2 353
订阅者
-124 小时
-87 天
-2730 天
帖子存档
2 353
ئاژانسی سپوتنیکی ڕووسی:
هەوڵێکی کوەدتا لەدژی سەرۆکی سەربازی ماداگاسکار شکستی هێنا و 13 تۆمەتبار دەستگیرکراون.
2 353
فڕۆکەیەکی جۆری C-130 Herculesـی ئەمریکی لە ئاسمانی ئێراندا دەفڕێت و فلێیەر بەکاردەهێنێت، بەشدارە لە گەڕان بەدوای تیمی F-15ەکە.
2 353
هەندێک سەرچاوەی نافەرمی باس لەوە دەکەن کە کۆپتەری هێرشبەری جۆری AH-64 ئەپاچی لە نزیک ناوچەی شەهسەوار لە ڕۆژئاوای ئێران بینراون، هەروەها باس لە بوونی فڕۆکەی جۆری A-10 Thunderbolt II دەکرێت بۆ پاراستنی ئاسمانی ناوچەکە.
ئامانجی ئۆپەراسیۆنە بانگەشە بۆ کراوەکە
بەپێی ئەو سەرچاوانە بۆ مەبەستی ڕزگارکردنی تیمە فڕۆکەوانییەکەی F-15E ئەنجام دەدرێن.
2 353
ماکرۆن:
ئێران ڕژێمێکی زۆر خراپە، هیچ مشتومڕێک لەسەر ئەوە نییە، لەسەر زۆر بابەت لەگەڵیان هاوڕا نیم، بەڵام بڕوام وانییە کە بتوانین بارودۆخەکە تەنها بە بۆردومانکردن یان بە ئۆپەراسیۆنی سەربازی چارەسەر بکەین.
سەیری ئەوە بکەن چی ڕوویدا لەو جۆرە ئۆپەراسیۆنانەدا لە عێراق، لە ئەفغانستان، لە لیبیا، ئێمە هەرگیز سەرکەوتوو نەبووین، هەرگیز، تەنانەت دوای 20 ساڵیش.
دەبێت ڕێز لە سەروەریی گەلان بگرن، ئەگەر گەلێک بییەوێت ڕژێمێک بگۆڕێت، بییەوێت کاردانەوەی هەبێت و هەڵوێست وەربگرێت، دەتوانن خۆیان ئەوە بکەن.
2 353
ماکرۆن:
بوار و دەرفەتێک هەیە بۆ بونیادنانی هاوکاریی نوێ لە نێوان کۆریا و فەڕەنسا، بە مەبەستی هەبوونی ئەجێندایەکی هاوبەش لە نێوان هەردوو وڵاتدا، هەروەها ڕاکێشانی ئەوروپییەکانی دیکە و کەنەدا و ژاپۆن و هیندستان و بەڕازیل و ئوسترالیا لەگەڵ خۆمان.
بەو جۆرە ئێوە دەست دەکەن بە دروستکردنی ڕێگەی سێیەم، بۆ ئەوانەی کە نایانەوێت پاشکۆی چین بن یان بە شێوەیەکی بنەڕەتی و کوێرانە لەگەڵ ئەمریکا هاوتەریب بن.
2 353
ماکرۆن:
ناکرێت لەم پشێوییە نوێیەدا بێدەنگ و دەستەوەستان بین، دەبێت سیستمێکی نوێ بنیات بنێین.
ئامانجمان ئەوە نییە ببینە پاشکۆی دوو هێزی باڵادەستی وەک چین و ئەمریکا.
نامانەوێت پشت بە باڵادەستی چین ببەستین، هەروەها نامانەوێت بە شێوەیەکی زۆر خۆمان بخەینە بەر کاریگەریی پێشبینی نەکراویی ئەمریکا.
2 353
ڕادیۆی نیشتمانیی گشتی ئەمریکا:
ئەمریکا 1500 سەربازی هێزی دەریایی و خێزانەکانیان و سەدان ئاژەڵی ماڵی لە بنکەی کەشتیگەلی پێنجەم لە بەحرەین گواستەوە، ئەوەش لە دوای زنجیرەیەک هێرشی ئێران.
2 353
ئیبراهیم تراۆرێ، ڕێبەری سەربازیی بورکینافاسۆ:
پێویستە خەڵک پرسی دیموکراسی لەبیربکەن، دیموکراسی ئێمەی کوشت.
لایەنە دەرەکییەکان هەوڵیاندا دیموکراسی بەسەر لیبیادا بسەپێنن وەک نموونەیەک بۆ شکستی ئەو سیستمە.
ڕۆژئاوا هیچ ڕەوشتێکی ڕاستەقینەی نییە، ڕۆژێک لەبەرچاویان تیرۆریستیت و ڕۆژێکی تر پاڵەوان، کاتی ئەوە هاتووە لەم داگیرکارییە هزرییە ڕزگارمان بێت.
2 353
ئەگەر وڵاتێک ویستی کشانەوەی هەبێت لە ناتۆ، دەبێت سەرەتا ئەمریکا ئاگاداربکاتەوە، دواتر دوای تەواوبوونی رێکارەکان لەدوای یەک ساڵ دەتوانێت بکشێتەوە، بۆ ئەمریکاش بەهەمان شێوەیە دەبێت ئەمریکا خۆی لە کشانەوە ئاگادار بکاتەوە و دوای ساڵێک ئینجا دەتوانێت بکشێتەوە.
2 353
زیلینسکی:
ڕووسیا ئامادەکاری دەکات بۆ لەناوبردنی پردەکان، بەنداوەکان، وێستگەکانی کارەبای ئاو، وێستگەکانی پەمپکردن و سیستەمی دابینکردنی ئاوی خواردنەوە، پێویستە خۆمان بۆ ئەمە ئامادە بکەین.
2 353
هاوڵاتیان لە شاری ئۆدیسا دەرگای ماڵ و دوکانەکانیان لەسەر ئەو تیمانە داخستوە کە بەزۆر پیاوانی ئۆکرانیا دەبەنە بەرەی جەنگ.
2 353
+2
هێرشی مووشەکی ئێران بۆ سەر کارگەیەکی درۆنی کە سەر بە کۆمپانیای ئایرۆسۆڵی ئیسرائیلییە.
ئایرۆسۆڵ کۆمپانیایەکی پیشەسازی ئاسمانی ئیسرائیلییە و کار لە بواری دروستکردنی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان، پارچەی یەدەگ و پەرەپێدانی سەکۆی درۆن بۆ کڕیارانی بەرگری و حکومی دەکات.
2 353
⏺دامەزراوەکانی گازی حەبشان لە ئەبووزەبی کارەکانیان بە شێوەیەکی کاتی ڕاگرت، دوای ئەوەی لەلایەن درۆنی ئێرانی کرایە ئامانج.
现已上线!2025 年 Telegram 研究 — 年度关键洞察 
