uz
Feedback

Firibgarlarga uchmang! Telemetrio bunday kanallarni topadi va belgilaydi 👉 Belgini ko‘rmoqchi bo‘lsangiz, obuna bo‘ling

قەڵەم دار

قەڵەم دار

Kanalga Telegram’da o‘tish

باسەکە قەڵەمی دار نییە..

Ko'proq ko'rsatish
Mamlakat belgilanmaganToif belgilanmagan
288
Obunachilar
Ma'lumot yo'q24 soatlar
+57 kun
+830 kun
Postlar arxiv
تەنها شتێ کە ئێستا باش بێ لەژیانما ، خواردنەکانی دایکمە.. #ئێوارەی_جەژن_و_حەزینات_و_تەرتیبات .

جەژنتان پیرۆز ..
تَقَـبَّـلَ اللَّـهُ بِالغُـفـرانِ طاعتكم وزادكم بِالـتُّـقَـىٰ عِـزًّا وَإِيمانـــا
وكل عِيدٍ وَعَينُ اللَّـهِ تَحرُسُكُمْ حتَّىٰ يَعُـودَ لكم بِالخَـيرِ أزمَانَا
.

يَا مَن يَعِزُّ عَلَيْنَا أَن نُفَارِقَهُم وِجْدَانُنَا كُلَّ شَيْءٍ بَعْدَكُمْ عَدَمُ - المتنبي واتە/ ئەی ئەو کەسانەی دورکەو
يَا مَن يَعِزُّ عَلَيْنَا أَن نُفَارِقَهُم وِجْدَانُنَا كُلَّ شَيْءٍ بَعْدَكُمْ عَدَمُ
- المتنبي واتە/ ئەی ئەو کەسانەی دورکەوتنەوە و لەدەستدانی ئێوە زۆر قورس و ئازار بەخشە لەسەرمان ، لەدوای نەمان و لەدەسدانی ئێوە ، هەر شتێ لەم دنیایە بەدەست بێنین بەلاماناوە هیچ و پوچەو ئەرزشێکی نییە... وێنەکەش باس ناکەم..

. نوێترین ڤێرژنی مەجنون.. بەڵام لەیلاکەی ئەو فەڕقی هەیە لەگەڵ باقی لەیلاکان.
مانای بەیتە شعرەکە: سەرەڕای بوونی خەمێکی قوڵ لە دڵیدا ، بەڵام شاعیر بە دوعای خێر بۆ لەیلا دەستپێەکا و ئەڵێ : ئایە دەکرێ و ئەگونجێ کە بەدرێژایی تەمەنم شەوێک هەبێ بەبێ بیرکردنەوە و خەیاڵی تۆ بەسەربەرم؟
 .

برادەران زۆر داوای لێبوردن دەکەین ، ئەم ڕۆژانە زۆر زۆر سەرقاڵ و کەم وەقتین ، ان شاء للە خوای گەورە بۆمان ئاسانکا بە زوترین کات دێینەوە خزمەتتان.. .

أَرَى الأَيَّامَ تَفْعَلُ كُلَّ نُكْرٍ فَمَا أَنَا فِي مَوَدَّتِهَا بِطَامِعْ" - ابو علاء المعري واتە/ دەبینم ڕۆژگار هەرچی کا
أَرَى الأَيَّامَ تَفْعَلُ كُلَّ نُكْرٍ فَمَا أَنَا فِي مَوَدَّتِهَا بِطَامِعْ"
- ابو علاء المعري واتە/ دەبینم ڕۆژگار هەرچی کاری خراپ و سەختە بەرامبەرم ئەنجام دەدا ، جا لەبەر ئەوە من هەرگیز ئومێدم بەوە نەبووە کە ڕۆژێک لەڕۆژان لەگەڵما میهرەبان بێ..

بەیانی شەرحەکەی دائەنێم ان شاء اللە.. ئێستا تۆزێ خەوم یەت😁 .

خۆم زۆرم بەلاوە جوان بوو.. فەرموون ئێوەش وەرگیراوە لە: https://t.me/Arabic_HodHod

هَذا جَناهُ أَبي عَلَيَّ وَما جَنَيْتُ عَلى أَحَدْ ئەبو عەلای مەعەڕی وەسیەتی کرد کە ئەم بەیتە لەسەر کێلی قەبرەکەی بنوسرێ ، بە
هَذا جَناهُ أَبي عَلَيَّ وَما جَنَيْتُ عَلى أَحَدْ
ئەبو عەلای مەعەڕی وەسیەتی کرد کە ئەم بەیتە لەسەر کێلی قەبرەکەی بنوسرێ ، بەیتەکە ئەڵێ ، ئەو تاوانەی باوکم بەرامبەری کردم ( مەبەستی ئەوەیە هێناویەتیە دونیا ) من بەرامبەر هیچ کەسێکم نەکرد.. ئەبو عەلا زەواجی نەکردووە ، چونکە دەیگوت هێنانی کەسێک بۆ دونیا و ئەو هەموو ناڕەحەتیە تاوانە بەرامبەری ، وە ڕەشبینترین شاعیرە تا ئێستا خوێندبێتمەوە ، بەجۆرێک کە دەکرێ تەنها تاقە بەیتێکی کاریگەریەکی چەند ڕۆژەی زۆر قوڵ بەجێ بهێڵێ.. وێنەکەش پەیوەندی بە مەوزوعەوە نییە

ئەڵێن چی دەسکەم بە فرۆشتنی؟😁 وای دانێ قاپێکی ئاوا بە سێ هەزار ، ئێ پەنجا دانەی لێ بفرۆشی نیعمەتە وەڵا هههه .
+1
ئەڵێن چی دەسکەم بە فرۆشتنی؟😁 وای دانێ قاپێکی ئاوا بە سێ هەزار ، ئێ پەنجا دانەی لێ بفرۆشی نیعمەتە وەڵا هههه .

الحمدللە دوای دوو ساڵ گەیشتین بە 200 ئەندام.. هیوادارین بتوانین لێرە کۆمەڵگایەکی بچوکی شیعری و ئەدەبی دروست بکەین ، سووپاس بۆ هەمووتان.. .

ئەمە چەند بەیتێکی جەریر ـن ، یەکێکن لە جوانترینەکان ، جەریر لە دوری خۆشەویستەکەی لە شوێنێک بەناوی ( دیر اللج ) ئەم بەیتانەی نوسیوە و ئەڵێ:
أَبُدِّلَ اللَيلُ لا تَسري كَواكِبُهُ أَم طالَ حَتّى حَسِبتُ النَجمَ حَيرانا
شاعیر بەهۆی زۆری بیرکردنەوە لە خۆشەویستەکەی و خەمی دووری خەوی لێ زڕاوە و شەوی لێ بۆتە ساڵ ، جا دەپرسێ : ئایە شەو گۆڕاوە و لە سروشتی خۆی چۆتە دەر کە ئەستێرەکانی ناجوڵێن؟ یانیش شەوەکە ئەوەندە درێژ بۆتەوە کە وا بیربکەمەوە و پێموابێ کە ئەستێرەکان حەیران و سەرگەردان بونە نازانن بەکام لادا بڕۆن؟
يا رُبُّ عائِذَةٍ بِالغَورِ لَو شَهِدَت عَزَّت عَلَيها بِدَيرِ اللُجِّ شَكوانا
شاعیر دەڵێ گەر خۆشەویستەکەم کە ئێستا لە ناوچەی ( غەور ) ِـە ، بهاتایە و ئەم غوربەتەی ( دیر اللج ) ـی ببینیایە ، زۆر لەسەری قورس دەبوو و زۆر خەمی بۆ ئەخواردم..
إِنَّ العُيونَ الَّتي في طَرفِها حَوَرٌ قَتَلنَنا ثُمَّ لَم يُحيِينَ قَتلانا
ئەو چاوە جوان و مەستانە کە ئێمەیان کوشت بەم نیگا و جوانیە ، وە لەپاشاندا مردوەکانیان زیندوو نەکردەوە.. ( مەبەستی شاعیر ئەوەیە بڵێ ئەو چاوانە هەم جوانن و هەمیش بێ بەزەیی..)
يَصرَعنَ ذا اللُبَّ حَتّى لا حِراكَ بِهِ وَهُنَّ أَضعَفُ خَلقِ اللَهِ أَركانا
ئەو چاوانە ( یا ئەو ئافرەتانە ) ئەوەندە کاریگەرن کە حەتتا پیاوی عاقڵ و ژیر تێک دەشکێنێ و دەیخاتە سەر زەوی ، بەجۆرێک توانای هیچ جوڵەیێکی نەمێنێ ، لەکاتێکدا ئەوان لاوازترین و ناسکترین دروستکراوکانی خوان .. ( مەبەستی ئەوەیە هەرچەند ئافرەت ناسکە ، بەڵام بە نیگایێک پیاوێکی ژیر و عاقڵیش ئەدا بە زەویدا )
يا رُبُّ غابِطِنا لَو كانَ يَطلُبُكُم لاقى مُباعَدَةً مِنكُم وَحِرمانا
زۆرجار کەسانێک هەن کە ئیرەییم پێ دەبەن و ئاوات بە حاڵم دەخوازن ، بەڵام ئەگەر خۆیان هەوڵبدەن و بیانەوی لێت نزیک ببنەوە ، ئەوا ناتوانن و توشی دروخستنەوە و بەبەشکردن دەبنەوە ( ئەم بەیتە مەدحە بۆ عەبدولمەلیکی کوڕی مەڕوان )

تەواوکەری وانەی حەوتەم / 🚫         😀 ئەم قەسیدەیە 61 بەیتە ، هەر جارەو 10 بەیت شەرح ئەکەین ، 10 بەیتی سەرەتا شەرح کراوە ، ئەمەش بەشێکی دیکەیە ، واتا بەمەوە 20..
كَفى بِالهَوى شُغلاً وَبِالشَيبِ زاجِراً لَوَ اَنَّ الهَوى مِمّا يُنَهنَهُ بِالزَجرِ
تەنها عەشق و خۆشەویستی بەسە بۆ ئەوەی تەواوی مێشکی مرۆڤ داگیر و سەرقاڵ بکا ، وە مووی سپی ( مەبەستی پیریە ) بەسە بۆ ئەوەی ئینسان لە کاری هەرزەکارانە دوورکەوێتەوە ، بەڵام خۆزگە دەکرا خۆشەویستی و عەشق بە لۆمە و سەرزەنشت کردن لەناوببرێن ( مەبەستی شاعیر ئەوەیە بڵێ ئینسان کە عاشق بوو ، ئەوا هیچ لۆمە و گازاندەیێک ناتوانێ ڕێگری لێبکا و ساردی بکاتەوە )
أَما وَمَشيبٍ راعَهُنَّ لَرُبَّما غَمَزنَ بَناناً بَينَ سَحرٍ إِلى نَحرِ
شاعیر دەڵێ سوێند بەو موە سپیانەی کە واتان لێ ئەکا لێم ڕابکەن و لێم بترسن ، پێشتر کە گەنج بووم ، هەمان ئەم کچانە بەنازەوە پەنجەکانیان ئەهێنا بەسەر گەردنمەوە..( تێبینی/ سوێند خواردنی لەم شێوازە لە شعرا هەیە ، من وەکوو خۆم بەلامەوە باش نییە ، بەڵام ویستم مانای شعرەکە وەکوو خۆی بگەیێنم..)
وَبِتنا عَلى رَغمِ الوُشاةِ كَأَنَّنا خَليطانِ مِن ماءِ الغَمامَةِ وَالخَمرِ
سەردەمانێک ئێمە بەیەکەوە شەومان بەسەر دەبرد ، گەرچی ناحەزانیش پێیان ناخۆش بوایە ، بە شێوازێک لەیەکتر ئاڵاو تێکەڵاو بووین ، وەکوو ئاوی باران و شەراب گەر تێکەڵ ببن ، کە هەرگیز لەیەکتر جودا ناکرێنەوە..
خَليلَيَّ ما أَحلى الهَوى وَأَمَرَّهُ وَأَعلَمَني بِالحُلوِ مِنهُ وَبِالمُرِّ
ئەی دۆستەکانم ، ئای ئەم عەشقە چەنێک شیرین و چەنێک تاڵە ، وە من هەم شیرینی و هەم تاڵیەکەشم چەشتووە..
بِما بَينَنا مِن حُرمَةٍ هَل رَأَيتُما أَرَقَّ مِنَ الشَكوى وَأَقسى مِنَ الهَجرِ
شاعیر بە هاوڕێکانی ئەڵی سوێندتان ئەدەم ، ئایە تا ئێستا شتێکی ناسکتر و حەزینترتان بینیوە لە سکاڵاو دەردە دڵی عاشق؟ وە شتێکی بێ ڕەحمترتان بینیوە لە دووری و دابڕان؟!
وَأَفضَحَ مِن عَينِ المُحِبِّ لِسِرِّهِ وَلا سِيَّما إِن أَطلَقَت عَبرَةً تَجري
وە ئایە شتێکتان دیوە لە فرمێسکی  عاشق ئابڕوبەرتر کاتێ هەموو ئەو ڕاز و نهێنیانە ئاشکرا دەکا و بە چاوی ئینسانی عاشقا دێنە خوارێ؟
وَما أَنسَ مِ الأَشياءِ لا أَنسَ قَولَها لِجارَتِها ما أَولَعَ الحُبَّ بِالحُرِّ
وە لەم ژیانەدا ، هەرچیەکم بیر بچێ ، قسەی ئەم کچەم بیر ناچێ کە بە کچەی تەنیشتی ئەوت : سێرکە ، عەشق پیاوێکی ئاوا بە جەرگ و گەورەی چۆن گیرۆدەی ئێمە کردووە..
فَقالَت لَها الأُخرى فَما لِصَديقِنا مُعَنّىً وَهَل في قَتلِهِ لَكِ مِن عُذرِ
جا کچەی تەنیشتی جوابی دایەوە و پێی وت : ئەی باشە مادام ئەزانی عاشق بووە بۆچی هێندە ئەو برادەرە ئازار ئەدەیت؟ وە ئایە هیچ بیانو و پاساوێکت هەیە کە بۆچی خەریکی بەم دورییە ئەیکوژیت؟
عِديهِ لَعَلَّ الوَصلَ يُحييهِ وَاِعلَمي بِأَنَّ أَسيرَ الحُبِّ في أَعظَمِ الأَمرِ
جا هاوڕێی کچە ئامۆژگاری ئەکا و پێی ئەڵێ : دەی کەواتە ئومێد و بەڵێنێکی پێ بدە ، بەشکم ئەم دیدارە گیانی بەبەردا بکاتەوە ، وە ئەوەش بزانە ئینسانێک کە گیرۆدەی عەشق بووە ، لە حاڵەتێکی زۆر قورس و ناخۆشدایە ( هاوڕێی کچە ئامۆژگاری دەکا بەوەی وەزعی ئینسانی عاشق باش نییە ، بۆیە هیچ نەبێ با جارێک بتبینێ و ئومێدێکی هەبێ )
فَقالَت أَداري الناسَ عَنهُ وَقَلَّما يَطيبُ الهَوى إِلّا لِمُنهَتِكِ السِترِ
کچەش وەڵامی دایەوە و وتی: ئەمن بۆیە لێی دوورم ، دەمەوێ لە قسەو باسی خەڵکی بیپارێزم و عەشقەکەمان نەدرکێنێ ، هەرچەندە کە ئەشزانم عەشق ئەوکاتە چێژی تەواوی دەبێ کە هەموو پەردەکان لادەچن و خەڵکی پێی دەزانن ( من لەگەڵ ئەم ڕایە نیم.. )

ابن زیدون لە قەسیدە بەناوبانگەکەی کە بە نونیة ناسراوە ئەڵێ:
حالَت لِفَقدِكُمُ أَيّامُنا فَغَدَت سوداً وَكانَت بِكُم بيضاً لَيالينا
واتە/ بەهۆی ئەم جیابونەوە و دووریەوە ، ڕۆژەکانمان گۆڕاون و تاریک بوونە ، لەکاتێکدا ئەوکاتەی کە لەگەڵ یەکتر بووین تەنانەت شەوەکانیشمان سپی و ڕوناک بوون، بەڵام لەوەتەی تۆ دورکەوتویتەوە ڕۆژیشمان هەر شەوە..

وانەی حەوتەم و کۆتایی / 🚫 عەلی کوڕی جەهم ئەم قەصیدەیەی لەسەر جوانی بەغدا ـی ئەو سەردەمە و ئافرەتەکانی ئەوێ نوسیووە ، وە بە جوانترین وناسکرین شعری عەلی کوڕی جەهم دادەنرێ ..
عُيونُ المَها بَينَ الرُصافَةِ وَالجِسرِ جَلَبنَ الهَوى مِن حَيثُ أَدري وَلا أَدري
ئەو چاوانەی کە وەک چاوی ئاسک وان لە نێوان ناوچەی ڕەسافە و پردی بەغدادا ، وایان کرد عەشق و خۆشەویستی بێتە ناو دڵمەوە ، لە جێگەیێکەوە کە چاوەڕێم دەکرد و لەجێیەکیشەوە کە هەر چاوەڕێ نەبووم ( مەبەستی شاعیر ئەوەیە بڵێ بێ ئەوەی ئاگام لەخۆم بێ دڵیان بردم )
أَعَدنَ لِيَ الشَوقَ القَديمَ وَلَم أَكُن سَلَوتُ وَلكِن زِدنَ جَمراً عَلى جَمرِ
ئەو چاوانە حەسرەت و عەشقە کۆنەکەیان بیرهێنامەوە ، نەک لەبەر ئەوەی لەبیرم کردبێ ، بەڵکوو بینینی ئەوان وەک ئەوە وا بوو کە ئاگرێک بخەنە سەر ئاگرێکی دیکە ( مەبەستی ئەوەیە بڵێ ئازار و سوتانیان زیادکردم.. )
سَلِمنَ وَأَسلَمنَ القُلوبَ كَأَنَّما تُشَكُّ بِأَطرافِ المُثَقَّفَةِ السُمرِ
جا ئەو کچانە خۆیان بە سەلامەتی تێپەڕین و ڕۆشتن ( مەبەستی ئەوەیە بەلای ناوچەی ڕەسافە و پردەکەدا ڕۆشتن کە لە بەیتی یەک باسمان کرد ) بەڵام دڵی ئێمەیان گیرۆدەی خۆیان کرد ، وە بەجۆرێ ئازاریان داین وەک ئەوەی بڵێی دڵمان بە سەری ڕمە درێژ و تیژەکان کون کرابێت و بڕدرابێت.
وَقُلنَ لَنا نَحنُ الأَهِلَّةُ إِنَّما تُضيءُ لِمَن يَسري بِلَيلٍ وَلا تَقري
وە ئەو کچانە پێیان وتین : ئێمە وەک مانگی تازە (هیلال) واین ، تەنها لە دوورەوە ڕووناکی و جوانی دەدەین بە ڕێبوارانی شەو تا سەیرمان بکەن ، بەڵام نە میواندارییان دەکەین و نە لێیان نزیک دەبینەوە.. ( یانی خۆتان هیلاک مەکەن و عەزێت مەکێشن 😁)
فَلا بَذلَ إِلّا ما تَزَوَّدَ ناظِرٌ وَلا وَصلَ إِلّا بِالخَيالِ الَّذي يَسري
بۆیە هیچ دیاری نزیکبوونەوەیەک نییە ، جگە لەوەی کە تەنها بە چاو چێژ لە جوانییەکەیان ببینیت ، وە هیچ پێکگەشتنێکیش بوونی نییە ، مەگەر ئیللا لەنێو ئەو خەیاڵات و بیرکردنەوانەی شەودا نەبێ ( بێ هیوای کردووە ، ئەڵێ بۆخۆو تەنها سێرکە و شەویش بیرمان لێبکەرەوە )
أحينَ أزحنَ القَلبَ عَن مُستَقَرِّهِ وَأَلهَبنَ ما بَينَ الجَوانِحِ وَالصَدرِ
ئایا ئێستا کە دڵی منیان لە جێی خۆی دەرهێناوە و ئاگریان لە هەناو و سنگی من بەرداوە .. ( تەواوکەرەکەی بەیتی دواترە )
صددنَ صدودَ الشاربِ الخمر عندما روى نفسَهُ عن شربها خيفةَ السكرِ
پشتیان تێکردم و ڕوویان لێ وەرگێڕام؟! ڕێک وەک ئەو کەسەی کە شەراب ئەخواتەوە ، بەڵام کاتێ ئەگاتە حاڵەتی مەست بوون ، پەرداخەکە لادەدات لە ترسی ئەوەی مەست و سەرخۆش نەبێت.. ( مەبەستی شاعیر لەم دوو بەیتە ئەوەیە : ئەو کچە جوانانە بەو ناز و سەیرکردنانەی یەکەمجاریان دڵیان بردم و منیان عاشقی خۆیان کرد ، بەڵام دواتر وەک چۆن مەیخۆرێک نایەوێ مەست ببێ ، پشتیان تێکردم و ڕۆشتن .. ئەم بەیتە زۆر قوڵە ، ان شاء اللە لەشوێنێکی دیکەدا بە درێژتر باسی ئەکەین..)
ألا قَبلَ أَن يَبدو المَشيبُ بَدَأنَني بِيَأسٍ مُبينٍ أَو جَنَحنَ إِلى الغَدرِ
ئای هەی ، پێش ئەوەی تەنانەت نیشانەکانی پیری و مووی سپیم لێ دەربکەوێت ، ئەوان بە ڕوونی بەتەواوی بێ ئومێدیان کردم و دڵیان شکاندم..
فَإِن حُلنَ أَو أَنكَرنَ عَهداً عَهِدنَهُ فَغَيرُ بَديعٍ لِلغَواني وَلا نُكرِ
جا ئەگەر ئەوان ڕایان گۆڕا و پەیمانشکێن بوون ، ئەوە شتێکی سەیر و غەریب نییە ، چونکە سروشتی کچە جوانەکان وایە کە زوو ڕایان دەگۆڕێت و پەیمان دەشکێنن..
وَلكِنَّهُ أَودى الشَبابُ وَإِنَّما تُصادُ المَها بَينَ الشَبيبَةِ وَالوَفرِ
بەڵام با بە سەڕاحەتەوە قسەبکەین ، گەنجیەتیم ڕۆیشتووە ، ئەم ئاسکە جوانانەش تەنها بە دوو شت ڕاو دەکرێن و بەدەست دەهێنرێن ،  گەنجیەتی و لاوی ، لەگەڵ پارە و سامانی زۆردا.. ( مەبەستی ئەوەیە بڵێ: بەخوا برا بەمن ناکرێ ئەو ئیشە.. ) 🚫تێبینی / وانەی حەوتەم 6 بەشە ، هەرجارە و 10 بەیت دائەنێین..

جـا برادەران هەوڵبەن چەناڵ و پۆستەکان بنێرن بۆ دۆست و ئەحباب ، حەزەکەین چەناڵەکە تۆزێ گەورەتر بێ ، ان شاء اللە خوا ئاسانی کا لەداهاتوا بەجۆرێک قوڵ ئەبینەوە لە ئەدەبیات و شعرا ، ئیدی وێنەی نەبێ..😁 .

لە یەکێ لە جەنگەکانا ابو فراس الحمداني بە دیلی دەکەوێتە دەستی ڕۆمەکان ، وە لە قەڵایەکدا زیندانی ئەکرێ ، ڕۆژێک لە پەنجەرەی زیندانەکەوە گوێی لە دەنگی کۆترێک ئەبێ کە لەسەر لقە دارێک ئەخوێنێت ، جا لای عەرەب دەنگی کۆتر بە ناڵە و ئازار ئەچوێنرێ ، بۆیە ئەم پارچە شعرە ئەنوسێ و ئەڵێ :
أَقولُ وَقَد ناحَت بِقُربي حَمامَةٌ أَيا جارَتا هَل تَشعُرينَ بِحالي
لە زیندانەکەدام و گوێم لە دەنگی ناڵە و گریانی کۆترێک بوو لە نزیکمەوە و پێم وت : ئەی دراوسێکەم ، ئایا تۆ بەڕاستی خەمباریت و هەست بەو ئازار و دەردەی من دەکەیت بۆیە دەگریت؟
مَعاذَ الهَوى ماذُقتِ طارِقَةَ النَوى وَلا خَطَرَت مِنكِ الهُمومُ بِبالِ
نەخێر نا ، تۆ هەرگیز ئازار و کارەساتی دابڕان لە ئازیزانت نەچەشتووە وەک من ، وە هەرگیز خەم و پەژارەی ڕاستەقینە بە خەیاڵتدا نەهاتووە ، بەڵکو ئەو دەنگەت تەنها سروشتی خۆتە و خەمی ڕاستەقینە نییە..
أَتَحمِلُ مَحزونَ الفُؤادِ قَوادِمٌ عَلى غُصُنٍ نائي المَسافَةِ عالِ
ئایا دەکرێت کەسێک دڵی پڕ بێت لە خەم و ئازار ، کەچی لە هەمان کاتدا باڵەکانی یارمەتیی بدەن و بە ئازادی بفڕێت بۆ سەر لقە دارێکی دوورەدەست و بەرز؟ (مەبەستی ئەوەیە ئەگەر تۆ بەڕاستی وەک من خەمبار بوایت ، هێزی فڕینت نەدەما..).
أَيا جارَتا ما أَنصَفَ الدَهرُ بَينَنا تَعالِي أُقاسِمكِ الهُمومَ تَعالِي
ئەی دراوسێکەم ، ڕۆژگار لە نێوان من و تۆدا قەت دادپەروەر نەبوو ، بۆیە وەرە بۆ لام ، با لەبری ئەوە خەمەکانم لەگەڵتا بەش بکەم و پێکەوە خەم بخۆین..
تَعالَي تَرَي روحاً لَدَيَّ ضَعيفَةً تَرَدَّدُ في جِسمٍ يُعَذِّبُ بالِ
وەرە بۆ لام و  بە چاوی خۆت ببينە کە چ ڕۆحێکی  لاوازم هەیە و بە زەحمەت دێت و دەچێت ، ئەویش لەناو جەستەیەکدا کە لە زینداندا ڕزیوە و تێکشکاوە و بەردەوام لە ئازاردایە...
أَيَضحَكُ مَأسورٌ وَتَبكي طَليقَةٌ وَيَسكُتُ مَحزونٌ وَيَندِبُ سالِ
ئایا ئەمە گونجاوە و جێی سەرسوڕمان نییە کە کەسێکی دیل و زیندانی وەک من بێدەنگ بێت یان پێبکەنێت ، بەڵام باڵندەیەکی ئازادی وەک تۆ بگریت؟ وە ئایا گونجاوە کەسێ کە بەڕاستی خەمبارە بێدەنگ بێت؟ بەڵام کەسی بێخەم شیوەن و ناڵە بکات؟!
لَقَد كُنتُ أَولى مِنكِ بِالدَمعِ مُقلَةً وَلَكِنَّ دَمعي في الحَوادِثِ غالِ
بەڕاستی بەهۆی ئەم زیندان و دوورییەمەوە ، چاوی من زۆر لە چاوی تۆ شایستەتر بوو بۆ ئەوەی بگریت و فرمێسک بڕێژێت ، بەڵام چی بکەم کە لەبەر شکۆ و کەرامەتی پیاوەتیم ، فرمێسکەکانی من لە کاتی کارەساتەکاندا زۆر گرانبەهان و نایانڕێژم بۆ ئەوەی دوژمن دڵی پێم خۆش نەکا...

نالی وەکوو لالە کە شەهیدی غەم و داغە لەم باغە بفەرموو کە ئەویش لێرە دەنێژم
ماناکەش لێدەگەڕێم.. .

وانەی شەشەم / 🚫 قەرارمان دابوو وانەی شەش کۆتا وانە بێ ، بەڵام نەمویست لەم دوو بەیتە نازدارە بێبەش بن..
العَينُ بَعدَكَ لَم تَنظُر إِلى حَسَنِ وَالنَفسُ بَعدَكَ لَم تَسكُن إِلى سَكَنِ
چاوەکانم لە دوای دوورکەوتنەوەی تۆ سەیری هیچ شتێکی جوانیان نەکردووە (چونکە هیچ شتێک بەبێ تۆ بەلایانەوە جوان نییە) ، وە دەروون و ناخیشم لە دوای تۆ لای هیچ کەسێک و لە هیچ جێگەیەک ئارامی نەگرتووە و نەحەساوەتەوە..
كَأَنَّ نَفسي إِذا ما غِبتَ غائِبَةٌ حَتّى إِذا عُدتَ لي عادَت إِلى بَدَني
پەیوەستبوونی من بە تۆوە هێندە قووڵە، هەرکاتێک تۆ لێم دوور دەکەویتەوە و غائیب دەبیت، وەک ئەوە وایە ڕۆحیشم لەگەڵ تۆدا غائیب بێت و جەستەم بەجێبهێڵێت، تا ئەو ساتەی کە دووبارە دەگەڕێیتەوە بۆ لام ، ئیدی ئەوکاتە ڕۆحیشم دەگەڕێتەوە ناو جەستەم و زیندوو دەبمەوە...

أَمُرُّ عَلى الدِيارِ دِيارِ لَيلى أُقَبِّلَ ذا الجِدارَ وَذا الجِدارا
بەلای ماڵ و ئاواییەکانی لەیلادا ئەچم و ئەم دیوار و ئەم دیوار ماچ ئەکەم
وَما حُبُّ الدِيارِ شَغَفنَ قَلبي وَلَكِن حُبُّ مَن سَكَنَ الدِيارا
خۆ خۆشەویستی ئەم ماڵانە دڵی داگیر نەکردووم ، بەڵکی ئەوانەی کە لەوێ نیشتجێن دڵیان بردووم ، وە ئەم ماچکردنی دیوار و خۆشەویستیەم ، هەر بۆ ئەوانە.. - قیس بن الملوح ( ناسراو بە مەجنونی لەیلا )