شێعرێ،ناخ نەبزوێنێ
و لەناو زەینا چرای
خۆی دانەگیرسێنێ و
ناوبەناو داتنەچڵەکێنێ،
تۆ پێم ناڵێی بۆ بنووسرێ؟؟
کە ئازادیش نەبوو ئیتر
گووڵ یەعنی چی و
ژن و مۆسیقا یەعنی چی و
شێعر چییە و
ژیان خۆی چی؟!
مامۆستا_شێرکۆ_بێکەس
@Dilnus_00
549
بەکوردی دەژیم بە کوردی دەمرم
بە کوردی دەیدەم وەرامی قەبرم
بە کوردی دیسان زیندوو دەبمەوە
لەو دنیاش بۆ کورد تێهەڵدەچمەوە
هەژارموکریانی
549
Repost from حوالیِ تو♥️
-
شنەو سروەی بەیانانم
خەم ڕەوێنی گشت دەردانم..
هیوای دڵی هەژارانم
من هەنگوینی سەر زارانم..
🤍🕊️
@HAVALIYETO0
549
لێم مەتۆرە
بۆ تۆ پشتم له دنيا كرد
بووم به شاعير، خۆم ڕيسوا كرد
ئەمزانی تۆ تۆفانێکی بێ ئامانی
دەريايەکی بێبەندەر و خرۆشانی
من ئەمزانی هەزاران دڵ
له تەنوورەی تۆفانی تۆدا خنكاوه
من ئەمزانی تۆ ئاگری
گیانی هەزاران پەپووله
بۆ گەیشتن به سەرچاوکەی
تیشکی ڕوخسارت سووتاوه!
بەڵام هاتم
خۆشەویستی تۆم کرده ڕێی هات و نەهات
وەک شەپۆلێکی نائارام
ڕووم کرده بەحری کارەسات.
جەلال مەلەکشا
