uk
Feedback
War News

War News

Відкрити в Telegram

پێگەی War news تایبەت بەهەواڵە ناوخۆی و جیهانییەکان

Показати більше
2 355
Підписники
-124 години
-87 днів
-2730 день
Архів дописів
کەناڵە هەواڵییە عیبرییەکان بە بڵاوکردنەوەی وێنەیەک ڕایانگەیاند کە فڕۆکەیەکی سووتەمەنی‌پێدەر لە خاکە داگیرکراوەکانەوە بۆ بەشدا
کەناڵە هەواڵییە عیبرییەکان بە بڵاوکردنەوەی وێنەیەک ڕایانگەیاند کە فڕۆکەیەکی سووتەمەنی‌پێدەر لە خاکە داگیرکراوەکانەوە بۆ بەشداریکردن لە شەڕی دژی ئێران فڕیبوو، بەڵام نیو کاتژمێر دوای فڕینی تووشی کێشە بووە و داوای نیشتنەوەی ناچاری (بەپەلە)ی کردووە.

بۆردوومانی ئەمریکا و ئیسرائیل لە تاران.
+2
بۆردوومانی ئەمریکا و ئیسرائیل لە تاران.

خەمەکانی ئەمریکا لە کردنەوەی گەروی هورمز و دەستبەسەرداگرتنی یۆرانیۆم بۆ دۆزینەوەی فرۆکەوانەکانیشی زیادی کرد.

ئەکسیۆس کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەکەی پشتراست کردەوە.
ئەکسیۆس کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەکەی پشتراست کردەوە.

کەناڵ ١٢ـی ئیسرائیل: گەڕان بەدوای دوو فرۆکەوانی ئەمریکی لە ئێران بەردەوامە.

بەڕێوبەری دەستلەکارکێشاوەی دژەتیرۆری ئەمریکا جۆ کێنت سەبارەت بە خستنەخوارەوەی فڕۆکە جەنگیەکە: نزاو پاڕانەوە بکەن بۆ سەربازەکا
بەڕێوبەری دەستلەکارکێشاوەی دژەتیرۆری ئەمریکا جۆ کێنت سەبارەت بە خستنەخوارەوەی فڕۆکە جەنگیەکە: نزاو پاڕانەوە بکەن بۆ سەربازەکانمان کە لە مەترسیدان، لە خودا دەپاڕێینەوە کە سەرکردەکانمان کۆتایی بەم جەنگە گەمژانەیە بهێنن.

هاوڵاتیەکی ئێرانی نیشانە لە هەلیکۆپتەرێک دەگرێتەوە.
هاوڵاتیەکی ئێرانی نیشانە لە هەلیکۆپتەرێک دەگرێتەوە.

تەلەفیزیۆنی ئێران: هەرکەسێک فرۆکەوانەکە بدۆزێتەوە پاداشتێکی گەورە دەکرێت.

هەلیکۆپتەرەکانی ئەمریکا زۆر بەنزمی دەفڕن بۆ دەربازبوون لە سیستمی بەرگری.
هەلیکۆپتەرەکانی ئەمریکا زۆر بەنزمی دەفڕن بۆ دەربازبوون لە سیستمی بەرگری.

photo content

+2
فرۆکەی جەنگی F-35 و فرۆکەی بێفرۆکەوانی MQ-9 بەشدارن لە گەڕان بەدوای تیمی فرۆکەکە.

ناتانیاهۆ: 70%ی توانای بەرهەمهێنانی پۆڵای ئێرانمان لەناوبرد و ئەمەش سوپای پاسداران لە سەرچاوە داراییەکان و پیشەسازییە سەربازییەکان بێبەش دەکات.

ئاژانسی سپوتنیکی ڕووسی: هەوڵێکی کوەدتا لەدژی سەرۆکی سەربازی ماداگاسکار شکستی هێنا و 13 تۆمەتبار دەستگیرکراون.
ئاژانسی سپوتنیکی ڕووسی: هەوڵێکی کوەدتا لەدژی سەرۆکی سەربازی ماداگاسکار شکستی هێنا و 13 تۆمەتبار دەستگیرکراون.

فڕۆکەیەکی جۆری C-130 Herculesـی ئەمریکی لە ئاسمانی ئێراندا دەفڕێت و فلێیەر بەکاردەهێنێت، بەشدارە لە گەڕان بەدوای تیمی F-15ەکە.

بەپێی میدیای ئێرانی هەلیکۆپتەرە ئەپاچیەکە خراوەتە خوارەوە.

جەنەڕاڵە دەرکراوەکانی سووپای ئەمریکا لەلایەن وەزیری جەنگەوە.
جەنەڕاڵە دەرکراوەکانی سووپای ئەمریکا لەلایەن وەزیری جەنگەوە.

هەندێک سەرچاوەی نافەرمی باس لەوە دەکەن کە کۆپتەری هێرشبەری جۆری AH-64 ئەپاچی لە نزیک ناوچەی شەهسەوار لە ڕۆژئاوای ئێران بینراون، هەروەها باس لە بوونی فڕۆکەی جۆری A-10 Thunderbolt II دەکرێت بۆ پاراستنی ئاسمانی ناوچەکە. ئامانجی ئۆپەراسیۆنە بانگەشە بۆ کراوەکە بەپێی ئەو سەرچاوانە بۆ مەبەستی ڕزگارکردنی تیمە فڕۆکەوانییەکەی F-15E ئەنجام دەدرێن.

ماکرۆن: نامانەوێت کوێرانە دوای سیاسەتەکانی ئەمریکا بکەوین کە لەبەرژەوەندی ئێمەدا نییە.

ماکرۆن: ئێران ڕژێمێکی زۆر خراپە، هیچ مشتومڕێک لەسەر ئەوە نییە، لەسەر زۆر بابەت لەگەڵیان هاوڕا نیم، بەڵام بڕوام وانییە کە بتوانین بارودۆخەکە تەنها بە بۆردومانکردن یان بە ئۆپەراسیۆنی سەربازی چارەسەر بکەین. سەیری ئەوە بکەن چی ڕوویدا لەو جۆرە ئۆپەراسیۆنانەدا لە عێراق، لە ئەفغانستان، لە لیبیا، ئێمە هەرگیز سەرکەوتوو نەبووین، هەرگیز، تەنانەت دوای 20 ساڵیش. دەبێت ڕێز لە سەروەریی گەلان بگرن، ئەگەر گەلێک بییەوێت ڕژێمێک بگۆڕێت، بییەوێت کاردانەوەی هەبێت و هەڵوێست وەربگرێت، دەتوانن خۆیان ئەوە بکەن.

ماکرۆن: بوار و دەرفەتێک هەیە بۆ بونیادنانی هاوکاریی نوێ لە نێوان کۆریا و فەڕەنسا، بە مەبەستی هەبوونی ئەجێندایەکی هاوبەش لە نێوان هەردوو وڵاتدا، هەروەها ڕاکێشانی ئەوروپییەکانی دیکە و کەنەدا و ژاپۆن و هیندستان و بەڕازیل و ئوسترالیا لەگەڵ خۆمان. بەو جۆرە ئێوە دەست دەکەن بە دروستکردنی ڕێگەی سێیەم، بۆ ئەوانەی کە نایانەوێت پاشکۆی چین بن یان بە شێوەیەکی بنەڕەتی و کوێرانە لەگەڵ ئەمریکا هاوتەریب بن.