uk
Feedback

Не попадись на ботовода! Telemetrio знаходить і позначає такі канали мітками 👉 Хочеш бачити мітку, оформляй підписку

قەڵەم دار

قەڵەم دار

Відкрити в Telegram

باسەکە قەڵەمی دار نییە..

Показати більше
Країна не вказанаКатегорія не вказана
287
Підписники
Немає даних24 години
+57 днів
+830 днів
Архів дописів
َ شاعیر دەڵێ: بەهۆی خۆشەویستی من بۆ لەیلا ، تەواوی خزم و کەسە نزیکەکانم لۆمەیان کردم و لێم ناڕازین ، لە باوکمەوە بگرە تا ئەگاتە ئامۆزا و خاڵۆزا و تەنانەت خاڵیشم.. منیش دەڵێم : ڕەنگە بە شێخیان وتبێ ، ڕەحمەتت لێ بێ تۆزێ واز لەو کتێب و شتانە بێنە و وەرە لامان دانیشە😁 .

بشار بن برد شاعیرێک بوو کە هەر لە زگماگەوە کوێر بوو ، واتا نە ئەسپ ، نە دوپشکی نەبینیوە ، تەنها وەسفی بیستوە لە خەڵکانی ترەوە
بشار بن برد شاعیرێک بوو کە هەر لە زگماگەوە کوێر بوو ، واتا نە ئەسپ ، نە دوپشکی نەبینیوە ، تەنها وەسفی بیستوە لە خەڵکانی ترەوە ، بەڵام لە یەکێ لە بەیتەکانیدا ئەڵێ:
وَالخَيلُ شائِلَةٌ تَشُقُّ غُبارَها كَعَقارِبٍ قَد رُفِّعَت أَذنابُها
ئەسپەکان کلکیان بەرزکردۆتەوە و تۆز و غوباری جەنگ تێپەڕ ئەدەن ، وەک چۆن دوپشک کلکی بەرزکاتەوە بۆ نێچیرەکەی.. سەیری ئەم بیر فراوانیە ، حەتتا ئێمە کە چاوساغین ، تا ئێستا ڕەنگە بیرمان لەمە نەکردبێتەوە ..

پرسیار : ئەم شعرە باس لە کێ ئەکا؟ بۆکێ نوسراوە؟ .

أَلا إنّمَا الدّنْيَا مَنَامٌ، وَإنّنَا نُسَرّ بِأَحْلامٍ تَمُرّ وتُخْلِفُ
- ابو علاء واتە/ ئاگاداربن ئەم دنیایە وەکوو خەوێک وایە ، وە ئێمەش دڵمان خۆش کردووە بە کۆمەڵێک خەون کە لەنێو ئەو خەوەدا دێن و دەچن.. ڤیدیۆکەش ئەنیمی Attack on Titan ـە شەوتان شاد

بنازم دلبەری خۆم چەندە پڕ وەسف و چ بێ عەیبە: بە چاو مەست و، بە دڵ هوشیار، بە ئەبرۆ جووت و هەم تاقە - نـالی مەبەستم لە شعرەکە
بنازم دلبەری خۆم چەندە پڕ وەسف و چ بێ عەیبە: بە چاو مەست و، بە دڵ هوشیار، بە ئەبرۆ جووت و هەم تاقە - نـالی مەبەستم لە شعرەکە ، وێنەکەیە..

وفَضيلةُ النّوْمِ الخرُوجُ بأهْلِهِ عن عالَمٍ هوَ بالأذى مَجْبول -ابو علاء واتە/ گەورەیی و چاکی خەو لەوەدایە کە مرۆڤ بۆ ساتێک
وفَضيلةُ النّوْمِ الخرُوجُ بأهْلِهِ عن عالَمٍ هوَ بالأذى مَجْبول
-ابو علاء واتە/ گەورەیی و چاکی خەو لەوەدایە کە مرۆڤ بۆ ساتێکیش بێ ئەکێشێتە دەرەوە و دایدەبڕێت لەو جیهانەی کە بە ئازار و ناخۆشی پڕکراوە.. شەوتان شاد

َ کتێبەکانی: ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ -المجاریات -رقائق القران -مآلات الخطاب المدني -سلطة الثقافة الغالبة ( ئەو کتێبەی کە کردمان بە دیاری😁 ) -الطریق الی القران -مسلکیات -التأویل الحداثي للتراث چەند کتێبێکی دیکەشی هەن بەڵام ئەمانە گرنگترینیانن

َ زۆۆر بە کورتی با باسێکی بکەین چونکی دەرسم هەیە .. شێخمان ناوی ئیبڕاهیم سەکران ـە ، لە ساڵی 1976 لە سعودیە لەدایک بووە ، بەکالۆریۆسی هەیە لە کۆلێژی شەریعە ، وە دوو ماستەری هەیە ، ماستەرێک لە سعودیە لەسەر سیاسەتی شەرعی ، وە ماستەرێک لە بەریتانیا لەسەر یاسای بازرگانی نێودەوڵەتی. لە سەرەتای گەنجیدا شێخ یەکێک بووە لە دیارترین نوسەر و تیۆریستەکانی گروپی ( خطاب المدني ) ئەم گروپە کێ بوون و کاریان چی بوو؟ لە کۆتایی ساڵی نەوەدەکان و سەرەتای دوو هەزارەکان پەیدا بوون ، کار و فیکری سەرەکیان بریتیبوو لە تێکەڵکردنی فەلسەفە و فیکری ڕۆژئاوایی لەگەڵ ئیسلام ، بەجۆرێک لێکدانەوە و تێڕوانینێکی دیکەیان بەرامبەر بە دەقی قورئان و حەدیث دائەهێنا ، وە پێیان وابوو ڕۆژئاوایی بوون بریتیە لە ئینسانیەت و مرۆڤدۆستی دواتر لە ساڵی 2007 ، ئیبڕاهیم سەکران گۆڕانکاریەکی فیکری قوڵی بەسەردا هات کە وایکرد ببێتە ئەو ئیبڕاهیم سەکرانەی ئێستا ، ئەویش ئەوەبوو بڕیاریدا واز لەم گروپە بهێنێ ، وە حەتتا کتێبێکیشی نوسی لەسەر ئەم گروپە بەناوی ( مآلات خطاب المدني ) واتا کاریگەریەکانی گوتاری مەدەنی ، کە ئەمە وەکوو تەقینەوەیێکی فیکری وابوو لە عەرەبستانی سعودیە ، ئیدی لەدوای ئەم کتێبەوە ئیبڕاهیم سەکران چەند کتێبێکی دیکەی یەک لەدوای یەکی بڵاوکردەوە ، لە ساڵی 2012 ، کتێبی ڕێگای بەرەو قورانی بڵاوکردەوە ، ئەمەو وەکوو جۆرێک لەوەی کە پەشیمان بێ و بزانە ڕێگاکەی پێشوتری سەر بە قورئان نەبووە.. دواتر لە ساڵی 2020 ، لەلایەن حوکمەتی زاڵمی سعودی دەخرێتە زیندان و تاوەکوو ئێستاش هەر لە زیندانە.. خوای گەورە ئازادی بکا و ئەو قەڵەمە ئەدەبی و عیلمیە بگەڕێنێتەوە ناومان اللهم امین

ولقد ذكرتُك في السجود بدعوةٍ حتى نســـيتُ بأنني المـــهموم بەڕاستی تۆم وە بیرهاتەوە لە سوجدەیا بەوەی دوعات بۆ بکەم بە شێوەیەک تا ئەوەی لە بیرم کرد کە بەڕاستی خۆم خەمبار و خەفەت بارم. ئەمە یەکێکە لە بەرزترین پلەکانی دڵسۆزی و خۆشەویستی؛ کاتێک خۆت خەم و خەفەتێکت هەیە یان کێشە و موشکیلەیەکت هەیە بەڵام هەرگیز ئەو کەسانە لە بیر ناکەیت کە خۆشتدەوێن و خاوەن خەم و پێویستییەکن ، بۆیان دەپاڕێیتەوە و دوعایان بۆ دەکەیت لعل لەسەریان ئاسان ببێت و نەمێنێت. اللهم أدمْ هذة المحبة الصادقة بیننا وبین عبادك الصالحین!

تەواو بوو.. پیرۆزە لەو خاتونە بەڕێزە سووپاس لەبۆ ئەوانەشی ناویان نوسیبوو ، بێخەم بن لەمەو بەدوا زوو زوو ئەم بەزمەمان ئەبێ 😁 کتێبمان زۆرە با هەنێکی ببەخشین .

براوە تاکوو کاتژمێر 4 ـو 30 خولەک نەڵێ براوەبووم ، ئەوا تیروپشکەکە دووبارە ئەکرێتەوە و ناوی ئەو ئەسڕدرتەوە..
بەخوا برا لێی ئەزانم

پێتان ناڵێم کێ براوەیە.. خۆتان سەیری بکەن تا کۆتایی براوەکەش با بڵێ من براوەم😁

کـات تەواو بوو... بسم اللە با دەستپێبکەین... .

شێوازی تیروپشکەکە تاوەکوو ڕوون بێ لاتان : یەکەم ناو کە دەردەچێ براوە نییە ، بەڵکوو کۆتا ناو براوەیە.. واتا ئێمە ئەیسوڕێنین تا
شێوازی تیروپشکەکە تاوەکوو ڕوون بێ لاتان : یەکەم ناو کە دەردەچێ براوە نییە ، بەڵکوو کۆتا ناو براوەیە.. واتا ئێمە ئەیسوڕێنین تاوەکوو یەک کەس ئەمێنێتەوە ، کێ مایەوە ، براوەیە..

بسم اللە لەکۆمێنتی ئەم پۆستە ناوی خۆت بنوسە تاوەکوو ناوت بچێتە نێو تیروپشکەوە ، ان شاء اللە سەعات 4 ـی ئێوارە دادەخرێ ، هەر ئەمڕۆش کتێبەکە بۆ براوە ئەنێردرێ موقەددەری ئیلاهی نەبێ.. تێبینی/ ئەتوانی ناوی خۆت بنوسی ، یانیش ناوی ئەکاونتەکەت ، موهیم شتێک بێ پێی بناسرێیتەوە .

ئەم کتێبەمان هەیە دامانناوە بیبەخشین ، جا لەسەر چ بنەمایێک بیبەخشین؟ (ئەوە هیچ پێویستە عەرەبی بزانێ..)
ئەم کتێبەمان هەیە دامانناوە بیبەخشین ، جا لەسەر چ بنەمایێک بیبەخشین؟ (ئەوە هیچ پێویستە عەرەبی بزانێ..)

. باسێکی ئەم پیاوە بکەین؟ .

شێخمان.. خوای گەورە ئازادی بکاتن.. .

a poet : شاعیرێک کورتە ڤیدیۆیێکی زۆرجوانە بۆ شاعیر.. .

تُرِيدِينَ إِدْرَاكَ المَعَالِي رَخِيصَةً وَلَا بُدَّ دُونَ الشَّهْدِ مِنْ إِبَرِ النَّحْلِ - المتنبي واتە/ دەتەوێ بگەیتە پلە
تُرِيدِينَ إِدْرَاكَ المَعَالِي رَخِيصَةً وَلَا بُدَّ دُونَ الشَّهْدِ مِنْ إِبَرِ النَّحْلِ
- المتنبي واتە/ دەتەوێ بگەیتە پلە بەرزەکان بە هەرزانی و بەبێ کێشانی سەختی؟ لەکاتێکدا بۆ گەیشتن بە هەنگوین و شیرینی سەرکەوتن ناچاریت تەحەممولی پێوەدانی هەنگیش بکەیت.. وێنەکەش بە سپۆنسەری بەیتونەیە