uk
Feedback

Не попадись на ботовода! Telemetrio знаходить і позначає такі канали мітками 👉 Хочеш бачити мітку, оформляй підписку 👈

War News

War News

Відкрити в Telegram

پێگەی War news تایبەت بەهەواڵە ناوخۆی و جیهانییەکان

Показати більше
2 401
Підписники
Немає даних24 години
+127 днів
+4530 днів
Архів дописів
تورکیا: نە نیازی باشە، نە دۆخی. چاوەڕێی دەرەنجامی لوتکەی ناتۆ دەکات، بۆ دیایکردنی شێوازی مامەڵەی لەگەڵ دۆزی کورد. لە هەموو بارەکاندا ئێمە لەبەردەم: - سەرەتای کۆتاییهاتنی شەپۆلی ئیخوانیزمیین لە ناوچەکەدا. - گەڕێکی تری ململانێ و پێکدادان (سیاسی، سەربازی) بەڕێوەیە.

پۆلیسی یەکێتی ئەورووپا لەگەڵ پۆلیسی هەولێر کۆبونەوە بۆ باشتر کردنی کارەکان و ئاڵوگۆری ئەزموون
+2
پۆلیسی یەکێتی ئەورووپا لەگەڵ پۆلیسی هەولێر کۆبونەوە بۆ باشتر کردنی کارەکان و ئاڵوگۆری ئەزموون

ترەمپ: یان ئێران ڕێککەوتنێک دەکات - یان ئێمە ئەرکەکە تەواو دەکەین، و ئەوەش قورس نابێت.

حوکمەتی حەماس لە غەزە چیتر بوونی نەما و هەڵوەشایەوە .

بریار وایە ترەمپ بچێتە تورکیا، جۆڵانیش دەچێتە لای بۆ نوێکردنەوەی پەیمانی رێککەوتنی ئیبراهیمی

لەناو بازنە زەردەکەدا دەتوانین کەشتییەک ببینین کە پلانی هەبوو بە ڕێڕەوی کەناراوەکانی عوماندا تێپەڕێت، بەڵام دوای وەرگرتنی هۆش
لەناو بازنە زەردەکەدا دەتوانین کەشتییەک ببینین کە پلانی هەبوو بە ڕێڕەوی کەناراوەکانی عوماندا تێپەڕێت، بەڵام دوای وەرگرتنی هۆشداری لەلایەن سوپای پاسدارانەوە، "گەڕایەوە" (سوڕانەوەی ١٨٠ پلە). بەڵام ئەوان لە کۆتاییدا بەو ڕێڕەوی کە ئێران دیاری کردبوو تێپەڕین.

نەتانیاهۆ هەفتەی داهاتوو سەردانی کۆشکی سپی دەکات. ترەمپ: لەگەڵ نەتانیاھۆ پەیوەندییەکی زۆر باشمان هەیە، ئەو دەزانێت کێ سەرۆکە.

ئەمەیە هێزی میلنیشیا لەپێناوو بەرژەوەندی وڵاتانی تر وڵاتی خۆتان کاوڵ بکەن "

+2
هێزەکانی (JNIM) و هاوپەیمانی هێزەکانی ئازادی (FLA) لە هێرشێکی سەربازیی بەرفراواندا لە چەند شار و ناوچەیەکی مالی، لەوانە (گاو، ئەنێفیس، ئاگێلهۆک، سێڤارێ و کاتی) دەستیان بە هێرشێکی چڕ کردووە، هێرشیان کردووەتە سەر زیندانی کێنیێرۆبا بە مەبەستی ڕزگارکردنی زیندانییان، هەروەها توانیویانە کۆنترۆڵی ئەنێفیس بکەن و ژمارەیەک سەربازی سوپای مالی دەستگیر بکەن و دەست بەسەر چەک و کەرەستەی سەربازیی ڕووسیدا بگرن کە پێشتر لەلایەن ئەفریقا کۆرپسـەوە بەکاردەهاتن، لەلایەکی دیکەوە شەڕی سەخت لە دەوروبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی گاو بەردەوامە و ڕاپۆرتەکان باس لە تێکشکاندنی فڕۆکەیەکی جەنگیی Su-24 و دەستبەسەرداگرتنی وێستگەیەکی پێشکەوتووی فەرماندەیی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان دەکەن، ئەمە لە کاتێکدایە کە بەهۆی گەمارۆکانی ئەم دواییەی چەکدارانەوە، هاتووچۆی ئۆتۆمبێلە گشتییەکان بۆ بەماکۆ پەکیکەوتووە و هێزە ڕووسییەکانیش لە ترسی کەوتنی پایتەخت، هێزەکانیان بۆ پاراستنی بەماکۆ و ناوچەی کولیڕۆ کۆکردووەتەوە.

بەپێی ڕاپۆرتێکی ماڵپەڕی "The National Context"، هەڵمەتە بەرفراوانەکەی دژە گەندەڵیی عەلی زەیدی، لە ڕاستیدا وەک ئامرازێکی سیاسی بەکارهاتووە بۆ بەهێزکردنی پێگەی محەمەد حەلبوسی لەنێو پێکهاتەی سوننەدا بە جۆرێک هەر سیاسەتمەدارێکی دیاری سوننە کە ڕکابەری حەلبوسی بێت یان دۆستی نزیکی نوری مالیکی بێت، ڕووبەڕووی دەستگیرکردن یان فەرمانی گرتن بۆتەوە، ئەمەش لە کاتێکدایە کە هەڵمەتەکە لە ڕەهەندی شیعییەوە تۆڕەکانی محەمەد شیاع سودانی دەکاتە ئامانج، بەمەش زەیدی بە هاوئاهەنگی لەگەڵ هێزە دەسەڵاتدارەکان، هاوکات نەیارانی حەلبوسی لەناو سوننە و رکابەرانی مالیکی لەناو شیعە لاواز دەکات، هەرچەندە ئەم جۆرە میکانیزمە بۆ ئێستا لە خزمەتی حەلبوسیدایە، بەڵام مەترسیی ئەوەی هەیە ڕۆژێک وەک تەڵەیەک لە دژی خۆیشی بەکاربهێنرێت.

ئەو وڵاتانەی شاندیان لەسەر ئاستی جیاواز بۆ پرسەی خامنەیی ناردووە: ئەفغانستان ئەرمینیا ئازەربایجان بەنگلادیش بیلاروسیا بولگاریا بۆرکینا فاسۆ بۆلیڤیا بۆسنە چین کۆنگۆ کوبا میسر ئیکوادۆر جۆرجیا ئەڵمانیا(حکومی نییە و شاندی کۆمەڵگەیەکی شیعی بوون.) هەنگاریا هندستان عێراق ئەندەنوسیا(حکومی نییە.) هەرێمی کوردستان کازاخستان قیرغستان لوبنان مالیزیا میانمار نامبیا نیکاراگوا عومان پاکستان فەڵەستین قەتەر رووسیا سعودیە سربیا سریلانکا ئیسپانیا کۆریای باشور کۆریای باکور تاجیکستان تەنزانیا تایلەند تونس تورکیا تورکمانستان ئۆزبەکستان یەمەن

سەرۆکوەزیرانی پۆڵەندا لێسزێک میلەر: من پێم باشترە پەڕۆی بەر دەرگای ڕووس بم نەک شوێنکەوتەی باندێرا.

هێڵی ئاسمانی سعودیە پێنج فڕۆکەی بەکارهێنراوی جۆری بۆینگ 777-268ERی جەستەی فراوانی بەخشییە کۆمپانیای ماهان ئایر کە دوو فڕۆکەیان گەیشتوونەتە فڕۆکەخانەی مێهراباد لە تاران.

Repost from War News
- اللهم إنك عفو كريم تُحب العفو فاعفُ عنا. @warkrd

🔻 تیرۆریستانی جۆلانی بە بیانووی مەشقی سەربازی لە وادی بەرادە لە سنووری سوریا و لوبنان تۆپباران دەکەن و چەکی قورس و سووک فڕێ دەدەن.

🔻عصابات الجولاني الإرهابية تطلق قذائف ورمي بالأسلحة الثقيلة والخفيفة في وادي بردى على الحدود السورية اللبنانية بحجة التدريبا
🔻عصابات الجولاني الإرهابية تطلق قذائف ورمي بالأسلحة الثقيلة والخفيفة في وادي بردى على الحدود السورية اللبنانية بحجة التدريبات العسكرية.

ئێران دەروازەکانی گەیشتن بە وێستگەی ئەتۆمی فۆردۆ و نەتەنزی کردووەتەوە .
+5
ئێران دەروازەکانی گەیشتن بە وێستگەی ئەتۆمی فۆردۆ و نەتەنزی کردووەتەوە .

هەتا ئێستا پارەی یەک مانگی مووچەخۆرانی هەموو عێراق گەڕێندراوەتەوە، چاوەڕێش دەکرێ پارەی دوو مانگی دیکەش بە شەق لەو بەرپرسانە وەربگرنەوە. ئەوەی روودەدات چاکسازی نییە، بەس هەموو خەڵکی عێراق دڵیان پێی خۆشە، ئەمەش وا دەکات خەڵک زیاتر بەشداری هەڵبژاردنەکانی ئەنجوومەنی پارێزگاکان بکات لە 2027 و متمانەی بە پرۆسەی سیاسی هەبێ. بە خوێندنەوەی سادەی خۆم، ئەمەی روودەدات ئەو شتانەیە. 1️⃣ تەسفیەی حساباتە.. 2️⃣ گەڕاندنەوەی پارە بۆ پڕکردنەوەی کورتهێنان. 3️⃣ لاوازکردنی لیستەکەی محەممەد شیاع سوودانییە! شکاندنی ئەو پەرلەمانتارو کەسایەتیانەیان کە ئەمبەرو ئەوبەریان زۆر کردووە! 4️⃣ رازیکردنی ئەمریکایە پێش سەردانی زەیدی بۆ کۆشکی سپی و کۆبوونەوەی لەگەڵ ترەمپ! 5️⃣ هۆشدارییە بە هەندێک گرووپی چەکدار کە سەرکێشی نەکەن و بەرەنگاری دەوڵەت نەبنەوە! 6️⃣ شەڕی فایەق زێدان و مالیکییە لەگەڵ سوودانی هی سەردەمی دەنگ تۆمارکردن و هەندێک شتی دیکە هەتا ڤیدیۆی تۆمارکردنی منداڵی بەرپرسان! 7️⃣ بەنج کردنی کۆمەڵگا و رێگرتنە لە تەقینەوەی جەماوەری بۆ هۆکاری دواکەوتنی مووچە. 8️⃣ بە حسابی خۆیان تۆڕەکان سوپای پاسدار لە عێراق هەڵدەوەشێنەوە! مەحمود یاسین کوردی

سەرۆکی پەرلەمانی عێراق هەیبەت حەلبووسی: نامەیەکی ڕوونمان بۆ ئێرانییەکان نارد سەبارەت بە گروپە چەکدارەکان. ئێمە لەبەر ئێران ناچینە نێو گرژی و ھەڵچوون لەگەڵ دەورووپشتمان بەتایبەت وڵاتانی عەرەبی.

عەبدولڕەحمان جەزائیری، سەرکردە لە حەشدی بەرگری: لەسەر دوو دۆسیەی گەندەڵی لە دهۆک و سلێمانی، فەرمانی دەستگیرکردن بۆ دوو پەرلەمانتاری هەرێمی کوردستان دەرچووە