قەڵەم دار
Kanalga Telegram’da o‘tish
باسەکە قەڵەمی دار نییە..
Ko'proq ko'rsatishMamlakat belgilanmaganToif belgilanmagan
287
Obunachilar
Ma'lumot yo'q24 soatlar
+57 kun
+830 kun
Postlar arxiv
288
َ
شاعیر دەڵێ:
بەهۆی خۆشەویستی من بۆ لەیلا ، تەواوی خزم و کەسە نزیکەکانم لۆمەیان کردم و لێم ناڕازین ، لە باوکمەوە بگرە تا ئەگاتە ئامۆزا و خاڵۆزا و تەنانەت خاڵیشم..
منیش دەڵێم :
ڕەنگە بە شێخیان وتبێ ، ڕەحمەتت لێ بێ تۆزێ واز لەو کتێب و شتانە بێنە و وەرە لامان دانیشە😁
.
288
بشار بن برد
شاعیرێک بوو کە هەر لە زگماگەوە کوێر بوو ، واتا نە ئەسپ ، نە دوپشکی نەبینیوە ، تەنها وەسفی بیستوە لە خەڵکانی ترەوە ، بەڵام لە یەکێ لە بەیتەکانیدا ئەڵێ:
وَالخَيلُ شائِلَةٌ تَشُقُّ غُبارَها كَعَقارِبٍ قَد رُفِّعَت أَذنابُهائەسپەکان کلکیان بەرزکردۆتەوە و تۆز و غوباری جەنگ تێپەڕ ئەدەن ، وەک چۆن دوپشک کلکی بەرزکاتەوە بۆ نێچیرەکەی.. سەیری ئەم بیر فراوانیە ، حەتتا ئێمە کە چاوساغین ، تا ئێستا ڕەنگە بیرمان لەمە نەکردبێتەوە ..
288
أَلا إنّمَا الدّنْيَا مَنَامٌ، وَإنّنَا نُسَرّ بِأَحْلامٍ تَمُرّ وتُخْلِفُ- ابو علاء واتە/ ئاگاداربن ئەم دنیایە وەکوو خەوێک وایە ، وە ئێمەش دڵمان خۆش کردووە بە کۆمەڵێک خەون کە لەنێو ئەو خەوەدا دێن و دەچن.. ڤیدیۆکەش ئەنیمی Attack on Titan ـە شەوتان شاد
288
بنازم دلبەری خۆم چەندە پڕ وەسف و چ بێ عەیبە:
بە چاو مەست و، بە دڵ هوشیار، بە ئەبرۆ جووت و هەم تاقە
- نـالی
مەبەستم لە شعرەکە ، وێنەکەیە..
288
وفَضيلةُ النّوْمِ الخرُوجُ بأهْلِهِ عن عالَمٍ هوَ بالأذى مَجْبول-ابو علاء واتە/ گەورەیی و چاکی خەو لەوەدایە کە مرۆڤ بۆ ساتێکیش بێ ئەکێشێتە دەرەوە و دایدەبڕێت لەو جیهانەی کە بە ئازار و ناخۆشی پڕکراوە.. شەوتان شاد
288
َ
کتێبەکانی:
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
-المجاریات
-رقائق القران
-مآلات الخطاب المدني
-سلطة الثقافة الغالبة ( ئەو کتێبەی کە کردمان بە دیاری😁 )
-الطریق الی القران
-مسلکیات
-التأویل الحداثي للتراث
چەند کتێبێکی دیکەشی هەن بەڵام ئەمانە گرنگترینیانن
288
َ
زۆۆر بە کورتی با باسێکی بکەین چونکی دەرسم هەیە ..
شێخمان ناوی ئیبڕاهیم سەکران ـە ، لە ساڵی 1976 لە سعودیە لەدایک بووە ، بەکالۆریۆسی هەیە لە کۆلێژی شەریعە ، وە دوو ماستەری هەیە ، ماستەرێک لە سعودیە لەسەر سیاسەتی شەرعی ، وە ماستەرێک لە بەریتانیا لەسەر یاسای بازرگانی نێودەوڵەتی.
لە سەرەتای گەنجیدا شێخ یەکێک بووە لە دیارترین نوسەر و تیۆریستەکانی گروپی ( خطاب المدني )
ئەم گروپە کێ بوون و کاریان چی بوو؟
لە کۆتایی ساڵی نەوەدەکان و سەرەتای دوو هەزارەکان پەیدا بوون ، کار و فیکری سەرەکیان بریتیبوو لە تێکەڵکردنی فەلسەفە و فیکری ڕۆژئاوایی لەگەڵ ئیسلام ، بەجۆرێک لێکدانەوە و تێڕوانینێکی دیکەیان بەرامبەر بە دەقی قورئان و حەدیث دائەهێنا ، وە پێیان وابوو ڕۆژئاوایی بوون بریتیە لە ئینسانیەت و مرۆڤدۆستی
دواتر لە ساڵی 2007 ، ئیبڕاهیم سەکران گۆڕانکاریەکی فیکری قوڵی بەسەردا هات کە وایکرد ببێتە ئەو ئیبڕاهیم سەکرانەی ئێستا ، ئەویش ئەوەبوو بڕیاریدا واز لەم گروپە بهێنێ ، وە حەتتا کتێبێکیشی نوسی لەسەر ئەم گروپە بەناوی ( مآلات خطاب المدني ) واتا کاریگەریەکانی گوتاری مەدەنی ، کە ئەمە وەکوو تەقینەوەیێکی فیکری وابوو لە عەرەبستانی سعودیە ، ئیدی لەدوای ئەم کتێبەوە ئیبڕاهیم سەکران چەند کتێبێکی دیکەی یەک لەدوای یەکی بڵاوکردەوە ، لە ساڵی 2012 ، کتێبی ڕێگای بەرەو قورانی بڵاوکردەوە ، ئەمەو وەکوو جۆرێک لەوەی کە پەشیمان بێ و بزانە ڕێگاکەی پێشوتری سەر بە قورئان نەبووە..
دواتر لە ساڵی 2020 ، لەلایەن حوکمەتی زاڵمی سعودی دەخرێتە زیندان و تاوەکوو ئێستاش هەر لە زیندانە..
خوای گەورە ئازادی بکا و ئەو قەڵەمە ئەدەبی و عیلمیە بگەڕێنێتەوە ناومان
اللهم امین
288
Repost from العرب والعربية
ولقد ذكرتُك في السجود بدعوةٍ
حتى نســـيتُ بأنني المـــهموم
بەڕاستی تۆم وە بیرهاتەوە لە سوجدەیا بەوەی دوعات بۆ بکەم
بە شێوەیەک تا ئەوەی لە بیرم کرد کە بەڕاستی خۆم خەمبار و خەفەت بارم.
ئەمە یەکێکە لە بەرزترین پلەکانی دڵسۆزی و خۆشەویستی؛ کاتێک خۆت خەم و خەفەتێکت هەیە یان کێشە و موشکیلەیەکت هەیە بەڵام هەرگیز ئەو کەسانە لە بیر ناکەیت کە خۆشتدەوێن و خاوەن خەم و پێویستییەکن ، بۆیان دەپاڕێیتەوە و دوعایان بۆ دەکەیت لعل لەسەریان ئاسان ببێت و نەمێنێت.
اللهم أدمْ هذة المحبة الصادقة بیننا وبین عبادك الصالحین!
288
تەواو بوو..
پیرۆزە لەو خاتونە بەڕێزە
سووپاس لەبۆ ئەوانەشی ناویان نوسیبوو ، بێخەم بن لەمەو بەدوا زوو زوو ئەم بەزمەمان ئەبێ 😁
کتێبمان زۆرە با هەنێکی ببەخشین
.
288
براوە تاکوو کاتژمێر 4 ـو 30 خولەک نەڵێ براوەبووم ، ئەوا تیروپشکەکە دووبارە ئەکرێتەوە و ناوی ئەو ئەسڕدرتەوە..
بەخوا برا لێی ئەزانم
288
شێوازی تیروپشکەکە تاوەکوو ڕوون بێ لاتان :
یەکەم ناو کە دەردەچێ براوە نییە ، بەڵکوو کۆتا ناو براوەیە..
واتا ئێمە ئەیسوڕێنین تاوەکوو یەک کەس ئەمێنێتەوە ، کێ مایەوە ، براوەیە..
288
بسم اللە
لەکۆمێنتی ئەم پۆستە ناوی خۆت بنوسە تاوەکوو ناوت بچێتە نێو تیروپشکەوە ، ان شاء اللە سەعات 4 ـی ئێوارە دادەخرێ ، هەر ئەمڕۆش کتێبەکە بۆ براوە ئەنێردرێ موقەددەری ئیلاهی نەبێ..
تێبینی/
ئەتوانی ناوی خۆت بنوسی ، یانیش ناوی ئەکاونتەکەت ، موهیم شتێک بێ پێی بناسرێیتەوە
.
288
ئەم کتێبەمان هەیە دامانناوە بیبەخشین ، جا لەسەر چ بنەمایێک بیبەخشین؟
(ئەوە هیچ پێویستە عەرەبی بزانێ..)
288
تُرِيدِينَ إِدْرَاكَ المَعَالِي رَخِيصَةً وَلَا بُدَّ دُونَ الشَّهْدِ مِنْ إِبَرِ النَّحْلِ- المتنبي واتە/ دەتەوێ بگەیتە پلە بەرزەکان بە هەرزانی و بەبێ کێشانی سەختی؟ لەکاتێکدا بۆ گەیشتن بە هەنگوین و شیرینی سەرکەوتن ناچاریت تەحەممولی پێوەدانی هەنگیش بکەیت.. وێنەکەش بە سپۆنسەری بەیتونەیە
