War News
Відкрити в Telegram
2 401
Підписники
Немає даних24 години
+127 днів
+4530 днів
Архів дописів
2 401
🔻بانگهوازهكانی دابهشبوونی سوریا رهتدهكهمهوه، پشتیوانی یهكێتیی و سهقامگیری سوریا دهكهم به ههموو پێكهاتهكانییهوه، ههڵهیه ئهوهی پێیوایه پێكهاتهیهك دهتوانێت لهسهر حسابی ئهوهی تر سهركهوتوو بێت.
🔻سوریا دهوڵهتێكی خاوهن سهروهرییه، ههموو ئهوانهی خاكی سوریایان داگیركردووه دهبێت بكشێنهوه.
ئیمانوێل ماكرۆن سهرۆكی فهرهنسا له كۆنگرهیهكی رۆژنامهوانیدا لهگهڵ ئهحمهد شهرع سهرۆكی قۆناغی راگوزهری سوریا
2 401
🔴رۆژنامەی (العربي الجديد): پەكەكە لوتکەی چیای گارەی بۆ سوپای توركیا چۆڵ كرد
پەكەكە هەمیشە پێگەكانی بۆ توركیا جێدەهێڵێ
رۆژنامەیەكی عەرەبی ئاشكرای دەكات كە هێزەكانی پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە) دوو پێگەی سەربازیی گرنگیان بۆ سوپای توركیا چۆڵ كردووە.
بە گوێرەی راپۆرتێكی رۆژنامەی (العربي الجديد) كە پشتی بە سێ سەرچاوەی كوردی بەستووە، دەیان پەكەكە لە لوتکەی چیای گارە كشاونەتەوە كە دەكەوێتە باكووری رۆژهەڵاتی شاری دهۆک و 35 كیلۆمەتر لە سنوورەكانی توركیاوە دوورە، پاش كشانەوەكەش، راستەوخۆ هێزەكانی كۆماندۆی توركیا چوونەتە شوێنەكە و دەستیان بەسەردا گرتووە.
ڕۆژنامەكە ئەوەی خستووەتە ڕوو كە رێککەوتنەکەیان ڕۆژی چوارشەممە 1ی ئەم مانگە جێبەجێ كراوە، ڕۆژی دواتریش پەكەكە بە چەكە قورسەكانیانەوە، لە لاپاڵی چیایەك كشاونەتەوە كە دەڕوانێتە سەر شارەدێی بامەڕنی لە سنووری قەزای ئامێدی.
رۆژنامەكە جەختی كردووەتەوە كە سوپای توركیا بە تەواوەتی دەستی بەسەر هەردوو پێگەدا گرتووە، پێشتریش چەندان پێگەی دیكەی پەكەكە لە ناوچەكانی (سۆران، سیدەكان، حەفتەنین، زابی سەروو و ..هتد) بۆ سوپای توركیا جێهێڵرابوو.
جێی باسە پەكەكە لە كاتێكدا پێگەكانی ژێر دەستی بۆ سوپای توركیا چۆڵ دەكات، كەچی ئامادە نییە ئەو پێگانە ڕادەستی هێزی پێشمەرگەی كوردستان بكات.
2 401
عێراق و سووریا لە یەکەمین کۆبوونەوەی سنووریی خۆیاندا، لەسەر بەرزکردنەوەی هەماهەنگیی ئەمنی، ئاڵوگۆڕکردنی زانیاری و کۆنتڕۆڵکردنی سنووری هاوبەش ڕێککەوتن.
2 401
لە ئەنجامی چەندین تەقینەوە لە دیمەشقی پایتەختی سوریا ، لە نێو ئەندامانی ئەلجولانی 4 کەس کوژران و 18 کەسیش بریندار بوون
2 401
دوو تەقینەوە لە نزیک باڵەخانەی وەزارەتی گەشتوگوزار لە دیمەشقی پایتەختی سووریا روویاندا. تەقینەوەکان لە نزیک ئەو هۆتێلەن کە ئیمانوئێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا تێیدا دەمێنێتەوە.
2 401
🔻 تەرمی خامنەیی نابرێتە بەغداد؛ حكومەتی عێراق دەستكاری بەرنامەی رێورەسمەكەی كرد
🔻هێنانی تەرمەكە بۆ عێراق لە ژێر فشاری تاران و چوارچێوەی هەماهەنگی و گرووپە چەكدارەكاندا بووە
🔻 زیاتر لە 300 ملیار دۆلار بە قاچاغ براوەتە دەرەوەی عێراق
درەو:
رۆژنامەی "المدی" بڵاویكردووەتەوە، بەر لەوەی عەلی زەیدی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە ناوەڕاستی مانگی تەموزدا بگاتە واشنتۆن، بەغداد خۆی لە بەردەم تاقیکردنەوەیەکی سیاسی هەستیاردا بینیەوە، ئەویش بەڕێوەچوونی پرسەی ئایەتوڵا خامنەیی و دۆسیەی گەندەڵی و كۆكردنەوەی چەكە لە دەستی دەوڵەت:
رۆژنامەكە لە راپۆرتێكدا دەڵێت:
🔹بەڕێوەبردنی پرسەی خامنەیی لە عێراق لە بۆنەیەکی ئایینیەوە گۆڕاوە بۆ پرسێکی سیاسی پێش سەردانەکەی زەیدی بۆ واشنتۆن.
🔹حکومەت دەستکاری بەرنامەی پرسەکەی کردو بەغدادی بەدەر کرد لە پرسەكەو سنورداریکرد بە نەجەف و کەربەلا، ئەوەش لەکاتێکدایە ترسی ئەوەی هەبووە ئەو بۆنەیە بۆ پەیامی سیاسی دژ بە ئەمریکا بقۆزرێتەوە.
🔹بەڕێوەبردنی پرسەکەی خامنەیی لە عێراق لەژێر فشاری ئێران و پشتیوانیی هێزەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی و گرووپە چەکدارەکان بووە.
🔹واشنتۆن بەردەوامبوونی پشتیوانی لە حکومەتەکەی زەیدی بە جێبەجێکردنی سێ كاری سەرەکییەوە دەبەستێتەوە کە بریتین لە، بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی، سنوردارکردنی چەک لە دەستی دەوڵەت و راگرتنی قاچاغچێتی دراو.
🔹هەڵمەتی بەرەبەیان، نمایندەی هەوڵێکی زەیدی دەکات بۆ ئەوەی پێش سەردانەکەی بۆ کۆشکی سپی جدییەتی خۆی بۆ ئیدارەی ئەمریکا نیشان بدات.
🔹سەرکەوتنی سەردانەکە پەیوەستە بە توانای زەیدی بۆ رازیکردنی واشنتۆن بۆ بەردەوامبوون لە هەڵمەتی دژە گەندەڵی و راوەدونانی گەورە تۆمەتبارەكانی گەندەڵی.
🔹سەردانەکە لە کاتێکدایە قەیرانی دارایی روبەڕوی عێراق بووەتەوە، بەغداد زۆر پێویستی بە پاڵپشتی نێودەوڵەتی و قەرزی دامەزراوە داراییە جیهانییەکان هەیە.
🔹خەمڵاندنەکان ئاماژە بەوە دەکەن زیاتر لە 300 ملیار دۆلار بە قاچاغ لە عێراق براوەتە دەرەوە، لە کاتێکدا حکومەت بەدوای 264 تۆمەتبار و تۆڕی سپیکردنەوەی پارەدا دەگەڕێت چ لە ناوخۆ و چ لە دەرەوەی وڵات.
🔹وەرگرتنەوەی ئەو پارە تاڵانکراوانە دەكرێت حەوت ساڵ یان زیاتری بخایەنێت بەهۆی ئاڵۆزی تۆڕە داراییەکان و پەیوەندییەکانیان بە بانک و کۆمپانیا بیانییەکانەوە.
2 401
الشرق الاوسط:
🔻 بە سەرپەرشتی تۆم باراك عێراق و سوريا رێككەوتنی گرێدانی ئابوری لە واشنتۆن واژۆ دەكەن
🔻هاوكاتی سەردانەكەی زەیدی؛ ئەسعەد شەیبانی دەچێتە واشنتۆن
درەو:
رۆژنامەی "الشرق الاوسط" بڵاویكردووەتەوە، بەغدادو دیمەشق خۆیان ئامادە دەکەن بۆ واژۆکردنی رێککەوتنی گرێدانی ئابورری بە سەرپەرشتی ئەمریکا، ئەمەش لە پەراوێزی سەردانەکەی عەلی زەیدی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ واشنتۆن لە ناوەڕاستی مانگی تەمموزدا، لە هەنگاوێكی رێگە خۆشكەردا بۆ هاوپەیمانییەکی نوێ و جێهێشتنی بەرەی دژە ئەمریکا لە ناوچەکە.
سەرچاوەیەكی سوری بە رۆژنامەكەی راگەیاندووە، ئەسعەد شەیبانی، وەزیری دەرەوەی سوریا لە ناوەڕاستی ئەم مانگەدا سەردانی واشنتۆن دەكات و بڕیارە لەگەڵ زەیدی و بەرپرسانی تری عێراق كە یاوەری زەیدین كۆببێتەوە.
بەگوێرەی ئەو سەرچاوە سورییە، تۆم باراک، نێردەی تایبەتی ئەمریکا سەرپەرشتی رێککەوتنی نێوان بەغدادو دیمەشق دەکات، لەگەڵ ئەگەری بەشداریکردنی وڵاتانی دیکەی عەرەبی لە قۆناغێکی دواتردا.
هاوكات راوێژکارێکی سیاسی لە حکومەتی پێشوودا پشتڕاستی کردەوە، تیمەکەی زەیدی ئامادەکاری تایبەت دەکات بۆ واژۆکردنی رێککەوتنێکی ئابوری ناوچەیی کە سوریاش لەخۆدەگرێت.
رەنگە سەردانەکەی زەیدی نمایندەی قۆناغێکی راگوزەر بكات لە پێگەی ناوچەیی عێراق، هاوشێوەی ئەوەی دوای سەردانەکەی ئەحمەد شەرع، سەرۆک کۆماری سوریا بۆ کۆشکی سپی لە تشرینی دووەمی 2025 روویدا، کە بە خاڵی وەرچەرخان لە گۆڕانی سوریا بەرەو کەمپی رۆژئاوا دادەنرێت.
